هاوڕێیه‌كی دێرینم هه‌یه، ماوه‌یه‌كه توشی گرفتی كه‌م خه‌وی بۆته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی كردبوو، پاش روونكردنه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری خۆی، پزیشكه‌كه پێی گوتبوو: رۆژانه ده‌یان كه‌س بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستیدا بۆ تاكی ئه‌و ووڵاته نه‌خه‌وتن و نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی شتێكی نوی نیه و نابێته كێشه، ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كه خۆشی شه‌وانه خه‌و ناچێته چاوانیه‌وه.
ئه‌و رۆژه ته‌واوی بیركردنه‌وه‌م ببوه كێشه‌ی كه‌م خه‌وی تاكی كورد. هه‌میشه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشیه و ئاڵۆزی ده‌روونی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێت چی بێت؟
بۆیه ئه‌و شه‌وه له ترسی تێوه‌گڵان له وه‌ها گیروگرفتێك زووتر خۆم خزانده نێو جێگاكه‌م، كه‌وتمه نێو خه‌وێكی قــــول.
منیش وه‌كو زۆرینه‌ی خه‌ڵك، له‌كاتی خه‌و بینین‌دا هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاومه خه‌ونه، وه‌لی ئه‌و شه‌وه هه‌ستم ده‌كرد زۆر له هه‌قیقه‌ت نزیكم
له خه‌ونه‌كه‌مدا خۆم له‌نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بینیه‌وه. هه‌رچه‌ند حه‌زی قه‌ره‌باڵغی و گفتوگۆی فه‌رمیم نیه، به‌ڵام ئه‌و جاره ناچار به چاره‌نوس سازترین گفتوگۆكرام.
له‌نێو ئاماده‌بوه‌كان، دیپلۆمات و رۆژنامه‌نوسی بیانی و نوێنه‌ری ووڵاتان ده‌بینران، گفتوگۆكه ده‌ستی پێكرد و یه‌كێك گووتی:
به‌خێربێیت.
- سوپاستان ده‌كه‌م
- ده‌مانه‌وی له تۆوه ئاگاداری بارودۆخی ووڵاته‌كه‌ت بین
گوتم: فه‌رموو بپرسن. ئاماده‌م وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه
- ووڵاتی ئێوه له ووڵاته دواكه‌وتوه‌كانه، راستـــــه؟
- هه‌ستم كرد خۆم خستۆته نێو گێژاوێكی قوڵ، بارێكی قورسم خستۆته سه‌رشانم، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌لێم ئه‌ری وه‌ڵڵا تا سه‌رئێستقان دواكه‌وتووه، ئه‌وه شووره‌ییه و له‌پێش بێگانه‌كان باسی خراپه‌ی خۆم ده‌كه‌م، دواتر ئه‌وه یه‌كه‌م فرسه‌تی خزمه‌تكردنی ووڵاته‌كه‌مه چۆن ده‌بێت له ده‌ستی بده‌م، له نه‌ریتی ئێمه‌شدا نه‌بووه له پێش بێگانه‌كان به خراپه باسی ووڵاته‌كه‌ی خۆت بكه‌ی. ئه‌وه تاوان و گوناهه. ئێستا ناچاربووم درۆ بكه‌م،
- ئه‌وه‌نده تاقه‌تم هه‌بوو ده‌نگم به‌رزكرده‌وه
كی ئه‌مه‌ی گوتووه؟ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌ی گوتووه نیازیه‌تی راستی بشێوێنێت.
له‌سه‌یركردنی یه‌كتردا زانیم كه تێگه‌یشتن ده‌بێت روونتر پرسیاره‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناچار به نــــاراستی نه‌بم.
یه‌كێكی تر پرسی: راسته كێشه‌ی كــاره‌باتان به به‌رده‌وامی هه‌یه، ئێستا كێشه‌ی سوته‌مه‌نی و به‌نزینیشی هاتۆته سه‌ر؟
- ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم ئه‌ری وه‌ڵلا ده‌لێی له ئه‌شكه‌وت ده‌ژیــن ئه‌وه ناهه‌قیم به‌رامبه‌ر ووڵاته‌كه‌ی خۆم كردووه و له كه‌سایه‌تی خۆم كه‌مكردۆته‌وه، بۆیه ناچار گوتم: كاره‌با كێشه‌ی نیــه و بۆ به‌نزین و سوته‌مه‌نیش شتێكی كاتیه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- ئه‌ی بۆ ده‌ڵێن پاره‌ی كاره‌با زۆره و خه‌ڵك گله‌یی له زۆری خه‌رجی كاره‌با ده‌كه‌ن؟
براینه كاره‌با لای ئێمه هه‌ر به‌لاشــــه.
- زۆر باشـــه
كه‌یف خۆش بووم كه له‌به‌رده‌م بێگانه‌كاندا به‌باشی باسی ووڵاتی خۆم كرد
- ئه‌ی راسته ده‌لێن، كرێی خانوو گرانه و قه‌یرانی نیشته‌جێبونتان هه‌یه و فه‌رمانبه‌ر موچه‌كه‌ی ته‌نها به‌شی كرێی خانوو ده‌كات؟
- ئه‌وجاره هێزێك له ناوه‌وه هانی ده‌دام راستی بڵێم، به‌ڵام هاته‌وه بیرم كه ئه‌وه خه‌ونه، با بۆ خاتری ئابرووی ووڵاته‌كه‌م هه‌ندی شت په‌رده‌پۆش كه‌م، بۆیه گوتم: به‌ڕێزینه ئێمه دوژمنی زۆرمان هه‌یه، ئێمه‌یان خۆشناوێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و درۆیانه‌مان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستـــن.
كه‌واته كێشه‌ی نیشته‌جێبونتان نیه؟
- نه‌خێـــر قوربان، برۆن له رۆژنامه‌كان بڵاوی بكه‌نه‌وه
ئه‌ی راسته ده‌ڵێن ژیـــان لای ئێوه زه‌حمه‌ته، چینی ناوه‌نجیتان نه‌ماوه، جیاوازی چیانه‌یتی زۆر زه‌ق بۆته‌وه؟
- گوێگرن به‌رێزینه، ئێمه ئۆپۆزسیۆنێكمان هه‌یه زمانی راگه‌یاندنی بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردن وه‌ك چه‌قۆ تیژه، ئه‌وان ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن ئه‌گینا هه‌موو له كه‌یف و خۆشی جۆرجیا و توركیاین
وه‌هامان بیستووه كه رێژه‌ی بێكاریتان به‌رزه. ده‌ستی كاری بیانیتان خستۆته پێش ده‌ستی كاری خۆماڵی، ته‌نانه‌ت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشتان كه‌مه. ره‌نگه ئه‌وه راست بێت. وایه؟
- ئێوه باوه‌ڕ به من ده‌كه‌ن یان دوژمنان؟
حه‌تمه‌ن ئه‌وه گوێمان له تــۆ راگرتووه؟
-
ده كه‌واته باش گوێگرن. ده‌رچووی زانكۆكانی ئێمه ته‌نها كێشه‌یان ئه‌وه‌یه نازانن له كه‌رتی گشتی كاربكه‌ن یان كه‌رتی تایبه‌ت. هێنده ده‌رگا والایه. ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ن، هه‌ربۆیه كرێكاری به‌نگلادیشی و فارس و توركیایی دێنن تا كاره ته‌واو نه‌كراوه‌كان راپه‌رێنن.
پرسیـــان:
ئه‌ی حاڵی په‌روه‌رده چۆنه؟ راسته رێژه‌ی نه‌خوێنه‌واریتان به‌رزه؟
- نه‌خێر. ئه‌وه‌نده خوێنده‌وار له ووڵاتی من زۆرن خه‌ریكه خه‌ڵكه‌كه له نوسین و خوێندنه‌وه بێزار ده‌بــن. هێنده قوتابخانه‌مان زۆرن، وه‌ختێك حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بازار یان هۆتێلێك دروست بكات به ئاسانی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌روخێنێت و زه‌ویه‌كه‌ی ده‌كات به مۆڵ.
- ئه‌ی بۆ رێگا‌و بان ده‌ڵێی چی، ده‌لێن رێگاكانتان كه‌م و خراپن، بۆیه رووداوی هاتوچۆتان زۆره؟
- به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌زار و قه‌ده‌ری خودایــه. ئێمه بڕوادارین، بروامان وه‌یه كه هه‌موو ئه‌وانه چاره‌نوسی نوسراوی ئێمه‌ن.
- به ئێمه بڵی، چین به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانتان؟ چه‌ند كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری پیشه‌سازی ناوه‌خۆیتان هه‌یه، بازرگانی به‌چی ده‌كه‌ن؟
- ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری نغرۆی كردم. ئاخۆ ئینسان ده‌بێت به چ زمانێك له‌و دۆخه‌دا خۆی ده‌رباز بكات. ئه‌وه‌ی دڵخۆشی كردم كه هه‌موو ئه‌و روو زه‌ردیه له خه‌وندا بوو. وه‌ڵامم نه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده زارم بزوا بڵێم، به‌رهه‌م هه‌یه و هه‌مووش هه‌ر بازرگانــــــــــن.
پرسیاریان كرد، كاكه برا بــا ماندوت نه‌كه‌یـن، دۆخی ئازادی و یاسا له ووڵاتی ئێوه چۆنه، چه‌نده لێی رازیـــن؟
- هه‌یه، زۆریش هه‌یه، پریه‌تی له ئازادی
ئازادیتان هه‌یه؟
- كام ئازادی؟
ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری؟
ئازادی زۆرمان هه‌یه، لێی بێزاریـــن
- چۆن ئازادیه‌كتان هه‌یه، له‌هه‌ر كوچه‌یه‌كی ووڵاته‌كه‌ت، له‌سه‌ر هه‌ڵمالینی گه‌نده‌ڵیه‌ك، دركاندنی هه‌قیقه‌تێك، رۆژنامه‌نوسێكتان تیرۆر كراوه؟
- نازانم چه‌ند كه‌وتوونه‌ته كابوسه‌وه؟ مه‌گه‌ر تاڵتر هه‌یه له وه‌ها دۆخێك، چۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و غه‌ریبانه قورسایی بۆ وه‌ها وڵاتێك دروست بكه‌م كه زمانی به‌رگریكردنی لی ز‌نجیــر كردووم؟
له كۆتایدا بۆ ئه‌وه چیتر شه‌رمه‌زار و روو زه‌رد نه‌بم دوعا خوازیم لێ‌كردن، ئیزنی رۆیشتنم كرد،
گوتیــــان:
به‌ر له‌وه‌ی بڕۆی با شتێكت پێ بلێین. ئێمه بۆیه لێره كۆبوینه‌ته‌وه تا ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زلوم و خاوه‌ن مێژوو له قوربانیدان و ژێر ده‌سته‌یی كێشه و گرفتێكتان هه‌بێت بۆتان چاره‌سه‌ر كه‌ین و هاوكاریتان بكه‌یــن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بگه‌ن، به‌ڵام وه‌كو ده‌بینین شوكر زۆر به‌هێزن، پاڵپشتیتان ناوێت و باشتره خۆتان بیر له چاره‌نوسی خۆتان بكه‌نه‌وه و به‌رنامه‌ی بۆ دارێژن.
ئیتر بۆم روون بۆوه، كه مــن بوومه هۆی له‌ده‌ستدانی یه‌كه‌م هه‌لی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌ته‌وه‌كه‌م.