{play}images/wene/audio/azadi.mp3{/play}
من ژانی هاوبه‌شم هاوارم كه (شاملۆ)
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ناوی نوێترین گۆرانی سیاسی خۆمه كه‌ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر تۆمارم كرد كه له (ئاواز‌و گوتنی خۆمه و له‌هۆنراوه‌ی (كارزان جلاله) و كاری موزیكیش (سه‌فین خه‌راجیانی) ) بۆی ئه‌نجام داوهلهتهك گروپێكی موزیكی دا به‌ڵام تائێستا بڵاوم نه‌كردۆته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك به‌رهه‌م و پرۆژه‌یه‌ك به‌نیازی ئه‌وه بووم كه كلیپێكی بۆ بكه‌م ئه و‌سا بڵاوی بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر گه‌ڕام وله زۆر ده‌رگام دا تاسپۆنسهرێك بۆ ئه‌م بهرههمهپهیدا بكه‌م تاوه‌كو كلیپی بكه‌م ته‌نانه‌ت له‌ده‌رگای ئه و كه‌ناڵ و دهزگایانهشم دا كه‌خۆیان به‌ڕاگه‌یاندنی ئازاد‌و ئه‌هلی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به سه‌ر سه‌ختی به‌رگری له‌ئازادی بیر‌و ڕاوعهقیده ده‌كه‌ن ولافی میدیای ئازاد لێده‌ده‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ كام له‌وانه ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕی كه ئه‌ركی سپۆنسه‌ری بهكلیپكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه له ئه‌ستۆ بگرن.
خۆ ئه‌مه له به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه به‌رهه‌مه‌كه به‌رهه‌مێكی هونه‌ری لاواز بێت به پێچه‌وانه‌وه به‌رهه‌مه‌كه به‌شایه‌تی زۆر هونه‌رمه‌ندی بواری گۆرانی مۆزیكا به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به‌هێزه وپه‌یوه‌ندی به‌وه وه نیهبهڵكوپهیوهندی به بابه‌تی تره‌وه هه‌یه كه‌دواتر له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌مدا دێمه سه‌ری هه‌ربۆیه دواجار بڕیارم دا ئه و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌م بڵاوبكه‌مه‌وه به‌بی كلیپ واته ته‌نها به‌ده‌نگه و مۆزیكاوه وچیتر چاوه‌ڕوانی ناكه‌م چونكه ئه‌م هاواره بۆخۆی هاواری هه‌موو ئازادی خوازانه له ههركوی ی دونیادابن هاواری هه‌موو ئینسانێكی بێ به‌ش و چه وساوهیهئهم هاواره به‌ته‌نها هاواری من نیه بۆیه ناتوانم چی دی ئه‌و هاواره بڵاونه‌كه‌مه‌وه چونكه ئه‌م هاواره هاوارێكی گه‌وره‌ی مرۆییه من ناتوانم ئه‌و هاواره كپ كه‌م كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ هاواره‌كان بۆئازادی له كوردستان وناوچهكهدا به‌رز ده‌بنه‌وه وكپ ده‌كرێن و ده‌خنكێنرێن له كوردستاندا هاواره كان بۆئازادی ڕۆژانهبهرز ده‌بنه‌وه ومافی مرۆژڤ دونیایه‌ك پێشێل كاری بهرابهردهكرێت میدیای ئازاد‌و ئازادی ڕۆژنامه گه‌ری به‌رته‌سك ده‌كرێنه‌وه خودی ئازادی تیرۆر ده‌كری سوكایه‌تی و بی حورمه‌تی پێده‌كری هه‌روه‌ك چۆن ئینسانه‌كان تیرۆر ده‌كرێن و سوكایه‌تی و بێحورمهتیان پی ده‌كری ئازادی و دیموكراسی له كوردستاندا دوو درۆی گه‌وره‌ن وخه‌ڵكیان پی فریوو ده‌درێت دوو درۆی سپی نین به ڵكوو دوو درۆی ڕه‌ش ودزێون ڕه‌ش وه‌ك ڕه‌شه‌كوژی ئینسانه‌كان دزێوه چه‌شنی برسێتی و دیللی.
له كوردستان به لێشاو ژن دهكوژری له‌سه‌ر بڕوبیانوی جۆراوجۆری ناموس په‌رستی له‌سه‌ر زه‌نگی مۆبایل له سه‌ر هاتنه به‌رده‌رگا له‌سه‌ر خه‌نده‌و بزه و قاقا له‌سه‌رخۆشه‌ویستی له سه‌رئازادی جل وبه‌رگ پۆشین لێره ژن پرچ ولووت وخهونهكانی پێكه‌وه ده‌بڕێن ژن به‌رد وبلۆك باران ده‌كرێت له‌كوردستان له سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و بیروڕا. . له سه‌ر ووشه ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كوژێن. . لێده‌درێن. . ده‌گیرێن. . . سوكایه‌تیان پێده‌كرێت. . پێنووس و كامێراكانیان ده‌شكێنرێت. . كه‌ناڵه‌كانیان ده‌سوتێنرێت كه‌چی له ولاشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران و حوكمهتهكهیان باس ئازادی له‌میدیای ئازاد‌و دیموكراسی ده‌كه‌ن بۆیه له هه‌لومه‌رجێكی ئاوای كوردستان و ناوچه‌كه‌دا به پێویستم زانی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری له و جۆره به‌رهه‌م بێنم كه هاوارێك بێت بۆ ئازادی ئێستا له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا وه‌ڵامی داواكاریه مرۆییه‌كانی خه‌ڵكی و وه‌ڵامی ووشه به‌ئاگرو ئاسن و فیشه‌ك ده‌درێته‌وه زیندانه‌كان پڕن له ئازادی خوازان وسێداره وتیرۆر بۆته ده‌رمانی گشت ده‌ردی به‌یانی ژه‌می نیوه‌ڕۆ ژه‌می ئێواره ژه‌می شه‌قام و كوچه و ماڵه‌كان به‌خوێنی ئینساتهكان سووردهكری.
جابۆیه من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به هه‌ڵوێست وئهركێكی ئه‌خلاقی و هونه‌ری و مرۆیم زانی كههاوارێك له هاواره‌كانی ئینسان بكه‌مه گۆرانی ئه‌ویش هاواری ئازادیه به‌لای منه‌وه هونه‌ر ئاوێنه‌ی واقیعی كۆمهڵاهیتیه وهونهربهلای منه‌وه واته سیاسه‌ت وجۆرێكه له سیاسه‌ت كردن سیاسه‌ت به مانا ئینساتیهكهی به‌مانا كۆمهڵاهیهتیهكهی به‌مانا چینایه‌تیه‌كه‌ی بهماناهونهریهكهی به‌مانای ده‌سكاریكردنی ژیان و خه‌باتكردن بۆ دونیایه‌كی باشتر‌و جوانتر نه‌ك به‌مانا ته‌قلیدیه‌كه‌ی سیاسه‌ت به‌مانای ئه‌ندام بوون له حیزبێكی سیاسی‌دا و كاركردن له ڕێكخستنی حیزبی‌دا و ئابونه‌وه دان و هتد به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندان به‌بیانووی التزامی هونه‌ری و ئیستیتیكاوه لایه‌نه مرۆیی و كۆمهڵاهیهتیهكهی هونه‌ریان فه‌رامۆش كردووه هونه‌ر بۆخۆی فره ڕه‌هه‌نده‌و هه‌ڵگری په‌یامێكی ئینسانی وئیستاتیكیه به‌داخه‌وه هونه‌ر له مڕۆدابووته تاك ڕه‌هه‌ند و ته‌نها گرنگی به لایه‌نی عه‌شق و عه‌تف ده‌دات و غه‌رق بوه تێیدا وههموولایهنهكانی تری ژیانی ئینسانی فه‌رامۆش كردوه وته‌نها گرنگی به ئیستاتیكا ده‌دات و په‌یامه مرۆییه‌كه‌ی وون كردوه ئه‌م حاڵه‌ته هه‌موو هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكای میلله‌تانی دونیای گرتۆته‌وه به هونه‌ری گۆرانی مۆزیكای كوردیشه‌وه كه من ئه‌م هونه‌ره به هونه‌رێكی نا كامڵ وناته‌ندروست ده‌زانم ئاخر من به‌لامه‌وه سه‌یره ئینسانه‌كان له مڕۆدا ئه‌و هه‌مووه زوڵم و سته‌م و ناعه‌داله‌تی ونابه‌رابه‌ری وپێشێلكاری و تاوانه‌یان به‌رابه‌ر ده‌كرێت كه‌چی هونه‌رمه‌ند ته‌نها گۆرانی عه‌شق و عه‌تف بڵی بۆئینسانه كان من پێم وایه ئهمهڕێك داماڵینی ئینساتهكانه له به‌ها ولهغهریزه وموعاناتهمرۆییهكانی تری به‌ڵی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ژن دونیایه‌ك سوكایه‌تی وسته‌م و تاوانی به‌رابه‌ر ده‌كری كه‌چی هونه‌رمه‌ندان هه‌رسه‌رقاڵی گۆرانی عه‌شقن من دژی عه‌شق و خۆشه‌ویستی نیم چ له‌ژیاندا چ له‌هونه‌ریشدا به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدام.
لێره‌دا به هونه‌رمه‌ندان ده‌ڵێم به سیه ئیتر بۆتاوی لاده‌ن له باسی عه‌شق وخۆشهوویستی و زوڵف و ئه‌گریجه و لێو ماچ وباڵاو ژوان و دووری و بی وه‌فای یار!بۆ ته‌نیا ساتێك گۆرانی بۆ سته‌م و نابه‌رابه‌ری وموعاناتهكانی تری ئینسان بڵێن وه‌رن گۆرانی بۆ ئینسان بڵێن كه ئه‌مڕۆ به‌جۆرێكی تر له‌جۆره‌كان هێشتا كۆیله یه. . قوربانیه. . وه‌رن گۆرانی به‌سه‌ر مرۆڤدا بڵێن ماركس گوته‌نی (مرۆڤ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه) من ڕاشكاوانه ده‌ڵێم شه‌رمه‌زاریه بۆ هونه‌رمه‌ندێك له نێو ئه‌و هه‌موو تیرۆر‌و سته‌م و نابه‌رابه‌ری و بی مافی و كۆیله‌یه‌تی و دیلیه‌تی و سوكایه‌تی و بێحورمه‌تیه‌ی به‌ئینسانه‌كان ده‌كرێت لهنێوكۆمهڵگاداله نێو ئه‌و هه‌موو وێنه تاڵانهداكهچی چاوی ته‌نها وێنه‌ی سینگ و مه‌مك و به‌رۆكی ژن ببینێت و گۆرانی به‌به‌ڵاو چاو وڕانی ژن‌دا بڵێت شه‌رمه‌زاریه بۆ هونه‌رمه‌ندێك له گۆرانیه‌كه‌یدا بڵێت (دایخه دوگمهكانت دیاره خاڵی سێوانت) یان بڵَێتت (قوربانی لیمۆی سینه‌ی وازت بم) یان بڵَێت (بێوه‌ژنه و ده‌ستی دووه) وهتد.
له‌مڕۆدا ئه‌ركی هونه‌رمه‌نده له‌ڕی ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه كه‌مێك ڕێز‌و حورمه‌ت بۆ ئینسانه‌كان بگه ڕێنێتهوه نه‌ك بێڕێزی و بێحورمهتی به ئینسانه‌كان بكات ئه‌ركی هونه‌رمه‌نده له گه‌ڵ ئینسانهكاندا هاوار بۆ ئازادی بكات دژ به سته‌م و نا عه‌داله‌تی بوه‌ستێته‌وه ده‌نگ وهاواری هونه‌رمه‌ند ده‌بی ده‌نگ و هاواری خه‌ڵكی بێت وقسه‌ی سه‌رزارو نێودڵی خه‌ڵك بی، گۆرگی ده‌ڵێت (ئینسان موحتاجی بزه‌یه كه چیت له ده‌ست دی بۆ ئینسان بیكه و درێغی مه‌كه) ده با هونه‌رمه‌ندان چیدی درێغی نه‌كه‌ین لێره دا ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵێم كه نێوه‌رۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی من هاواری ئینسانه كانه بۆ ئازادی بۆ مافی ئینسان، هاواری ئینسانه‌كان دژبه سته‌م و بی دادی هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆیه یه كه هیچ ده‌زگاو كه‌ناڵێك نه‌چووه ژێر بار ئه‌وه‌ی كه سپۆنسه‌ر بكات بۆ كلیپكردنی ئه‌م هاواره ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌م سوكایه‌تی و بی حورمه‌تی بكردایه به ئینسانه‌كان به ژنان. . به بێوه‌ژنه‌كان ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی من به باڵای حیزب و ده‌سه‌ڵات وسه‌ركرده و هه‌ڵبژاردن دا بوایه یان ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی من ژنی وه‌ك سیكس و له زه‌ت و له‌ش وكاڵا وێنا كردایه یان ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی من به‌رهه‌مێكی عاتفی سارد‌و كرچ و كاڵ بوایه یا به‌رهه‌مێكی فریوده‌رانه بوایه یا به‌رهه‌مێك بوایه خه‌ڵكی ههڵپهڕاندایهوههڵفریواندایهئهوا ئه و ده‌زگاو كه‌ناڵانه باشترین سپۆنسه‌رو كلیپیان بۆ ده كردم كه هه‌رگیز له فه‌رهه‌نگی هونه‌ری مندا ئه‌مانه وجودیان نیه و نابێت هونه‌ری من به‌درێژای مێژووی هونه‌ریم هونه‌رێكی ئیستاتیكی. . ئینسانی. . چینایه‌تی. . شۆڕشگێڕی بوه وله خزمه‌ت ئازادی ئینسانه‌كان وخه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و كرێكاردا بوه و له‌خزمه‌ت ژنانی ستهمكێش و مناڵانی به‌ش مه‌ینه‌تدا بووه من هونه‌رمه‌ندێكم نێو نه‌ته‌وه‌ییانه بیر ده‌كه‌مه‌وه. . ئازاری ههرئینسانی له‌هه ركوی ی بسته زه‌مینێكی ئه‌م دونیایهدابێت به ئازاری خۆمی ده‌زانم شاعیر گه وره‌ی فارس شاملۆ گوته‌نی (من ژانی هاوبه‌شم هاوارم كه) وه‌ك گیڤارا گوته‌نی (من خاكی هه‌موو وڵاتی به‌نیشتیمانی خۆم ده‌زانم وسته‌م لهههركوی بی منیش له وێم) من ئینسانم و ئینسانچێتی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئیمكاناتی ماڵی و ئیعلامی بخرێته ئیختیارمهوه ئه‌وا گۆرانی وسروودی ئینسانی وچینایه‌تی له‌كوردستاندا جێكه‌وته ده‌كه‌م له نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌ربۆیه دوا جار بڕیارم دا به‌رهه‌مه‌كه‌م ته‌نها وه‌ك ده‌نگ بڵاو بكه‌مه‌وه هاوارێك بۆ ئازادی هاواری هه‌موانه باهه موان به‌ده‌نگی بهرزهاواركهین. . ئازادی. . ئازادی. . . ئازادی.