ئیسلام وەك فەلسە فەیەکی ئاینی لەڕووی تیۆرییە وە پڕە لە ئیدعایی کە"اللە"یەك پڕە لە سۆزو ڕەحمەت وبەخشندەیی کە ناوی هاتوە لە قورئاندا.بەڵام لەمەیدانی پراكتیکیەوەبۆخۆی تەنها جەنگەڵێکە"غابە"لە هەڕشەو تۆقاندن و داگیرکردن وسڕینەوەی نەیارانی ولەگەل داپلۆساندنی میلەتان وڕە ش کردنەوەی ناسنامەو کلتوری گەلان.
ئامانج و ئاکامی شەڕەکانی دەسپێكی بەهێزبوونی دەعوەی ئیسلام لەشەڕی بەدرەوە تاکو ئیمڕۆدوای پەیامی هەڵساندنەوەی فکری ئیسلامی"الصحوة الاسلامیة"جگە لە لەسەربڕین و بەتالانبردن وکاول کردن وهیچ بەهاو بیرۆکەیەکی مرۆڤایەتی لەبەزەیی پێ هاتنەوە بەخڵکانی لاواز نیشان نادا.لە هێرشەکانیان بۆسەر خەلکی بێچەك وبێ دیفاع لە عیراق و"شام"سوریا .لەسێ ساڵی ڕابردوو بەتایبەتی بەرامبەربەخەلکی هاوزمانی خۆیان بەبیانوی"عەلەوی و نصیری ومەسیحی لەڕوانگەی تەکفیرکردنی هەمووان جگەلەخۆیان نەبێت .لێرەدا پرسیارێك خۆی ئاڕاستەی ئێمەو ئەوان دەکات .
١ ئێوەی ئیسلام دەڵێن ئیسلام دینی"ڕحمەتە"بەمانای ئیسلام ئاینی بەخشندەیی و بەزەیی وخۆشەویستی یە..بەڵام کام ڕەحمەت ؟ بۆ..ئێوە خۆتان لەناو خودی خۆتان موسلمانان هەرتائیفەو مەزهەبە خۆی بەڕاست دەزانێت ئەوەی تریان "قەتل وزەبح وتەکفیر دەکات)بەبەڵگەی دەیان بیانو لەژێرچاودێری تەفسیری ئایەتیەکانی قورئان و حەدیسی موحەمەد بەفەتوای گەورەزانایانی سەلەفی صالح وەك"أبن قیم و أبن تیمیة)........وهابی دژبە شیعە زەیدی وئەبازی "ألزیدیة وألاباظیة)دژبەیەك جگە لەناکۆ کی سەرەکی نیوان سونەو شیعە بەدرێژایی ١٤٠٠ سال زیاتر،کەزۆر جار گەیشووەتە لوتکەی ڕەش کوژی.بەتایبەتی لەدوەلەتی"ئەمەویی و عەباسیدا"هەر لەکۆنە وە تاکو ئیمرۆ نموونەمان بۆ ئەم راستیە، کردەوەکانی تیرۆرستی "داعش"دوەولەتی عیراق و شام لەقەتل وعام کردنی کوردو عەلەوی و مەسیحیەکانی خەلکی عراق و شام "سوریا)پێم وایە ناکۆکیەکانی خەلیفەکانی ڕاشدیین دوای مردنی"محمد"کەکۆتایی هات بەبەرپا بوون ی شەڕی "ألجمل"لەبەسرە لەنێوان خەلێفەی چوارەم "علی کوری أبو طالب"کە ئامۆزاو زاوای"محمدە"وە گەورەی"ئەهلی بەیتە"دژبە عائیشە کەخێزانی موحەمەد بوو سەرلەشکری لایەکەی تری شەڕەکە بوو.ئەنجامەکەی هیچ هۆکارێکی ئاینی دیاری کراویی نەبوو جگە لەکۆمەلێك بەرژەوەندی تایبەت ومەسەلەی دەسەلات و کورسی نەبێت...هەزاران کەس بوون بەقوربانی ئەم شەڕە سەختە خویناویە .ئەم ئازارو زەحمەتە کەزۆردووربوو لەوڕەحمەتەکەهاتوە لە"قورئان"دا ،ئەم شەڕە لەناو خوودی خێزان و کەسو کاری موحمەد نەبوو.ئایائەمەیە ئەوڕەحمەتەی کەلەئیسلامدا باسی لێدەکرێت......؟
٢ ئایا ئایینی "ڕەحمەتی ئیسلام"ئازادی و مافی مرۆڤەکانی مسۆگەر کردووە؟...نەخێرمیلە تانی غەیری عەرەب کەناویان بە"ألاعاجم"هاتووە لەقورئاندا.لەژێرسایەی حوکمی ئەمەوی وعەباسی بگرەعوسمانی وسەفەوی هیچ مافێکیان نەبووە ،جگە لەداگیر کردن خاك ونیشتمانیان نەبێت، لەژیردروشمی بەناوبانگی عەقیدەی ئیسلام "غزوبلاد ألکفار"ئاکامەکەی دابەش کردنی سامان وژنانی میلەتانی ژێر دەست لەکوردو فارس و هیندو ئەفغان..دوای بەقەتل عام کردن بەکۆمەل ئەوەی دەربازی دە بووە لەمردن دەبێت خۆبەخشانە قایل بێت بەکۆیلەیی بەکڕنوش بردن"زەلیل"جزیەبدات تابتوانێت بژێت لەژێر ڕەحمەتی ئیسلام .ئایا ئاکامی ئەم هیرشانە بەناوی غەزوە بۆسەر خاك ونیشمانی میلەتان لە"عیراق وشام میسر و مەغربی بەربەر"ڕەحمەت بوو؟.
٣ سوڕانەوەی ئیسلام لە بازنەیەکی تاریك وداخراو لە ڕووی واقعی مێژوودالەسەرەتای دروست بوونی تاکو ئیمڕۆ،کەتاکە ئۆمەتە لەسەر ڕووی زەوی کە بڕوای بە پێشکەوتنی مرۆڤ نی یە بەهەمان بۆ چون ولەهەمان گۆشە نیگاوە سەیری مرۆڤ دەکات پیاوان دەبێت خاوەن ڕیشێکی چلکن وپان بن کراسیکی کورتی شڕلەدوای ئەژنۆ بەبستێك لەگەڵ قەمیشێکی دا ر واتا "سواك"بۆپاكکردنەوەی دەم وددانیان ، ژنان دەبێت گۆشەگیری خان وو مالیان بن بەبێ وەلی ئەمر بۆیان نی یە بێنە دەروە وەگەر هاتنە دەروە تەنها کونی چاویان دیارە بۆشیان نیە سەیارە لێبخورن یان سە فەر بکەن بەتەنها یا خوێندن تەواو بکەن هەروەك لەسعودیە ئەم یاسایانە داڕێژراوە کەولاتی یەکەمی ئیسلامە.دووبارە کردنەوەی فۆرمی ئەسحابەکانی "موحمەد"کەلە فلیمی الرسالة زۆربەئاسانی دەتوانین شارەزابین لەچۆنیەتی فۆرمی پیاوی خوازراو لەلایەن ئیسلامیەکان..سێ سالە عەرەبەکان خەریکی کارە ساتێکن بەناوی شۆرشی عەرەبی بەڵام جگەلەڕەشەبایی فیکری سەلە فی و جیهادی تەکفیری کەدژ بە دیموکراتیەت ومافی مرۆڤ وئازادین لەوە زیاترهیچ شتێکی تروەدەست نەهاتووە ئەم شۆرشانەهیچ جیاوازیێکیان نی یە لەگەڵ سەردەمی دکتاتورە کانی جاران لەبابەت چارەسەر کردنی قەیرانی ئابوری و ئاشتەوایی ئەهلی.
گەورە زانای سەلەفی"أبی أسحاق الحوینی"لەسەرمینبەرەکان بەڕاشکاوی باس لەمەسەلەی جیهادوچارەسەری کێشەی ئابوری موسولمانان دەکات.
هۆی هەژاری ومال وێرانی موسلمانان لەتەرك کردنی گەورەتری فەڕیزە کە"جیهادو غەزوە)یە ئەم"شیخ الاسلام)ە چەندین سالە خەریکی دەرس وکتێب دانانە لە فیقهو شەریعە دا."أبی أسحاق الحوینی)دەلێت مسولمانان چۆن دەتوانێت چارە سەری قەیرانی ئابوری بکەن.دەبێت کار بەعەقیدەی "الجهاد و الغزو"بکەین، وولاتانی ئەورپا و ئەمریکا هیند وچین غەزو بکەین .سامان و ژنان و مندالیان بە غەنیمە بۆ ولاتانی ئیسلامەکان هاوردە بکەین.بەمەش قەیرانی ئابوری نامێنێت بە دووبارە کردنەوە"غزوە"هەموسالێك.بەڵێ ئەمە تێراونینی گەورە زانای سەلەفیە بۆ جیهانگیری ئەمڕۆ ئەی دەبێت لێكدانەوەو تێڕوانی نی جیهادیێکی سەلەفی گێل نەزان چۆن بێت
ئەم هیزرو تیۆریی یە ئیسلامیە چ جیاوزیێکی هی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێی سەرکردە کان و فەتواچیەکانی شەڕی بەدر.
کۆمەلگای ئیسلامی زیاتر لە هەزارچوارو سەد ساڵە هیچ گۆڕانکارێکی سیسیۆلۆجی یان فکری یان مرۆڤایەتی بەخۆ یەوە نەبینیوە بەڵکووتازە کردنەوەی هەمان بیرۆکە کۆنەکەیە.ئایا تەرحکردنی بەرنامەی شەڕ خوازی بەردەوام لەناو کۆمەلگەی مرۆژایەتی دا بە بیانوی جێبەجێکردنی یەکێك لە عەقیدەکانی ئیسلام وچارەسەرکردنی کێشەی ئابوری چ ڕەحمەتێکە بۆخۆیان و خەلکی تر.ئەم بەناو زانایە ڕیش پان ومل هورە ئاستی زانین و ووشیاری نە گەیشۆتە ڕادەی شیکردنەوەو لێکدانەوی تای تەرازهێزی جەنگ لە جیهانی ئەمڕۆدا ئایا عەرە ب وئیسلام داگیرکەری مانگ و ئەستێرەکانن یاخود تا ئێستاهەر خاوەنی پاپۆری بیابانن"حوشتر)
گۆران جەلال حوسێن