میلله‌ته پێشكه‌وتوه‌كان ڕێڕه‌وێكی گه‌شه‌كردنی میژوویان هه‌یه، كه‌خاوه‌نی چه‌ندان ویستگه‌ی جیاجیانلهچۆنیهتی گه‌شه‌كردن به‌ره‌و پێش چون به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌و وێستگه جیاوازانه كاریگه‌ر و هۆكار بونه بۆ به‌ره‌و پێش چون و گه‌یشتن به‌خواسته تازه‌كانیان.
پرۆسه‌ی دیموكراتیزه كردن په‌یوه‌سته به گه‌شه‌ندنی كۆمه‌ڵگا له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، كه ده‌شێت ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌نده ئاسان و خێرا نه‌بێت، له‌به‌ر سستی و خاوی لهگۆڕانكاریهكان وه‌ك داخوازی خیرا به‌رجه‌سته نه‌بی.
دیموكراتیزه كردن پێویستی به هه‌بونی دامه‌زراوه‌یی یاساییه كه‌په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان ڕێك بخات و هه‌مویان له ناو چوارچیوه‌ی یاسای گشتی ده‌رنه‌چن وه بتوانی سه‌روه‌ری یاسا بپارێزێت و، كه‌س گه‌وره‌ترو له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی یاسا نه‌بێت...
دیموكراسیه‌ت ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی كێشه‌كانه و، كۆكه‌ره‌وه‌ی بیر‌و بۆچونهكانه وه ڕه‌خسێنه‌ری پانتایی ده‌ربڕینه هۆكارێكی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردكاری و لێكدانه‌وه وشیكاری سیاسیانه‌یه بۆ پارت و گروپه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌سته‌ڵاتن یا ئۆپۆزسیۆنن وه پێوه‌ری ئازادی وبهڕێوهچونی ڕه‌وشی مافی مرۆڤه وه كیرڤی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی پێشكه‌وتن و به‌رجه‌سته‌بونی مافه گشتی و تایبه‌تیه‌كانه.
دیموكراسیه‌ت به واتای فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵك، به‌شداری هاوڵاتیان له دورست كردنی ئایندهی سیاسی
هه‌رچه‌نده پراكتیزه كردنی دیموكراسی كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه له دوای هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك،
چونكه ده‌ركه‌وتوه كه به‌ئاسانی هه‌ژاری و نه‌خوینده‌واری بنبڕ ناكرێن و، له‌به‌رامبه‌ریش دهوڵهمهندبونێكی نائاسایی له كه‌سانێك ده‌بینری كه خۆیان به هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئازادییه‌كان نمایش ده‌كه‌ن وه ده‌سكه‌وته‌كان به مافی خۆیان ده‌زانن، زۆر جار ئه‌م ناعه‌داله‌تیه گرفتی گه‌وره بۆ دۆخی سیاسی دورست ده‌كات و سیسته‌می سیاسی بۆ خاڵی ده‌سپێك ده‌گێرێته‌وه.
مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی كۆنه پاریزان و ده‌سته‌لاته دیكتاتۆره‌كان زۆر جاردهبنه به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌م چه‌مكه سیاسیه‌و هه‌ندی جاریش به مه‌به‌ست ده‌یكه‌نه دروشمی بێ ناوه‌رۆك بی به‌هایانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن...
كاركردنیهێزی حوكمران له‌سه‌ر خێڵ و ڕه‌گه‌ز، وا ده‌كات حزبایه‌تی و دیموكراسی ببێته دورشمی بریقه‌دار، ڕاسته‌وخۆ چه‌مكی دیموكراسی پاشه‌كشی بكات و ببێته خه‌ونێكی چاوه‌ڕوانكراو...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.