دیارە لە سیاسەتدا لە هەموو جیهاندا بە تایبەت حکومەت و دەوڵەتەکان بۆ ستراتیژیان بە تایبەت لە بواری سیاسەتی ئابووری و سەربازی دا پلانی درێژخایانیان هەیە . . یەکێک لەو ئابووریە بەهێزانە و مادە گرنگ و بەهادارانە کە جیهانی بە خۆیەوە سەرگەرم کردوە و زۆر وڵات لە ڕووی دەرهێنەروە و تەکنەلۆژیا و بەکارهێنەرانی وای کردوە کە ناویی بە ئاڵتوونی ڕەش دەرکردوە کە بۆ زۆر وڵات بووەتە خەیرو بەرەکەت و بۆ زۆربەی وڵاتەکانی دەرهێنەر بووەتە مایەی ناخۆشی و شەڕ و ئاوەرەیی.
هەروەکوو هەموومان ئەزانین یەکێک لەو ناوچانەی جیهان لە زۆربەی نەوتی جیهان دابین ئەکات ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بەتایبەت کەنداو و سعوودیە و ئێران و عێراق وئەگەر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
لێرەدا زۆر گرنگە بزانین ئایا کورد سیاسەتی نەوتی هەیە یا ئاگرێکە لە دەستی کوردا؟ بەم واتایە ئایا کورد خۆی هەڵساوە بە سیاسەتی نەوتی یا وڵاتەکانی داگیرکەری کوردستانیا زلهێزەکان بە پلانەوە بۆیان داناوە. . ؟
ئەگەر ئەم سیاسەتە لەم خاڵەوە داڕێژرابێت ئەوا بە دڵنیاەوە کاتیەوە یارێکی ناوچەییە بۆ یارێکی گەورەتر لە وەی بیری لێئەکریەتەوە، بۆ سوتاندنی ماڵی کورد لە هەموو ڕوانگەێکەوە.
یا ئەگەر وڵاتە زلهێزەکان هەڵسابن بەم پلانە بۆ کورد و یارمەتی لۆجستیکی و زانیاری و تەکنەلۆژیان بدەن، ئەوە ئەچێتە خانەی جیهانیەوە و ئیشێکی یەکجار باشە و پشگیری ئەکەن و ترسی کەمتری لە ناوچەیەکە هەیە.
ئەوەی زۆر گرنگە سیاسەتی نەوتی پێویستە لە کوردستان وەکوو زانستگاێکی تایبەت هاوکات لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و ووزە بە یەکەوە هەوڵی دابین کردنی بدەن بۆ بەدەست هێنان و پارستنی سیاسەتی سامانی گشتی و دارایی وڵات.
ئەوەی زۆر گرنگ و بایەخی هەیە ئایا ئەم نەوتە بۆ ئێستایە یا بۆ داهاتووە لەبەر ئەوەی زۆر گرنگە ئاگامان لە سروشتی و سامانی نەتەوەیی بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو کە بە پلانێکی یەکجار ستراتیژی دارێژراو و ئەندازیارانە و کارگێریانە و سیستماتیکی تێدا خۆی بدۆزێتەوە، بۆ پاراستنی نەتەوە لە هەر کارەساتێک لە دواڕۆژدا.
ئەوەی منی دڵسەرد یا وەکوو کورد ئەڵێت ڕەشبین کردوە بیر و نەهامەتی بەرێوەبەری وڵاتە کە بەردەوام لە قەیراندایە، کە ئاڵۆزی ئەکەوێتە ناو هەرێم کەس خۆی ناکات بە ساحبی و خۆیان لە لێپرسراویەتی ئەدزنەوە. . وای کردوە فەشەل و گەندەڵی لە هەرێم کەوتووەتە ئەوپەڕی نالەباری خۆیەوە.
ئەوەی گرنگە ناکرێت تەنیا بە کەرتی نەوتەوە خۆمان ببەستینەوە، هەروەکوو دەرکەوت و دیمان یەکڕۆژ هێڵی نەوتەکە ببەستن بە هەر هۆێکی تایبەتەوە ئەوا قەیران ڕوو لە هەموو حکومەت و وڵات ئەکات. لەبەر ئەوە پێشنیاز ئەکەم پارەی نەوت تەنیا بۆ گەشە سەندنی وڵات و ئاوەدانی سەرف بکرێت و زۆر بەی خەلکی کورد لە مووچە خۆریەوە بگەڕینەوە بۆ کەرتی کشت وکاڵ و ئاژەڵداری و بەرهەمهێنەری و زینوو کردنەوەی خاک کە ئاماری مووچە خۆری هەرێم ترسناکە بۆ دواڕۆژی وڵاتەکەمان و هیچ وڵاتێک نیە وەکوو ئێستای کورد بەداخەوە. . .
لە بواری فرۆشتنی نەوتەوە ئەم جۆر فرۆشتنە کاتیەو سیستەمی سیاسەتی ناوتی جیهانی ڕیگە بەم جۆرە فرۆشتنانە نادات ئەگەر لە دەستی کۆمپانیاکانی نەوت و وڵاتە زلهێزەکان دا نەبێت و خۆیان بە ووردی چاودێری نەکەن. کورد پێویستە هەنگاوەکانی دیپلۆماسیانە بێت و دوور بێت لە بیری ناوچەیی و کاتی و پێویستە لەگەڵ سیستەمی جیهانی خۆی سازگار بدات تا کاتی ئەوەی بێت کە خۆی بتوانێت ڕاستەوخۆ بە ئازموونەوە هەنگاو بنێت. بەم بۆنەیەوە هیوام وایە کابینەی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان لە خەویی چەند مانگە هەستن و وڵات لەم قەیرانانە ڕزگاری کەن و بەرپرسانە بێنە مەیدانی بۆ خزمەتگووزاری وڵاتەکەیان.
شاعیر ئەڵێت :
لەخەو هەستن درەنگە میلەتی کورد خەو زەرەرتانە
هەموو تاریخی عالەم شاهیدی فەزڵ و هوونەرتانە