به‌یانییه‌کی زۆر زوو کاتێ هه‌نده و مه‌نده هێشتا له خه‌وی خۆشدا بوون، هه‌نده، ژنه‌که به ده‌نگی خوڕهخوڕهی ئاو به‌ئاگاهاته‌وه که له مهزرووکی سه‌ربانی ماڵه‌که‌یانه‌وه شۆڕ ده‌بووه خواره‌وه و به پڕاوپڕی جۆگ‑باریکه‌له‌که‌ی ناو حه‌وشه‌که‌یانه‌وه ده‌گه‌یشته لای ده‌رگه‌ی حه‌وشه‌که‌وه، له‌وێوه‌ش به پانتاییی ژێر ده‌رگه‌که‌وه تێکه‌ڵ به قوڕاوی ناوه‌ڕاستی کۆلآنهکه ده‌بوو و بۆ ئه‌وسه‌ری ئاواییه‌که به‌رده‌وام ده‌بوو.هه‌نده جاجمهشڕهکهی له‌سه‌ر خۆی لابرد و له‌ناو جێگه‌که‌یه‌وه قیت بووه‌وه، کاتێ ئه‌و هه‌ر له شوێن خۆیدا له‌سه‌ر تهختهشڕهکهی که ژن و مێرده‌که هه‌ر خۆیان به داروبار دروستیان کردبوو دانیشته‌وه، هێندێک پرچی خۆی وروشاند و پاشان ده‌ستێکی به نه‌رمی به سه‌ر و پرچیدا هێنا، سه‌رێکی له‌قانده‌وه و چاوه‌کانی هه‌ڵگڵۆفی که هێشتا هه‌ر خه‌واڵوو دیاربوون.هه‌نده بۆ ماوه‌یه‌کی کورت تێڕاما و پاشان له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌وه لاقه‌کانی شۆڕ کرده‌وه و هێندێک هێنایانی و بردیانی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وکات هێشتا سپێده بوو و خه‌ریک بوو ڕۆژ ببێته‌وه، به‌لآم چونکه باران هێنده به توندی ده‌باری و ئاوه‌ڕۆکه‌ی بان خانووه‌که به ده‌نگی بڵند ده‌هاته‌خوار و ئاسمانیان به جۆرێک تاریک کردبوو، ده‌تگوت نیوه‌ی شه‌وه و چاو چاو نابینێ.هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناوه ناوه ههورهچهخماخه ده‌یگرماند و ڕۆشناییه‌کی به‌و دیمه‌نه تاریک و باراناوییه ده‌دا.ئه‌و دیمه‌نه به‌لای هه‌نده‌وه گه‌لێک ترسناک و جنۆکاوی بوو، چونکه جۆره‌ها ده‌نگی سه‌یر تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بووبوون و ئاوازێکی شایه‌نی تێڕامانیان دروست کردبوو.ئه‌و به‌یانییه زووه زۆر له به‌یانییه‌کانی تر جیاوازتر بوو، نه قووقه‌ی که‌ڵه‌شێر ده‌بیسرا و نه کۆتر و به‌چکه خۆماڵییه‌کانیان وه‌ک به‌یانیانی پێشووتر به‌ناو حه‌وشه و به دوای دانه‌وێڵه‌دا ده‌خولانه‌وه و گمه‌یان ده‌هات و، نه کۆتره‌باریکه کێوییه‌کان به گوێسوانهکانهوه ده‌ندوکیان له پووش و پهلآشهکان ده‌خشاند و نه پاسارییه‌کان به‌سه‌ر سه‌ره‌وه جریوهجریویان بوو.ئه‌و به‌یانییه ده‌نگی هیچ گیانله‌به‌ر و په‌له‌وه‌رێک به گوێی مرۆڤدا نهدهزرینگایهوه، به‌ڵکوو ته‌نها ئاوازه سروشتییه‌کان بوون زه‌وی و ئاسمانیان هێنابووه جۆش‌وخرۆش و ڕه‌وشێکی تایبه‌تیان دروست کردبوو.
شتێکی تایبه‌ت که له‌و ژن و مێرده "هه‌نده و مه‌نده)دا به‌دی ده‌کرا، ئه‌وه بوو که مه‌نده به پێچه‌وانه‌ی هه‌نده‌ی خێزانییه‌وه بوو و ئه‌و به ئێواران زۆر شاد و گه‌ش بوو و حه‌وسه‌ڵه‌ی بێداریی زۆر بوو، بۆیه زۆربه‌ی ئێوارانه‌کان تا دره‌نگانێ داده‌نیشت و خۆی به شتی تره‌وه خه‌ریک ده‌کرد.ئه‌و هێنده‌ی که خۆی هه‌وڵی ده‌دا و هێنده‌ی که هه‌نده‌ش بێزاریی خۆی له‌و بێدارییه ده‌رده‌بڕی، هه‌ر نه‌یده‌توانی زوو بچێته ژێر پێخه‌فه‌که‌یه‌وه و به‌زوویی بخه‌وێت.ئه‌و هێندێک جار چه‌کوشکاریی ده‌کرد و جاروبار دارتاشیی ده‌کرد و چونکه کردبوویه خوو، هه‌میشه چایهشی ئاماده بوو و زووزوو چایه‌کی تێده‌کرد و به زڕه‌زڕی ده‌نگی ملآکهکه که به‌ر پیاڵه‌که ده‌که‌وت تێکی ده‌دا و ناوه ناوه فڕێکی لێ ده‌دا و ده‌یخوارده‌وه، مه‌نده زۆر هه‌وه‌سی به ده‌نگی زڕه‌زڕی ملآک و پیاڵه‌که ده‌هات، بۆیه زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌نده ده‌بووه مشتومڕیان و، هه‌نده ده‌یگوت:
- تۆ به ئێواران ده‌ڵێی سووژنت له‌چاو کراوه، هه‌تا دره‌نگانێ به‌ئاگایت و نایه‌ڵی منیش بخه‌وم.من له‌مه تێناگه‌م، ئایا تۆ هه‌رگیز ماندوو نابیت؟
- چۆن ماندوو نابم! به‌لآم زۆروه‌خت که مێشک ماندوو ده‌بێ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر شه‌ونخونی بکێشێ و نه‌حه‌سێته‌وه.ئه‌گه‌ر من هه‌ر زیاتر به جه‌سته ماندوو ببم و مێشکم بتوانێ ئارام ببێ، ئه‌وا زووتر و چاکتر خه‌وم لێ ده‌که‌وێت.
- ئه‌وها! یانی تۆ ده‌ته‌وێ جه‌سته‌ت مانوو بکه‌یت هه‌تا مێشکت بحه‌سێته‌وه؟
- به‌ڵێ، به‌ڵێ.به‌و شێوه‌یه هه‌ر هیچ نه‌بێت غه‌م و ئازاره‌کانم دابه‌ش ده‌که‌م.ده‌زانی هه‌نده! هیچ له‌وه خۆشتر نییه، که‌سێک شتێک هه‌بێت و غه‌م و ئازارت له‌گه‌ڵدا به‌ش بکات.
- ئۆیش! ئێ باشه گرفتی تۆ چییه و بیر له چی ده‌که‌یته‌وه.نازانم بۆچی ئه‌و مێشکه‌ی تۆ هه‌میشه ماندووه؟
- ئاه، ئه‌م گه‌ردوونه هه‌مووی گرفته و چۆن بیر نه‌که‌مه‌وه.خۆزیا که‌سێکم چنگ ده‌که‌وت و لێم ده‌پرسی: بۆچی له‌م جیهانه‌دا، هیچ شتێک هه‌یه وه‌ک پێویست بێت و ئازار نه‌به‌خشێ؟
- باشه که‌وابێ چی بکه‌ین هه‌تا مێشکت ماندوو نه‌بێ و جه‌سته‌ت ماندوو ببێ، به‌ڵکوو خه‌و بتباته‌وه و لێبگه‌ڕێی منیش بۆ خۆم به ئارامی بخه‌وم؟
- ڕاستییه‌که‌ی شه‌وان که له پاڵ تۆدام مێشکم هێدی هێدی ده‌حه‌سێته‌وه و به جه‌سته‌ش خۆم ماندوو ده‌که‌م، ئیتر ئه‌مه تا دره‌نگانێ ده‌خایه‌نێ و پاشان به چاکی ده‌خه‌وم، ئه‌دی ئه‌وه نییه تۆش به‌یانییان سرهبڕی ده‌که‌یت و پێش که‌ڵه‌شێره‌کان لێم دهقووقێنی!
- من به شه‌وان خه‌وی خۆم ده‌که‌م و لای به‌یانیش که تێر خه‌و بووم به‌ئاگا دێمه‌وه، ڕاستی هه‌ق وایه ناوی تۆش بنێم مه‌نده خه‌وگران.
ئه‌و به‌یانییه هه‌نده زه‌ق ته‌ماشای ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد و له باران و ئاوه‌ڕۆکه‌ی ده‌ڕوانی، ئاوه‌که به‌هۆی به‌رده‌وامیی بارانه‌که‌وه هه‌ر زیادی ده‌کرد و ئێجگار به پڕی له که‌لێن و کونه‌کانه‌وه ڕۆدهبووه خواره‌وه، له‌و تاریکییه‌دا جۆره‌ها دیمه‌نی جنۆکاوی و ترسناکی لێ دروست ده‌بوو و ده‌نگه‌کان به‌هۆی توندیی بارانه‌که‌وه که به خاک و بانه‌که و ئه‌و ناوه ده‌که‌وتن، تێکڕا وه‌ک جنۆکه و ده‌نگی جنۆکه وابوون.
مه‌نده هێشتا خه‌وتبوو و له‌به‌ر پرخه‌پرخی خۆی ئاگای له هیچ نه‌بوو.ئه‌و ئێواره‌ی پێشوو له ئێوارانهکانی تر دره‌نگتر خه‌وی لێ که‌وتبوو، بۆیه ئه‌وکاته خه‌وه‌که‌ی ئێجگار شیرین بوو و ده‌نگی خوڕه‌ی ئاوی مهزرووک و نهرمهگرمهی هه‌ور و ترپه‌ی بان خانووه‌که و دواتریش بانگهبانگی هه‌نده هه‌موو تێکه‌ڵ به جیهانی خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی بووبوون.ئه‌و ئه‌وانه‌ی هه‌موو له خه‌وندا ده‌بینی و پێیانه‌وه سه‌رقاڵ بوو.
هه‌نده هه‌ر خه‌ریکی بانگه‌بانگ بوو:
- مه‌نده خه‌وگران! مه‌نده خه‌وگران!
له‌و کاته‌دا مه‌نده گهوزێکی دا و خۆی ڕاکێشایه‌وه.هه‌نده ده‌نگی بڵندتر کرد و، مه‌نده له‌ناو جێگه‌که‌یه‌وه هاواری کرد:
- بیگره بیگره!
هه‌نده بیرێکی کرده‌وه و ترسێکی لێ نیشت، ئه‌و بیری له‌وه کرده‌وه نه‌وه‌کو مه‌نده به جۆرێک به‌ئاگابێته‌وه و له ده‌نگی ئاوه‌ڕۆ و شڵپه‌شڵپی باران و ترپه‌ی سه‌ر خانوو و ئه‌و دیمه‌نه ترسناکه‌ی ده‌ره‌وه به خراپی ڕابچڵه‌کێ و هێرشی مێشک ئازاری بدات، بۆیه له‌سه‌ره‌خۆ گوتی:
- مه‌نده به‌ئاگای؟ گوتت چی بگرم؟
مه‌نده هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوت و پاشان خه‌وی لێ که‌وته‌وه.
هه‌نده هێزێکی دا به‌ر خۆیی و هه‌ڵسایه‌وه و له په‌نجه‌ره‌که‌وه زیاتر نزیک بووه‌وه، تاوێکی تر ڕوانییه ده‌ره‌وه و هاشوهوشی ده‌ره‌وه‌ی باشتر گوێ لێ بوو، له‌و کاته‌دا ده‌ستی بۆ ده‌سکی په‌نجه‌ره‌که برد و ویستی که‌مێک بیکاته‌وه و هه‌ستێک له ده‌ره‌وه ڕابگرێ، به‌لآم زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کرد.ئه‌وسا ئاوڕێکی دایه‌وه، ته‌ماشایه‌کی پیاوه‌که‌ی خۆی کرد که خه‌وی لێ که‌وتبوو و پرخه‌پرخی بوو، هێندێکی تر خۆی ئازا کرد و ده‌ستی درێژ کرده‌وه بۆ ده‌سکی په‌نجه‌ره‌که و ئه‌مجاره وێرای قووفڵهکهی بکاته‌وه و هێندێک بیترازێنێ.هه‌ر که هه‌نده په‌نجه‌ره‌که‌ی هێندێک ترازاند، دێمکهئاوێک وه‌ک سه‌ری که‌سێک وابوو به‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌وه خوڕه‌ی هات و له په‌نجه‌ره‌که‌وه یه‌ک دوو مشتی لێ که‌وته ژووره‌وه.هه‌نده یه‌که‌مجاری بوو له ژیاندا هێنده بترسێ و بشڵه‌ژێ، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی هێزی تێدابوو هاواری کرد:
- ئه‌وه چییه، ئه‌وه چییه؟ ده‌مکوژێ، ده‌مکوژێ!
مه‌نده که هه‌تا ئه‌وکاته‌ش هه‌ر له شیرین خه‌ودا بوو، یه‌کسه‌ر ڕاپه‌ڕی و به‌ره‌و ده‌رگه‌که چوو، له‌وێدا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی کورتی کرد و بینیی هه‌نده به‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌وه حه‌په‌ساوه.به‌پڕتاو به‌ره‌و لای هه‌نده ڕای کرد و خێرا پرسیی:
- هه‌نده چی بووه؟ بۆ نادوێی؟ چی ده‌که‌ی له‌به‌ر په‌نجه‌ره؟ بۆ به‌ئاگای؟
هه‌نده وه‌ک ئه‌وه وابوو هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕابێ.ئه‌و هه‌ر له شوێن خۆیدا ڕه‌ق له‌سه‌ر لاقه‌کانی وه‌ستابوو و له بیرکردنه‌وه‌دا بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ هات و گوتی:
- ئه‌ی هاوار، زۆر شوکور.ئه‌وه چی بوو!
مه‌نده زۆر شپرزه بووبوو نه‌یده‌زانی چی بووه و ئاگای له‌و باوبۆرانه سه‌خته نه‌بوو و، بێجگه‌له‌وه‌ش ئه‌و له‌ناکاودا له‌خه‌و ڕاپه‌ڕیبوو و به‌ته‌واوی نه‌یده‌زانی چی بکات.ئه‌وکات دووباره پرسییه‌وه:
- ئه‌وه بۆ تێمناگهیهنی؟ پرسیم چی بووه؟ چی ده‌که‌ی له‌به‌ر په‌نجه‌ره؟
- وابزانم جنۆکه‌یه‌ک بوو ویستی له په‌نجه‌ره‌وه بێته ژووره‌وه و بمکوژێ.
- هه‌نده گیان! جنۆکه‌ی چی؟ هه‌تا که‌ی واز له‌و شته خهیالآوییانه ناهێنی، ئاخر ئه‌و شتانه کوا هه‌ن.
- ئه‌دی ئاگات له‌و هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه سه‌یرانه نییه، ئه‌دی ئه‌گه‌ر جنۆکه نه‌بێ چییه، وه‌خت بوو بێته ژووره‌وه و تۆش ئاگات له هیچ نییه.
- بڕوا بکه ئه‌وانه هه‌موو شتی سروشتین ده‌نگ و ڕه‌نگیان لێ په‌یدا ده‌بێت.شتێک که گیانی له‌به‌ردا نه‌بێت، بێجگه له جوولآن به هۆی با و له‌رینه‌وه و له‌و شێوه‌یه نه‌بێ، چۆن ده‌توانێ هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
وادیاربوو که هه‌نده له‌به‌ر تۆقاویی خۆی و ئه‌و بڕهباوهڕهی که به‌و شتانه‌ی هه‌بوو متمانه به بۆچوونه‌کانی مه‌نده نه‌کات.
مه‌نده هێندێک ئارامیی هێنایه‌وه به‌ر خۆی و به‌ره‌و لای هه‌نده و په‌نجه‌ره‌که چوو، ئه‌وکات هێشتا له نێوان تاریکی و ڕووناکیدا بوو، له‌لایه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی لای به‌یان بوو و باران به لێزمه ده‌باری تاریک داهاتبوو و ده‌ره‌وه و ژووره‌وه وه‌کویه‌ک وابوون و، له‌لایه‌کی تره‌وه به‌هۆی ههورهچهخماخهی له‌سه‌ریه‌که‌وه، ناوه ناوه ڕووناکییه‌کی به ده‌شتوده‌ر ده‌دا و له په‌نجه‌ره‌که‌وه ژووره‌که‌ی ئه‌وانیش ڕووناک ده‌بووه‌وه.
مه‌نده به هه‌وڵێکی زۆر چراکۆنهکهی دۆزییه‌وه و به دهنکهگڕهیهک هه‌ڵی کرد و ناو ژووره‌که‌ی هه‌تا ئاستێکی باش ڕۆشن کرده‌وه.ئه‌وسا ده‌ستی هه‌نده‌ی گرت که ده‌یزانی زۆر ترساوه و له‌وێی دوور خسته‌وه و به سینگی خۆیه‌وه‌ی نا، پاش ئه‌وه‌ی هه‌نده هێور بووه‌وه و هێندێک له ڕۆشناییی چراکۆنهکه ورد بووه‌وه، مه‌نده ده‌ستی گرت و بردییه لای په‌نجه‌ره‌که‌وه.هه‌نده هێشتا به‌پێی پێویست له په‌نجه‌ره‌که نزیک نه‌ده‌بووه و ترسی لهگیاندا مابوو، به‌لآم مه‌نده توانیی ئه‌و ترسه‌شی له‌لا بڕوێنێته‌وه و هه‌ردووکیان له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌دا وه‌ستان.مه‌نده چراکه‌ی به‌رز کرده‌وه و گوتی:
- هه‌نده! له‌و بارانه جوانه بڕوانه که‌وا به‌لێزمه ده‌بارێ.
- ئۆی چه‌ند دڵگیر و به‌سووده.
- له‌م بڕه ئاوه‌ش بڕوانه که له په‌نجه‌ره‌که‌وه هاتۆته ژووره‌وه.
هه‌نده ته‌واو تێگه‌یشت که ئه‌وه هه‌ر ترسێکه و ده‌روون بۆی دروست کردووه و هه‌موو شتێک سروشتییه، ئیتر به هێمنییه‌وه گوتی:
- چاک نه‌بوو له‌م دۆخه‌دا به‌ته‌نها نه‌بووم! ئای مێشک چه‌ند ئازاری مرۆڤ ده‌ده‌ی! ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی گوتوویانه: "ئه‌وه‌ی غه‌م وپهژارهت له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌کات چاکترین هاوڕێته".
له‌وێوه "هه‌نده و مه‌نده"خۆشترین چێژیان له بارانه‌کان بینی و هه‌رکه باران به‌توندی دایده‌دا، ئه‌وان ده‌چوونه به‌ر په‌نجه‌ره و خۆشییان له دیمه‌نی سروشت و ترپه‌ترپی بان خانوو و ده‌نگی مهرزرووکهکان و ئاوازه سروشتییه‌کان وه‌رده‌گرت.