لە پێوەند بە کۆچی دوایی خوشکی گەورەمان "نەزیمە فەتاح" سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لەو کۆستەدا بەشداریان لەگەڵدا کردین و لە خەمیان کەم کردینەوە، رێز و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ئەزیەتیان کێشاو لە پرسەکەدا ئامادەبوون، هەروەها رێزو پێزانینمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بەنامەو بە تەلەفۆن سەرەخۆشیان لێکردین و هاوسۆزیان لەگەڵدا نواندین. هەرچەندە کە لەدەستدانی خۆشەویستان کارەساتێکی ناخۆش و خەماویە، بەڵام ئێوەی بەڕێز هاوبەشیتان لەگەڵدا کردین و لەخەمی ئێمەتان کەم کردەوە، بەوهۆیەوە جارێکی دیکەش سوپاستان دەکەین و دەخوازین لە کۆست و کارەسات بە دوور بن و خوا هەموولایەک بپاریزێت.
سەرکەوت فەتاح
لە جیاتی بنەماڵەی نەزیمە فەتاح حەمەغەریب جاف
٢-٣-٢٠١٤