پاش تێپه‌ربونی زیاتر له چوارمانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراقدا و راسپاردنی ( (حیدرالعبادی) ) بۆ پێك هێنانی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرێت و له ژێر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كاندا چاودێران بیروبۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی ئیراق هه‌یه. چه‌ند لایه‌نێك رایانگه‌یاندوه، كه حكومه‌تی تازه حكومه‌تێكی ئیئتیلافی ده‌بێت، به‌شێكی تریشیان پێیانوایه به شێوه‌ی ته‌وافوق له نێوان لایه‌نه براوه‌كاندا پێك ده‌هێنرێت
سه‌یر له‌وه‌دایه جه‌ماوه‌ری ئێراقی به‌ته‌واوی پێكهاته ئیتنی و مهزههبیهكانییهوه لهمشتومری پێكهێنانی حكومه‌تدا غیابی هه‌یه‌و زۆر بهنالۆژیكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی بارودخۆخهكهدا ده‌كه‌ن. به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی و مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا میلله‌تێك شك نابرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگیان دابێت ئیتر له‌ئاستی ئه‌نجامدا قورهمابوبن و نهیانپهرژابێته سه‌ر پرسه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن. كه‌س نازانێت میلله‌تێكی خاوه‌ن حه‌زاری و به‌هێز له فه‌لسه‌فه‌ی ژیاری مرۆڤایه‌تیدا بۆ هێنده كه‌نه‌فته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خشی روداوه‌كانی ئاینده‌دا. ئه‌م خه‌وتنه له‌ئاستی واقیعی سیاسه‌تدا بۆ ئێراقییهكانی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌م مێشك داشۆرینه له‌ئاستی سه‌رده‌مدا چ نه‌خشه‌و مه‌كرێكی نێوده‌وڵتی له‌پشته‌وه‌یه؟ هه‌مو پێوه‌ره ئیكیۆنۆمیكی و سیاسییه‌كان ده‌زانن كه ئێراق له‌چ خه‌زێنه‌یه‌كی زێر‌و نه‌وت و داهاتدایه. به‌پێی نوێترین زانیاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌هرامی میسری ئه‌وه سه‌لماوه كه لایه‌نه سیاسیه‌كان گه‌مه به‌عه‌قڵی ئێراقییه‌كان و قوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌به‌رنامه نایانه‌وی حكومه‌ت دابمه‌زرێت. ئه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه حكومه‌ت غیابی هه‌بێت و چه‌تری لێپرسینه‌وه له‌و دنیا جه‌نجاڵه‌ی گه‌نده‌ڵی دزی و راو‌و رووتدا نه‌بینن. هه‌موو سیاسییه‌كان به كورد‌و شیعه‌و سونییه‌وه له‌به‌هێزترین رێكه‌وتنی ستراتیژیدا ده‌ژین بۆ رووتانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ی كه سروشتییه‌ن له‌خاكی ئێراقدا هه‌ڵتۆقیوه. ئه‌وان خاس ده‌زانن چه‌ند تۆكمه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا. هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لماوه كه ئاڵۆزی ره‌وشی ئێراق و نه‌بوونی حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی ئیتنی و مه‌زهه‌بیه‌وه نییه. به‌ڵكو هۆكارێكی ئابووری له‌پشت روداوهكانهوهیه. هۆكارێك كه به‌رژه‌وه‌ندی دروستنه‌بوونی حكومه‌ته‌كه له نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌و چاوساغی حكومه‌تدایه. به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مرۆ میلله‌ت چاوه‌رێی هیچ ئه‌نجامێك ناكات و بچوكترین ده‌نگی ناره‌زایی له‌مه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا بوونی نییه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كێشه‌ی ڕاسته قینه، ئه‌وه نییه كێ ده‌بێت به سه‌رۆك وه‌زیران. كێشه‌ی ئێراق فراوانتر و قووڵتر‌و گه‌وره‌تره له‌مه، پێویسته بزانین چ جۆره ئێراقیكمان ده‌وێت، ئایا سیسته‌می دیموكراتیمان ده‌وێت ئه‌گه‌ر وایه كارمان بۆ سیسته‌می دیموكراتی كردووه؟ ئایا كارده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی سیسته‌می فیدڕاڵی له ئێراق، یان ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری تازه ده‌خولقێ، ؟ ئایا ده‌ستوور جێبه‌جێكراوه ئه‌وانه پرسیاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ن. ،