له‌م دیمانه‌یه‌دا حاكم تاریق سدیق ره‌شید گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌گیرێت. ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه زیندانی نهێنی هه‌بێت. جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كابینه‌ی هه‌شته‌م دا هه‌ر لای پارتی ده‌مێنێته‌وه.
پ: زۆر جار ئه‌و گله‌ییه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێ، كه وه‌كو پێویست ماف و ئیمتیازاتی نه‌داوه به‌هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و. . . جیاوازی هه‌یه له‌گه
ڵ ماف و ئیمتیازاتی هێزه‌كانی ناوخۆی عێراق، رای تۆ له‌وباره‌وه چییه؟
و: به‌پێی دوایین یاسای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی، موچه و ساڵانی خزمه‌ت و راژه‌كانیان هه‌موار كراوه، ده‌رماڵه‌ی خێزانی و مه‌ترسیان بۆ هه‌ژمار كراوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی هاوتا كراوه، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها وێنه‌شم لێیداوه وه‌زاره‌تی دارایی كه پێویسته موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی شارستانی سنووری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پارێزگاكان هه‌مووی وه‌كو سه‌ربازی لێبكرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه.
بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دوای پێكهێنانی حكومه‌ت و له كابینه‌ی نوێ‌دا ئه‌و پرسه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ و به قه‌ره‌بوو له 23-10-2013ه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و موچه و ده‌رماڵه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی شارستانی هه‌ژمار بكات.
له‌رووی راهێنان و فێركاری و خول و ئۆتۆمبیڵ و ته‌كنه‌لۆژیا و پێداویستییه‌كانی تریشه‌وه، تاراده‌یه‌ك ئێمه باشترین له حكومه‌تی ناوه‌ندی.
پ: ده‌وترێ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ له‌چاو ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم زۆره، ده‌مه‌وێ بپرسم هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئه‌من و ئاسایش پێویستی به چه‌نده؟
و: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێك دا دابه‌شكراوون، وه‌كو پۆلیسی ئاسایی و پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر. . . مان هه‌یه، هه‌ر یه‌ك له‌و یه‌كانه به گویره‌ی ئه‌رك و پسپۆریی و خۆیان كار ده‌كه‌ن، له‌هه‌ندێك شوێن زیاد وله هه‌ندێك شوێنیش كه‌م و كوڕیی هه‌یه و ژماره‌یان كه‌مه.
ئێمه پێیوسیته په‌ره به سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایش بده‌ین و ژماره‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ هه‌رچه‌نده زیاد ده‌بن باشتر ده‌توانین پارێزگاری له ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم بكه‌ین و به‌ره‌و پێشی به‌رین، بۆیه ئێمه كه‌سمان لێ زیاد نییه.
پ: قسه و باس زۆر له‌باره‌ی هێزه‌كانی زیرهڤانییهوه ده‌كرێ، گوایه به‌گویره‌ی یاسا سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، كه‌چی له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دان، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
و: ئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه ده‌وتری راست نییه، چونكه زێره‌ڤانی یه‌كه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و میلاك و موچه‌یان سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه و له وه‌زاره‌تی ناوخۆیشه‌وه بڕیار و فه‌رمان وه‌رده‌گرن.
پ: ده‌وترێ هیشتا دوو ئیداره‌یی هه‌ر ماوه‌و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت یهكینهگرتۆتهوه، زۆرجار وه‌زاره‌تی ناوخۆیش به نموونه دێنه‌وه، به‌تایبه‌تی كه وه‌زیر دوو بریكاری هه‌یه، ئایا بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم به‌بێ جیاوازی جێبه‌جی ده‌كرێن؟
و: نه‌خێر وانییه، یه‌ك وه‌زاره‌تی ناخۆ هه‌یه، یه‌ك وه‌زیر و یه‌ك ستافی هه‌یه، به‌رێوه به‌ره گشتییه‌كانیش هه‌ندێكیان سه‌ر به لیستی پارتی و هه‌ندێكیشیان سه‌ر به لیستی یه‌كێتین. بڕیاره‌كانی وه‌زیری ناوخۆ له زاخۆوه تاخانه‌قین و له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێ. هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زیری ناوخۆ كه سه‌ر به‌یه‌كێتییه، بڕیاره‌كانی له زاخۆوه تا خانه‌قین جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌و رووه‌وه هیچ كیشه‌یه‌ك نه‌بووه.
له هه‌ولێر و دهۆك هێزی زێره‌ڤانی هه‌یه، به‌ڵام له سلێمانی و گه‌رمیان هێزی به‌رگری و فریاكه‌وتن هه‌یه كه زیاتر سه‌رپه‌رشتی وپاسه‌وانی دام و ده‌زگا حزبی و حكومییه‌كان و به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ن به‌پێی پێیویست.
پ: ئه‌وه گله‌ییه له وه‌زارتی ناوخۆ ده‌كرێ، كه زۆرجار و زۆركه‌س له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رده‌كرێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆوه جێبه‌جێ ناكرێ، وه‌ڵامی ئێوه چییه بۆ ئه‌و ره‌خنه‌یه؟
و: به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه لیژنه‌ی زۆرمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئاسایش و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رده‌چێ ده‌یگرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار لێره‌و له‌وێ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی حزبی یان سه‌ربازییه‌وه داڵدهرێ، ئه‌یوش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه و دواتر هه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێ. بۆ نموونه له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستكرا به ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر بڕیاری گرتنیان هه‌بووه له‌لایه‌ن دادگاوه و له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه دڵده دراوبوون، ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كراون و دهستبهرسهرن و دادگا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی كهیسهكانیانه.
پ: ده‌وترێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته بدرێته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئایا به‌هه‌مان سیستم و په‌یكه‌ری ئیدارییه‌وه كاره‌كانی ده‌كات، یاخود گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ؟
و: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، واته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پلان داده‌نێت و له‌رووی ستراتیژییهتهوه وه‌زاره‌ته‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن له‌رێگه‌ی دام و دهزگاكانییانهوه، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زیره‌كه‌ی پارتی یان یه‌كێتی و گۆران بێ، هه‌مان ئه‌و پلان وستراتیژییهته جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆی دارێژراوه.
تاوه‌كو ئێستاش یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كان چۆن دابه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام زۆرینه‌ی رایه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر لای پارتی ده‌مێنێته‌وه.
پ: زۆر جار له میدیاكان و راپۆرته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه له‌هه‌رێمی كوردستانا زیندانی نهێنییه، ئه‌م گومان و زانیارییانه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟
و: ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌ت و هه‌واڵه ناراستانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه نه زیندانی نهێنی و نه كه‌سی ده‌ستگیركراوی نهێنیمان هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستگیر ده‌كرێ دوای 24 سه‌عات په‌ڕاوی بۆ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته به‌رده‌م دادوه‌ر، ئیدی دادوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌دات ئایا بیگرێت یان به كه‌فاله‌ت ئازادی بكات یان به یه‌كجاری ئازاد بكرێ. مادام ده‌چێته به‌رده‌م دادگا ئیدی بۆ نهێنی بێ، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ سه‌ردانی بكات و به‌دواداچوونی بۆ بكات.
ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه و ده‌وترێ له میدیاكان ته‌نیا قسه‌یه‌و هیچیتر، ده‌نا به‌ڵگه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه كه له كوردستانا زیندانی نهێنی هه‌بووبێ.
پ: لایه‌نه‌كانی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ندام ولایه‌نگرانیان له‌سه‌ر بیرورای سیاسی گیراون، ئایا له زیندانه‌كانی ئێوه‌دا خه‌ڵك هه‌یه له‌سه‌ر بیرورای سیاسی گیرابێ؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆچی؟
و: نه‌مزانیوه شتی واههبووبێ، ئه‌گه‌ر هه‌با له دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ناوی ئه‌و كه‌سانه و شوێنه‌كانیان بڵاوده‌كرایه‌وه. ئه‌وه‌یشی كه گیراوه، ره‌نگه لایه‌نێك وا ته‌سه‌ور بكات كه به‌هۆی بیرورای سیاسییه‌وه‌یه، چونكه ئه‌ندام ولایه‌نگری ئه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه لێكۆلێنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و په‌ڕاوی بۆ ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌ی كه له‌سه‌ری گیراوه، نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به لایه‌نێكی دیكراوه.