له م بارودۆخه هه ستیاره ی ناوچه ی رۆژهه لاتی ناوەراست سه باره ت به و هیوا و ئومێده ی گه لی کورد بو به ده س هینانی مافی زه وت کراوی خۆی له ئێستا دا هه یه تی پێویستیمان به یه کریزی و ئاشته وایی نیشتمانییه. دوای سه رکه وتن له ئه نجامدانی هه لبژاردنی په رله مانی کوردستان که ده سکه وتیکی دیموکراسیه تی هه ریمی کوردستانی به جیهانیان نیشان دا به داخه وه دوای تێپه ربوونی نزیک له شه ش مانگ به سه ر ئه م هه لبژاردنه دا، هه ندێ ناکۆکی و بیرۆکه ی ته سکی حیزبی و به رژه وه ندی تایبه ت و ململانێی لایه نه سیاسیه کان، شیرینی ئه م هه لبژاردنه له گه روی خه ڵکی به شه ره فی هه رێم تاڵ کردو کوردستان بووه جێی قسه و باسی میدیا ره نگاوره نگه کانی ئیقلیمی و نیوده وله تی. رۆژێک گۆران داوای وزاره تێک ده کات و روژی دواتر یە کێتی به مافی خۆی ده زانێت و دواتریش پارتی سازشی له سه ر ناکات. که چی هه ر خویانن و هه رێم مه دینه ی فازیله یه و هیچ کیشه و گرفتیک له به رده م خه ڵکدا نییه و یان ئیتر پێویستییان به متمانه و ده نگی خه ڵک نییه. له میدیای بینراو، بیسراو نوسراوی هه رێم به تێر و ته سه ر باس له سه ر کێشه و گرفته کانی ئێستای کۆمه ڵگای کوردی به تایبه ت له بواری ئابوری دا کراوه و پێویست به دوباره کردنه وه ناکات. من ته نیا ئاماژه به هه ره شه کانی قاعیده و داعش ئه ده م که له پاڵ هه ره شه ناراسته وخۆکانی به غدا و مالیکی ده بێت زور به وریایی مامه ڵه یان له گه ڵدا بکرێت. وه رچه رخانی سیاسه ته کانی ئه مریکا به رامبه ر به کورد دیوی ئه و راستییه مان پێ نیشان ده دات که کوردستان له ململانیێ سیاسی تێری خواردووه و با ژه مێک یه کگرتن و ئاشته وایی به خواردنی ئه م خه ڵکه بده ین. ئیدی کاتی ئه وه هاتووه بو گه یشتن به مافه کانی خۆمان پشت به هیچ وڵاتێک نه به ستین و ته نیا بیر له خه مخۆری خه ڵکه که ی خومان بو گه یشتن به لوتکه ی ئازادی بکه ینه وه. هه موو ئه و ولاتانه ی که هه رێم په یوه ندی گه رم و گوری له گه ڵیان هه یه به پێی کات و زه مه نی تایبه ت، رووی خویان له کورد وه رئه گیرن و وه ک په ندیکی پیشینیان که ئه لین (( هه ر ئه لیی حه وت پشتیان له مزگه وتیکدا نویژیان نه خویندووه )). به چاوی خۆمان هه ڵویستی ئه مریکامان سه باره ت به ناردنه ده ره وه ی نه وتی هه رێم و سه ردانه که ی سه روک بارزانی بینی. تورکیاش ئه و ولاته بوو که بۆ چاره سه رکردنی کێشه ی وزه ی خۆی چاوی بریوه ته نه وت و غازی هه رێم که چی ئاماده نه بوو له م قه یرانه ئابوریه دا که نوری مالکی به سه ر ماندا سه پاندویه تی یارمه تی حکومه تی هه رێم بدات. ئه مانه ئه گه ر بیری لێ بکه ینه وه وه ک قوتابخانه یه کن که وانه ی یه کریزی و ئاشته واییمان فێر ده که ن. کات به فیرو دان له به رژه وه ندی دواروژی کورد دا نییه. روی قسه م بو سه رکرده ی حیزبه کانه که له م روژانه دا زۆر که وتونه ته به ر گله یی و گازنده ی خه لکی هه ریم. ئایا وه رگرتنی وه زاره ت و پله و پۆستێک له بایه خ دان به گوزه ران و ژیانی روژانه ی خه لک گرنگتره؟ ئێوه به باشی ده زانن که لاپه ره کانی مێژو باشترین مه حکه مه یه بو بریاردانی جیلی داهاتووی گه له که مان به رامبه ر به کرده وه کانی ئێوه. با بیروکه ی حزبی و به رژه وه ندی تایبه ت فرێ بده ین و داهاتووی هه رێم نه به ستینه وه به وه رگرتنی چه ن پوست و وەزاره تێک. ئێوه له به رده م به رپرسیاریه تیه کی مێژویی داین. تاقیکردنه وه تان له به رده مدایه. نه بنه هۆی تۆراندنی خه ڵکی هه رێمی کوردستان له پرۆسه ی سیاسی دا. له کوتایی دا داوا له سه روکی هه رێمی کوردستان ده که م له هه مبه ر ئه و ئه رک و به رپرسیاره تیه که هه یه تی رۆڵی کاریگه ری خۆی بنوێنیت تا ده ره نجامه کانی به یه کریزی و یه کگرتن و یه کخستنی نێو ماڵی کورد بگات. فه راموش نه که ین له ئێستادا کورد به ته واوی له هه ر چوارپارچه ی کوردستانیش په رته وازه یی و لیکترازاندنی پیوه دیاره.............