گه‌ڕانه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی و کاریگه‌ری له‌ سه‌ر داهاتووی سیاسی هیلاری کلینتۆن ...سەروەت هەڵەبجەیی

 

 

 

ناوزڕاوی جنسی کلینتۆن – لوینسکی که‌ له‌ ساڵی 1998 ڕووی دا له‌ ساڵی 2014 یشدا سێبه‌ر ده‌خاته‌ سه‌ر سیاسه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.مورین داد وتارنوس له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌یه‌وێت له‌ گه‌ڵ مونیکا لوینسکی چاوپێکه‌وتن ساز بکات.بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ بۆ ساڵی 1998 بگه‌ڕێینه‌وه‌.ئه‌و کاته‌ی که‌ ناوزڕاوی په‌یوه‌ندیدار به‌ کێشه‌ی جنسی بیل کلینتۆن – مۆنیکا لوینسکی به‌ لوتکه‌ی خۆی گه‌یشت و مورین داد ڕۆژانه‌ له‌ ستونێکی تایبه‌ت له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بابه‌تی ده‌نوسی.له‌ ئاکامدا سه‌رجه‌م نوسینه‌کانی توانی خه‌ڵاتی گرنگی پولیتزر له‌ به‌شی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ڵگه‌دار بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.له‌ ئێستادا جاریکی دیکه‌ مونیکا لوینسکی و مورین داد و هه‌مووی ئه‌و ڕوداوه‌ به‌ هۆی چاوپێکه‌وتنی ئه‌و خانمه‌ له‌ گه‌ڵ گۆڤاری ونیتی فیر بۆ دونیای میدیاکانی ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.مۆنیکا لوینسکی ئه‌ڵێت: مه‌به‌ستی ئه‌و، له‌ بیر کردنی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان و هه‌وڵدانه‌ بۆ پاراستنی مافی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ئینترنتدا به‌ هه‌ر شێوازێک توشی ئازار و سوکایه‌تی بوونه‌ته‌وه‌.له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ناوبراو له‌ حه‌ز و خواستی خۆی بۆ ڕووبه‌ڕڕوبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مورین داد وتارنوسی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌دوێت و ئه‌ڵێت: له‌ ساڵی 1998به‌ دڕندانه‌ترین شێواز ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه‌ له‌ گه‌ڵیدا چاوپێکه‌وتن بکات.مورین داد له‌ نوێترین وتاری خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزدا ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ده‌ربڕیوه‌ و هاوکات له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی که‌ بۆ لوینسکی سه‌باره‌ت به‌و ناوزڕاندنه‌ له‌و کاته‌دا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ وه‌کوو هه‌وڵدان بۆ خۆکوژی و ...هاوسۆزی خۆی بۆ ناوبراو ده‌رده‌بڕێت.مورین داد له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا ده‌نوسێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی له‌ وێنه‌کان و چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ گۆڤاری ونیتی فیر جارێکی دیکه‌ به‌ شێوازێکی وروژێنه‌رانه‌ ده‌رکه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌م ماوه‌دا وه‌کوو باڵه‌نده‌یه‌کی ناو قه‌فه‌س به‌ندکراوی ئه‌و ڕوداوانه‌ی ڕابردوو بووه‌.ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بووه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی لوینسکی له‌و ماوه‌دا وه‌کوو شۆڤڵێک به‌ به‌ره‌وپێشچونی خۆیان درێژه‌یان داوه‌.ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌ی نیۆیۆرک تایمز له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: ناوزڕاندنی ساڵی 1998، مونیکا لوینسکی به‌ که‌س نه‌ویست ترین مرۆڤێک گؤڕی که‌ هه‌وڵی به‌ لاڕێدابردنی سه‌رۆکی وڵاتێکی ده‌دا.مورین داد هوشداری ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ ڕه‌نگه‌ لوینسکی له‌وه‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه‌ که‌ له‌ قوربانیدانی خۆی بۆ زیان گه‌یاندن به‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بیل کلینتۆن که‌ڵک وه‌ر بگرێت به‌ تایبه‌ت له‌و ڕووه‌ که‌ ئه‌م ڕوداوه‌ بۆ هه‌موو دانیشتوانی ئه‌مریکا گرنگی و بایه‌خی هه‌یه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا آماندا هس له‌ گۆڤاری ئینترنتی اسلیت له‌ ڕه‌خنه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌که‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌ڵێت: مورین داد ئه‌وه‌ی وه‌ بیر نایه‌ته‌وه‌ که‌ خۆی و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ مونیکا لوینسکی، کاریکاته‌رێکی له‌ ناوبراو دروست کرد که‌ که‌ هێشتا له‌ دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ لێی نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌.ئه‌وه‌ش به‌ بیری ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ مورین داد، مونیکا به‌ کچێکی سوک و هه‌رزه‌ و دڕنده‌خۆ ناوبردووه‌ و له‌ گه‌ڵ که‌سایه‌تی کچانی هه‌وه‌سبازی ناو چیرۆکه‌ سیکسیه‌کان به‌راوردی کردووه‌ که‌ زۆر کات بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌یان کێشه‌ ده‌خوڵقێنن.آماندا هس له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ی خۆی له‌ گۆڤاری ئینترنتی اسلیت ده‌نوسێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خۆی له‌ گه‌ڵ بیل کلینتۆن په‌شیمانی ده‌ربڕیوه‌ و خه‌ڵکی ئه‌مریکاش به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌ییشتون که‌ له‌ کۆی گشتی ڕوداوه‌که‌ مونیکا زۆر تاوانبار کراوه‌، به‌ڵام مورین داد هێشتا ئاماده‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ به‌رپرسیاره‌تی ئیشه‌که‌ی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

ئه‌م دوو بابه‌ته‌ ته‌نیا چه‌ن ئاماژه‌یه‌کن له‌و هه‌موو کاردانه‌وانه‌ی ناو گۆڕه‌پانی میدیایی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی ناوخۆیی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.

ئه‌گه‌ر هیلاری کلینتۆن بیه‌وێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا کاندید بکات ئه‌م کێشه‌یه‌ کاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ر داده‌نێت.

امیلی شایر له‌ دیلی بیست دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکی دیکه‌ که‌ مونیکا لوینسکی به‌ کارمه‌ندێکی 21 ساڵه‌ و شاوه‌تی کۆشکی سپی ناو بردووه‌، ده‌ڵێت: له‌م کات و ساته‌دا که‌ جنێودان له‌ سیاسه‌ت، کلتوری ڕۆژانه‌ و سه‌رگه‌رمکه‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س و لایه‌نه‌، باشتر وایه‌ تۆزقاڵێک بارودۆخی مونیکا لوینسکی له‌ به‌رصاو بگیردرێت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌ر کاتێک نۆره‌ی ئه‌م خاتوونه‌ ده‌گات هه‌موو پێشهاته‌کان بۆ ساڵی 1998 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دیوید هارساینی له‌ گۆڤاری ئینترنتی فدرالیستس که‌ له‌ کۆماری خوازه‌کان نزیکه‌ ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕه‌وشتی دووڕوویی، بێ ڕوحمی، فێڵبازی و گه‌نده‌ڵی بیل کلینتۆن که‌ له‌مڕۆدا وه‌کوو زڕبابی حیزبی دیموکرات ده‌یناسن ززززۆر به‌ سود ده‌بێت.خاڵی گرنگی ئه‌م دۆسیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بێ ئینسافی سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌کراوه‌.له‌ ڕاستیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی بۆ نێو جیهانی میدیایی ئه‌مریکا به‌ مانای تێڕوانینی دووباره‌ به‌م ڕوداوه‌ نییه‌ و به‌و مانایه‌ش نییه‌ که‌ مونیکا لوینسکی بۆ یه‌که‌مجار ده‌یه‌وێت ڕاستیه‌کانی ئه‌و ڕوداوه‌ بدرکێنێت.

ئه‌و ساڵه‌ها پێش له‌ ئێستا له‌ نوسینی کتێبێک و چه‌ندین چاوپێکه‌وتن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌شداری کرد و به‌ وته‌ی خاوه‌ن بیر و ڕاکان هیچ به‌سه‌رهاتێکی عه‌شقی – جنسی به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌ر باس و گفته‌گۆ.به‌ بڕوای زۆرێک له‌ میدئاکانی ئه‌مریکا، گرنگترین خاڵ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مونیکا لوینسکی، کاریگه‌ری له‌ سه‌ر داهاتووی سیاسی هیلاری کلینتۆن و شانسی ناوبراو بۆ به‌شداریکردن و سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2016 ئه‌مریکا ده‌بێت.

یه‌کێک له‌ سیاسه‌توانانی حیزبی کۆماریخوازی ئه‌مریکا که‌ وه‌کوو کاندیدێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ناوی لێ ده‌برێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ دۆسیه‌ی جنسی بیل کلینتۆن وه‌کوو په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ له‌ داهاتووی سیاسی هیلاری هاوسه‌ری.هه‌رچه‌نده‌ که‌ هیلاری کلینتۆن پێشتر له‌ هه‌ڵبژارندنه‌ نێوخۆیی حیزبی دیموکراتدا به‌رامبه‌ر به‌ باراک ئوباما شکستی هێنابوو به‌ڵام به‌ وته‌ی ڕوث مارکوس له‌ ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست، بارودۆخی ئه‌مجاره‌ جیاوازتره‌.ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌نوسێت: دۆسیه‌ی مونیکا لوینسکی ئه‌و کاته‌ی هیلاری کلینتۆن له‌ ساڵی 2008 کاندیدرا چه‌ندان نه‌خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ ته‌ئکید له‌ ساڵی 2016 دا کاریگه‌ری و کاردانه‌وه‌ی زۆر به‌ دوای خۆیدا دێنێت.

 

 

 

 

Related Articles