ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵ بده‌ینه‌وه ڕوون و ئاشکرایه که مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌شێکی زێڕینی خه‌باتی شاخ و شاری حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به گشتی بووه.بۆ گه‌ییشتن به ئامانجه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ڕۆڵی ڕێبه‌ران چاره‌نووس سازه و کارناسان و شرۆڤه‌کارانی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌کێک له خاڵه لاوازه‌کانی شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی و به لاڕی بردن و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان به نه‌بوونی ڕێبه‌رێکی گه‌وره ده‌زانن که هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که له شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1978 ئیمام خومه‌ینی له‌و کاته‌دا وه‌ک چه‌ترێکی کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئایدۆلۆجیا و ئائین و نه‌ته‌وه‌کانی نێوخۆی ئێران ڕۆڵی گێڕا و له ئاکامیشدا توانرا کۆتایی به 2500 ساڵ حکومه‌تی پاشایه‌تی له ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بهێنێت.خۆشبه‌ختانه له کوردستان به تایبه‌ت له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی له ناوچوو له ژێر ئاڵای ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک بارزانی و تاڵەبانی به خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو تاکێکی ئه‌م نیشتمانه توانرا قۆناغێکی زێڕین له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری تۆمار بکرێت.هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆک تاڵه‌بانی له به‌غدای پایته‌خت و داکۆکی به‌ڕێزیان له مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد و که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌وان جێی هیچ گومانێک نییه و به ڕای من کوردێکیش نییه به ده‌ر له ململانێ حیزبیه‌کان و به پێی ویژدان و هه‌ستی کوردانه‌ی دان به خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و ڕێبه‌ره کاریزمایه‌دا نه‌نێت.به داخه‌وه که له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا گه‌لی کورد له ئه‌زمون و کارامه‌یی سه‌رۆکێکی ئاوه‌ها بێبه‌ری بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ئۆمێده، شان به شانی تاڵه‌بانی کارێزما، سه‌رۆک بارزانی وه‌ک ڕێبه‌رێک و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌رێکی ماندوونه‌ناس ڕۆڵێکی گرنگی له ناساندنی دۆزی کورد به وڵاتانی جیهان و چه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورددا بووه و ئه‌مڕۆ له ناوه‌نده هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا تا ناوی کورد دێت یه‌کسه‌ر وێنه‌ی سه‌رۆک بارزانی وه‌ک ڕێبه‌ر و سمبولی تێکۆشانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد نمایش ده‌کرێت.له دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی موسڵ و پێشڕه‌وییه‌کانی داعش و داهاتووی ته‌م و مژاوی عێراق جارێکی دیکه مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که‌وته ڕۆژه‌ڤی میدیا و ناوه‌نده سیاسییه ناوخۆیی و جیهانیه‌کان و گه‌لی کوردیش بۆ گه‌ییشتن به‌م ئامانجه دوور و درێژه‌ی خۆی له لوتکه‌ی چاوه‌ڕوانی دایه و سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو کێشه و ئاسته‌نگه‌کان به‌و په‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانن هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له سه‌ر زاری سه‌رۆکی تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی خۆیان ببیستن.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌م ڕۆژانه‌دا خه‌مێکی گه‌وره به ناو چاوانی سه‌رۆکمانه‌وه ده‌بینرێت که نه‌ک ته‌نیا کوردان، بگره هه‌موو جیهانیان هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.
سه‌رۆک له ئێستادا به‌ر له هه‌موو شتێک له خه‌می پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کاندایه که سینگی خۆیان ناوه‌ته گولله‌ی دوژمنانی گه‌لی کورد و تیرۆریستانه‌وه و به گیان و ماڵی خۆیان ئه‌رکی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی بست به بستی خاکی کوردستانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
سه‌رۆکمان نیگه‌رانی ئاسه‌واره‌کانی دوو ئیداره‌یی و حکومه‌تی حیزبییه که به داخه‌وه له دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی حه‌وت کابینه و له ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌دا نه‌توانراوه ژێرخانی ئابوری کوردستان به هێز بکرێت و ده‌بینین که به هۆی ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌یان کێشه‌ی ئابوری و په‌یوه‌ندیدار به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه په‌یدا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا خه‌مێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رۆک که ده‌بینێت میلله‌ته‌که‌ی تاڵی ده‌چێژن و له هه‌موو گرنگتریش ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی کوردستان درووس ده‌بێت و بێ گومان له دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغه‌ش سه‌رۆک پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت تا به هاوکاری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان و له‌م کابینه و په‌رله‌مانه نوێیه‌دا ستراتیژێک له کوردستان په‌یره‌و بکرێت که ڕووداوه‌کان که‌متر کاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی رؤژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دابنێن.
هه‌رچه‌نده کێشه‌ی ئابوری و دارایی و په‌ک که‌وتنی خزمه‌تگوزاریه‌کان گرنگی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه به‌ڵام خه‌می گه‌وره‌ی سه‌رۆکی کوردستان و ته‌نانه‌ت گه‌لی کورد به گشتی و له‌م کات و ساته‌دا و به پێی واقیعه‌کانی ئێستا، لێکترازانی نیشتمانی و کاریگه‌ری نه‌رێنی وڵاتانی دراوسێ له سه‌ر حیزب و لایه‌نێک و له ئاکامدا نه‌هاتنه دی خه‌ون و ئاواته مێژووییه‌کانی کوردانه.به داخه‌وه نازانم حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به خه‌باتێکی ده‌یان ساڵه و به هه‌زاران شه‌هیدو پێشمەرگە لەژێر ڕێبه‌رایه‌تی تاڵه‌بانی چلۆن به‌م زووانه دروشمی سه‌ره‌کی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رامۆش ده‌کات که‌چی هێشتا شاره‌وانی ئاسه‌واری پۆسته‌ر و لافیته‌کانی له شار و گونده‌کانی کوردستاندا نه‌سڕیوه‌ته‌وه.یه‌کێتی نیشتمانی که مافی چاره‌ی خۆ نووسینی وه‌ک سه‌ره‌کی ترین دروشم بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو و دوای ئه‌وه‌ی که به سه‌رکه‌وتن و هه‌ستانه‌وه ناوی ده‌بات پشتیان له کوردستان و ده‌نگده‌رانی خۆیان کرد و یه‌کڕیزی و کۆده‌نگی نیشتمانی‌یان تووشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره کرد و به‌و پێیه‌ی له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م نیشتمانه پارچه پارچه کراوه‌دا تا ناوی یه‌کێتی نیشتمانی دێت به هۆی کرده‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی، بێ دره‌نگ بیر و هزری خه‌ڵک بۆ لای ئێران و سوپای پاسداران و قاسم سوڵێمانی ده‌ڕوات.پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پرسی سه‌ربه خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به ڕاوێژکردن به وڵاتی ئێرانه‌وه ده‌به‌ستن؟ وڵاتێک که به ئاشکرا دژایه‌تی خواستی له مێژینه‌ی گه‌لی کورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت کار به‌و ڕاده‌یه گه‌ییشتووه که لاوازێکی وه‌ک وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی شاری قۆم و به پێی ڕاپۆرتی تابناک ده‌ڵێت ئێمه ڕێگا ناده‌ین کوردان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروس ده‌که‌ین.کاتێک که سه‌یری هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی نیشتمانی ده‌که‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئێران حه‌قیه‌تی ئا به‌م شێوازه دژایه‌تی خه‌باتی ڕه‌وای کوردان بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆمان کۆده‌نگی نیشتمانیمان کردووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی دیکه.سه‌رکرده‌کانی ئێستای یه‌کێتی ئه‌بێ باش بزانن که ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له ده‌س بدرێت مێژوو مامه‌ڵه‌ی ئه‌وتۆیان له گه‌ڵ ناکات که نه‌وه‌کانی داهاتووی گه‌له‌که‌مان به چاکه ناویان بهێننه‌وه.هاوڕێیه‌تی له گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه و گرفته‌کان به قازانجتره له مل که‌چی و گوێ ڕایه‌ڵی دوژمنانی کورد.
هیوادارم ئه‌و عه‌قڵییه‌ته لای هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان دروس بێت تا کوردستان بتوانێت له‌م هه‌ورازه دژواره سه‌رکه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئه‌و خه‌مانه‌ی که ئێستا به ناو چاوانیاندا دیاره به به‌رنامه و پلانێکی تۆکمه‌ی بکات بۆ دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی، بێ گومان چیتر دوژمنان ناتوانن کاریگه‌ری به سه‌رماندا دابنێن.با تۆزقاڵێک به خۆماندا بچینه‌وه تا له مه‌حکه‌مه‌ی مێژوو سه‌ربڵند و لای خه‌ڵکه‌که‌یشمان ڕووسپی بین نه‌ک ئامرازی ده‌سخستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه بین.