من نازانم ئایا شتێک هەیە لە دونیادا نێوی کۆمەڵگای نێو نەتەویی بێت؟
من گومانێکی زورم هەیە لەسەر ئەم دەستە واژەیەیی هەمیشەلە دەنگ و باسەکاندا گوێمان لێدەبیت و دەبیتەوە.
ڕەنگە کەسێک بڵێ ڕێکخراوی یوئێن نوێنەرانیەتیی کۆمەڵگایی نێو نەتەوەیی دەکات، بێگومان ئەمیش وا نیە، چونکە ئەو ڕێکخراوە لە ئەنجامی دامرکانی جەنگی جیهانی دومەوە دروست کراو تا ئێستاش پاریزگاری لە بەرژەوەندی زلهێزەکان دەکات چونکە گەر وا بێت مەبەستم یوئێن تەمسیلیی نێو نەتەویی بکات ئەدی نەتەوەیەکی گەورەی وەکو کورد کە ٥٠ ملێونن بۆچی نێونەرێکیان نیە لەو ڕێکخراوەدا؟!
هەندێک هێما هەن لەم دونیایەدا لابردنیان دژ بە سروشتی مەنتقە ، بۆ نمونە ، بورجی ئیفل لە فەرنسا، نەسبی ئازادی لە ئەمریکا، ئەشکەوتی هەزار مێرد لەکوردستان، دیواری چین ، قەڵای هەولێر، ئەهرامەکانی میسر، ئەمانەو سەدان نمونەی دیکە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت پەلامار بدرێن بەمەبەستی لابردنیان.
ئەو کەعبەی قیبلەگاهی نزیکەی دوو ملیارد مرۆفە تا ئێستا چەند جارێک ڕوخیندراوە بە بێئەوەی هیچ کەسێک بتوانێت سزای ڕوخینەرانی دابێت، هەیکەلە گەوەرەکەی بودا بەڕۆژی نیوەڕۆ لەبەر چاوی ئەم جیهانە فراوانەدا ڕوخێنرا بێئەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئاوڕێکی لێبداتەوە، کاتێک ئیخوانەکان لە میسر حوکمیان گرتە دەست هەوڵی ڕوخاندنی ئەهرامەکان لە ئارادا بوو هەرباش بوو کاک فەتاح سیسی بەسەر ئیخواندا سەرکەوت ئەگینا یەکێک لە گرنگرتین هێماکانی مێژووی مرۆفایەتی دەبوو بە قوربان بیرۆکەیەکی هەلە کە میشکیکی هەلە لە کاتوو شوێنێکی هەلە لە کیس دەچوو مێژووی شارستانی میسریش دەبوو بە هاوشێوەی ئەو مێژووەیی سەبارەت بە ووڵاتی نێوان هەردوو رووبار باسدەکریت چونکە کاتیک باس لە باخچەهەلواسراوەکانی بابل دەکرێت هیچ ئەسەرێک لە پێش هیچ کەسێکدا نیە بۆیە ڵیکۆلینەوەی زانستی زۆر دان بەو جۆرە میژووییە ناکات .
ئێستاش لەدواهەواڵی سەیروسەمەرەی ئەقلی ئیسلامی کۆنەپەرست و توندرەو ئاماژە بە تێکدانی مەقامی یونسی پێغەمبەر دەکەن لە موسڵ ،
میژووی ئەو دامەزراوە بەستراوە بەمێژووی ڕاستەقینەی شارێکی وەکو موسڵ و ئاوێتە بووە بە کولتوری خەڵکی ئەو ناوچەیە ، نەبی یونس کەوتۆتە نێوەندی شاری موسڵ هەر لەدێڕ زەمانەوە خەڵکی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو پیغەمبەرە دەچونە ئەوێندەر بەتایبەتی تورکەکان زۆر سەرسام بوون بە دێرۆکی ئەو پیغەمبەرەی کە لە تەورات و ئینجیل و لە قورئانیشدا چیرۆکەکەی بە دی دەکرێت بۆیە دەبینین ئەو گەڕەکەی لە دەوروپشتی مقامەکەدا هەیە زۆربەی زۆری دانیشتوانی تورکن بەڵام ئێستا بوونەتە بەشێک جیا نابنەوە لە ئەتنۆگرافیای ئەو شارەدا، لەسەرەتای هەشتاکاندا لەژێر بینایی نەبی یونس دەیان کیلۆ لە زێڕیان دۆزیەوە کە مێژووەکەی بۆ مێژوویەکی پێش دروستکردنی مقامی یونس دەگەرێتەوە،داخەکەم زوربەی زۆری ئەو ئاسەوارە( وەکو باس دەکەن) بوو بە موڵکی گروپێکی ئاساردز کەپێکهاتبوو لە ساجدەی ژنی سەدام و ئەرشەد یاسینی پاسەوانی سەدام.
هەر پێش چەند سالێکیش ئەوانەی لە کوردستاندا کە بیری رەشی ئەم داعشەیان هەڵگرتووە لە هەورامان قەبری شیغ عەلادینی نەقشبەدیان رووخاند و ئێسک و پروسکیان فرێ یایە دەرەوە .
دەڵێن ، ئەگەر هێزێکی نێو نەتەوەیی حەدێک بۆ ئەم کارانە دانەنێن ئەوا کەلوپووری مرۆفایەتیی دەکەوێتە بەرڕەحمەتی ڕەشەبا.