داگیرکردنی سینجار و رەبیعەو سمێل لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە جیاوازە لە داگیرکردنی شوێنەکانی دیکەی عێراق ،ئەو تیرۆرستانە تەنانەت تایفە جیاوازەکانی ئیسلامیان لە لا کافرە و بە ناشرینترین شێوە رەفتاریان لەگەل دەکەن ، ئەی چۆنە ئێستا گەر برا یەزییدیەکانمان بکەوێتە ژێر بڕیاری چەپەڵ و تیرۆرستانە، کە ئەم کوردە رەسەنانە بە کافر و شەیتان پەرست لە قەڵەم دەدەن و کوشتنییان بە حەڵال دەزانن ،دەبێت چ چارەنوسێک چاوەڕوانی ئەو خوشک و براییانەمان بێت، بۆیە لێرەدا کات زۆر گرنگە بریاری دیسان رزگارکردنی ئەم ناوچانەو ناوەچەیەکی دیکەش بۆ پاراستنی ئەم ناوچانە ناوچەکانی ئێمە نەبن بە خەتی تەماس و رووبەرووبوونەوە لەگەل ئەم گورگانەی کە لە کەوڵی مرۆفدا خۆیان پیشان دەدەن.
جەنابی سەرۆکی کوردستان:
گرنگترین چەک بەدەستی ئەم تیرۆرستانە ئەوەیە کە هەرزەکاران هەلدەخەلەتێنن بەوەی ئەگەر مردن لەبەرەکانی شەردا یان لە خۆتەقاندنەوەدا ئەوا روحییان دەچیتە بە (هەشت)!:
بۆیە دەبێت ئیمەش بەهەمان شێوە رووبەروویان ببینەوە هەرچەندە بەرگریکردنی ئێمە بەرگریکردنە لە خاک و گیانی هاوڵاتییە خۆشەویستەکانمان ، جەنابیشتانیش دەزانن کە پێشمەرگە سەدان بەڵکو هەزاران نمونەی خۆفیداکارییان هەبووە ، دەبێت ئەو فیداکارییە بەردەوام بێت،بۆیە من لێرەدا وەکو ئافرەتێکی کورد تکاتان لێدەکەم کە رێگەم بدەن بچمە بەرەکانی شەڕ بەمەرجێك هەموو گیانم بۆمبارێژ بکرێت رووبەڕووی ئەو تیرۆرستانە بمتەقیننەوە، بۆ ئەوەی چیتر ئەوان شانازی نەکەن بەو کارە چەپەلەی کە دەیکەن.
من لەهەموو ساتێک و ئانێکدا ئامادەم چاەڕوانی ئاماژەی ئێوەم.