روبە بە هەموو ڕووی ڕەشی و شۆفۆنیزمی خۆیەوە کۆبانی و زووربەی زۆری شار و شاروچکەو گوندەکانی ڕۆژهەلاتی سەربەرزی بە سیاسەتی پشتوێنەی سەوز( الحزام الاخضر) گریدا، ئەو سیاسەتەی بەعسیەکانی سوریا ئەنجامیاندا دیوی دووەمی دروای سیاسەتی تەعریبی عێراقە.
بەعسیەکانی عێراق ناوچە سنوری و ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستانیان دەکردە ژێر چەقۆی تەعریب بەدەرکردنی کورد لە شار و شاروچکەی باپیرانیان و هاوردەکردنی عەرەبی پێپەتی لە شوێنە دوورەکانەوە و بە کۆمەڵێک ئیمتیازاتەوە نیشتەجێی شارەکانی وەکو کەرکوک و شنگال و خانەقین دەکرد
ئەما قەلەرەشەکانی سوریا بەشیوەیەکی دیکە هەمان کاریان ئەنجام دەدا، ئەوان هەموو شارو گوندێکی ڕۆژئاوای کوردستانیان بە چەندین گوندی عەرەبنشین دەتەنییەوە بۆ ئەوەی ئەو هەرێمە پارچەیەکی تەواوی کوردی نەبێت، بۆ ئەوەی کورد نەکارێ بێژێت ئەم هەرێمە پارچەیەکە لە کوردستان، یان شارو گوندە کوردییەکان نەتوانن بێن بە هانای یەکترییەوە وەکو ئەوەی ئیستا دەیبنین کاتێک گەلە گورگی عروبە لە ژیر چەتر و پەرچەمی ئیسلامەوە هێرشی دڕندانە دەکەنە سەر شارەکانمان بۆیە ئاستمە شارەکانی بێنە هانی کوبانیەوە ئێستا.
یەکیک لەو وانانەی کە کورد دەبێت هەرگیز فێری بێت و لە بیری نەکاتەوە وانەی پشت بەستنە بەخۆوە کە چەندین جار ئێمە تاڵاوی ئەم وانەیەمان خواردۆتەوە، ئازیزان بروانن ئیمە چەند تەنییان لەو کوبانییە :
حکومەتی سوریا کە نزیکە لە یەپەکەو بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت تەنها وەکو سەیرکەرێکی فلیمەکە دەردەکەوێت لە کاتێکدا دەیتوانی بە هەمو شێوەیەک دەستی یارمەتی درێژ بکات وەکو ئەوەی لە ئاسمانەوە پەلاماری هێرشبەران بدات هەر ە ئاسمانیشەوە خواردەمەنی و تەقەمەنی بگەیەنێتە بەرگریکەرانی کوبانی .
تورکیا کە لەلایەکەوە خێری کوردی ڕژاوەتەوە سەر و لە لایەکی دیکەوە خۆی بە ئەندامی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژە تیرۆر دەزانی کەچی بوو بە فاکتەرێکی نەرێتی لەم مەسەلەیەدا، تەنانەت هەندێک جار موشەکێک یان دووی داعش دەکەوێتە نێو سنوری (تورکیا) وە بەڵام دیسان حکومەتی تورکیا وەڵامی ئەو کارە نادەنەوە نەوەك ئەو وەلامەیان بەرنامەی داعش دژ بە کۆبانی تێک بدات لە هەمان کاتدا ڕێگە نادات پیشمەرگەی باشوور خاکی تورکیا بەکار بێنێت بۆ ئەوەی بچێتە هانای برا گەریلەکانیانەوە، ووتارەکەی ئەردۆگان زۆر ڕوونە کاتێک داعش و پەکەکەی لەیەک خانەدا چەقاند: دوژمن هەر دوژمنە!!!!
ئەی فشوهوڕەکانی ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا کاتێک کە هەرەشە لە تیرۆر دەکات، کاتێک تاکێکی ئەمریکی سەردەبڕیت لە لایەن داعشەوە دارو بەردی ئەمریکا دێتە وەڵام و کەفوکۆڕی هەڕەشەیان دەگاتە ئاسمان بەڵام کاتێک سەدان هەزار کورد لە کۆبانی بەرگری لە ژیان دەکەن و لەبەرامبەریشدا داعش دەیەوێت بە چەقۆی تاوان بنبڕیان بکات ئەمریکاش دیسان وەکو تورکیای هاوپەیمانی تەنها سەیرکەرێکە، هەتا داعش لە دەورو بەری شاری کوبانی بوون فڕۆکەکانی هاوپەیمانەکان هیچ هێرشێکیان نەبردە سەریان بەڵام کاتێک کە دڕندەکانی عروبە و ئیسلام خزانە ناو کوبانی وشەر بوو بە شەڕی دەستەو یەخە ئەوجا لە میدییاکانەوە دەبیستین ئەو فڕۆکانە جارێک یان دوو جار هیرشیان بردۆتە سەر چۆڵایەکانی دوور و پشتی شار و دەڵێن گوایە هەمەڕێک یان چەند داعشێکیان کوشتوە (دەگ خوا بەرەکەت نەدات)، ئاخر ئا ئەمەیە نیفاقی سیاسەتی نێو دەوڵەتی .
ئەنجامی ئەم هێرشانەی دەعش هەرچیەک بێت خەڵکی خۆڕاگری کۆبانی سەرکەوتنی پێشوەختیان بەخوێنی جەستەو هێزی بازوو و ئارەقەی ناوچەوان تۆمار کرد بۆیە ئێمە ناڵین هەموومان کوبانین بەڵکو دەڵین دەبێت هەموومان کوبانی بین :
بژی کوبانی: بژی کورد.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.