خانمەکەم ئەوەی تۆ دەیکەی ستەمە!!
ئەو هەمو گۆشتە دەرخواردی سەگەکەت دەدەیت و
میللەتانی دونیا ئێسکشیان دەستناکەوێت!!
هەمو رۆژێک سگەکەت بە شامپۆ دەشۆی و
میللەتی ئێمەش لە گۆمی خوێندا مەلە دەکا!!
سەگەکەی تۆ لە باوەشی نەرمتا ئۆقرەی گرتووە و
بۆنی سێوی باخەڵت دەکا،
جارجاریش ماچێکی نێو دەمت دەکا!!
کەچی میللەتی ئێمە،
بۆنی تەرمەکان کاسی کردوون !!
ئەرێ پێم ناڵێی کێن ئەمانە تابلۆ خان؟
بەڵێ میللەتەکەی من
ئەها میللەتەکەی تۆ !!
ئەوە کەی رەوایە تابلۆ :
چی تێدایە گەر من نازی سەگەکەم هەڵگرم. .
برۆ دادە برۆ،
لۆمەی من مەکە،
لۆمەی میللەکەی خۆت بکە
ئەوان ڕەشمەی خۆیان دەدەن بە مالکی و عەبادی.
گەر من ناز دەدەم بە سەگی خۆم،
ئەوان کورسی حوکم دەدەن بە سەگی بەغدادی.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.