هەموو کلتووری دەولەمەندی ئێمەی ژنانی باشوور تەنیا خۆ تاسو لووس کردنو بە کیلۆ مکیاج لێدان و تەجمیلی جەستەشی لەم دواییانەدا هاتە سەر، ، خۆ گەر رۆژێ مکیاجمان بۆ دەوام نەکردایە هەر ژنەکان خۆیان ئیزعاجیان دەکردین بە پرسیار کردن، ، لەوەی تەعزیەوشتمان هەیە یان چی. .
با ئەمە لەوێ بێو دەست لە ئازادییە کەسییەکان نادەینو بە مافی رەوای تاکەکانی دەژمێرین، ، بەلام گواستنەوەی ئەم دیاردە قێزەونە بۆناو حەرەمی پێشمەرگەو قودسیەتی شەرێک کە خەتەری جدی لەسەر یەک بە یەکمان هەیە و پۆز لێدان بە ستایلی رەنگاورەنگەوە بەسەر موعاناتو بێ مووچەیی پێشمەرگەدا ئەوپەری سووکایەتیی کردنە بە ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو پرسی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە و تەنیا سوود بە بەرژەوەندی دوژمن دەگەیەنێ، ، چەند جوان دەبوو گەر بە راستی لە بەرەکانی ئەو شەرە وەک شەرڤانو گەریلا گیان بەخشەکان ئامادەییمان هەبووایەو شەهیدی ژنمان لەو پێناوەدا بدایە، ، وا بزانم تا ئێستا پێشمەرگەیەکی مێمان لێ شەهید نەبووە، بەلام ئامادەین بە دەموو چاوی موهەریجمانەوە بچین پۆز بەسەر پێشمەرگەو شەرڤانو گەریلاکاندا لێ بدەینو خۆزمانیان بەسەردا بادەین کە لە شوێنی ئێمە خویان بەخت دەکەنو گەرمای کارەساتو رووداوە کتوپرەکان هەستیان داخ دەکەن.
ئەم دیاردەی مکیاج کردنە لای ئێمە سنووری تێپەراندووە، ، بیرمە چەندین پیاو دایم شەریان بوو لەگەل هاوسەرەکانیان، نەک لەبەر ئەوەی دلیان لێیان پیس بوو لەبەر ئەوەی هەمیشە تەنەکەیەک مکیاجیان پێوەبووو تەنانەت لە ناو جێگاشدا، جا مکیاجی لای ئێمەش هەر بۆگەنە وەک شتەکانی ترمان، لەبەر ئەوەی کوالیتیان نیە، ، خۆزگە لە جیاتی ئەوەی دەموو چاومان بنەخشێنین و تابلۆی سەیر سەیر لەسەر روخسارمان دروست کەین هەول بدەین هزرو فکرمان رەنگاورەنگ کەین، ، رۆشنبیریمان تەجمیل کەین، ، رەفتارو عەقلو ئەخلاقی سیاسیمان عەمەلیات کەین، ئاخر ناهەقی نەبوو، ژنە شاعرە ئەمازیقییەکە گوتبووی خۆم دێم بۆ نکاحی پێشمەرگە، ، ئەویش وای دەزانی پێشمەرگە پێویستی بە پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییەیە لە شەرگەکان، ئێمە بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین بەم وێنەو میتۆدە نادروستانە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە لەکەدار دەکەین، دە کە بەشداری یان لەگەل ناکەین با چاویشیان هەلنەگێرینەوە. .
کەژال عەلی
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.