گه‌شاوه جافئه‌مستردام - ژینگه پاریزان بۆیان نییه جیا ببنه‌وه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌یکاره‌ساته بۆ سه‌ر سروشت .
ئه‌مه سه‌ردێری هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ( ته‌لی گرافی هۆله‌ندی ) بوو که باسله‌وه ده‌کات جیابوونه‌وه‌ی خێزانداره‌کان ته‌نها کاریگه‌ری له‌سه‌ر
منداڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان ناکات بگره هۆکارێکی ترسناکیشه بۆ ژینگه،بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که ژینگه‌پارێزن بۆیان نییه جیا ببنه‌وه.
هه‌واڵه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌ستپێده‌کات:
ئه‌و که‌سانه‌ی جیا بوونه‌ته‌وه له ٥٣٪ زیاتر کاره‌با به‌کار ده‌هێنن و‌ڕێژه‌ی له ٤٢٪ زیاتر ئاو به‌کارده‌هێنن ، ئه‌مڕێژانه له ئه‌نجامی
به‌دواداچوونێکی زانکۆی ( میخیگان) ده‌رکه‌وت.
زیادبوونی رێژه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سیی مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که زۆر خانوودروست بکرێت‌و زۆر ڕێگه‌وبان بنیاد بنرێن که ئه‌مانه کاریگه‌ری
خراپیان هه‌یه بۆ سه‌ر ژینگه.
ماڵه تاکه‌که‌سییه‌کانله سه‌رو له ٤٢٪ شتومه‌ک داده‌نێن له ماڵه‌کانیان‌و به‌کاریده‌هێنن ، له سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وهیه‌ک جار و نیو زیاتر
پاشماوه له‌سه‌ر شه‌قام داده‌نێن ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که جیانه‌بوونه‌ته‌وه و به خێزانداریی ماونه‌ته‌وه.له‌پاڵ ئه‌وقسه‌یه‌یکه ده‌ڵێ '' له‌گه‌ڵ یه‌کتربمێننه‌وه له‌به‌ر (منداڵ) ده‌توانن ئه‌مه‌شی بۆ زیادبکه‌ن‌و بڵێن''له‌گه‌ڵ یه‌کتربمێننه‌وه له‌به‌ر( ژینگه)”. که‌واته له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بۆمان‌ده‌رکه‌وت که پێش جیابوونه‌وه‌ت بیرله دوو شت بکه‌ره‌وه یه‌که‌م منداڵ ..دووه‌م ژینگه.
له‌نده‌ن / ٢٠٠٧