هیچ ووشەیەك نییە بتوانێت خەمەکانم دهربڕێ
دەریایەك نادۆزمەوە لەئاهەکانم گەوەتربێت
کێوێك شك نابەم لەکێوی خەمەکانم بەرزتر بێت
ڕووبارێك نییە لەخوڕەی فرمێسکەکانم بەخوڕتر بێت
ئازارێك نییە لەئازارەکانی ڕۆژانەم بەسوێتر بێت
ڕەشتر لەڕەشایی ڕۆژگاری بەختم هەورێك نییە!
لێزمەی بارانێك نییە وەك ڕێژنەی فرمێسکەکانم
برینێك نییە گەورەتر لەبرینەکانی لاشەم
بیابانێك نییە ووشک و گەرم تر لەدەروون و هەستم
هێندە تەنیام خوداش هێندە و وەك من تەنیایی ڕۆحم نییە
هێندەی گرانی ژینم هیچ مردنێك گران نییە
کەس غوربەتی لێ ناتکێت وەك ناسۆری غەریبی من
هیچ مەرگەساتێك ناگاتە سەرمەستی ئەم مەرگەرگەساتەم
شەوەزەنگ بەو تاریکیەوە ناگاتە تاریکستانی بیرکردنەوەم
ئاگری تەنیایی هەناوم لەگشت ئاگرێك بەتینترە
هیچ دلێك لەپاکی و فراوانیا ناگاتە بێگەردی دڵم
ناڵەی شکاوی دڵم لەگشت ناڵەکانی تر بەدەنگ ترە
مەگەر هەر گڵ بتوانێ هەموو ئاواتە خنکاوەکان بهێنیتەدی
ئەی فەلەك!
دەی سا کۆتایی بهێنە بەژیانی سەر لێشێواوم
دەبا بەگڵ شادبێ و لەبیری کەم بەسەر هاتوو ڕووداوەکانم
٢٠٠٨