پێشه‌كیه‌ك:
گۆڕانكارییه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوو سیفه‌تیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: هه‌موویان پێكه‌وه گرێدراون، ده‌شێت هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكی كارتێكردنی خۆرئاوا‌و زلهێزه‌كان بن، یان به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریی یه‌كان، ئه‌مه سه‌رباری گرفتی مه‌زهه‌ب و ئاین و شه‌ڕه ئیتنیه‌كانی ناوچه‌كه.
دووه‌م: وه‌كو زنجیره‌یه‌ك ئه‌ڵقه هه‌موویان به‌دوای یه‌كدا دێن، ده‌ستكاریی یه‌ك شت بكه‌یت هه‌موو شته‌كان ده‌گۆڕێت. ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هه‌ژمونی خۆی پتر بكات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی له‌قاڵبدانی سیاسه‌ته ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و، پتر گوی بۆگرتنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. ئێران گه‌ره‌كیه‌تی تا هه‌تایه ده‌ست له‌ناوچه‌ی كهنداوو، عێراق و سوریا‌و حزبوڵڵا هه‌ڵنه‌گرێت و، ده‌روازه‌یه‌كیش بۆ بازاڕی شمه‌ك و پاره‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه، هیچ نه‌بێت ستراتیژیی ئابوریی خۆڕاگرانه‌ی خۆی قولانجێك به‌ره‌و پێش ببا. .
توركیا، نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه خوازیاره ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو، ده‌یان موجامه‌له‌ی گه‌وره‌ی كردووه‌و، هێشتا زهردهخهنهیهكیشی له‌لایه‌ن ئه‌و یه‌كێتییه‌وه وه‌رنه‌گرتووه. له‌ماوه‌ی (8) ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌رده‌ستی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، توانییان گه‌شه‌یه‌كی ئابوریی گه‌وره له‌وڵاته‌كه‌یان بخوڵقێنن، تاڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌توو بن، له‌وه‌ده‌رنانی قه‌یرانه نێوخۆییه‌كانی خۆیان بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ڕای گشتی له‌نێوخۆدا، بهشتی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ئه‌وه‌ی (ئێران و سعودییه‌و ئیسرائیل و میسر) به‌رده‌وام سه‌رقاڵی گرفته‌كانی خۆیان بونه‌و له دیارنهبونیاندا، "ئه‌ردۆغان" به‌ته‌نها ئه‌سپی خۆی له‌گۆڕه‌پانه‌كه غارداوه. ئێستا توركیا له‌لێواری گۆڕانكارییدایه. بۆخۆی گرفتی كهڵهگهبوی هه‌یه. به‌هۆی قۆناغی ئاشتی نێوان كورد‌و تورك. ته‌وژمێكی نوێی گویلهنیهكان، كه نفوسێكی باشیان له‌ناو كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا هه‌یه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نزیكه‌ی (8) وه‌زیرو په‌رله‌مانتار، ده‌ركه‌وتنی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه و گه‌لێكی فاكته‌ری تر. . .
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ر گۆڕانێك له‌توركیا، گۆڕانه له‌سوریا، له‌عێراق و سوننی یه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ڵوێستی نوێی ڕوسیایه، هاوكات ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌رده‌خات كه:ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه (ئهمریكاو ئیسرائیل به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی سیاسه‌تی نوێی هه‌موو ناوچه‌كه دابڕێژنه‌وه) .
ئاله‌م كاتانه‌دا، ڕۆڵی ڕێكخراوی قاعیده و داعش، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌ڕاستی عێراق و ده‌ست پێكردنی شه‌ڕ له فه‌للوجه‌و به‌غدادو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست، مه‌ترسی و مانای ئیقلیمی و هه‌واڵگریی و سیاسیی خۆی هه‌یه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ده‌مانه‌وێت كلیك له‌سه‌رخودی "قاعیده و ئامانجه‌كانیان بكه‌ین". سۆراخی پرسی كورد له‌ناوچه داگیركراوه‌كان ئه‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: ڕێكخراوی قاعیده كێن و چی‌یان ئه‌وێت؟.
قاعیده یاخود ڕێكخستنه‌كانی قاعیده: بریتین له ڕێكخراو یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی فره ڕه‌گه‌زی سوننی ئیسلامیی ئوێوڵی. مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبونیان بۆ نێوان ساڵانی (1988-1990) ئه‌گه‌ڕێته‌وه. كه بۆ یه‌كه‌مجار جیهادی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی یان ڕاگه‌یاند. به دیاریكراویش ئه‌م كاره‌یان له‌ناوچه‌كانی باشوری یه‌مه‌ن و شوێنه خێڵهكیهكانهوه ده‌ستپێكرد، تا له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیدا ناوبانگیان ده‌ركرد، دواتریش توانییان له (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) تاوه‌ره‌كان و بورجی بازرگانی جیهانی له نیۆركی ئه‌مریكا بته‌قێننه‌وه‌و، زیانێگی گیانی و ئابوریی گه‌وره بگه‌یه‌نن به‌ئه‌مریكاو جیهان.
ئیدی لێره‌وه، ئه‌م ڕێكخراوه توندڕه‌وه جیهانی له‌خه‌وێكی قووڵ و بێئاگایی به‌خه‌به‌رهێنا. جه‌نگی دژه تیرۆر له‌لایه‌ن ئهمریكاو خۆرئاواوه ده‌ستی پێكرد. داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق و، چاودێریی ووردی ئێران و پاكستان و چه‌ندین وڵاتی تر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی دروست كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا، له‌ژێر چاودێریی و سه‌ركردایه‌تی (ئوسامه بن لادن) كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوه‌كه، جۆره‌ها شێوازی گورز وه‌شاندن و هێرشكردن داڕێژرا. ئه‌ندامانی ڕێخراوه‌كه شێوازی ته‌قینه‌وه، خۆته‌قاندنه‌وه، ڕاهینانی دی له چادرگه‌كانی ئه‌فغانستان و سودان، وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامیی فێرده‌بون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له (2/3/2011) له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌واڵگریی و هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له دووری (120كم) له‌ئیسلام ئاباده‌وه، ئه‌میرو كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوه‌كه ده‌كوژرێت. به‌ڵام چالاكییه تۆقێنهرهكانیان هه‌ر به‌رده‌وامه. دوو خاڵی سه‌ره‌كییان كردۆته داوا‌و دروشمی خۆیان:
یه‌كه‌م: كۆتایی هاتن به نفوس و ده‌ستی خۆرئاوا له وڵاتانی ئیسلامیی و عه‌ره‌بیدا.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تێكی نوێی ئیسلامی.
ڕێكخراوی قاعیده، بۆگه‌یشتن بهئامانجهكانیان هه‌موو شێوازێكی توندوتیژیی و كۆمه‌ڵكوژیی و خه‌مهێنه‌ر به‌كارده‌هێنن، له‌سه‌رئاستی جیهان ڕێكخراوه‌كه به‌تیرۆریست ناسێنراوه له‌لایه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، ئوستورالیا، كۆریای باشور، به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، ڕوسیا، سوید، توركیا، سویسرا، كه‌نه‌دا، هند، یابان.
هه‌یكه‌لی ڕێكخراوه‌یی و ڕێكخستنیان:
هه‌تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو زانراو، په‌یكه‌ری ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستییه جیهانییه، دیار نییه، به‌ڵام " جمال فڤل" (جمال احمد محمد الفچل) كه له‌دایكبوی (1963) یه‌و كه‌سێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی سودانیه، جێگری پێشوتری "بن لادن" بووه، . به‌مشێوه‌یه ڕیزبه‌ندیی كاری ڕێكخراوه‌كه‌ی داوه به‌ئه‌مریكییه‌كان:
*ئوسامه بن لادن: ئه‌میرو كه‌سی یه‌كه‌می قاعیده. (كوژراوه) . كهدهستهیهك له ئه‌نجومه‌نی شورا‌و گه‌وره ئه‌ندامه‌كانی قاعیده‌ی له‌گه‌ڵه. به‌رپرسی یه‌كه‌می ده‌سته‌ی كرده‌وه‌كانی قاعیده‌ن.
* ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری: كه‌سی دووه‌می قاعیده بووه، ئێستاش به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆیه، دوای كوژرانی " بن لادن"
* لیژنه‌ی عه‌سكه‌ریی: به‌رپرسه له چالاكییه كرده‌ییه‌كان، هێرشه‌كان، مه‌شق و ڕاهێنان و پلان دانان.
* لیژنه‌ی پاره‌و ماڵ: به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌م لیژنه‌یه، ساڵانه قاعیده پێویستی به (30) ملیۆن دۆلاره، كه تێچووی كاره‌كانیه‌تی له جیهاندا. وه‌ك دابین كردنی فڕۆكه‌و جه‌وازی ته‌زویرو. . هتد. ئه‌گه‌رچی له‌ڕابردوودا چه‌ندین وڵاتی وه‌ك عێراقی (سه‌رده‌می سه‌دام) و سعودییه‌و توركیا‌و چه‌ندین شوێنی تر، به‌وه ناوهێنراون كه یارمه‌تی ماددیان پێشكه‌ش به قاعیده كردووه.
* هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی شه‌ریعه و دیراساتی ئیسلامی و فتوا. وه لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن.
دووه‌م: ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی نوسره
به‌ره‌ی نوسره بۆ خه‌ڵكی شام (سوریا) : دیسان ڕێكخراوێكه بایه‌خ ئه‌دات به هزرێكی سه‌له‌فی جیهادی، له‌كۆتایی ساڵی (2011) هداو، ته‌ریب به ده‌ركه‌وتنی قه‌یران و شۆڕش له‌سوریا دروست بووه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م به‌ره نوێیه هاتووه كه: په‌یوه‌ندییان به ڕێكخراویی قاعیده‌وه هه‌یه له عێراق.
له‌یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یاندا له (كانونی دووه‌می 2012) بانگه‌شه‌ی جیهادو هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌كه‌ن دژی سیسته‌مه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) . ئه‌مانه ڕه‌گه‌زو (جنسیات) یان، به‌گشتی بریتی یه له: " سوری، عێراقی، چیچانی، ئه‌فغانی، ئۆزبه‌كستانی، توركی، كه‌مێكیش ئه‌وروپی". به‌مزوانه‌ش به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند: هه‌ركه‌سێك بچێت بۆ داعش و به‌ره‌ی نوسره، گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه بۆ ووڵات. . ئه‌م بڕیاره ئه‌وه ده‌رئه‌خات كه ئه‌وروپاش هه‌ستی به‌لێكه‌وته‌كانی ئه‌م مه‌ترسییه هه‌نوكه‌ییه كردووه.
به‌ره‌ی نوسره، په‌یام و به‌یاننامه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی نادیار له‌ڕێگه‌ی " مۆسسه البیڤا و للڕنتاج الڕعلامی" بڵاوده‌كه‌نه‌وه، گرته ڤیدیۆیی و چالاكی و ته‌قینه‌وه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی (فه‌یسبوك و یوتیوب) بڵاوئه‌كه‌نه‌وه. كهناودارترینیان ڕاگه‌یاندنی (كتائب احرار الشام) . سه‌ر به (به‌ره‌ی نوسره) یه.
دیارترین چالاكی گورز وه‌شاندنیان له‌سوریا، ته‌قاندنه‌وه‌ی بینای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای سوریابوو له دیمه‌شقی پایته‌خت له‌ساڵی (2013) دا، ته‌قاندنه‌وه‌ی بینای هه‌واڵگریی ئاسمانی سوریا له (حرستا) . هه‌روه‌ها یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای ئازاد بۆ كار‌و چالاكی هاوبه‌ش. وه‌كو شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌ب.
سێهه‌م: ده‌ركه‌وتنی داعش.
داعش: كورتكراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له عێراق و شام (دوله اسلامیه فی العراق والشام) . به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌ی نوسره كه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و پیاوكوژه‌كانی سورین، داعش هه‌مه‌ڕه‌نگه له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و، ئامانجه‌كه‌شی له‌و ماوهكورتهی كه دروستبووه، دروستكردنی ئه‌ماره‌تێكی ئیسلامییه له عێراق و شام. دوای ئه‌وه‌ی هێرشێكی توندییان كرده، سه‌ر زیندانی ئه‌بوغرێب و زیاتر له (100) كه‌سیان كوشت و، زیندانیهكانیشیان ئازادكرد.
له‌كۆتا ڕۆژه‌كانی (2013) و سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی (2014) شدا، هاتنی خۆیان به فه‌رمی بۆ عێراق ڕاگه‌یاند، كه له‌پارێزگای (ئه‌نبار) دا خۆیان بینییه‌وه. شه‌ڕێكی زۆریش له‌قه‌زای فه‌للوجه (كه سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباره) ڕوویداو، داعش توانی ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرێت. ئه‌وه‌ی جێی تێبینی زیاتر بوو، به ده‌یان ئۆتۆمبیله‌وه به‌ئاشكرا دایان به‌سه‌ر شارهكهداو گرتیان!. مرۆڤ هه‌ستی ئه‌كرد له عێراق و ئه‌م ناوچانه به‌تایبه‌تی چه‌ندین كارگه هه‌ن، هه‌میشه ڕۆحیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریستیان هه‌یه.
ئه‌نبار: یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین پارێزگاكانی عێراق، ئه‌كه‌وێته به‌شی ڕۆژئاوای وڵاته‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (138، 500 كم) چوارگۆشه‌یه. به‌پێی ئاماری (2013) ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته (1، 9000000) ملیۆنێك و نۆسه‌د هه‌زار كه‌س. پارێزگایه‌كی سووننی یه. له‌مێژوودا به (لیوای دلێم) ناسراوه. گرنگترین شار‌و قه‌زاكانی سه‌ر به‌م پارێزگایه: (ڕوومادی:كهمهركهزی پارێزگاكه‌یه) دواتریش:
فه‌للوجه. . هیت. . قائم. . حه‌دیسه. . عوكاشات. . حه‌ببانییه. . سه‌رسار. . نوعهیمه. . خالدییه. . عه‌باسییه و چه‌ندین شوێنی دیكه.
عێراق و سوریا، دوو وڵاتی دراوسێن و نزیكه‌ی (600 كم) سنوری هاوبه‌شیان هه‌یه. پێده‌چێت داعش سه‌ره‌تای ڕزگاركردنی دووبه‌ره‌ی گه‌وره‌ی له‌عێراق و سوریا بۆ ژێر ده‌ستی خۆی، كردبێته ئه‌جێنده‌یه‌كی پیرۆز، ده‌ست به‌سه‌راگرتنی فه‌للوجه‌و پارێزگای ئه‌نبار به‌گشتی، هه‌ر له‌و هێرشه‌دا كوشتنی ده‌یان جه‌نه‌راڵی سوپای عێراقی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، كه: دیارترینیان "قائیدی فیرقه‌ی 7" (عمید محه‌مه‌د الكروی و جیگرهكهیهتی) . هه‌روه‌ها به‌پێی ووته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی (55) كه‌س له‌چه‌كداره‌كانی داعش به‌هاوكاری چه‌كداری هۆزه‌كانی ئه‌نبار، هاتنه هرهێڵی گه‌رمی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی شه‌ڕ دژی تیرۆر، كت و مت تواناوئیرادهی هێرشكردن و ڕایه‌ڵه‌كانی ئه‌وان له‌عێراق ئه‌سه‌لمێنی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قاعیده.
پێده‌چێت، زۆرجار حكومه‌تی عێراقی، وه‌ك مه‌سجێك كارئاسانی بۆئه‌م گروپه تیرۆریستیانه بكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌تا وه‌زیری دادی عێراقی (حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری) ده‌ڵێت: ئامانج له‌ئازادكردنی به‌ندكراوه‌كان و ده‌ستگیركراوه‌كانی گرتوخانه‌كانی عێراق، كارئاسانی كردن بۆ گروپه تیرۆریستیه‌كانی وه‌ك قاعیده ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌مریكا بترسێت و گورز له‌به‌شار ئه‌سه‌د نه‌وه‌شێنێت. !.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هۆكاری ده‌ركه‌وتن و خاڵی به‌هێزی " داعش" له (3) خاڵدا خۆی مانیفهیست ئه‌كات:
یه‌كه‌م: پیشتگیریی و ئاڕاسته‌كردنیان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه.
دووه‌م: ژینگه‌و زه‌مینه‌ی عێراق هه‌رخۆی له‌باره بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه توندڕه‌وه تیایدا گه‌شه‌بكات و، باڵی بهسهردابكێشێت.
سێهه‌م: ته‌كتیك و مه‌شق و شێوازی په‌لاماردان و جۆری چه‌كه‌كانیان و ئه‌ندامه‌كانیان، هه‌روه‌ها لینكه‌كانی په‌یوه‌ندییان جیاوازتر‌و به‌هێزتره، له‌هه‌موو گروپه‌كانی تر.
چواره‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده بۆ عێراق
عێراق بۆ قاعیده، وه‌ك خانه‌خوی و ماڵی خۆیه‌تی، هه‌ركاتێك بیه‌وێ، تیا ئه‌خه‌وێت، ته‌قینه‌وه‌ی تیا ئه‌كات، وێرانی ئه‌كات. گه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده بۆ عێراق، مانای وانییه كهپێشوتر قاعیده عێراقی چۆڵ كردبێت. به‌ڵكو قورسایی قاعیده له‌شوێنی دیكه بووه، ئه‌و كارانه‌ی قاعیده له‌ناوچه‌كانی خوارو ناوه‌ڕاست ویستویه‌تی بیكات، له‌دوای كوژرانی كه‌سی یه‌كه‌میان (ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی) له‌ساڵی (2006)، له‌ڕێگه‌ی پاشماوه‌كانی خۆی، یاخود كۆنه به‌عسیه‌كان، نه‌قشبه‌ند ییه‌كانی خوارووی كه‌ركوك (نه‌قشبه‌ندی له‌شوێنی دیكه‌ش هه‌یه‌و خه‌ڵكی موسڵمان و ئاشتیخوازن) ئه‌نسارولسوننه و. . . هتد. ئێستاش وێڕای هه‌موو ئه‌مانه، به ڕێگه‌ی (داعش) و كه‌تائیبه‌كانی تری خۆیه‌وه دێته‌وه بۆ عێراق. بۆ ئه‌مه چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه:
یه‌كه‌م: جیاوازی هه‌یه له‌نێوان پاڵپشتی كردنی تیرۆر له‌عێراق، له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی تیرۆر بۆ عێرق. له‌ئێستادا ڕه‌نگه خستنه‌وه گۆڕه‌پانی ئه‌ندامانی قاعیده، گه‌وره‌كردن و قه‌به‌كردنی ڕۆڵی ئه‌و ڕێكخراوه بێت له‌سوریا، هه‌روه‌ها بۆ ترساندنی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی بێت، تابڕیاری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی دژی سوریا ده‌رنه‌كات و بزانێت دوای به‌شار ئه‌سه‌د كی له‌سوریا ده‌سه‌ڵات ئه‌گرێته ده‌ست.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆ-پۆڵهتیكیانه بۆ ئێستای عێراق.
عێراق: وڵاتی شۆڕش و كوتاوئاژاوهو یاخیبونهكانه، جهگرافیایهكه مێژووه‌كه‌ی تراژیدی و تۆقَنهرو خه‌مهێنه‌ره، لێره هه‌میشه تاكی عێراقی حه‌زێكی دكتاتۆریانهو خۆسه‌پێنی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گومان خه‌ڵك ده‌كوژن بۆ تهمێكردنی ئه‌وانه‌ی دژی گروپگهرایین له‌عێراقدا. ڕه‌نگه فه‌لسه‌فه له‌عێراقدا له‌و په‌نده‌وه ده‌ست پێبكات كه ده‌ڵێت:" له‌بری ئه‌وه‌ی كشی لێبكه‌یت، قاچی بشكێنه". واتا پێویست ناكات چه‌ند جارێك كش لهمریشكێك بكه‌یت و قاوی بده‌یت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری بنجبڕ ئه‌وه‌یه قاچی بشكێنیت، تاجارێكی تر توخنت نه‌كه‌وێته‌وه.
ڕوونتریش، له‌هه‌ناو یاخود بونیادی خانهپێكهێنهرهكانی عێراقدا، به‌درێژایی مێژوو قاعیده‌یه‌ك هه‌بووه بۆ توندڕه‌وی. واتا هه‌ربۆخۆی زه‌مینه‌و ئهدمۆسفێرهكه كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سڕینه‌وه‌و داهێنانه له‌شێوازو ته‌كنیكی نوێی توَقاندن و كوشتندا.
له‌مێژووییه‌كی كۆندا، ئه‌و خهواریجیانهی ئێمام عه‌لی یان كوشت، پێشوتر له‌هه‌ره توندترین هه‌وادارو لایه‌نگرو پێڕه‌وانی بوون. له سه‌رده‌می نوێشدا زیندوترین نمونه: هه‌ڵوێستی عه‌بدولسه‌لام عارفه، كه یه‌كه‌مین كه‌س بوو دروشمی (ماك‌و زعیم الا كریم) ی هێنایه گۆڕێ و داوای كرد. پێده‌چێت زۆرێك له‌عێراقیه‌كان تائێستا ئه‌وه نه‌زانن كه عه‌بدولسه‌لام زۆر شلگیرو سه‌رگه‌رم بوو، زێده‌ڕۆیی ده‌كرد له‌متمانه‌و پشتگیری بۆ " عه‌بدولكه‌ریم قاسم" له‌ماوه‌ی كاری لیژنه‌ی باڵای ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كاندا. به‌ڵام له‌كۆتاییدا عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌ڕوخێنن، قاسم داوا له‌سه‌لام ده‌كات كه له‌فه‌رمانی له‌داردان ئاوارته‌ی بكا‌و ده‌ڵێت:" له‌دارم مه‌ده، چونكه من له‌دارم نه‌دایت. ". كه‌چی عه‌بدولسه‌لام گوێی به‌م تكا برایانه‌یه نه‌دا، به‌ڵكو زێده ڕۆیی كرد‌و گولله بارانیان كرد، قاسم ئه‌وه‌نده مه‌ردانه له‌پێناو دۆز‌و بۆچونه‌كانی خۆیدا جه‌نگا ته‌نانه‌ت به‌چاوی خۆی ته‌ماشای ئه‌و گوللانه‌ی ده‌كرد، كه‌پێوه‌ی ده‌نران.
له‌باره‌ی زێده‌ڕۆیی عێراقیه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه، له‌ساڵی (2004) ته‌رمی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان دوای كوشتن‌یان له‌فه‌للوجه، دهسوتێراو به‌دوای ئۆتومبیلدا ڕاده‌كێشرا. هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌نجامێكی ترسناكی سیاسی ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌ویش قه‌یرانی متمانه‌ی هێزه ئایدۆلۆجیاكانه بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن، مه‌گه‌ر ئه‌وه حه‌سه‌ن نه‌بوو وه‌سیه‌تی كرد، كهباوكیشی پێی وتووه:" متمانه‌تان به‌خه‌ڵكی كوفه نه‌بێت، چونكه هه‌م باوكیان كوشت و هه‌م سوپاكه‌یان هه‌ڵوه‌شاندو، كهرهستهكانیشیان به‌تاڵانبرد. ".
له مێژووی شیعر‌و ئه‌ده‌بی عێراقیدا یه‌ك شاعیر‌و روناكبیر نییه دووفاقی نه‌كردبێت و دوای چهپلًَهلێدان، تفی لهڕێبازهكهی پێشووی خۆی نه‌كردبێت. به‌زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌رێ ئه‌و چه‌ند ملیۆن كه‌سه‌ی پێشبڕكێیان ده‌كرد لهچهپڵلێدان و هوتاف كێشان و قوون بادان بۆ به‌رزڕاگرتنی سه‌رۆك چی‌یان لێهات. . ؟.
"باقر یاسین" سه‌ركرده‌ی رۆشنبیری به‌عس، ئه‌لێت: به‌درێژایی حوكمی به‌عس عێراقم به‌جێ نه‌هێشتووه، ته‌نیا په‌روه‌ردگار له‌عێراقدا چه‌پڵه‌ی بۆ ێه‌دام لێنه‌داوه. "ئه‌ری هه‌ر ئه‌مانه نه‌بوون له‌په‌رله‌مان ده‌نگیان به فیدراڵیه‌ت دا‌و، دواییش له‌ده‌ره‌وه ده‌ستی یان كرد به‌وتار نوسین دژی و لێدوانی توندیان ئه‌دا، ته‌نانه‌ت به‌شێكی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی ئێستا پشتگیری له‌مالیكی ده‌كه‌ن، پێشووتر له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی كردنی مالیكی هاتوونه‌ته ناو په‌رله‌مان و ده‌نگیان هێناوه. به‌ڵی. . ئیمامی عه‌لی ووتی: خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وكه‌سه‌ش ئه‌خۆم كه هه‌وڵی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه ئه‌دات. بۆ. . ؟. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه باسی لێبورده‌یی و ئاشتی و برایه‌تی و شورای ده‌كرد، به‌ڵام شكستی گه‌وره‌ی خوارد، ئه‌گه‌رچی ئه‌م چه‌مكانه ئه‌خلاقین و پێویستن، به‌ڵام تا دێنه‌دی ڕه‌نگه عه‌یامێكی دوور‌و درێژی گه‌ره‌ك بێت. بۆیه عێراق ئه‌و شوێنه‌یه كه‌هیچ تاك و سیاسیه‌ك متمانه‌ی به‌ئاینده نییه، وه‌كو چۆن شاعیره‌كه ووتی:" هیچ ساغێك به‌مزووانه، به‌ساغی نامێنێته‌وه. ". هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ستی كرد سه‌ركه‌وتووه، ئیتر حوكمی ئاگرو ئاسنی حهجاجیانهی خۆی ده‌ست پێده‌كا.
له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ڕاشیدینه‌وه، تا حوكمی ده‌وله‌تی عوسمانی (1538-1918) سووننه‌كان حوكمیان كرد، لهداگیركردنهوهی عێراق به‌هاوكاری سووننه‌كان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق (1921) هه‌تا ساڵی (2003) سووننه‌كان حوكمی ئاگرو ئاسنی خۆیان كرد.
ئێستا، داهات و نه‌وتی عێراق زۆر بووه، شیعه‌كان زۆرینه‌ن، یه‌كه‌م جاره حوكمی وا ده‌گرنه ده‌ست. خوازیاری پتر كردنی هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژموونی خۆیانن، بێگومان چه‌ك ناكڕن تا ژێنگه بپارێزن، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده به‌سه بوترێت: مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام له‌جه‌نگدایه. تامرۆڤ بمێنێت، جه‌نگ به‌رده‌وامه. چ جای ئه‌و مرۆڤه عێراقیش بێت.
سێهه‌م: پێده‌چێت بۆچون و به‌رنامه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام-داعش) له دوای كوشتنی (زه‌رقاوی) له‌عێراق گه‌ڵاڵه بوبێت. به‌و پێیه‌ی لادانێك هه‌یه له فه‌رمانه‌كانی قاعیده. به‌گشتی له‌سیفه‌ته جیاوازه‌كانی "داعش" ئه‌وه‌یه: مهكهزیهتێكی به‌هێزو ڕێكخستنێكی به‌رفراوانیان لهمهركهزیهتدا هه‌یه. توندڕهوتریشن. هه‌روه‌ها له ژێر فه‌رمان و زه‌عامه‌تی (زه‌واهیری) ده‌رچوونه‌و، " ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی" سه‌ركرده‌یانه.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی ڕێكخستنه‌كانی قاعیده له‌میسر " عاێی بن ابی بكر" ه‌وه، بۆ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی داعش "ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی" نێرراواوه، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌واڵگریی عه‌سكه‌ریی داعش له عێراقه‌و، تیایدا داوای هاوكارییان لێ ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر!.
پێنجه‌م: كارێگهرییه نوێیه‌كانی قاعیده له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كان.
كه‌ركوك، خاڵی به‌هێزی هه‌موو لایه‌نه‌كان و جێگه‌و پێگه‌ی ئابوریی و موخابه‌راتی چه‌ندین یه‌كه‌ی ئیقلیمی و نێوخۆیی یه. له‌كه‌ركوك و ناوچهداگیركراوهكان زیاد له‌چه‌ندین پرۆژه كارئه‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: "خه‌میس خه‌نجه‌ر" بازرگانێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی سووننی یه، به‌پاره‌ی "رهغهدهی كچی سه‌دام حوسه‌ین" مامه‌ڵه ئه‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێكخراوێكی به‌ناوی مافی مرۆڤه‌وه كردۆته‌وه. له‌ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژی. دوو مانگ پێش ئه‌وه‌ی (2013) كۆتایی پێ بێت. هه‌موو كوتله عه‌ره‌بیه سووننیهكانی بانگهێشت كردووه‌ته توركیا، له‌وێ ڕێكی خستون، وه بڕیاری یه‌كڕیزی عه‌ره‌بی سوننه له‌كه‌ركوك له‌وێوه ده‌درێت. هاوكات هه‌ر له‌ساڵی (2013) له‌مه‌ڕ ته‌قینه‌وه زۆره‌كانی قه‌زای دووز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا " د:ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ" ئاماده‌یی نیشاندا، كه سه‌ردانی دووز بكات. . كه‌واته توركیا نه‌ك هه‌ر بێ ئاگا نییه له‌ڕووداوه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك، به‌ڵكو به‌شداریشه له‌خوڵقاندنی ڕووداوه‌كاندا.
دووه‌م: جه‌نگێكی سارد له نێوان (داعش) و (ئه‌نسارولسوننه) له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك هه‌یه، سه‌ری كێشاوه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداریی. به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ماوه‌ی (5) مانگی كۆتایی (2013) دا، (21) ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداریی له نێوان ئه‌م دوو هێزه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌دا ڕوویداوه. هاوكات ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك كه‌وتووه، (ئه‌نسارولئیسلام) ده‌ری كردووه‌و، داوای هه‌وڵی یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی (داعش) و (ئه‌نسارولسوننه) ده‌كات. له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌ندامه باڵا‌و گه‌وره‌كانی ناو گروپی (ئه‌نسار سووننه) له‌خواروو ڕۆژئاوای كه‌ركوك، بریتین له‌ئه‌فسه‌رو به‌رپرسه باڵاكانی حزبی به‌عسی پێشوو.
سێهه‌م: داعش، له (15/12/2013) به (6) كه‌سی چه‌كداره‌وه، هێرشێكی به به‌رنامه بۆداڕێژراوه‌وه، په‌لاماری (ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق) یان دا‌و، بۆ كاتژمێرێكیش ده‌ستی یان به‌سه‌رداگرت. دوای نزیكه‌ی (15) كاتژمێر شه‌ڕ، سوتانی بینای (جه‌واهیر مۆڵ) . كۆتایی پێهات. ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه ئاماژه بوو، به‌وه‌ی هه‌ركات بیانه‌وێ له‌مێشكی كه‌ركوك، وه له‌مێشكی حكومه‌تی عێراقی ئه‌ده‌ن.
چواره‌م: سیاسه‌تی كورد له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كه، سیاسه‌تێكی ئه‌منی و مرۆیی لاوازه، هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه دیراسه نه‌كرابێت، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی لێك نه‌درابێته‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ر به‌رپرسێكی كورده‌وه، دوور نییه نه‌ك له‌كه‌ركوك به‌ڵكو له دهۆك و هه‌ولێرو سلێمانی، ئه‌م هێزه توندڕه‌وانه چالاكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر یه‌ك له‌م هێزانه (داعش، ئه‌نسار ئیسلام، ئه‌نسار سوننه، نه‌قشبه‌ندییه‌كان وپاشماوهكانی تری به‌عس) چه‌ندین ئامانج كۆیان ده‌كاته‌وه، لهسیفاتیشدا دژه مرۆڤ و توندهڕهوییهكی بێ ئه‌ندازه‌یان هه‌یه. مه‌شق پێكراون. به باكگراوه‌ندێكی ئایدۆلۆژیی و ئیتنی خه‌سته‌وه، ده‌رده‌كه‌ون. شاره‌زان له ئیختراق و درز خستنه نێو ناوچه ئارامه‌كان.
به توێژینه‌وه‌و بی توێژینه‌وه، گومان له‌وه نییه، كه له‌ناوچه داگیركراوه‌كان و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كۆنه‌به‌عسی و شانه‌كانی داعش بونیان هه‌یه. ئه‌مانه له‌سه‌ر شێوازی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵۆز به‌ڕێوه ده‌چن، ئاسان نییه سه‌ری هه‌موو پهتهكانیان بدۆزیته‌وه، دوور نییه تووشی سهرلێشوانت نه‌كات. له‌سه‌رێكه‌وه (عه‌زه دووری و ڕهغهدهی سه‌دام هه‌یه كه له ئه‌رده‌نه‌وه له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی حزبی به‌عسه‌وه كه‌یسه‌كان و كه‌سه‌كان ئاڕاسته ده‌كه‌ن) . له‌سه‌رێكی دییه‌وه (ناكۆكی نێوان داعش و قاعیده لهسوریاو عێراق، داعش و ئه‌نسارو سووننه هه‌یه) سه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م په‌ته به‌ده‌ست به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا‌و به‌ره‌ی توركمانی كه‌ركوكه‌وه‌یه، ئه‌وسا ئیسرائیل و ئه‌مریكاش له‌ودیو په‌رده‌كه‌وه به‌رده‌وام یان پێده‌كه‌نن، یان وا ئاڕاسته‌كه ده‌به‌ن كه‌خۆیان گه‌ره‌كیانه. . بێجگه له‌ئێران كه ڕه‌نگه به‌رپرسه باڵاكانی عێراق شه‌و بخه‌ون، به‌ڵام ئێران به‌شه‌ویش له‌عێراق و سوریا ناخه‌وێت.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م باسه
یه‌كه‌م: به‌گشتی و بۆ گشتی: خۆ سه‌رقاڵكردن بهدیموكراسیهتهوه له‌عێراق، خۆ كوشتن و خۆ خه‌ڵه‌تاندنه، یاخود خۆگێلكردنه تا ماوه‌یه‌كی درێژ كه زه‌مه‌ن چاكی بكات.
دووه‌م: به‌كورتی و به‌پوختی: یه‌ك داشێك بجوڵێنی له‌م گه‌مه ترسناكه‌دا، هه‌موو داشه‌كانی دی ده‌جوڵێن و كاره‌سات دروست ئه‌بێت. ڕوونتریش به‌بی به‌كار نه‌هێنانی ئه‌قڵ و ئه‌زمون و ژیریی ته‌واو، یه‌ك شتێك دنه بده‌ین، هه‌موو شته‌كانمان له‌ده‌ست ئه‌چێت.
سێهه‌م: به‌نیسبه‌ت كورده‌وه: تا ئێستا كورد‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسییه‌كه‌ی، نازانن ڕێژه‌ی كورد له‌هه‌ریه‌كه له‌كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌روبه‌ری به ووردی و به‌زبری چه‌ندن؟ كه ئاماریش نه‌بوو، پلان نابێت. ته‌نها بڕێك پاره‌ی زۆری پترۆ-دۆلار و بودجه‌ی شاره‌كانه، هه‌ندێكی خه‌رج كراوه‌و، جارجاریش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه به‌غدا. بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت دوو جۆر توانا له‌ناوچه داگیركراوه‌كان به‌هێز بكرێت، تاوه‌كو به‌ته‌واوی دزه نه‌كه‌نه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه:
ئهلف: توانا مرۆییه‌كان، چونكه به‌عس و هێزه توندڕه‌وه‌كان هه‌ر بیناو شه‌قام و نه‌خۆشخانه‌یان وێران نه‌كردووه، زهنیه‌تی مرۆڤ و كه‌سێتی تاكی كوردیان شێواندووه.
با: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ڕه‌هه‌ندو ئاسته‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كان به‌هێزبكات، بۆنمونه: ئاسایشی تاك چی یه؟. ئاسایشی كۆمه‌ڵ چیه؟. ئاسایشی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی چین؟. هه‌روه‌ها دیسان (ئاسایشی ئابوریی به هه‌موو لقه‌كانییه‌وه، ئاسایشی سیاسی كه له‌یه‌ك ڕیزیی یان هه‌ر نه‌بێت هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ست پێده‌كا، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی) .
چواره‌م: ژوورێكی هه‌واڵگریی هاوبه‌ش و توند‌و تۆڵ، كه گڵۆپی سه‌وزیان له‌ناوه‌ندیی بڕیاره‌وه بۆ هه‌ڵكرابێت، دابنرێت له‌كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین، تاسهرپهرشتی ئه‌م سێ ڕێڕه‌وه بكات. به‌مه‌رجێك دوور بن له‌كاری حزبایه‌تی و گوێڕایه‌ڵی كه‌سانێك كه بۆ مه‌رامی شه‌خسی به‌كاریان بهێنێت. هه‌م پشتێنه‌یه‌كی توند بن بۆ خودی ناوچه داگیركراوه‌كان، هه‌م بۆ هه‌رێمی باشوری كوردستان.
پێنجه‌م: ده‌بێت هێزه كوردییه‌كان ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و دووز و خانه‌قین و موسڵ، چۆڵ نه‌كه‌ن، چونكه:
ئهلف: ڕێژه‌ی كورد له‌ناو سوپای عێراقدا بۆ (3%) دابه‌زیووه‌و كه‌مبۆته‌وه.
با: ئه‌گه‌ر له‌حه‌ویجه‌و ڕیازو یایچی و ڕهشادو زاب و. . تا شوێنه‌كانی دی له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ئه‌م هێزانه به‌ریان نه‌گیرێت، وه له‌ناوخۆیاندا لێ نه‌درێن. ئه‌واته تهشهنهدهكهن و مه‌دای كاریان به‌رینتر ده‌بێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینی ئه‌م باسه‌دا سودیان لێوه‌رگیراوه.
1- باقر یاسین: كه‌سێتی تاكی عێراقی، چ 2، سلێمانی -2012.
2- حرب بارده بین "داعش" و " ڕنێار السنه" فی كركوك تتحول الی مواجهه مسلحه، بغداد-العالم. http://www. alaalem. com/index. php?news=%C7%E1%CD%D1%C8%20%C7%E1%C8%C7%D1%CF%C9%20%C8%ED%E4%20%AB%CF%C7%DA%D4%BB%20%E6%AB%C3%E4%D5%C7%D1%20%C7%E1%D3%E4%C9%BB%20%DD%ED%20%DF%D1%DF%E6%DF%20%CA%CA%CD%E6%E1%20%C5%E1%EC%20%E3%E6%C7%CC%E5%C7%CA%20%E3%D3%E1%CD%C9&aa=news&id22=13284
3- عشائر الڕنبار متخوفه من عوده تنڤیم القاعده للمحافڤه، بغداد-موسوعه العراق. http://www. iraqipedia. net/?page_id=2635
4- محافڤهالانبار: ویكیبیدیا.
تێبینی: ئه‌م باسه گرنگه‌ی " نوسه‌ر" له‌ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی خه‌ندان بۆ دیراساتی ستراتیژیی داگیراوه ".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.