كاری سیاسیی و سهحافی، له‌وێدا مرۆڤ له‌كوره‌ی خۆیدا قاڵ ده‌كات، كه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت لهپهیامهكهت، هه‌ر شتت لێوه‌رئه‌گرێت، پێت نابه‌خشێت. هه‌موو شتت له‌سه‌ر حیساب ئه‌كات، بێجگه له‌وه‌ی زۆرجار ئه‌و شته‌ی خه‌ڵكێك یان گه‌نجێكی ئاسایی ده‌یكات، تۆ بۆت نییه توخنی بكه‌ویت. به‌تایبه‌تیش بۆناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی. كهبهردهوام ئه‌م جۆره كه‌سێتی یانه خۆیان ئاڵۆز ده‌گرن و شته‌كان بهجدییهكی زۆر وه‌رئه‌گرن.
به‌درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ی مه‌له‌فاتی گه‌نده‌ڵیمان ههڵئهدایهوهو، ده‌ستمان ئه‌كه‌وت، به‌حوكمی نزیكییهكم له چاودێریی داراییه‌وه، به‌دیوێك هه‌ستم به‌وه ده‌كرد سه‌ركه‌وتین و توانیمان هه‌ندێ شت له‌ڕێگه‌ی عیلاقات ی خۆمانه‌وه پیشانی خه‌ڵك بده‌ین و ئاشكرای بكه‌ین، به‌ڵام به‌دیوه‌كه‌ی تر، خه‌مێكی قووووڵ دای ده‌گرتم و ده‌مانوت: ئه‌ی قووڕ به‌سه‌ر میلله‌تی بێ ئاگا. . ئه‌ی ئاینده‌مان تاریك. . !. ئهموووت: توَبڵێی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌م شتانه بزانن؟. به‌ڵێ ده‌زانن، چونكه "نێچیره‌ڤان بارزانی " به‌پێش چاوی كامێراكانی دونیباوه ووتی: گه‌نده‌ڵی بووه بهكلتور. . !". تاڵه‌بانیش به‌مدواییه، له‌یه‌كه‌م و كۆتا دیداری له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ووتی: گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر هه‌یه‌و، منیش خۆم له‌و به‌رپرسیارێتییه نادزمه‌وه. ".
كاتی خۆی، كه هێزه‌كانی "دیجله هات". له‌ڕێگه‌ی چاودێریكردنی ڕه‌وشی سیاسیی باشور‌و ده‌ورو به‌ری كه‌ركوكه‌وه، چه‌ند زانیارییه‌كی مه‌ترسیدارمان ده‌ستكه‌وت و، كردمانیش به‌وتارێك، هه‌ر ئه‌وسا ئه‌مووت: تۆ بڵێی مه‌ركه‌زی بڕیار ئه‌م شتانه بزانن؟. خۆم پێ نه‌گیراو شته‌كانم پێیان دا به هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و، ناردم بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش. . !.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی قاعیده، بۆ ناوه‌ڕاستی عێراق و، ترس و لێكه‌وته‌كانی "داعش" له‌سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كان و هه‌رێمی كوردستان، وه بڵاوكردنه‌وه‌ی باسێكی تێروته‌سه‌لی به‌نده، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه له ناوهنندی خه‌ندان بۆ دیراساتی سیاسیی و ستراتیژیی و چه‌ند شوێنێكی دی بڵاوكرایه‌وه، وه‌پاش زیاتر قوڵبونه‌وه، هه‌ر خه‌ممه ئه‌ڵێم: تۆ بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی و ناوه‌ندی بڕیار ئه‌م شتانه بزانن؟؟. جارێكی دی وێڕای به‌رده‌وام گومان و دوو دڵیم لێی ئه‌م كهیسهم دا به‌هه‌موو لایه‌ك.
چاكم بیره، جارێكیان به‌رپرسێكی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌یادی ئه‌نفاڵدا پێی وتین: ئێوه ده‌توانن هه‌موو شت نه‌نوسن و بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌ڕاپۆرت بیده‌ن به‌ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌كه‌ین، هه‌ر له‌وشوێنه به‌پێش چاوی براده‌رانه‌وه پێم وت: كاكی خۆم ببوره، "ئێمه ڕۆژنامه‌نووسیی ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌قریر نوسی ". مرۆڤ له‌م ژینگه‌یه‌ی كوردستاندا هه‌رچه‌نده بێلایه‌ن بێت، به‌رده‌وام لهكارلێكدایه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه ڕیفۆرمخوازه‌كان. . له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی. . كاراكته‌ره‌كانی میدیا. . . خه‌ڵكی عه‌وام. . . گه‌وره‌و بچوك. به‌ووردبونه‌وه له‌هه‌مووی (3) خاڵی سه‌ره‌كی ئاشكرا ده‌بن:
یه‌كه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌كته‌بی سیاسیی، ناوه‌ندی بڕیار نییه‌و، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت هه‌ندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ر ئاگاشی لێی نییه.
دووه‌م: له‌كوردستان، جگه‌له‌وه‌ی به دانپیانانی خۆیان، دووئاسایش هه‌یه، وه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسهنیشتمانیی و ستراتیجیه‌كان نییه. ئاڵكاون بهشتی دیكه‌وه. سه‌رباری ئه‌مه و له‌مه‌ش ترسناكتر "میدیایه‌كی نیشتمانی" نییه. میدیا یان هی حزبه یان هی ئۆپۆزسیۆن، یان گهمهدهكهن و نایانه‌وێ قسه‌ی جدیی بكه‌ن. كه‌میدیا و سه‌كۆی ئازاد نه‌بوو، تاكی ئازاد‌و نیشتمانی ئازاد. . . ؟.
سێهه‌م: بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان خه‌ڵك وده‌سه‌ڵات، هه‌یه، بهئندازهیهكی زۆرباش ئه‌م به‌رپرسانه‌ی هه‌رێم دوورن له‌بیركردنه‌وه و واقیعه‌وه. هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت به ڕای گشتی بڵێن: ئه‌وه نییه ئه‌وه گه‌نج و نه‌وی نوێ، ئه‌ی نایبینن ئه‌وه‌تا قسه‌ئه‌كه‌ن و كادری ئێمه‌ن و گه‌نجن و. . . هتد. !!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.