ڕۆژنامەنووس: کەسێکە کە هاوڵاتیان لەماڵى خۆیان دانیشتون،ئەم زانیارى و وێنەى ڕووداوەکانى بۆ دەباتە بەردەستى بەشێوەیەکى ڕاست و ڕەوان. جائیتر ئەم کەسەپەیامنێرە، نوسەرە ،لەناو دەزگاى ڕاگەیاندن کارئەکات،ئەوە دەکەوێتە سەر یاساى کارى ڕۆژنامەگەریی. لەبارى ئێستادا،هەر بەرپرسێک هەڵئەسێت بەتەلەفۆن،یان بە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لەژیانى ڕۆژنامەنووسان ئەکات و ،تێیان هەڵئەدات و هەرژى گیانیان هەیە دەیشکێنێ !. ئەمە وێڕاى ئەوەى لەبرى یاسایەک لەکوردستان بەپێی (7) یاسا ڕۆژنامەنووس دادگایی ئەکرێت،جیالەو یاسایەشی کە باسی لە ڕێوشوێن ولێپرسینەوەى ڕۆژنامەنووسان کردووە لە ساڵى (2007) پەرلەمانى کوردستان دەرچوێنراوە. من بۆخۆم،لەمناڵیمەوە،لەکوچەو کۆڵانەکانى چەمچەماڵەوە، لەلادێکانى ناوچەى جەبارى و شێخان و زەنگەنەوە،لەناو باروتا چاوم هەڵهێناوە،بیرم نایا کەسێک زللەیەکى لێدابم،نیوەى شەویش بوبێ جامى ماڵەکەیم نەشکانبێت. وەلێ ئێستاش خەڵک و خوێنەران شاهیدبن،زیاد لەهەرکەس قسە لەسەر (ئابورى و سیاسەت و شۆکى و کلتوریی و کارى فەلسەفەو ئاریشەکانى ڕۆژ دەکەم). بەشێکى زۆر لەوانەى هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنوسان کردووە تا ئێستا لە هەر حزبیک بن، بەهەر شێوەیەک بێت دەناسم. کە واى لیهاتوە عەنتەرەکانى بزوتنەوەى کۆرانیش هەرەشه ئەکەن. ،پێدەچێت ئەو ڕۆژنامەنووسە هاوپیشەیەشم هةر نەناسم کە واى پێ ئەوترێ و ئةكريَت. بةهةرحال هەر بەرپرسێکى عەسکەرى و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەیەو نییە،با باش گوێم بۆ بگرێت،ئەو جۆرە هەڕەشەیە لەمن بکات، وەکو نەنکى ڕەحمەتیم ئەیوت : باڵى بەباڵ حەزرەتى خەوزەوە بێت تێهەڵدان ئەخوات. وەهاى پێ ئەکەم ڕووى ناو کۆمەڵ و هاوڕێکانى نەبێت. ئەوان هیچ نین جگە لەوەى بەرپرسیارێتیەکیان هەیە، ئەگەرنا لە کەوڵى بەرپرسیارێتى وەرنە دەر،ئەوە عەرزو ئەوە گەز. جیالەوەى مەگەر هەر ئەو کارە ترسنۆک و لەناکاوەناتەن لەدەست بێت،کە هەر پیشەى ئێوە ئەمسالەکانتانە. ئینجا ئەو تۆنە لەقسەکردن لەکەل من بێت یەکسەر بێت ئەلیم ئەکەر بیاوى فەرموو ئەوە من و ئەوە تۆ. . پێتان وانەبێت،ڕۆژنامەنووس فریشتەى باڵ سپییە،ئەویش لەم کۆمەڵە ژیاوە،هەڵە دەکات،سەربارى ئەوهەموو فشارە جۆربەجۆرەى لەسەر یەتى. ئێمە بەردەوام پێمانوایە: دادگا هەقى ڕۆژنامەنووس وەرناگرێت ،دادگا نییە. ئینجا قابیلە هەقەکانمان بفەوتێ. ؟ ئەى جۆن بوەستین بەشەق تێمان هەلبەن ؟ بمانکوزن ؟ حەددى ئەوەتان نییە بە بالە میرولەیەک حیساب بکرین،نەلەرووى نفوس و عەشایەرییەوە،نەلە رووى زمان و بروانامەو نوسین و قوربانیدان و ئەزمونەوە.