ئه‌م سیسته‌مه سیاسیی و فه‌رمانڕه‌واییه‌ی كه، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، زۆرباش سه‌ركه‌وتو بووه، له‌شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ودروستكردنی قه‌یرانێكی تر. ده‌مێكه به‌ته‌مامه باسێكی زانستی سه‌باره‌ت به "ستراتیژیی نیشتمانیی و ستراتیژیی سه‌ربازیی" بڵاوبكه‌مه‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گرفت ده‌خوڵقێت بوار ناده‌ن مرۆڤ نه ڕابمێنێت و ئیستێك بكات، نه به‌هه‌موو گرفته كۆنكرێتییهكانیش ڕابگات.
هه‌رچه‌ند بیرده‌كه‌یته‌وه، ئاسان نییه " گه‌ش بین بیت". ئاخر ئه‌مانه له‌ماوه‌ی (22) ساڵی خۆحوكم كردنا، نه‌یانتوانی: ده‌زگایه‌كی ئاسایشی نیشتمانیی، میدیایه‌كی نیشتمانیی، چوار مه‌ركه‌زیی لێكوَڵینهوهی كلتوریی – كۆمه‌ڵایه‌تی دابنه‌ن، ئه‌مانێك نه‌توانن چوار سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی، بۆ لێكۆڵینه‌وه له پرسی ئاسایشی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بخه‌نه گه‌ڕ، تا نه‌خشێك له‌پێشكه‌وتنی خودموختاریی كورددا دیاری بكه‌ن. له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه، هاتوون چه‌پ و ڕاست كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشه‌كانی ڕابردوو، كه‌خه‌ڵكی كوردستان ماك و بزوێنه‌ری بون، نه‌ك هه‌ر بهحزبهنهكراون وبونه‌ته موڵكی چه‌ند كه‌سێك، چه‌ندین فرسه‌خیش لهسوپایهكی نیزامیی شێوه‌و ههنگاونانهكهی دوورخراوه‌ته‌وه، جاش و باش پێكه‌وه خانه‌نشین كردووه به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه. له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه له‌وه‌ها ساتێكی پڕمه‌ترسیی وههستیاردا، به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تییه‌وه، له‌م (2014) یه‌دا، بێژی:خه‌تای پێشمه‌رگه‌یه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نه‌داوه، بۆیه ئه‌م هه‌ڵاوسان و كێشه مالیانه دروسته‌بن؟. ههرئهمهتان مابو!.
گرفتی دیارنه‌مانی پاره له بانك و ده‌ره‌وه‌ی بانك، هی ئه‌مڕۆ ودوێنی نییه له‌بانكه‌كان، یه‌كه‌مجار خه‌ڵك و ئێمه‌ش له (29/1/2011) گوێمان لێبو، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (7) خاڵه‌كه‌ی دهركردو، سلێمانی پڕ كرا له ناقیله‌و ده‌بابه‌و كوردستانیان خسته ئینزاره‌وه، ئیتر بانكه‌كانیش كه‌وتنه به‌ر لێشاوی چاوتێبڕین و چۆڵكردن و شاردنه‌وه‌ی پاره‌كان، دواتریش كه خۆپیشاندانه‌كانی (17) ی شوبات ڕوویدا، ئه‌مه به‌ره‌و پتر چوو، هه‌تا له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی (2013) "مه‌لا به‌ختیار" لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی، ن، ك) ووتی: ژێر زه‌مینه‌كان پڕن له‌فه‌رده دۆلار‌و بانكه‌كانیش پاره‌یان تیا نییه!!. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س هاته وه‌ڵام: پارتی دیموكراتی كوردستان بو، كه تا ئه‌وكات وئێستاش به‌چڕی ئیشیان له‌سه‌ر گرفته‌كانی زۆرنی نیلی وسه‌وز ئه‌كه‌ن.
بۆیه چۆڵبونی بانكه‌كان په‌یوه‌ندیی بهشتی تره‌وه هه‌یه، نازانم ئیتر بۆچی وا ئه‌كه‌ن كه فه‌رمانبه‌رو كه‌م ئه‌ندام و په‌ككه‌وته و گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه ڕقیان له‌پێشمه‌رگه بێته‌وه. ؟. په‌رله‌مانتاره سووننی و شیعییه‌كان وكۆنه به‌عسیه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر كوردستان خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوایه، ئه‌وه ئێستا حاڵی له ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌غدا خۆشتر نه‌ده‌بو. بۆیه تكایه خه‌تاكه مه‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه (به‌هه‌موو ئه‌و كهموكورتیانهی له‌مه‌شق و چه‌ك و لۆجستی و مووچه‌و ئینتیما و. . . هتد) هه‌یه له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.