لهفهوزادا، په‌رداخه‌كه‌ت جوانه وائه‌زانی چایه‌كی خۆش ئه‌خۆیته‌وه، بیناكهت به‌رزه وا تێگه‌یشتووی به‌هاو خه‌سڵه‌ته باڵاكانیش وه‌هان، لهفهوزادا تاریك بیر‌و ڕۆشنبیر، ئازا‌و هه‌لپه‌رست، ڕۆژنامه‌نووس و ته‌قریر نوس جیاناكرێنه‌وه. له‌ڕۆژێكدا سه‌د ووتاری مه‌زن، ده‌یان هه‌ڵوێست ده‌رببڕیت، ناتوانی به‌قه‌د خشه‌ی عهلاگهیهگ كاریگه‌ریی دروست بكه‌یت. له‌توندترین حاڵه‌تیشدا خۆپیشاندانیش بكه‌یت: چوار پیاوی هه‌لپه‌رست دێن و داواكانی خه‌ڵك ده‌كه‌نه سێ پاكێجی جیا، یان ده‌یفرۆشن به توركیا‌و ئێران، یاخود به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، ئینجاش به‌ساغ و سه‌لیمی ده‌تكه‌ن به جاش و خۆفرۆش و قه‌ره‌برووت و، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ی هه‌موو میدیاكانیشت لی قه‌پات ده‌كه‌ن، له‌ولاشه‌وه یه‌ك دونیا ئاسایشی مه‌ده‌نی و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی چاودێریت بكه‌ن. (ئه‌گه‌رچی وائه‌زانم ئه‌م كلاواتانهیان بۆ ناچێته سه‌ر) . له‌به‌رئه‌وه هه‌قه ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن، كه‌مێك هۆش بهێننه‌وه به‌رخۆیان له‌مه‌ولا چی ده‌كه‌ن؟. پێش هه‌موو شت له‌گه‌ڵ فكره‌و بۆچونه‌كانی خۆیان، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی خۆیاندا، خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه. كێ، چی ده‌كات؟.
ئایسله‌ندا، سه‌رۆكێكی هه‌بوو، نه‌ك دووان، ده‌ستورێكیان دانا، ئیتر نه‌حزب و نهسهرۆك نه‌یانتوانی هه‌موو گه‌ل و نیشتمان بن، نه‌یانتوانی بچنه ژێر باری ئه‌و مه‌قاشی و پیاوباشییهی كه زلهێزه‌كان ده‌یانویست، هه‌مووجار ئه‌یوت: ئه‌وه ده‌ستور هه‌یه‌و میلله‌ت وای ووتووه، گه‌ل ئه‌مه قبوڵ ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وی فه‌رموو من بكوژن. به‌ڵام گه‌ل زیندووه‌و ده‌ستوری داناوه. به‌پێی ده‌ستور ئه‌م كاره نابێت. له‌وه ئه‌چێت به‌م جۆره خه‌ڵكێك هه‌بێت هه‌ر تی نه‌گا، ، ، دوای ته‌واو بونی جه‌نگ پۆڵۆنیا له‌و وڵاتانه بو، كه له په‌یمانی وارشۆدا بوون و، دۆڕان. هه‌رهه‌موو سه‌ری دونیای لێهاتبووه یه‌ك، یه‌ك كه‌سێكی ئاسایی كه ئیشی سه‌ندیكایی و كرێكارانی ته‌واوده‌كرد، ته‌نها چوار دێری وتارێكی خوێنده‌وه، توانی ببێته ڕابه‌ری زیاتر له (60) ملیۆن هاوڵاتی، ئه‌و چه‌تره هه‌ڵبكات كه له‌كاتی پێویستدا، پێویستییه‌كی مێژوویی بوو، بۆچی؟. چونكه ئه‌م كه‌سه باسی لهموهاتهراتی بی به‌رنامه‌و نوكته‌و شتی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو له‌ناو ده‌یان ملیۆن كه‌سدا، یه‌ك كه‌س توانی بزانێت، ئه‌م ڕووداوانه وڵاته‌كه‌ی بهرهكوی ئه‌به‌ن؟. ئه‌و تاكه كه‌سه بوو، توانی ببێته هه‌وێن و ماكی ده‌ستورو ده‌نگی گه‌لێكی لێقه‌وماو.
ئێمه له‌كوردستان، تا ئێستا گه‌ل ده‌نگی دابێت یان نا، گه‌ل نه‌ده‌ستور دائه‌نات، نه دهستوریشمان هه‌یه. نهلهراستیشدا ده‌نگیی داوه. گه‌ل لێره‌دا ته‌نها فریو دراوه، میدیا هه‌بوبێت یان نه‌بوبێت، ته‌نها مێشك و ده‌ماخی خه‌ڵكی پێ شۆردراوه‌ته‌وه تا هه‌ست به‌و ئازاره نه‌كات هه‌یه‌تی. ئینجا له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه به‌مانا زانستییه‌كه‌ی نه (نه‌ته‌وه) نه (نیشتمان) مان نییه. كاریش بۆ دروستكردنی نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی وایه: كوردستان هی كوردانه، ئاسایشهكهشی دوو هێزی ناكارا ئه‌یپارێزن، ئه‌وه خۆی به‌لاڕێدا بردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.