ئێستا، وا بۆ "2"مانگ ئه‌چێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، نزیكه‌ی "5"مانگیشه هه‌ڵبژاردن كراوه، تا ئێستا حكومه‌ت پێك نه‌هێنراوه، كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌رده‌وامییان هه‌یه، دوایین هه‌وڵه‌كانیش بۆ پێكهاتنی جه‌مسه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئه‌مڕۆكه‌ش به‌هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی چاره‌سه‌ر بكرێت، سبه‌ی دیسانه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه. له‌ولاشه‌وه "داعش" وه‌ك مانگێك پێش ئێستا توێژینه‌وه باسێكمان له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه، هێواش هێواش ئیحتیوای كه‌ركوك و ناحیه‌و لادێكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌كه‌ن. ئینجا هاوكێشه‌یه‌كی نوێ و گشتگیریی جیۆ-سیاسیی و ئابوریی له‌ناوچه‌ی حه‌وزی "قه‌زوین"–حه‌وزی "ناوه‌ڕاست"وه حه‌وزی وڵاتانی كه‌نداو، ئیش ئه‌كا. سه‌رباری ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حه‌وزانه به‌رده‌وام دهستوهرئهدهن و چاودێریی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان ده‌كه‌ن، وه‌ك "ئه‌مریكا-ئیسرائیل-به‌ریتانیا) . به به‌شێكی هێزه‌كانی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"شه‌وه.
له‌ڕووی تێگه‌یشتن و ئاستی وشیاریی و كلتوریشه‌وه، مه‌ترسییه‌كی هه‌ستپێكراو له‌سه‌ر خانه خانه‌ی ناوكۆمهڵی كوردیی به‌ئاڕاسته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بینیرێت، ئه‌وه‌شی ناوی میدیا‌و چینی وهئاگایه بهمهلاكانیشیهوه، هه‌ریه‌كه به‌هاو پێوه‌رو عه‌داده‌كه‌ی خۆی كردووه به "پاره" و له‌هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی كه‌یسه‌كانه، یان له‌پڕێكا خۆی كاندید بكات بۆ پۆستێكی دیاریكراو. به‌دیاریكراویش هه‌وڵێك نییه به‌ره‌و گۆڕانێكی نه‌ته‌وه‌یی –ڕیفۆرمخوازانه‌ی ئیجابی تا جێگه‌ی دڵخۆشیی بێت.
كێشه‌كان زۆرن، یه‌ك و دووان نین، به‌پله‌ی ئیمتیاز بۆ زانینی ئه‌وه‌ی " ئێمه له‌كوێداین؟". پێویسته سیاسییه‌كان و چاودێره‌كان بزانن: ئه‌م ڕووداوانه به‌ره‌وكوێ ئه‌چێت. ؟. له‌ناو ههرمیللهتێكدا، له‌هه‌ر ئان و ساتێكی قه‌یراناوی و لێقهومانێكدا، زۆر كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌زانن ڕووداوه‌كان به‌ره‌و كوی ئه‌چن. !. هه‌ركه‌سێك زانی ڕووداوه‌كان به‌ره‌و كوێ ئه‌چێت، ئه‌زانێت چۆن وه‌رچه‌رخانه‌كه به‌قازانجی گه‌له‌كه‌ی كۆتایی پێ بهێنێت. چونكم سیاسه‌ت له‌م بارانه‌دا ماتماتیكییه، تۆ دراوه ڕاستییه‌كانی لایه‌ك یان دولای قووچهكهكهم بده‌رێ، منیش پێت ئه‌ڵێم: ده‌می لولهكهو درێژی لاكانی تری چه‌نده.
دراوه‌كانی ئه‌م چه‌ند لایه‌ی قووچهكهكهی كوردستان، زۆر مه‌ترسیدارن، ئه‌ها ئه‌و قسه كلاسیكیه‌كه‌ی زۆرجار پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان نه‌سیحه‌تی ئێمه‌ی پێده‌كه‌ن زێده‌ڕۆیی نه‌كه‌ین له‌نوسینا، ئه‌ڵێن: " هه‌مومان لهكهشتیهكداین و كه‌شتیه‌كه نقوم بێت، هه‌موومان تیائه‌چین". ئینجا ئه‌م كه‌شتییه پارتی كونی بكات یان په‌كه‌كه، به‌هۆی كێشه‌كانی سلێمانییه‌وه بێت یان مه‌رامی ده‌روبه‌ر، نه‌زانی خه‌ڵك و میدیابێت، یان هه‌رچییه‌ك، جیاوازیی نییه‌و هه‌ر هه‌مووی تیائه‌چێت.
قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه، قووچهكهكهمان له‌م باره‌دا، پڕپڕ بووه لهپۆخڵهوات و بی سه‌روبه‌ریی، چی دیكه ناگرێت، هه‌ندێكجار پێویست به عیملاقێك ناكات، قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، پێدراوه خهمهێنهرهكان دیارن. دوورنییه كاره‌ساتێكی خوێناوی له‌كوردستان ڕووبدات، كاره‌ساته‌كه له "3"شت تێ ناپه‌ڕێت:
یه‌كه‌م: جموجوڵ و ئاڕاستهكردنهكانی هێزه توندڕه‌وه‌كانی قاعیده، له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك و به‌زاندنی هێڵی "36"ی جاران و هێرشكردنیان بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان.
دووه‌م: دوورنییه، كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی بگاته پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی "ته‌سفیه‌ی جه‌سه‌دی"و په‌لاماردانی یه‌كتر.
سێهه‌م: ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له خاڵێكدا، ئه‌ویش به‌هۆی پڕبونی جامه‌كه‌وه، هه‌موو كاتێك جامه‌كه له‌وێدا پڕده‌بێت، شۆڕشه‌كان له‌وێوه ده‌ستییان پێكردووه، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ببرێت بۆنان و قووتی خه‌ڵك، وه ترس بكه‌وێته سه‌رئاسایش و سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان.
ئینجا هه‌موو جارێك، له‌كۆتایی ڕاپۆرتهكانییدا، برای گه‌وره‌م كاك جه‌لالی سام ئاغا له‌دیوانی چاودێریی دارایی، دهینوسیی "اننی بلغت، اللهم فاشهد".