له‌مێژووییه‌كی كۆندا، كوردستان لانكه‌ی ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌ته‌كانی دونیا بووه، یه‌كه‌مین هه‌وڵی مرۆڤه بۆ كشتوكاڵ و دروستكردنی پێگه‌ی خۆی، سێ ئاینی گه‌وره‌ی وه‌كو (زه‌رده‌شت و مه‌زده‌ك و مانی) . له‌م ناوچه‌یه‌وه هه‌ڵقوڵاون. سۆمه‌رییه‌كان و ئیمپراتۆریه‌ته ناوچه‌ییه گه‌وره‌كان ماك و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵانیان له‌كوردستانه‌وه بووه. میتانیه‌كان له (1450) پ. م باشترین به‌ڵگه‌ی بونی كورد ئه‌سه‌لمێنن كه له‌دروستكردنی شارستانیه‌تی به‌شه‌ریه‌تدا ڕۆڵی گێڕاوه، میدییه‌كان له (612) پێش میلاده‌وه له‌م خاكی كوردستانه، یه‌كه‌م شێواز له‌شێوازه‌كانی دیموكراتیه‌تیان په‌یڕه‌وكردووه، لهسهربنهماو دروشمی (دادگه‌ریی، یه‌كسانی، برایه‌تی) له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه كاریان كردووه. ئه‌گه‌رچی مێژووی كورد پڕه له‌عه‌یب و درۆی گه‌وره‌و پاڵه‌وانی درۆزن و شۆڕشگێری خیانه‌تكارو، خێڵ و هۆزگه‌ریی، لهههركوێیهكیهوه ئه‌یگری پڕه له‌ناپاكی و خۆخۆریی و بێ هۆشی خه‌ڵك. پیره‌مێردی شاعیر له ساڵی (1946) له‌گۆڤاری "ژین" نوسیویه‌تی: ئێستا كورد سه‌حافه‌و سه‌قافه‌ی هه‌یه. سه‌یر نییه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و ئاسانبونی هۆكاره میدیاییه‌كاندا، نه پیاوی ڕۆشنبیرو به‌هه‌ڵوێست، نهسهحافهو نهسهقافهمان نه‌بێت!.
ئه‌و به‌یانیه‌ی كاوه‌گه‌رمیانی به‌ره‌و گۆڕستان به‌ڕێكرا، پێشبینیم ئه‌كرد، هه‌موو خه‌ڵكی كه‌لار بێنه شه‌قام و له‌حزوری كاوه‌و میوانه‌كانیدا، به‌ره‌و گۆڕستان ڕێ بكوتن. كه‌چی خه‌ڵكی هه‌موو شاره‌كان گه‌یشته كه‌لار هێشتا نیوه‌ی كهلاریهكان له‌خه‌و ههڵنهسابون. ئه‌مه شتێك نییه په‌یوه‌ست بێت به هه‌ست و جورئه‌تی كه‌لاره‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی كوردیی یه‌كپارچه: خه‌وێنراوه، خانه‌نشینكراوه، سهلهفێنراوه، خه‌ڵه‌تێنراوه، تهكنهلۆژێنراوه، مادێنراوه. ئیدی ئه‌وه‌ی به‌ها (قیم) و خه‌سڵه‌تی باڵا‌و بونیاده پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌موو به‌ره‌و نه‌مان چوون. جه‌سته‌یه‌ك به‌بێ ڕۆح. !.
ئهوئێوارهیهی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له (17) شوباتدا، بهخۆپیشاندهرانیان گوت: هیچ نین، ته‌نها چه‌ند ئاژاوهگێڕێكن. !. ده‌بو خه‌ڵك سزای بدانایه، ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌لایه‌ك له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه بانگی جیهادی دا، ده‌بو پێمان بوتبایه: فه‌رموو یه‌كه‌م جار خۆت به‌كوشت به!. ئه‌وساته‌ی ڕۆشنبیرێكی درۆزن ده‌یشیڕاند، ده‌بوو بتانزانیبایه هاكا له‌پڕ خۆی كاندید كرد بۆ په‌رله‌مان و كڵاوی كرده سه‌ر هه‌مووتان. ئه‌وی ڕۆژی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌پێش چاوی هه‌موو كامێراكانی دونیاوه ووتی: گه‌نده‌ڵی بوه بهكلتور. ئه‌بو شۆكێكی كلتوریی ڕووی بدایه. نه‌ك حزبه‌كه‌ی (7460000) حه‌وت سه‌دو چل و شه‌ش هه‌زار ده‌نگ بهێنێت. !.
كورد، گه‌لێكه هه‌موو شوێنێكی ئه‌جوڵێت، ده‌ماخی نه‌بێت. لێره له‌كوردستان: خانوه‌كان و قه‌نه‌فه‌كان و ئۆتۆمبیله‌كان و مكیاژهكان گۆڕاون. سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاریی و ئارایشتگای پیاوانه‌و زیادكراون. ئامێره‌كانی
شتنی ئۆتۆمبیل و جل‌و به‌رگ و قاپ شتنیش هه‌یه، ده‌توانن سێكسی ئه‌وروپی و گه‌شتی ئه‌وروپیش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه، بیركردنه‌وه‌یه، پرسیاركردنه، گومانكردنه، ئه‌وه‌ی كه‌می كردووه ئاستی هوشیاری و ڕاده‌ی تێگه‌یشتنه. هیچ پێوه‌رێك نییه جگه له پاره.
لێره، ئه‌وه‌ی وه‌رگره، بینه‌رو بیسه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، خه‌ڵكه. ئه‌وه‌شی بینه‌رو بیسه‌ری میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنه، هه‌ر خه‌ڵكه. هه‌ردولایان پێویستی یان بهڕاچڵهكانه، ڕوونتریش، جیاوازییه‌ك نییه كه‌سێك له‌نێوان میدیای ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن. هه‌ردوكیان به‌پاره‌ی خه‌ڵك كارئه‌كه‌ن. دواجار ئۆپۆزسیۆنی ڕیفۆرمخوازیش به‌شێكه لهدرێژكهرهوهی ته‌مه‌نی هه‌رده‌سه‌ڵاتێك. چونكه هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی سیاسیی، نێوخۆیی یان ده‌ره‌كی، به‌سروشت و به ڕێسا پێویستی بهبهرامبهرێكه تا زۆرانبازیی له‌گه‌ڵ بكات. ئه‌گه‌رنا له‌شوێنی خۆی به‌پێوه ده‌مرێت.
ئێستا بۆ ئه‌م (17) ی شوباته. ئه‌ز وه‌ك چالاكێكی خۆپیشاندانه‌كانی (17) ی شوبات. وه‌ك كه‌سێك كه لهههڵگیرسێنهرانی مه‌شخه‌ڵه‌كه بوم و، دواتر موزایه‌داتی هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆنم قبوڵ نه‌بو، جیابومه‌وه، پێشنیارده‌كه‌م:
هه‌رچی ڕۆژنامه‌نووس و به‌ناو ڕۆشنبیره، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، دژی خه‌ڵك ڕابوه‌ستنه‌وه، ئه‌وخه‌ڵكه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و براكوژیی و خوشك كوژییان كرد، ئه‌وانه‌ی ناپرسن داهاتی كوردستان له‌كوێیه، ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیشیان ده‌بڕن هه‌ر مته‌ق ناكه‌ن. وه‌رن خۆپیشاندانیان له‌دژ بكه‌ن و بڵێن: بڕوخێ ئه‌م جۆره خه‌ڵكه، نا بۆگهلێكی مردوو، به‌لێ بۆ زیندوبونه‌وه‌ی كوَمهڵی كوردیی هاوچه‌رخ، نا بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی درێژ هه‌ڵئه‌بژێرن، به‌ڵێ بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان پانه. نا بۆ له‌بیركردنی تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان، به‌لێ بۆ پێگه‌یاندنی تاكی كوردیی. نا بۆ تاریكی و دادگای پشكنینی ئه‌قڵ، به‌ڵێ بۆ جوڵاندن و ڕاهێنانی بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی تاكی كورد.
هه‌ر ماڵێكی كرێنشین و هه‌ژارتان بینی، به‌ردبارانی بكه‌ن، پێی بڵێن: چۆن قبوڵی ده‌كه‌ی به‌ناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جوانكردنی شاره‌وه، شوققه‌و ڤیه‌للا به (17) ده‌فته‌رو (80) ده‌فته‌ر دروست بكرێت. بچن موه‌زین و خادمهكانی مزگه‌وت یاساغ بكه‌ن، تاخزمهتی مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌ن، بڵێن ئێوه درۆ ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی خوا.
ده‌ی براده‌رینه، لێیان به‌ن، لهمیدیاكانیش به‌ن، ئا ئه‌زانی ئاسایشه‌كان، پێشمه‌رگه‌كان، پۆلیسه‌كانی هاتوچۆ، پێویستیان به‌وه‌یه (24) سه‌عات خۆپیشاندانیان له‌دژ بكرێت، ئه‌مانه هه‌ره ههژارترینهكانن، ئه‌وانه‌ن لانی كه‌م هه‌ست به مه‌غدوریی و نه‌زانی ناكه‌ن. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزن.
ده‌ی براینه، ئینجا وه‌رنه‌وه تین به كوردستان بده‌نه‌وه، كوردستان تینی ده‌وی، پیشه‌سازی ده‌وێ له خۆشه‌ویستی له‌عه‌شق، له‌مێژوو، له‌سیاسه‌ت، له ئابوریی. له‌دروستكردنی نیشتمانێك بۆ هه‌موومان. ئینجا هه‌موومان براین. ئینجا ئه‌توانین به‌هه‌موومان شتێكی گه‌وره بكه‌ین.