ڕۆژهه‌ڵات: له‌جۆری تاوان و فاشیزمیشدا، له‌ڕۆژئاوا جیاوازه. لهكڕۆكی جیاوازییه‌كه‌ش مانه‌وه‌ی توخمێكی نێگه‌تیڤه لهزهنیهتی تاكی شه‌رقیدا كه، ههمیشهئامادهگی و حه‌زێكی هه‌یه بۆ دروستكردنی بت و كاریزما، زه‌مینه‌كه‌ی له‌باره بۆ دروستكردنی كۆدو به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له دیسپۆتیزم و دیكتاتۆریه‌ت، ئێستا له‌كۆمه‌ڵه ڕاگوزهرهكانی وه‌ك كوردستاندا، خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده ئه‌و ئامرازانه‌یان خۆشه‌وی كهدوایان ئه‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر بڵێی، وازی لێ بێنه. نه‌ك هه‌ر ناوزڕاندن، ڕه‌نگه بشتكوژن. !. ترسه‌كه ئه‌وه‌نییه ئۆپۆزسیۆنی ڕیفۆرمخواز لهڕۆههڵاتدا هه‌بێت یان نا، ئه‌وه ئهداتێكی نه‌گۆڕه كه گروپێكی گۆڕانخواز له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی سیاسیدایه، بۆخۆی به‌شێكیشه له‌ده‌سه‌ڵات. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌م (ته‌وژمه) له‌كوردستانیش بێت. ئه‌وه دووجار هه‌قی ترسه له‌وه‌ی ئه‌م خوێنه تازه‌یه‌ش ببێته‌وه به‌وه‌ی پێشوو، هه‌موو ئۆپۆزسیۆنه شهرقییهكان تا ئه‌م چركه‌ساته نه‌یانتوانییوه هێزه‌كانی پێش خۆیان تێ بپه‌ڕێنن.
وێنایه‌ك، لای خه‌ڵكی سلێمانی به‌تایبه‌تی و ده‌نگه ناڕازییه‌كان به‌گشتی دروست بووه، هه‌ركه‌سێك له‌كه‌ناڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌ی كرد، ئه‌و ڕاسته‌كا، ئه‌و خۆشه‌ویست و دڵی گه‌له!. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رچی كه‌ناڵی دیكه هه‌یه، هه‌ر شتێكی مه‌نتقیشی تیابوترێت، هه‌ر نا واقعییه‌و له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی به‌ره‌ی گه‌ل پێك نایه‌ته‌وه.
به‌جۆرێكی تریش، له‌كوردستان دوو خه‌ت دروست بوه، خه‌تی ده‌سه‌ڵات پارتی یه، خه‌تی موعاره‌زه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی موعاره‌زه كه نه‌وشیروان مستهفاو بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌تی. خه‌تی سێیه‌م سه‌دجار پڕۆفیسۆرو به‌ئه‌زمون بن، یه‌ك قه‌برستان ئه‌نفال و شه‌هیدیشی هه‌بێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوانه ناتوانێت یه‌ك بكات به‌دوو. داخلی سیسته‌مه‌كه‌و ئه‌م دوو هێله‌ش ببیت، ئه‌بێت به‌پێی قاڵبه‌كه‌ی ئه‌وان هاتوچۆ بكه‌یت. له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان هیچ كه‌سێك ناتوانێت (300) ده‌نگ مسۆگهربكاو، له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتیش كه‌س بۆی نییه بچێته په‌رله‌مانه‌وه ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌وزی بۆ ههڵنهكرابێت. نمونه‌ی به‌رده‌ستیش زۆرن خه‌ڵكی ناڕازی و ڕۆشنبیری گه‌وره‌و خاوه‌ن پێشینه‌و بڕوانامه، نه‌یانتوانیوه هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن، یاخود هه‌ر بتوانن بچنه په‌رله‌مانیشه‌وه. !.
له‌م ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، هه‌ر كاراكته‌رێك قسه له‌سه‌ر خه‌تی سێهه‌م، یاخود فكر‌و مه‌عریفه‌و گۆڕانی ڕیشه‌یی بكات، هه‌ربۆخۆی خه‌ڵكی كوردستان پێی ده‌ڵێن: شێت بوه، سه‌ر له‌دونیاو له‌خۆشی ده‌رناكات. كه‌س نازانی چی ده‌كات. جاشه‌و خۆفرۆشه‌و. . ئاوها. زه‌مه‌نێك پێم سه‌یر بوو، له‌به‌ر بێ مینبه‌ری بیروڕاكانی خۆمان له كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وت، یه‌كێك لهزێڕهكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌یگوت: ئێوه جاش و خۆفرۆشن، چما بۆ منێك له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه ته‌مه‌نم (4) ساڵ بوه، جاش بوبێتم؟. ئه‌ی ئێستا بۆچی پیاوه‌كانی شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن هه‌مان بۆچونی چوارساڵی پێشوتری ئێمه‌یان هه‌یه!. ده‌یان كه‌س كه له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا پێشوتر (قوڕ) بون، نه‌وشیروان مسته‌فا كردونی به زێڕ. ئه‌م زێڕانه ئێستاش موزه‌یه‌ف و فه‌لن، گه‌ره‌كیانه به‌په‌نجه بادان و هاتوهاوار كۆمه‌ڵگه‌و بارودۆخه‌كه بگۆڕن. له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان ناتوانن (100) ده‌نگ بۆخۆیان كۆبكه‌نه‌وه، له‌پرسگه‌ی لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانیش پێیان ده‌ڵێن: لێره نییه. خۆمان ته‌له‌فۆنتان بۆ ئه‌كه‌ین!.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، چوار قسه‌ی كردووه، كردویانه شه‌یتان و به دێوی زه‌مانه، " پاره‌ی وه‌رگرتوه، ، پیاوی ئێرانه، ، جاشه، ، خائینه، ، خۆفرۆشه، ، ، هتد. . . مه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاره وه‌رناگرێت بۆخۆی و كه‌ناڵه‌كانی؟. مه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سۆپه‌رماركێتی گه‌وره‌ی له موڵكی گشتی دا دروست نه‌كردوه‌و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی نییه؟. مه‌گه‌ر پشكیان له‌دانا غاز‌و نه‌وتی شاكهلدا نییه؟. مه‌گه‌ر كۆبۆنه‌وه‌كانی گۆڕان له‌پشت په‌رده‌وه نین له‌گه‌ڵ پارتی و سه‌رۆكی هه‌رێم. ؟.