گه‌وره‌ترین دوژمنی كۆمه‌ڵگه، نه‌زانییه. نهزانهكانیش هه‌رجاره‌ی له‌به‌رگ و قۆناغێكدا خۆیان نمایش ئه‌كه‌ن. هه‌یانه سیاسه‌تی مانگا‌و ئاژه‌ڵ په‌یڕه‌و ئه‌كا: نان و سێكس. ڕۆژی كیلۆیه‌ك گۆشت و ئه‌خواو لایوایه وه‌زعه‌كه هیچ عه‌یبی نییه، هه‌یه به‌ئۆتۆمبیل و دیكۆری خانوه‌كه‌ی و ئایپادی ده‌ستی مناڵه‌كانی وا نیشان ئه‌دات كهپێشكهوتووه. هه‌یه لهژێرناوهكهی ئه‌نوسێت: ماسته‌رو دكتۆرا له‌فڵانه شت!. هه‌یانه حه‌زه‌كات پێی بڵێین: ئه‌میش ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادیی بوه!. ئیشی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌كان، ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه وه‌گه‌ڕبخه‌ن، كاربڕهخسێنن به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی، ئاسایش و سه‌لامه‌تی كیانه‌كان بپارێزن. سسیسته‌می سیاسیی و فه‌رمانڕه‌وایی له‌كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه: كۆمه‌ڵگه‌ی (به‌جاش و باشه‌وه) خانهنشینكردووه، ده‌ستی هه‌رچی كۆمپانیای جیهانی و ئێرانی و توركیشه، گرتویه‌تی، له‌بری بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی و ڕۆشنبیریی به‌كاریان بهێنی، ڕێگه‌ی داوه ئیختراقی ئه‌منی و كلتوریی بكه‌ن. ڕه‌نگه بۆ نسكۆی (1975) یان بۆ شێوازی فیفتی به‌فیفتی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له (1992) بیانویه‌ك هه‌بوبێت به‌وه‌ی كورد: خێڵه‌كی بون و له‌شاخه‌كان بون و كه‌س پشتی نه‌گرتون و بواری بیركردنه‌وه نه‌بووه‌و ئه‌مانه. به‌ڵام نزیكبونه‌وه‌مان لهنسكۆ و هه‌ره‌سێكی تر هیچ بیانویه‌كی تری نییه جگه له "ژووره خۆشه‌كان".
ژووره خۆشه‌كان: ئه‌و ژوورانه‌ی كهههربهرپرسێك هاتووه، بێ سی و دوو سه‌رجه‌م تاقم و بابه‌ته‌كانی پێش خۆی گۆڕیوه، سێتی سه‌یاره‌كانی گۆڕیوه، ساڵ به‌ساڵ له‌گه‌ڵ مۆدیڵی ماشێنه‌كان ڕۆشتووه. ئه‌ی چۆن ئه‌م پیاوه‌و خانه‌دان بوه‌و نیشانی ئه‌دات كه زۆر بهههیبهتهو ئه‌م شتانه. ئه‌م كلتوره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی و خوارتریش، ئه‌وانه‌شی تادواكاتژمێرهكانی پرۆسه‌ی ئازادی دره‌وی گه‌نم و جۆیان دهكردو، ڕۆن وقهرهخهرمانی كوردی‌یان به‌رهه‌م ئه‌هێنا، دوای ئه‌وه ئه‌مانیش هه‌موو ساڵێك جۆری برنجهكهو ڕۆنه‌كه‌و په‌رده‌و قه‌نه‌فه‌و ههرئیشیان نه‌بوبێت خانوه‌كه‌یان تێكداوه‌و به‌فێڵێك سولفه‌یان له‌حكومه‌ت وه‌رگرتووه. ڕونتریش فه‌رمانڕه‌واو فه‌رمانپێكراوه‌كان (حاكم و مهحكومهكان) ده‌ستكاریی هه‌موو شته‌كانیان كردووه، ده‌ماخ و بیركردنه‌وه‌یان نه‌بێت. بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ردولادا دروست بوه به‌هۆی جیاوازیی ژووره خۆشهكانهوه، ئینجا بی ئاگاییه‌كی وه‌ها دروست بوه له‌نه‌ته‌وه‌و حكومڕانی، ده‌وروبه‌ر، پێیوستی به وه‌سفكردن نییه. ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌و شته‌ی زۆر حه‌زی لێیه‌تی وه‌ك (غه‌ریزه) بوه به‌دوژمنی، كه‌سه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌مان هه‌رچی پێیان كرابێت له (غه‌ش و دزی و درۆ و ملشكاندنی یه‌كتری و. . . هتد. كردویانه‌و ده‌یكه‌ن. ئه‌م دۆڕانه‌ی به‌ڕێوه‌یه دۆڕانی ژووره خۆشه‌كانه. دۆڕانی بێهوَشكهوتنی تاكێلێكی دیعایهچی یه، هه‌میشه بهكامێرایهكهوه دێن و ئه‌چن، دووقسه‌ی بێماناو سواو ئه‌كه‌ن له‌ته‌له‌فزیۆن یان سه‌رجاده‌كان له‌گه‌لێدا له فه‌یسبوكیش وێنه‌كانیان بڵاوئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه دۆڕانی ژووره خۆشه‌كانه، كهڕۆشنبیره موزه‌یه‌ف و فه‌له‌كان تیایدا ئولفه‌تیان گرتووه. ئه‌ی چۆن ئه‌مانن ڕێچكه‌ی ماندیلایان گرتوه، فكری تۆماس جێفرسۆن و ئه‌براهام لینكۆڵن و، له‌سه‌ر بنه‌مای دیكارت ڕینسانس ئه‌كه‌ن!.
-
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌م له‌تازه كاندیده مه‌لایه‌كی پارتی گرتبولهكهركوك، كه‌پێشتر چی نه‌مابو ده‌یكرد، ئهحمهقێك بهباوكمی گوتبو: ئه‌زانی ئه‌م كوڕه‌ی تۆش كۆمۆنیستێكی چاكه!. چۆن ئه‌بێت قسه به‌مه‌لا بكات، بێ ته‌ربێتی كردوه، ئه‌ری كاكه كۆمۆنیست چی یه؟ تۆ ئه‌زانی كۆمۆنیزم چی یه كه نهلهكوردستان هه‌ن و نه‌منیش هیچ په‌یوه‌ندیم به‌هیچ لایه‌ن و دینێكه‌وه هه‌یه كه‌شتی وه‌ك تۆ به‌رهه‌م ئه‌هێنن؟. ئه‌ویش وتی: ئه‌ی چۆن، كۆمۆنیست نوێژ ناكاو كوفرهكاو ئه‌ڵێ خوا نییه. . . ئینجا وه‌ره حكومه‌ت مووچه به‌مه ئه‌دات و به‌م موراهقییهوه به‌پله‌ی سه‌ربازیش خانه‌نشینی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ژووری خۆشیشه.