زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه نوێیه‌كان، به‌كۆی سیاسییه‌كانی باكوری كوردستانیشه‌وه، گه‌شتونه‌ته ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ی هه‌تا: كێشه‌كانی كورد به‌لایه‌كدا نه‌خرێت، كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامی هه‌یه. قه‌زیه‌ی كورد له‌وه گه‌وره‌تره مالكی تێی هه‌ڵبچێت، له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان "سه‌لام عارف" خۆی له‌پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕا بو، دژی شۆڕشی كوردیی، كوا؟. ئێستاش خاڵه به‌هێزه‌كانی مالیكی (3) شتن:
یه‌كه‌م: نه‌وت و بودجه‌ی عێراقی له‌به‌رده‌سته.
دووه‌م: هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی وابه‌سته به‌خۆی كردووه.
سێهه‌م: ئێران و ئه‌مریكا له (8) ساڵی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له‌خوا په‌رستنیشدا جیاوازن، له مالیكی‌دا هاوبه‌شن.
خاڵه لاوازه‌كانی مالیكیش ئه‌وه‌یه، شه‌قامی عێراقی وكورد و سوننه‌و چه‌ندین پارێزگای عێراقی له‌ده‌ست ده‌رچووه، به‌به‌شێكی شیعه‌كانیشه‌وه. ئهوگهمهیهی مالیكی له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریاوه ده‌ستی داوه‌تێ ئه‌وه‌یه: عێراقیش به‌ڕاسته‌وخۆیی (به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه) بكاته به‌شێكی له‌زۆنی شیعی ئێران و سوریا‌و حزبوڵڵا. گه‌ره‌كێتی ده‌ست به‌چه‌ند په‌تێكه‌وه بگرێت. له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا مالیكی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆتایی به‌خۆری ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌هێنێت، خاڵه به‌هێزه‌كانی كاتین. گریمانه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش زۆره، ته‌نها ئهوهبهسهبڵێین: ئه‌و هاوكێشه جیۆ-سیاسی و دابه‌شبونه نوێیه‌ی به‌ڕێوه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و گه‌مه هه‌واڵگریی و سیاسیانه‌ی ده‌گوزه‌رێت، ده‌ماره‌كانی مالیكی زۆر بچوكتره له‌وه‌ی به‌رگه‌ی بگرێت.
ئێستا، به‌كورتی ئه‌فسه‌رێكی كورد، كه‌سێكی ئه‌كادیمی و ڕۆژنامه‌وانێكی عه‌ره‌بی كوشتوه (ئیتر له‌پشته‌وه بوه یان له‌پێشه‌وه بوه، ئه‌وه بۆیاسا و داگاباشه، كه‌له‌عێراق نییه) . . له‌ڕووی ئیتنی و كوردایه‌تی و ئه‌خلاقییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌موو عه‌ره‌بیشی بكوشتبا، هێشتا له‌هێڵی ئه‌فسه‌ره‌كه‌دا ده‌ماینه‌وه، چونكه عه‌ره‌به‌كان چه‌ندین سه‌ده‌یه نه‌ك تاكی كورد به‌ڵكو كلتور‌و جوگرافیای كورد ده‌كوژن. به‌هه‌رحاڵ كورد و سیاسییه‌كانی كورد ده‌بێت ته‌نها (2) ئه‌رك، (2) گۆڕانكاریی لهسیاسهتیانا به‌جێ بهێنن، ئه‌وسا ده‌توانن وه‌به‌رهێنان له‌هه‌موو قه‌یران و ڕووداوێكدا بكه‌ن، وه‌كو "لینین"یش نامیلكه‌یه‌كی به‌ناونیشانی (كیف تتحول هزیمه الی نێر) هه‌یه. بۆیه ده‌توانرێت گه‌مارۆی به‌رامبه‌ره‌كان بده‌یت:
یه‌كه‌م: ئیش كردن له‌ناو ڕایه‌ڵه‌كانی ئه‌وان، شكاندنی كۆده ئه‌منی و سیاسیی و ئابورییه‌كانیان. كه‌رتی بكه، ئینجا په‌لاماری بده، لاوازیی بكه، ئینجا لێی بده. له‌ڕێگه‌ی چونهناوسیاسهتی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی "ئاسایشی نیشتمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵهجوگرافییهكانی خۆت". زۆربه‌ی خه‌ڵك "یاسر عه‌ره‌فات" یان وادهناسی، كه وڵاتفرۆشه، كه‌چی چه‌ندین ڕێكخراو‌و گروپی دروستكردبو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س هه‌ست بكا، ته‌سفییه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانی ئه‌كرد!.
دووه‌م: بۆڕوونكردنه‌وه، له‌وه‌ها ڕووداوێكدا، به‌كارهێنانی " والدم بالدم" و گرتنی ئه‌فسه‌ره كورده‌كه به‌و پهلهییه. له‌واقیعدا مالیكی هێڵكهكهی له‌سه‌ری خۆیدا شكاند، وه‌كو گرتنی ئۆجه‌لان حكومه‌تی توركیای ئیحراجكرد، نه‌یانده‌توانی بیكوژن، نه‌شیانده‌توانی حوكمی بده‌ن. سهرۆكوزهیران ئه‌یوت: ئێستاش نه‌مانزانی بۆچی ئۆجه‌لانیان ته‌سلیمی ئێمه كرده‌وه!.
كه‌واته، ده‌بێت كورد فێری قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌ت بێت، ئاخر سه‌یربكه: له‌پرۆسه‌ی ئازادیی یه‌ك جوندی عێراقی به‌سه‌ر جاده‌ی عێراقییه‌وه نییه، كورد به‌غداو موسڵ و ناوچه‌كانی باشوری نه‌پاراستایه، دیجله‌و فوراتیان ده‌ته‌قانده‌وه، نیوه‌ی عه‌ره‌ب هه‌ر ئاو ده‌یبردن، كورد ئه‌و سوپایه‌ی دروستكرده‌وه كه پێشتر ئه‌نفالی كردبون، كورد ڕازیبو به‌وه‌ی كورسییه‌كانی له (76) ه‌وه ببێته (59) كورسی، كورد بێده‌نگبو له له‌سێداره‌نه‌دانی سه‌دام له‌سه‌ر كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، زۆرشتی تر. ده‌بێت كورد له‌خاڵێكدا خاڵێكی گه‌وره‌تر دروست بكا‌و بیبا به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی (ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ئامانجی هه‌بێت؟) .