قوبرێ (Cybrce) دوورگه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر نه‌خشه وه‌ك پارچه به‌ردێكه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریایه‌كی گه‌وره‌دا، ڕووبه‌ره گشتیه‌كه‌ی ته‌نها (9250) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، ساڵی (1960) له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه سه‌ربه‌خۆیی پێدراوه، هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی له باشوری ڕۆژئاوای ئه‌وروپاوه‌یه، ساڵی (1974) توركیا لهڕێگهیهی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازییه‌وه، شه‌ڕی له‌سه‌ر كردووه، تا ساڵی (1983) كۆماری قوبرێی توركی ڕاگه‌یه‌نراوه، له‌ئه‌مری واقیعدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بونی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پیانه‌نراوه، بۆیه جۆری دراوه‌كه‌یان (لیره- tel یان Turkish Lera) یه‌و زمانی ڕه‌سمی و مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌شی توركییه، له‌گه‌ڵ به‌شه یۆنانییه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك شه‌قامێكیان نێوانه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و به‌شێك له‌هێزه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌م جۆره سنوره ئه‌پارێزن. كه‌به‌شی زۆری ڕوبه‌ره جوگرافیهكهی ئه‌م دوورگه یان جه‌زیره‌یه كه‌وتۆته ده‌ستی یۆنانییه‌كان. ده‌رگای په‌نجه‌ره‌كه‌م كرابۆیه‌وه، له‌پایته‌خته‌وه به‌ده‌م سه‌رنجدان له گۆڕه‌كه‌ی (ڕه‌ئوف دانكتاش) ی دامه‌زرێنه‌رو یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماره‌وه، (2) هۆكار هانیدام، قسه‌له‌سه‌ر وه‌ها باسێك بكه‌م:
یه‌كه‌م: لێكچونێك له‌نێوان كوردستان و قوبرس به‌گشتی و به‌شه ئاسیاییه‌كه‌ی (توركیه‌كه‌ی) به‌تایبه‌تی هه‌یه، ئیتر پێویسته خه‌ڵكی كورد و نوخبه‌و سیاسییه‌كانی كورد له‌دونیای ده‌ره‌وه‌ش بگه‌ن، تاوه‌كو خۆیان كزكز له‌بۆته‌ی خۆیاندا نه‌توێنه‌وه.
دووه‌م: جگه‌له‌وه‌ی له‌نێوان (یۆنان- توركیا) دا هه‌ڵكه‌وتووه، داخوا گرنگی قوبرێ له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌م ئاوه‌دا چییه كه، ئه‌م دوو وڵاته دوژمنكارییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌بووه‌و هه‌یه، به‌ئێستاشه‌وه چه‌ندین سه‌ربازگه (military camb) یان ڕووبه‌ڕوی یه‌ك هه‌یه. ئه‌م پارچه زه‌وییه كه هه‌ر لایه‌كی دوو شاری بچوكی تیا دروستكراوه و سه‌ربه (2) وڵاتی جودان، كۆمه‌ڵێك شووققه‌ی ڕیزكراو، چی به‌و دوو وڵاته ئه‌به‌خشێت؟. له‌زۆر حاڵه‌تدا ڕه‌نگه پاره‌یه‌كیشی تیا سه‌رف بكه‌ن، له‌بری شتێكیان لێوه ده‌ستبكه‌وێت. له‌ئێستادا توركیا به‌هێزترین یه‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌و پێگه‌ی جیۆ-سیاسیی و ئابوریی هه‌یه، یۆنانی دایكی فه‌لسه‌فه‌و شارستانییه‌تیش تووشی قه‌یرانێكی قووڵی دارایی و ئابوریی بوه.
داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه، ته‌نها كه‌مێك كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاره له‌گه‌ڵ هاوكاری توركیا و به‌شه‌كه تریش هاریكاری یۆنان، ئه‌وه‌ی زیاتریش له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌رنج ڕائه‌كێشێت، هاوڵاتیانی زیاتر له (80) وڵاتی ئه‌م جیهانه، بۆ خوێندنی زانكۆ و سه‌روتر (ماسته‌رو دكتۆرا) ڕوویان لهقوبرێی شیمالی كردووه (واته به‌شه توركییه‌كه)، كه دانشتوانی نزیكه‌ی (200000) دووسه‌د هه‌زار كه‌سه، ئه‌م دورگه بچوكه‌ی كه ته‌نها توركیا دانی پیاناوه، ده‌وروبه‌ری (70000) حه‌فتا هه‌زار خوێندكاری بیانی له‌خۆگرتوه. جگه له‌گه‌شتیارانی ناوچه‌كه. هه‌موو شتیان كردووه به (باج-tax) . به‌حوكمی ئاوه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاسانه، كه‌چی زه‌ریبه‌ی گڵۆپێك له‌مانگێكدا زۆر ده‌كه‌وێت. ڕونتریش گوزه‌ران هه‌رچۆنێك بێت ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیی گرتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ك و دووان نین، ڕه‌نگه دوو هه‌رێمی دراوسێ، یاخود دوو وڵات، یان چه‌ند وڵاتێكی بچوك، له‌سه‌ربنه‌مای جوگرافیایه‌كی هاوبه‌ش، كلتور‌و زمان و مێژووییه‌كی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردولایان له‌چوارچێوه‌ی كاری دیبلۆماسیدا چڕبكه‌نه‌وه، ڕه‌نگیشه په‌یوه‌ندییه‌كه ئابوریی و ووزه بێت، دواتر پشتگیریی سیاسیی دروست بكات، له‌وه‌ش ئه‌چێت له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له‌ناوه‌ندیی ئه‌كادیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بێت، وه‌كو زانكۆ و دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كانی دی، بۆ نمونه، چ هه‌ستێكه له (15) قوتابی ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، خه‌ڵكی (14) وڵاتی جیاواز هه‌یه؟.
لێره له (قوبرس) هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئه‌تۆی بونیادنانه‌وه نابینرێت، به‌راوردی سه‌ره‌كی به كوردستان ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوكیان نیمچه سه‌ربه‌خۆن، هه‌ردوكیان لهتكراون، هه‌ردوكیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا دانیان پیانه‌نراوه. هه‌ردوكیان (كوردستان و قوبرێ) زمان و كلتوری دیكه‌یان بۆ زیادكراوه. له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا هه‌رێمی باشوری كوردستان ده‌ست كراوه‌تره، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا قوبرێ له بواری چه‌ك و به‌رگریی و دارایی و په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كیدا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به توركیاوه. كه‌چی ئه‌وان له‌سه‌ر بهردوكۆنكرێت له‌ناو ئاودا وڵاتێكیان دروستكردووه، هه‌ر له‌سه‌ر هیچیش سه‌رچاوه‌ی ئابورییان دابین كردووه، ته‌نها زانكۆ و قومارخانه‌ی گه‌وره‌یان كردۆته‌وه‌و هیچی تر. !. كوردستانیش بۆخۆی خاوه‌نی لانكه‌ی شارستانیه‌ت و زمان و مێژووییه‌كه، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ده‌ست لێنه‌دراوی نه‌وت و غازی سروشتی هه‌یه، باشترین زه‌ویی كشتوكاڵی و ده‌ریاچه‌ی ئاویی هه‌یه، ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی گونجاون، كه‌چی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ده‌گری؟. به (2) مانگ مووچه‌ی مانگێك ئه‌ده‌ن؟. خراپترین زانكۆ و خاوه‌نی زۆرترین خانه‌نشین و ناشه‌فافترین حكومه‌ت و خراپترین جۆر و شێوازی ڕێگاوبان و ژێرخان و سه‌رخانی ئابوریین، له‌شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا (100) هێنده‌ی هه‌موو قوبرێ پرۆژه‌و ئیش هه‌یه، به‌ڵام نیوهێنده‌ی قوبرێ هێزی سیاسیی و ئابوریی بۆ په‌یداناكات. بۆ؟. توركیا و یۆنان ئه‌گه‌ر قازانجێك له جه‌زیره‌ی قوبرێ بكه‌ن له‌ناو ئاودا، ته‌نها ئه‌وه‌یه: سنوری هێزه ده‌ریایی و سه‌ربازییه‌كانیان فراوانتر ئه‌كه‌نه‌وه، له بابه‌تی (جوگرافیای سه‌ربازی) دا. قازانجێكی گه‌وره ده‌كه‌ن. بۆیه به‌درێژایی قه‌راغ ده‌ریا تا كلكه‌ی خواره‌وه ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی جۆراوجۆر ده‌بینیت. به‌ڵام ئاخۆ عێراق چ سودێك له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. . ؟.
ئێمه لێره، ڕۆژانه، سه‌دان كوڕ ده‌بینین له‌گه‌ڵ (گێڵ فرێندهكان) نیان، له‌ناو بازاڕ، له‌زانكۆ، لهسهردهریاو كافێكان، ده‌م لهناودهمی یه‌كدی ئه‌نه‌ن، به‌ڵام (5) جاریش گوێمان له‌بانگی موحه‌مه‌ده، له‌كوردستان (5) جاریش گوێمان له‌بانگی موحه‌مه‌د بو، هه‌موو ڕۆژێك ئافره‌تێكمان ده‌بینی به‌ناشرینترین شێوه ده‌كوژرا و ده‌شێوێنرا. كامیان قابیلی په‌نجه بۆ ڕاكێشانه؟. بۆچی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر قوبرێ هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئایندهی كورد‌و كوردستان نییه‌تی. ئاخۆ كورد زانیویه‌تی بینای نیشتمان لهسهرلم دروست ناكرێت!.
*په‌كه‌كه له قوبرێ.
له‌مانه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر، بونی ژماره‌یه‌كی بێشوماری لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌و كوردانی باكوره، كه‌هه‌موو ڕۆژێك چالاكی وائه‌كه‌ن، مرۆڤ سه‌ری سوڕئهمێنێت، له‌ناو پاێ و سه‌یاره‌و زانكۆدا، سرودی (به‌رخۆدان ژیان. . ڕێبه‌رێ مه‌یه سه‌رۆك ئۆجه‌لان) ئه‌ڵێنه‌وه. ههرههفتهیهك كچ و كوڕیان به‌كۆمه‌ڵ و به‌جلی كوردیی و گه‌ریلا ئاساوه، خۆبهخشانهلهقوڵایی ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه بۆنه‌یه‌كی كلتوریی سازئهكهن. چواركوردی كرمانج لهملاولاتهوه ڕاوه‌ستان، دوای نیوكاتژمێر ده‌بن به‌سه‌دان كه‌س و به‌ده‌م (بژی. . . ڕێبه‌ر ئاپۆ) وه. ڕێپێوانێك ده‌كه‌ن. له‌لای هه‌ر ئاڵایه‌كی قوبرێ و توركیاوه، وێنه‌یه‌كی ساكینه‌و هاوڕێكانی هه‌ڵده‌واسن. ئه‌مانه هی ئه‌وه‌ن ئینسان هه‌ست بكا كورد گه‌لێكی زیندووه، زۆر بهووریایشهوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ئه‌كه‌ن. زۆرجار به‌نوێنه‌ری میتی توركت ئه‌زانن، هه‌موو به‌گرژییه‌كه‌وه سه‌یرت ئه‌كه‌ن و بهچاوهكانیان ئاماژه بۆ هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن. زۆرجار ئاسان نییه لینكهكانیان بكه‌یته‌وه‌و شاره‌زای ئه‌و هیڵانه بیت كهلایهنگرانی په‌كه‌كه‌و خه‌ڵكی تر دروستی یان كردووه.