هه‌موو وڵات و شارێك چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تاڵی هه‌یه، دواتر هیچ نه‌بێت بۆماوه‌یه‌ك ده‌گاته كه‌ناری ئارامی و خزمه‌تگوزاریی. به‌ڵام قه‌ده‌ری ڕۆژگارو خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتهحزبی و حكومییه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كان وایانكردووه، چه‌مچه‌ماڵ پێچه‌وانه بگۆڕێت له‌گه‌ڵ ته‌نانه‌ت یاساكانی سروشتیشدا.
ئه‌م شاره، له كۆنترین قه‌زاكانی كوردستان و عێراقه، ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی به‌قه‌د هه‌ندێك وڵات یان هه‌رێمی جیهانه، نزیكه‌ی (200000) دووسه‌د هه‌زار كه‌سه. . هه‌موو جار ئه‌یڵێم: هیچ بوار‌و مه‌یدانێك نییه چه‌مچه‌ماڵ تیایدا هه‌ڵسوراو نه‌بوبێت، ئه‌گه‌ر شیعر‌و ئه‌ده‌بیاته چه‌ندین هێمای وه‌ك: شێخ ڕه‌زاو مه‌لای جه‌باری و فه‌قێ قادر و له‌تیف حامد، لهسنورهكهیدا بووه. . ئه‌گه‌ر خه‌بات و به‌رخۆدانه، زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌نفال و شه‌هیدو كه‌ڵه‌پیاوی قاره‌مان خۆیان به‌ختكردو، هاوڕێكانیشیان ئه‌م ڕۆژه پۆخڵهیان بۆ كورد هێنا. ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌رییه ڕۆژنامه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌پێش ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له (1946) به‌سه‌رپه‌رشتی " شاكر فه‌تاح" ده‌رچووه. ئه‌ی چی؟. ئه‌گه‌ر پێگه‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه، غازی چه‌مچه‌ماڵ به‌قه‌د غازی سیبیریا ئه‌بێت كه، یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند ساڵه ته‌كبیری بۆ ئه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر مێژوو كلتوره چه‌مچه‌ماڵ وێڕای ئه‌وه‌ی لهخانهدانیدا لێی ئه‌ڕژێت، فه‌زڵی به‌سه‌ر شارستانیه‌تیشه‌وه هه‌یه كه "گوندی چه‌رمو" ده‌كه‌وێته سنورهكهیهوه. كه‌واته یان ئیداره‌كه‌ی باش نه‌بووه، یان حزب و حكومه‌ت ئیستغلالیان كردووه. یان خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌م زه‌مه‌نه حه‌ز به‌خێری یه‌كتر ناكه‌ن.
چه‌مچه‌ماڵ له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه، زیاتر بوو به‌په‌ند. یه‌ك نه‌فه‌ر یه‌ك قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له‌وشاره نه‌یانزانیوه قه‌زاكه‌یان سه‌ر بهكوێیه، هه‌روا هاتون و چوون. هه‌ندێك فه‌رمانگه به‌ڕێی كه‌ركوكه‌وه، هه‌ندێك به‌ڕێی سوله‌یمانی و پارێزگای گه‌رمیانه‌وه، هه‌شبوه ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێر. . مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر ساڵێك ئاڵف و په‌ینی كیمیایی زیاتر درابێت به‌پارێزگای گه‌رمیان، جوتیاره‌كان مانیان گرتوه بۆ (2) فه‌رده په‌یین، چونه‌ته باره‌گا حزبییه‌كان، دواتر فه‌رمانگه‌كه یاخود شاره‌كه خراوه‌ته سه‌ر گه‌رمیان. . . ئیتر ئاوها.
له‌م ڕۆژانه بوو به چه‌پڵه‌و هاتو هاوار، چی بو؟. ئه‌ڵێن چه‌مچه‌ماڵ به گۆشت و ئێسقانه‌وه چووه سه‌ر سلێمانی. . !. كاتی خۆی شه‌ڕی ئێران- عێراق. . (6) مانگ بو، ئێران "فاو" ی گرتبو، حكومه‌تی عێراق نهیهێشتبو كه‌س بیزانێت. كه‌عێراق فاوی گرته‌وه، له‌ناكاو بو به‌ته‌پڵی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن (ئه‌روه‌ڵا فاومان گرته‌وه) . جا بۆ "فاو" گیرابو تا ڕزگار بكرێت. . ؟. چه‌مچه‌ماڵیش (3) ساڵه بڕیاری به‌ته‌واوی خستنه سه‌ر سوله‌یمانی ده‌رچووه، وه‌ك كه‌س نه‌یزانیبێت. . كه‌چی وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بو نازانم چی، گوایه گه‌ره‌كیان بێت وه‌ك جاخی جاران كۆمه‌ڵگه بهمهڕو بزن بزانن تا بیانده‌ن له‌به‌ر. .
واز له‌بی ناسنامه‌یی ئیداریی قه‌زاكه‌ش بهێنن، ئه‌دی چه‌ند گه‌نجی خوێن گه‌رم له‌ڕێگه‌ی گه‌رمێنی گیانی سپارد؟. چه‌ندی كه له‌ڕێگه‌ی سوله‌یمانی و هه‌ولێرو كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت تكریت" یش بۆ ئیمزا‌و مۆرێك ڕۆحی سپارد؟. ئه‌ری بۆچی كه‌س مته‌قی لێوه نایات له‌پاره‌و بودجه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئیش بۆ (ته‌ق ته‌ق) كراوه؟ ئه‌دی بۆڕی ئاوه‌كه ههرنهگهشته چه‌مچه‌ماڵ؟. ئه‌ری بۆچی سه‌ی سادق دوێنی بوو به‌قه‌زا، (30%) ی دامه‌زراندن گرتونیه‌ته‌وه، كه‌چی چه‌مچه‌ماڵ له‌باشترین حاڵه‌تدا (8% و 10%) ؟. ئه‌ی بۆچی ئه‌م حزبانه چه‌مچه‌ماڵیان كردووه به ماعه‌سكه‌ر هه‌ر خیڵ و خێزانێكی گه‌وره‌یان كردووه به (سریه‌و فه‌وج و. . . هتد) له‌بری چاندنی سه‌حافه‌و سه‌قافه‌و شتی تر؟. ئه‌ی بۆچی شاری غاز‌و كاره‌با له‌چه‌مچه‌ماڵه، ناونراوه شاری غازی سلێمانی. ؟.
چه‌مچه‌ماڵ، وێڵاشی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) ه. ئه‌م قه‌زایه (40كم) له كه‌ركوكه‌وه دووره، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك و ناحیه‌كانی نفوسیان كه‌ركوك و سه‌دو چله، دیاره حكومه‌ت و حزب و به‌رپرسان ده‌ستی یان له‌كه‌ركوك و سه‌دوچل شۆردوه به‌فه‌رمی؟. یان هه‌ركاتێك كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه چه‌مچه‌ماڵیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م نوسینه شیعر‌و په‌خشان و حیكایه‌ت و دژایه‌تی و دۆستایه‌تی كه‌س نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وی به‌عه‌مده‌ن سه‌ر له‌وشاره تێك بده‌ن له به‌رپرسانی حزبی و حكومی، ته‌مه‌نی كار‌و كه‌سایه‌تیان درێژ نابێت.