قوباد تاڵەبانى چیمان بۆ ئەکات ..؟ بەهرۆز جەعفەر

سەرەتاى دروستکردنى لینک و هاوڕێیەتییە نوێیەکانى لەناو مەڵبەندو ئۆرگانەکاندا،ئەگەڕێتەوە،بۆ ساڵى (2006) .دواتر لەکۆنگرەى (ی،ن،ک)  لەساڵى (2009) بۆخۆم ئاگاداربووم،دەیویست لەپێش چاوى سەرەگەورەکانى تەحەداى ڕاستى بیروبۆچون و هەڵسەنگاندنەکانى خۆى بکات .ڕونتر خاوەن بیروبۆچوونى خۆى بوو،لەسەرەتاى ساڵى (2014) ەوە ،دەیەوێ سادەیی خۆى بنوێنێ،لەهەر دوکانێک نانێک ئەگرێتەدەستییەوە،لەسەر هەرعەمودێک خەریکى لێکردنەوەى پۆستەرەکانى دواى هەڵبژاردنە،لەگەڵ هەر پیرەژنێک وێنەیەک ئەگرێت،لەناوبازاڕ گوێ بۆهەر پیرە پیاوێک هەڵئەخات،ئەم جۆرە مامەڵانە،ڕەنگە بۆکادرێکى یەکێتى،یان خەڵکێکى ئاسایی ،نامۆ و جێی هەموو باوەڕێک بێت،وەلێ بۆ یەکێ کارى دروستکردنى گومان و پرسیارو ڕەخنەبێت لەکۆمەڵدا،دەپرسێت :

*ئەتوانێت هەنگاو بۆ دروستکردنى دامودەزگاى ئەمنى نیشتمانى بهاوێژێت لە وڵاتدا ؟.

* ئەتوانێت بکوژەکانى کاوە گەرمیانیمان بۆ بدۆزێتەوەو بیانداتە دادگا .؟.

* ئەتوانێت بەمەکتەبى سیاسیی و هەندێ بەرپرسی دى بڵێت: یەکێتى دیوەخانى ماڵى باوکى کەستان نییە،ئەو هەموو خەڵکە دەنێرنەوە بۆ ماڵ ؟.

* ئەتوانێت بپرسێت: هەشت ساڵە جێگرى سەرۆکى هەرێم هى یەکێتیەو مووچەو میزانییە وەرئەگرێت،بۆچى 8 ڕۆژ دەوامى نەکردووە ؟.ئەتوانێت بپرسێت جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆچى ملیۆنێک و سەدوپەنجا هەزار دۆلارى لە سەرۆکى حکومەت وەرگرتووە.ئەتوانێت هەنگاوێکى بەرچاو بۆ شەفافیەت و ئازادیی ووتن،بهێنێتە ئاراوە ؟.

*ئەتوانێت کێشەى نیشتەجێبوون،لەو کۆمپانیا حزبیانە بسێنێتەوە،کەڕۆژ تائێوارێ خەریکى ڕووتاندنەوەى خەڵکن ؟.ئەتوانێت بپرسێت 65 پاڵاوگەى نەوتى نا یاسایی هى کێیە .؟.

*ئەتوانێت لە4 کەناڵى ئاسمانى یەکێتى بپرسێت،کەهەریەکەیان یەکێ ئەیبا بە بەڕێوە،ئێوە ئیشتان چییە ..؟

*ئەتوانێت موحاسەبەى پورە شانازو هاوار حاجى بکات،هەرچى کادیرى یەکێتى هەیە لەهەندەران،بابە ڕۆیانە بەدەستیانەوە .

یان بەپێچەوانەوە،وەک ئەوانى دى هەندێ کادرى ماستاوچى لەخۆى گرد ئەکاتەوە،تا ئەوەى ئەمیش ئیشەکە بکات بە فشەو کت و مت ببێتەوە،بەوانى تر..من گومانم نییە بەڕێژەیەکى زۆرکەم نەبێت،ناتوانێت  ئەوانە بکات .

  خوا هیدایەتى هەموو لایەک بدات .

 

Related Articles