خه‌ڵكی كوردوستان، ڕاست‌و چه‌پیان، ده‌سه‌ڵات و ناڕازییان ئه‌هاتن و ئه‌چوون، به‌ئێستاشه‌وه په‌رش و بڵاو، نیو كاژێر ته‌ماشای تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه. هه‌ریه‌كه‌و لهوهتهرێكهوه، كه‌سێك نییه‌و نه‌بوو هه‌موویان بخاته سه‌ر شاڕێگهو جۆگه‌له سه‌ره‌كییه‌كه. ماوه‌ی ساڵێكیش بوو مالكی ده‌ستی خستبووه ناقڕهو بینا قاقای كورد، گاڵته نه‌بوو هه‌رێمی كوردوستان خۆی به‌و هه‌موو كورتهێنانه‌وه، تووشی ئه‌زمه‌ی ئابوریی و مالی بێت. له‌وه‌ها ساتێكیشدا كه‌نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه له‌گۆڕاندایه‌و، داشههارهكان شه‌و و ڕۆژ له چاوه‌ڕوانی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی پلانهكانیانن. پشته‌وه ده‌ریایه‌و پیشهوهش دوژمن، بارودۆخی نێۆخۆییش له‌بارو ناله‌باره. پارتی شۆفێری پاسه پۆڵهندییهكانه، هه‌رخۆی لێده‌خورێ، لایه‌نه‌كانی دی و سه‌رنشینه‌كانیش له‌م جۆره پاسانه پشتیان بهشۆفێرهكهوهیهو، ڕوویان له‌دواوه‌یه.
به‌ده‌لیلی نوسین و فیكه‌كانی ڕابردووم، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه‌كه‌وه، هه‌ڵوه‌سته‌م له‌سه‌ر ئه‌مه كردبوو!. ده‌مێكه باوه‌ڕیم به‌قسه‌ی ناو ڕاگه‌یاندن و موزایهدهچێتی یه‌كه سیاسییه‌كان نه‌ماوه، قسه‌كه ئه‌وه نییه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كه چی نوسراوه، ئه‌گه‌ر تۆ ناتوانی پشتی دێڕه‌كه بخوێنیته‌وه، ئیتر كارێكت نه‌ماوه!. گومانێكم هه‌یه له‌وه‌ی كه ئینسان خۆی خوای دروست كردبێت. كۆمه‌ڵگه خۆی هه‌میشه له‌ناو ئه‌و غه‌ریزانه‌دا دهگوَزێنێتهوه، هه‌میشه پێویستی بهڕهمزێكه، نا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه پێویستمان به ڕه‌مزو به‌ته‌ڵه، وه‌ك هه‌ركه‌سێك. به‌ڵكو سروشتی خه‌ڵك وایه خۆی ڕه‌مز بۆخۆی دروسته‌كات، له‌خۆیه‌وه له هیچ شتێك ئه‌كا به‌هه‌موو شتێك. له ڤاتیكان هه‌روا له‌خۆڕا كه‌سێك كهفڕی به‌سه‌ر دونیاوه نییه، وه‌ك هێمایه‌كی به‌رز له‌سه‌ر كورسیه‌ك دای ئه‌نه‌ن و، ده‌سته‌كانی ماچ ئه‌كه‌ن و ئه‌مه پاپایه، تێی ئه‌گه‌یه‌نن چۆن ده‌سته‌كانی به‌هه‌ر لایه‌كا بابدات و ئه‌مانه. بابه‌ته‌كه لێره پاپا نییه، ئه‌وه گرنگه كه‌له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا ئه‌گوزه‌رێ. له‌ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م و سێهه‌مه‌وه سیاسه‌ت دروسته‌بێت.
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی داعش موسڵی گرت، بۆ شه‌وه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كورد به‌هاوبه‌شی، له زه‌نگ و ده‌رگای چه‌ندین كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و كورد‌و نوێنه‌رایه‌تی جیاجیامان دا. ئێوه چۆن له‌م دیارده‌یه ده‌ڕوانن؟. ئێمه چیمان به‌سه‌ردێ؟. جیهان ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتبوو. . له‌سه‌یرترین زانیاری‌دا، لایه‌نێك ئه‌وه‌ی پێ وتین: كه ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی له‌نێوان پارتی و داعش و نوێنه‌ری سووننه شۆڤێنییه‌كان هه‌بووه‌و هه‌یه. لێره‌دا یه‌كسه‌ر وتمان: وه‌لڵا ئافه‌رین بارزانی. . نه‌مانئه‌توانی ئافهرینهكه بدركێنین، چونكه له‌سه‌رێك خه‌ڵك بۆنی خراپ و شه‌ڕه ته‌خوینی له‌گه‌ڵ ئه‌كردین، له‌ولاشه‌وه پارتیش بۆخۆی په‌لاماری ئه‌داین له‌هه‌ركوێیه‌ك بوینایه، ئه‌وه بۆ پارتی تۆزێك قورس هه‌زم ئه‌كرا. .
له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی خهندهقهكهو پێش خه‌نده‌قه‌كه‌ش، به‌رده‌وام چاومان له‌سه‌ر تێكچون و نه‌چونی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده- پارتی بوو، چونكه زۆر به‌سلبی له‌سه‌ر قه‌زیه‌ی كورد ئهشكایهوه، به‌ڵكو لهمهركهزی بڕیاره‌وه به‌رده‌وام پێیان ئه‌وتین: بارگرژییه‌ك هه‌یه لێره‌و له‌وی، دڕودۆنگییهك له‌ئاستی خواره‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه‌دا تێگه‌یشتنێكی به‌رده‌وام هه‌یه. ناگاته ئه‌وه‌ی په‌ته‌كه بپچڕێت. . ئه‌مه بۆ ئه‌وه باش بوو، كهدڵنیای بكردینایه، حیكمه‌تی ئه‌م خه‌نده‌قه چییه؟.
به‌ڕێككه‌وتن داعش هات، مالكی له لوتكه‌ی بوغرایی و هێزه‌وه، داته‌پاند، ئه‌وپیاوه‌ی (2) ساڵ پێش ئێستا له‌كه‌ركوك وتی: خۆم له‌سه‌ر ئه‌م شاره به‌كوشت ئه‌ده‌م. تێكشكانی سوپاكه‌ی بوو به‌و پرسیاره‌ی تاچه‌ند ڕۆژێك ئه‌مریكاشی حهپهساندبو، له‌یه‌ك چركه‌دا (3) فیرقه پێكه‌وه هاڕه بكات، ئه‌بێت حاڵی سه‌رۆك وه‌زیران چۆن بێت؟. تا ئێستا (14) فیرقه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. بارزانی سیاسه‌تێكی وه‌های كرد، ڕه‌نگه ئێستا خۆی لهسهكتهدا بژی. توركیا پیسترین ته‌ئریخی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه بارزانی ده‌سته‌مۆی كرد، ئێرانی سكتر كرد، نه‌وشیروان موسته‌فای خسته بن ده‌ستی خۆیه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند ساتێك پێش ئه‌وه‌ی جۆن كیری بگاته " سه‌ری ڕه‌ش" نه‌وشیروان موسته‌فا به " جه‌نابی سه‌رۆك" بانگی كردووه. ئه‌وسا مالكیشی ڕیسوا كرد. ئه‌مریكاش بڵێ "نا" من هه‌ر ڕایئه‌گه‌یه‌نم. تائێره ستێپی یه‌كه‌مه.
ستێپی دووه‌م، له‌وێوه ده‌ست پێده‌كاته‌وه. . له‌دوای تێڕوانین بۆ پرسه ستراتیجییه‌كان، پارتی و بارزانی ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌یانتوانیوه، گه‌ردنی خۆیانی لێ پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌یه، كه له‌ناو پنتهجیاوازهكانی كوردوستاندا هه‌یه، له‌ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆ نه‌بونی ده‌ستورێك، بۆ دوو ئیداره‌یی و بۆشایی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك، هه‌موو ئه‌و قۆرخكاریی و ناڕهوایهتییهی كهپت و تهئجیلكراوه. . . دواتر پرسیارێكیش هه‌یه، كورد خاوه‌نی ده‌یان ڕۆشنبیرو پیاوی پڕئهزمون و ڕه‌خنه‌گر بوو، ئه‌مانه بۆ بێده‌نگن. ؟. وه‌ڵامی ئه‌وه جگه له كۆی ئه‌م نوسینه هیچی تر نییه.