گومان لە هوشیارى خەڵک !... بەهرۆز جەعفەر

 

 

 

گریمان بێدەنگیەکانى ڕێکخەری گشتى بزوتنەوەى گۆڕان،ناوى یەکڕیزى کوردەو جێگەى دەستخۆشیە،ئەدى پەرلەمانتارەکانیان لەئاستى ئەو هەموو ئەزمەیە بۆ بێدەنگن ؟.لەوماوەیەى ڕابردوو بەردەوام کاک هەڤاڵ ئەبوبەکرو کاندیدەکانى دى،دەیانگوت: خەڵک،هوشیارە ،خەڵک جوامێرە،مافەکانى خۆى دەناسێت ...خەڵک هوشیار بێت چۆن لەناو ئەم هەموو گەمە موخابەراتى و ئیقلیمییە ئاڵۆزەدا،دەنگ بەمەلایەکى هەرزەکارى سیاسەت نەدیو،ئەدات ؟؟.خەڵک هوشیار بێت چۆن بەچاو بیرئەکاتەوە ؟.چۆن دە جار لەکونێکەوە دەیگەزن ؟.چۆن لەسەر بنەماى قات و ڕیبات و هەڵەشەیی دەنگ ئەدات ؟.

ئەوەى ئەم پارتە شۆڕشگێرانە،لەشاخ ناویان نابوو،شۆڕش جگە لە "سەگوەڕ" ەکەى موکرى ڕەحمەتى شتێکى دى نەبوو.بۆى گێڕامەوە،کە لەبەرئەوەى ژنى فڵانە کەسێک جوانبوە،ئەمان بەزۆرى زۆردارى پیاوەکەیان کوشتوەو،تەعەدایان لەژنەکەشى کردووە،هەبووە مێردەکەیان ناردووە بۆ دارو چیلکە،بۆ شەڕ،تاخۆیان دەست بەسەر ژنەکەیدا بگرن .!.ئەم پیاوە شاخاوییانە هاتنە شار شتێک نەما سوکایەتى پێ نەکەن .ئەوان ئا ئێستا ئاوها مامەڵە ئەکەن،ئەبێت زەمانى شاخ چییان کردبێت ؟.مرۆڤایەتى بەهیلاکەت چوو تا گەیشتە وەدەستخستنى چەمکەکانى "دادپەروەرى کۆمەڵایەتى،ئازادیی،چارەى خۆنوسین،دیموکراسییەت" ئەمان کەوتنە وێزەى و بچوک بچوکیان کردەوە .

گەیشتن بەکۆمپانیا قۆرخیان کرد،هەندێکیان بۆ شاردنەوەى قۆرخکارییەکە ناوى عەرەبى و ئینگلیزییان بۆ پرۆژەکەیان دۆزییەوە،تا وابزانین ئەمە هى کابرایەکى بیانییە.دەیان کۆمپانیاى نیشتەجێبون زەوییەکان بە بەلاش لەو حکومەتە وەرئەگرن،بە (40) دەفتەرو (100) دەفتەر شووققەو ڤیەللا بەناوى چارەسەرى کێشەى سەکەنەوە،دروست ئەکەن ...بەنزین و سوتەمەنى بە ملیۆنان لیتر ڕەوانەى وڵاتانى دەرەوە ئەکەن،کەچى لەو وڵاتە بە (72) سەعات کەسێک (40) لیتر بەنزین وەردەگرێت ..!!.خەڵک لەکوێ ووشیارە ؟.دواى (22) ساڵ حوکمڕانى لەشەوو ڕۆژێکدا (7-8) کاتژمێر کارەبا لەو گەرمەى تەمموزەدا نییە.لەبرى کارەبا بە ووزەى خۆر دابین بکەن .چى نەما سوکایەتى پێ نەکەن،دادگا، زانکۆ و قبوڵ خاس و ماستەرو دکتۆرا فەلەکانیان ؟؟ بازرگانى دەرمان و حەشیش و دایەرەى ئاسایشەکانیان ؟.مالە عەرەب نەما نەیهێننە ئەم 2 شارەى کوردوستان،فلسێک مووجەى خەڵک زیاد ئەکەن،دە فلس لەبازار شت کران دەکەن.جوامێرى و ووشیارى خەڵک لەکوێدایە ؟.هەر کەسێک هاتووه خۆى لێکردووه بە رۆزنامەنووس و جاودیرو فریادره س بۆماوەیەک لەخشتەى بردوون،لەوسەریشەوە بە دوو دەستى بەتال لیَی دەرجوون .

دواى (11) ساڵ بستیًک خاکى کوردوستانیان گەڕاندۆتەوە سەر ئەم هەرێمە بچکۆلانەى کە کردویانە بەچەند ئیدارەیەک ؟.بەجارێک کەوتنە جاودیریی و جاسەوسى بەسەر کوردى باکورو باشورو خەڵک ئیمەو هەموو شتەوە،بۆ وڵاتانى دراوسێ و بێکانە..بالباڵین و یارى مناڵانه نەما دەرهەق بەو نیشتمانەو هاونیشتمانییەکانى نەکەن.کەسێک ئەکوزن و دواتر ئەجن دوانى تریش لەناوئەدەن،ئەڵێن بکوزەکە خۆى تەسلیم نەکردووە.لەوەتەى هەن خەریکى ئەم ئیشانە بون .!.چى نەما سووکى نەکەن ؟.لەهەموو سەیرتر خەڵکى متمانەى خۆیان دا بە بزوتنەوەیەک کە سەرەگەورەکانیان،ئیغتیال و کوشتن و کینەو دزى و بەدخوویی نەماوە،نەیانکردبێت !.

لەوەدەچێت،ئەم حکومەتى بنکە فراوانە ناوى هەموو ئەو ملیۆنە دۆلارو ملیار دزەى سڕیبێتەوە،کە لەڕابردوودا بە ئاب و ئاشکرا لەماڵى گشتى دزیویانە،لەشوێنێ (4) ملیار دۆلارو لەشوێنێ کەسێک بەتاقى تەنها (18) ملیۆن دۆلارو ئەویتر (4) ملیارى پارەى ووشکە ساڵى و....ئیتر ئاوها کەسێکیان نەماوە دزى نەکردبێت،بێجگە لەڕاپۆرتە بێنازەکانى چاودێریی دارایی،خەولێکەوتنى داواکاریی گشتى .بێجگە لە ژنکوشتن و ڕۆژنامەنووس کوشتن و خەڵک کوشتن و شەڕى ناوخۆیەى ،ئەمانە دەرهەق بەو میللەتە کردیان .خەڵک لەکوێدا ووشیارە ؟.جوامێرییەکەى لەکوێدایە ؟.

سەربارى ئەمە جاش و بێ ئیش و بەساڵاچوو نەما،لەسەر ئەساسى خزم خزمێنە،نەیکەن بە ڕائیدو عەقیدو لیواى خانەنشین .ئەوسا هاتن بۆ شاردنەوەى ئەم هەموو خیانەت و پۆخڵەواتانەیان دونیایەک تەلەفزیۆن و کاغەزو میدیایان کردەوە،تا بەپلان مێشکى خەڵک بشۆرنەوەو،سەرقاڵیان بکەن ،هەر ڕۆژەى بە بابەتێکەوە .خەڵک ووشیارى لەکوێدایە ؟ جوامیرى لەچیدایە ؟.کوامەیە ووشیارى ؟.

 

 

 

 

Related Articles