نازانم، كێ ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوان (قوبرس-سایپرۆس-cypruse) ی له‌گه‌ڵ كوردوستاندا، هێناوه‌ته نێو فه‌رهه‌نگ و نوسینی كوردییه‌وه، كه زۆر كه‌ڕه‌ت باشوری كوردوستان و باكوری قوبرس پێكه‌وه به‌راورد ئه‌كه‌ن. هه‌ركه‌سێك ئه‌مه‌ی كردبێت، یان له‌نه‌خشه‌و سنوری جوگرافی كوردوستانی گه‌وره نه‌گه‌یشتووه‌و، شاره‌زای مێژووی كۆنی كورد نییه، نازانێت كورد كێیه؟. یان به‌چاوی خۆی قوبرسی نه‌دیوه‌و نه‌یپرسیوه، ئه‌م دیاردانه چین. ؟.
سایپرۆس، دوورگه (جه‌زیره) یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ڕووبه‌ره گشتیه‌كه‌ی ته‌نها (9250) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، كه‌متره له‌نیوه‌ی ڕوبه‌ری جوگرافی سنوری پارێزگایه‌كی وه‌ك سوله‌یمانی كه (23000) بیستوسێ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، له‌ساڵی (1947) به‌دواوه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی خۆیان نارده (باكوری قوبرس)، تا له‌دوایدا ڕێژه‌ی توركیان له‌م ناوچه‌یه زیادكرد و گه‌یاندیانه (50%) . تا ساڵی (1974) توركیا لهڕێگهیهی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازییه‌وه، شه‌ڕی له‌سه‌ر كردووه. ساڵی (1983) كۆماری قوبرسی باكور له‌سه‌ر ده‌ستی (ڕه‌ئوف دانكتاش) ڕاگه‌یاندرا. له‌ئه‌مری واقیعدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بونی هه‌یه، بهئێستاشیهوه ئه‌م كۆماره بۆ هه‌موو گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه، ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ (ئه‌نقه‌ره) . چونكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پیانه‌نراوه، ئه‌مه دوای قۆناغی شه‌ڕی نێوان یۆنان و توركیا دێت، كهپێشوتر ده‌یان هه‌زار كه‌سی له‌هه‌ردولا تیا كوژراوه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناوبژیوانی ڕاگه‌یاندو كردی به (2) به‌شه‌وه، به‌شی باكوری بۆ توركیا‌و باشورهكهشی بۆ یۆنان، هیچ كام له‌م (2) ده‌وڵه‌ته‌ش ڕووبه‌ری وشكانی له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌زیره‌یه نییه (له‌هه‌رچوارلاوه به‌ئاو ده‌وردراوه)، بگره كلتوری خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان شێواندوه‌و داگیریان كردووه، ته‌نها له‌مه‌ڕ زیادكردنی ڕووبه‌ری ئاویی و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌رنا هیچ قازانجێكی تر له‌م دورگه‌یه ناكه‌ن. به‌درێژایی قه‌راغه ئاوییه‌كان له‌هه‌ر (3) شاره بچوكه‌كه‌ی باكوری سایپرۆس (نیكۆسیا، گێرنه، ماگۆسا) ده‌زگای ئه‌منی و هێزی سه‌ربازیی توركی لێیه. سنوری نێوان یۆنان و توركیا وڵات له‌م دورگه‌یه شه‌قامێكه، ته‌نانه‌ت پایته‌خته‌كه‌یان كردووه به دووبه‌شه‌وه. له‌هه‌ندێ شوێنیش ته‌لێكی شهبهكاوییان داناوه، به‌ریتانییه‌كان و یوئێن سنوره‌كه‌یان داناوه، كه ڕۆژانه به‌ئاسانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌ودیو ئه‌بینی، به‌ڵام جیاوازیی نێوان (2) سایپرۆس ئه‌رزو ئاسمانه:
*قوبرسی باكور موسڵمانن. باشور مه‌سیحین.
* ئه‌میان پاره‌كه‌ی لیره‌ی توركییه، ئه‌ویان یۆرۆیه.
* ئه‌میان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ئه‌ویان یه‌كێتی ئه‌وروپایه. واته خه‌ڵكی قوبرسه یۆنانیه‌كه، بێ ڤیزا به‌جیهاندا ئه‌گه‌ڕێن.
* ئه‌میان ڕوبه‌ری ئاوییه‌كه‌ی و ژینگه‌كه‌ی كه‌متر خزمهتكراوه، له‌لایه‌ن توركیاوه. ئه‌ویان ڕوبه‌ری ئاوییه‌كه‌ی زیاتره‌و، سیسته‌می ڕێگاوبانیان ئهوروپیتره. بێجگه له‌سروشتی مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
به‌گشتی، قوبرس، نه ووزه‌و نه‌وت و گازی هه‌یه، نه داهاتێكی ئه‌وتۆی دیار، ئه‌توانم بڵێم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، نیو هێنده‌ی هه‌رێمی كوردوستان-باشور، پرۆژه‌ی ئابوریی تیانییه. به‌ڵكو له هیچ شتێكی سه‌رنجڕاكێشیان بۆخۆیان دروستكردووه له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه، له‌هه‌موو كاتژمێرێك فڕۆكه‌یه‌ك هه‌ڵئه‌سێت. چه‌ند قومارخانه‌و كڵهپ و دیسكۆیه‌كی شه‌وانه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی باش، كه خوێندكارانی زیاتر له (50) ده‌وڵه‌تی ئه‌م جیهانه ڕووی تێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش بوارێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هاوكات له‌گه‌ڵ گهشتوگوزارێكی گرنگ به‌هۆی ده‌ریاو ڕۆخی ئاوه‌كه‌یه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پشت به باج (tax) یش ده‌به‌ستن. وه‌كو: كڕێن و به‌كرێگرتنی خانوو یان شووققه، كاره‌با، ئاو، ته‌ندروستی، هه‌موو ئه‌مانه باج و گره‌نتی پاره‌ی هه‌یه. ئاخۆ له‌كوێدا گونجاوه سایپرۆس بچوێنین به كوردوستان؟.
كوردوستانێك، ڕه‌گی به‌هێزی له‌مێژووی شارستانییه‌تدا هه‌یه، سێ ئاینی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی-جیهانی (زه‌رده‌شت، مانی، مه‌زده‌ك) له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌وه هه‌ڵقوڵاون. یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ك حه‌وزی فه‌رهه‌نگی وه‌كو توێكڵێكی جیۆ-فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی كوردوستانی داپۆشیوه، كه‌بۆخۆی له‌حه‌وزی فه‌رهه‌نگی زاگرۆس-تۆرۆس-میزۆپۆتامیا پێك دێت. به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئه‌م حه‌وزه فه‌رهه‌نگییه سه‌ری له‌ناوخوانی فه‌رهه‌نگی كوردستانیدایه. ئه‌م ئاڵقه‌یه عه‌له‌وییه‌كانی تۆرۆس هه‌تاوه‌كو عه‌له‌وییه‌كانی ئامانۆس ده‌گرێته‌وه. له‌وێشه‌وه دورزییهكانی زنجیره كوێستانه‌كانی سوریا، لوبنان و ئیسرائیل-فه‌له‌ستین له‌خۆئه‌گرێت. ئه‌مجا بهپێدهشتهكانی میزۆپۆتامیادا ئێزدی، شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان له‌خۆده‌گرێ هه‌تاوه‌كو خواروی زاگرۆس تێكڕای تیره عه‌له‌وی و یارسانییه جۆربه‌جۆره‌كان له‌خۆده‌گرێت. ڕاسته هه‌رێمێكی وه‌ك كوردوستان كه ته‌نها (3) پارێزگای (دهۆك-هه‌ولێر-سوله‌یمانی) كه ڕووبه‌ری جوگرافییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (49) هه‌زار كیلۆمه‌تر دوجایه. له‌به‌رهه‌ندێك سات و سه‌ودای لاوه‌كی، له‌ڕووی ستراتیژی حه‌وزه شارستانییهكانیهوه تا ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خۆی پۆلێن نه‌كردووه. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌رێمی كوردوستان ستراتیژیی "فه‌تحكردن له‌ناوه‌وه" بگرێته به‌ر.
كوردوستان (550) هه‌زار كیلۆمه‌تری دوجا ڕوبه‌ری هه‌یه و زیاتر له (40) ملیۆن دانیشتوانیشی هه‌یه. ئه‌مه به نه‌گۆڕی گرنگیی خۆی هه‌یه، بهگۆڕاوییش یه‌كسانه به‌ده‌ركه‌وتنی پارامه‌تری جیۆئابوریی، له‌مه‌ودوا چیتر پێوانه‌ی به‌هێزمانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازییان نییه، به‌ڵكو به‌ره‌و چهرخیك هه‌نگاو ئه‌نێین كه پێوانه‌ی سه‌ره‌كی تیایدا كاڵا‌و جیۆ ئابورییه. هێزی نه‌ته‌وه‌یی تادێت زیاتر به‌چه‌مكه ئابورییه‌كانه‌وه ئه‌نوسێت. كاری دیپلۆماته‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش ئه‌وه‌یه كارئاسانی بۆكۆمپانیا فرهنهتهوهكانی نزیك له‌ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكه‌ن و لۆبیان بكه‌ن. كێشه‌ی نه‌ریتی نێوان ده‌وڵه‌تان له‌سه‌رخاك، سه‌ره‌وه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له‌مه‌به‌دوا تێكه‌ڵ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كان ده‌بێت. ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه ئه‌وه ده‌رده‌خا كه‌خواستی جیهانی بۆ سوته‌مه‌نی له‌ساڵی (2000) ه‌وه تاكو (2030) نه‌وه‌د ده‌ر سه‌د زیاد ئه‌كا. ئه‌مه یه‌كڕاست هێله‌كانی لوله‌ی نه‌وت و سیاسه‌تی پێكه‌وه له‌جیهاندا خستۆته سه‌ریه‌ك، نه‌وت به‌نرخترین كاڵای جیهانییه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، به‌ته‌نها له‌هه‌رێمێكی وه‌ك كوردوستاندا (45) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه. سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كانیش باس لهوهدهكهن كه‌ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر له‌وه زیاتره‌و سه‌ر بۆ (55) ملیار به‌رمیل ئه‌كێشێت. بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر ئێستا ئه‌م هه‌رێمه ده‌توانێ بڕی (200) تریلیۆن سێجای گازی جۆری (5، 67) به‌رهه‌مبهێنێت. ئه‌بێت ئه‌و نوسه‌رانه به‌چ ڕێبازێكی لێكۆڵینه‌وه چ تیۆرێكی كلاسیك بتوانن كوردوستانێكی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند به سایپرۆسێكی بچوك و گلاو له‌شارستانییه‌ت بچوێنن؟.
پرسی كورد له‌ساڵی (1920) به‌دواوه، پرسێكی ئینگلته‌رایی-عێراقی بوو له‌سه‌رده‌ستی (شێخ مه‌حمودی نه‌مر) . له‌ناوه‌ڕاستی بیستهكانیشهوه بوبه پرسێكی توركیایی (شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران و هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆیبون) . ئه‌وسا له‌سه‌رده‌ستی (شۆڕشه‌كه‌ی سمكۆ) ئه‌بێته پرسێكی ئێرانی و تادروستبونی كۆماری كوردوستان (1946) . له ده‌ستپێكی شۆڕیی ئه‌یلولیشه‌وه (1961) تا (2011) پرسێكی عێراقی بووه، داواكانی كورد له‌لای عێراق و ئێران و توركیاوه، هاتوچۆیان كردووه. له‌دوای (2011) ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی و، تارمایی شه‌ڕی بلۆكه‌كان و ئاسۆكانی دابه‌شبونێكی نوی، هاوكات پرسی ووزه و پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئقلیمییهكان، پرسی كوردی‌یان كردۆته پرسێكی جیهانی.
هێشتا كورد جوڵه‌ی نه‌كردووه، ئیسرائیل و ڕووسیاو توركیا به‌فه‌رمی و نافه‌رمی پشتگیریی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی لێ ده‌كه‌ن. گوایه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریی فه‌له‌ستینێكی كرد، كه به‌پێش چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی دهولییهوه، به‌م ڕۆژگاره سه‌رئێشه‌و دیمه‌نی ناخۆشی تیا ڕووئه‌دات، ، بۆچی پشتگیریی كوردوستان ناكات؟. له‌به‌رئه‌وه ئایندهی جیۆپۆڵه‌تیكی كوردوستان به‌نده به هه‌ر گۆڕانێك له‌هه‌رێمی باشوری كوردوستان، له‌هه‌رێمی كوردوستان چی بقه‌ومێ، ئه‌وه به‌ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌پارچه‌كانی تردا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه. یه‌كێك له‌م گۆڕانانه پرسی جاڕدانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه، كه‌وه‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سه‌رانسه‌ری كوردوستان و سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌له‌رێنێته‌وه. تائه‌م له‌رینه‌وه‌یه ڕوونه‌دات ڕۆژهه‌ڵات له‌مه‌ی ئێستا خۆشتر نابینێت كه ڕووئه‌دات. ئایا له‌رینه‌وه‌ی قوبرس له‌و ناوه‌ڕاست ئاوه‌دا، هیچ له‌رینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر دروسته‌كات؟بێگومان نه‌خێر.
*تێبینی: نوسه‌ر خوێندكاری ماسته‌ره، له‌بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له كۆماری باكوری قوبرس.