له‌یه‌كێك له‌قۆناغه‌كانی خوێندندا، ئوستازێكی به‌ڕێزمان هه‌بوو، توڕه بوایه، ئه‌یگوت: ئه‌چم شیشێك ئه‌هێنم!!. .
یه‌كه‌م: بێجگه له‌شه‌ش حه‌وت هه‌زار ڕۆژنامه‌نووس، هه‌ریه‌كه‌ی بێ ئیشوكار هه‌ویه‌یه‌كی سهندیكاو یه‌كێكی نێوده‌وڵه‌تیشی بۆكراوه (كورد هه‌ر به‌دوای ناوا ئه‌گه‌ڕێت) . . (10) ده دانه هه‌زار مامۆستا له‌زانكۆكانی كوردوستاندا هه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بسڵهمێمهوهو، موجامه‌له بكه‌م، نهخوێنهوارهكان زۆر باشتر‌و به ههڵوێسترن، بۆچونی نهخوێنهوارهكان واقعیتره، ئه‌م لێشاوه به‌ناو ئه‌كادیمیسته، ده‌مێكه وتومه (زانكۆ: له‌وڵاتی ئێمه له‌بری مه‌عریفه‌و داهێنان زبڵ به‌رهه‌م ئه‌هێنێ) . . یه‌كێك لهئهداته سه‌ره‌كیه‌كانی زانكۆ، مامۆستایه. . به داتاشۆ و چه‌ند سلایدێكهوه كه شه‌ش حه‌وت ساڵه دایناوه‌و ئه‌یهێنێ و ئه‌یبا. . هه‌ر خه‌ریكی ڕاوه دینار‌و به‌رده‌رگای مه‌سئولین و شه‌ڕی پۆست و قسه هێنان و بردن و خۆ قۆزكردن بۆ شاشه‌ی تیڤی و. . . مانگرتن بۆ ده‌رماڵه‌و. . . زۆرشتی ترن، پێشینان وتویانه" قسه‌كه، با پێت بڵێم، كێی". . له‌فه‌یسبوك سه‌یریان كه ئه‌زانی ئه‌مانه كێن. . بابیرمان نه‌چێ، ئه‌رێ له‌م وڵاته‌ی ئێمه چه‌ند مه‌ركه‌زی به‌حس و دیراساتی ستراتیژیی هه‌یه!!. بابچم سه‌رێكیان لێ به‌م.
دووه‌م: میدیا. . هه‌رله‌خۆیانه‌وه، هه‌ندێك سایت و په‌یجی سێبه‌ری پارتی، كه‌س نازانی كێ به‌ڕێوه‌یان ئه‌با، له‌ولاشه‌وه ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو، لێدوانێكیان به‌ناوی عادل موراده‌وه دروستكردووه، كه عادل له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردی نییه‌و داوای دانوستان له‌گه‌ڵ مالكی ئه‌كا، ڕه‌نگه ملیۆنی كه‌س ئهجدادو ئابادی عادلی سوتان بێت. له‌كاتێكدا عادل سوێن ئه‌خوا له‌م بارودۆخه یه‌ك كه‌لیمه قسه‌ی نه‌كردووه‌و، ئاگای له‌هیچ نییه. خۆیان شتیان دروستكردووه. !!. ئهشلێ: من له 1975 ئه‌م داوایه‌ی ئێستای پارتیم به‌رزكردۆته‌وه‌و له‌به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، چهسپاندومانه. !!. وه‌ختێك منیش وتم ئه‌مه وانییه: ئه‌ونه‌ی عادلیان به‌منیش كرد. . مه‌سه‌له‌كه عادل و مادل نییه. هه‌ر ئه‌وه مابوو له‌مه‌ولا بهزینوێتی قسه‌مان به‌ناوه‌وه دروست بكه‌ن، تاخه‌ڵكی عام قینمان لێ بكه‌نه‌وه.
سێهه‌م: خه‌ڵك. . خه‌ڵك ده‌ماخ و مێشكی ده ساڵه خه‌وتووه، له‌خۆی وابێت پێشكه‌وتووه، كه لهماڵهوانی 4 سپلیت و غه‌ساله‌ی سه‌یاره شتن و قاپ شتن و جل شتن و سهرشتنی هه‌یه. . بیرمه پێش پرۆسه‌ی ئازادی ئه‌هاتن، بۆلای باوكم، تاموافقه بكات، كه‌ره سپیان بداتی، باره‌كه‌یان بگوازنه‌وه. ئێستا به‌باوكم ئه‌ڵێن، سه‌یاره‌كه‌و 2011 یه‌و زۆر ڕۆشتوه، بۆ نایگۆڕی. . هه‌موو ساڵێك تاخمی قهنهفهكهو سیسه‌مه‌كه ئه‌گۆڕن، چی فه‌رمانبه‌ره به‌ئۆتۆمبیل ئه‌چن بۆكاره‌كانیان. . خه‌ڵكی ئێمه پێیان عه‌یبه چاره‌كێك به‌پێ ڕێ بكه‌ن!!.
چواره‌م: چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبون، ئه‌ناسم، یه‌ك دوانێكیان دونیایه ژماره‌و داتام له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه، دام به‌داواكاری گشتیش. كه چه‌ندیان دزیوه‌و سواری كۆڵی خه‌ڵك بون. . وه‌لێ یه‌كێكیان حاجی و مه‌لایه. جارجار به‌پاره‌و ڕۆنی خه‌ڵك، ئه‌بینم: لێره‌و له‌وی خێریش ئه‌كا. . جا با چاوه‌ڕی بێت. . له‌گه‌ڵ ڕه‌سمی لای كهعبهكهی، دزی و فهزاحهتهكانی ئه‌ویش بڵاو ئه‌كه‌مه‌وه.
له‌كۆتاییا، ئه‌مانه ئه‌بێت شیش یان لێ هه‌ڵبگری، شیش. . سه‌رو گوێلاكیان باش بكوتی. نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ی ئینسانی بونیان بشكێت. حه‌یا به‌خۆیان بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆزێك گورج بنه‌وه، گیانیان زۆر خاو بووه. هه‌موو خه‌ویان دێ. . به‌ڵێ بۆ شۆڕشی شیش به‌ده‌سته‌كان. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وابڕوات ئه‌بێت چه‌ند شیشێك به‌خۆشما بكێشم.