" كوردستان: له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداردا".
ئێستا، كه ئه‌م بابه‌ته ئه‌نوسم ڕه‌نگه بێجگه له داموده‌زگا ناوخۆییه‌كانی كوردستان، موخابه‌راتی زۆروڵاتی دراوسێ و ده‌ره‌وه دیراسه‌ی ئه‌كه‌ن. . ئه‌مه ئه‌گه‌ر هۆكارێكی هه‌بێت ئه‌وه‌یه: هه‌میشه لهشۆڕشداین، له‌شه‌ڕداین، جیهان بۆ شه‌ڕ و خۆپڕچه‌ككردن خۆی ئاماده‌ئه‌كات.
كاتێك ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (1945) دروستبوو، تاهه‌نووكه‌ش له دیباجه‌كه‌یدا نوسراوه:" بۆپاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كی بوو، به‌ڵام له‌دوای (un) ه‌وه بۆ ئێستا له‌ماوه‌ی (1945-2014) (162) شه‌ڕ له‌جیهاندا روویانداوه. هه‌روه‌ك " ترۆتسكی" ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌دوای خۆشگوزه‌رانیدا گه‌ڕابێت، ئه‌وا به‌هه‌ڵه له‌و سه‌ده‌یه‌دا له‌دایك بووه". كۆی ئه‌م شه‌ڕو لاساریی و تراژیدیا جیهانیانه‌ش، به‌پشت به‌ستن به چه‌ك و داهزگای هه‌واڵگریی و گه‌مه سیخوڕییه‌كان كراوه‌و ئه‌كرێت.
مرۆڤ: هه‌ر به‌سروشت له‌سه‌ره‌تای بوونه‌وه كاری سیخوڕی ئه‌نجامداوه، بۆ ده‌ست نیشانكردنی، شوێنی ڕاوكردن و جێگای حه‌وانه‌وه‌و ئاو‌و ڕێگای بێ وه‌ی و دوور له توڕه‌یی جانه‌وه‌ران. ئه‌م كارانه‌ش له ڕێگای: لێكۆڵینه‌وه، گه‌ڕان، سه‌رنج و بینین، پشكنین و به‌دواداچوون، دزینی ئاله‌ت و به‌ڵگه‌نامه، دۆكۆمێنت و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و ڕاپۆرته‌كان، جفرهو شكاندنی كۆده‌كان، یاخود له‌ڕێگای سانسۆركردنی زانین و چۆنێتی و شێوازی په‌یوه‌ندی كه‌سه‌كان له‌ڕێگای (ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت و ئیمه‌یڵ و. . . هتد) . هه‌روه‌ها زانینی شوێنی كه‌سه‌كان و گفتوگۆكانیان. ئه‌و شه‌پۆل و ڕێگه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه دوژمن یان كه‌سه‌كانی تر په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن. له‌زه‌مه‌نی ئێستاماندا، كۆی شه‌ڕو بهیهكداكێشانهكان له ڕێگه‌ی پاره‌و ئه‌قڵێكی مایكرۆ فیكری موخابه‌راتیه‌وه ئه‌كرێن.
ته‌كانه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانه نوێیه‌كان و شكاندنی سنوره‌كان، ئالیه‌تی كاریان له‌بواره‌كانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تكردندا گۆڕیوه، بۆنمونه "ئیسحاقی شانزه‌هه‌م" باس ده‌كات " مو‌سا ناردنی تا سیخوڕی له‌سه‌رخاكی كه‌نعان بكه‌ن، پێی وتن لێره‌وه به‌ره‌و باشور بڕۆن. . بهسهرچیاكاندا سه‌ركه‌ون و بڕواننه ئه‌و ده‌ورو به‌ره، بزانن ئه‌و میلله‌ته كێیهلهوی نیشته‌جی بووه. . . ؟ لاوازن یان به‌هێزن. . . ؟ كه‌من یان زۆرن. ؟. ". . یاخود ئه‌گێڕنه‌وه له‌سه‌رده‌می په‌یامبه‌ری ئیسلام (د. خ) بۆ ئه‌وه‌ی هێزو دهنگوباسی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بزانن، ووشتر یا وڵاخهكهیان به‌ره‌ڵا كردووه‌و كه‌سێكیشیان به‌دوادا ناردووه وه‌ك لێقه‌وماوێك تا بیهێنێته‌وه، به‌مه‌ش له‌ناوچه‌ی دوژمن‌دا سوراوهتهوهو گوێگر بووه، وه ژماره‌یانی زانیوه. .
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی ده‌وڵه‌تان و سیسیته‌می تاك جه‌مسه‌ری وهاوكات كه‌مبونه‌وه‌ی ئیختیاری ده‌وڵه‌تان و پێشكه‌وتنی بواری دیبلۆماسیه‌ت و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌جۆرێك كاری دیبلۆماتی و باڵوێزخانه‌و قونسوڵیه‌ت و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان، به‌ته‌واوی بۆ چاودێری یهكترو كاری سیخوڕی به‌كاردێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وترێت:" یه‌ك سهفیرو نوێنه‌ری ئه‌مریكی ناچێت بۆشوێنێك ئه‌گه‌ر له (سی ئای ئه‌ی) ه‌وه ئاڕاسته نه‌كرابێت، به‌ڵكو پلهداریشن.
وڵاتانی دونیا كه لهشێوازیی داموده‌زگا (موئه‌سه‌ساتی) ن، بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆئه‌م بواره ته‌رخان ئه‌كه‌ن، له‌ئه‌مریكادا (16) ده‌زگای ئیستخباری هه‌یه، (1) دانه‌یان بۆ توێژینه‌وه‌و دیراساته، له‌ڕێگه‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه‌له‌ماڵه‌وه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ت دائهگیرسێنی ئیدی ده‌رگایه‌ك به‌ڕووی سی ئای ئه‌ی دا ئه‌كرێته‌وه. .
سه‌یرنییه بۆخۆشمان ئه‌مه‌مان ئهزمونكردبێت، " سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی به‌ته‌له‌فۆن پێی ووتم" هه‌موو قسه‌یه‌ك به‌ته‌له‌فۆن ناوترێت، زۆرم پێخۆشه بتبینم! ".
زۆر له‌مه واوه‌تر له‌ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیست به‌دواوه ئه‌وترێت، ئه‌مریكا وای لهتهلهفۆنهكهی (سادات) كردبوو كه هیچ كه‌س و شوێنێكی تر نه‌توانێت گوێی لێبگرێت جگه له سی ئای ئه‌ی نه‌بێت. ئه‌گه‌رچی فه‌ریق حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی خزمه‌تگوزاری نهێنی سادات و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و خاوه‌ن توانایه‌كی گه‌وره‌ی موخابه‌راتی و سیسته‌می سیخوڕی و دژهسیخوڕێتی بوو له‌میسردا، زۆر شه‌یدای شێوازه‌كانی جاسوسی ئه‌لیكترۆنی بوو. دواجار هه كه‌وتنه ژێر ڕكێفی ئه‌مریكاوه، ئه‌وان له ڕێگه‌ی ئه‌م گهمانهوه ئه‌توانن شه‌ڕی له‌جۆری سارد‌و گه‌رمدا ببه‌نه‌وه. له‌دوای ئینتكرێتهوه ئیتر هه‌زار ئامێری جیاوازی قه‌باره بچوك هات، بۆ وێنه‌گرتن و دانانیان له‌ناو قۆپچه‌ی كراس و سه‌عات و قایش. . . . هتد. جگه‌له جیهازی دهنگڕاكیش له‌وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی كه رۆژنامه‌وانان كاری پێده‌كه‌ن پیشكهوتووتر. . . یاخود وه‌رگرتنی نمونه (سامپڵ) ێك له له‌ره‌له‌ر (ژبژبه) ی ده‌نگ ده‌نگ تا به‌هه‌ر هاندو ئامێر و هێڵێك قسه‌بكه‌یت لێت ئاگاداربن.
داهێنانێكی نوێی ئه‌مریكاییه‌كان له‌ساڵی (1961) وا له "جمال الكشف" ئه‌كات باس لهسیخوره مه‌ترسیداره‌كانی مێژوو بكات، ئه‌ویش به دروستكردنی باڵۆنێك به‌ناوی باڵنده‌ی گه‌وره و به‌درێژی (16م) و پانی زیاتر له (3 م) ئه‌نێرن بۆ بۆشایی ئاسمان به به‌رزی (160كم) لهناوباڵۆنهدا، جیهازێكی تیا ئه‌چێنن بۆ وێنه‌گرتن كه توانای ته‌سویری خه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌یه‌كی هه‌یه كه ها به ده‌ست كه‌سێكه‌وه له‌كاتی رۆشتندا، وه ئامێرێكیش بۆ گوێگرتن له‌و دوورییه‌وه، كه‌توانای تۆماركردنی ده‌نگی دووكه‌سی هه‌یه كه‌پێكه‌وه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ئه‌كه‌ن". ئه‌مه له پێش زیاتر له (50) ساڵ ئه‌مه‌یان كردووه ئه‌بێت ئێستا چی‌تریان كردبێ و چه‌ندی دیكه‌ش بۆ كۆنترۆڵكردنی كه‌ون له‌ده‌ستی هێزێكدا كۆبێته‌وه. . . !.
له ڕووی فكرییه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی لیبراڵیزم زیاتر له پێنج سه‌ده‌یه بهماناكلاسیكیهكهی جه‌خت لهئازای تاك و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی ئه‌كاته‌وه، به‌مانای نوێش گشت فه‌یله‌سوفانی پاش هیگڵ تائه‌گاته قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت (تیۆری ڕه‌خنه‌گه‌رایی) وه‌كو (هۆركهایمه‌ر-ئه‌دۆرنۆ-بنیامین-هابرماس-ماركۆزه-پۆپه‌ر) . وه‌ها نیشان ئه‌ده‌ن كه‌مرۆڤ خۆی كۆیله كردووه به‌ده‌ستی خۆی، چونكه له‌گه‌ڵ داهێنان و هاتنه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه، وا تێگه‌یشتوین كه ئه‌مه ژیان ئاسانتر ئه‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا مرۆڤایه‌تی لهئهزمهدایه، ئاخر ئاسان نییه ههزمبكرێت كه‌هه‌ر ئیمه‌یڵێك تۆ بینێری نوسخه‌یه‌كی بۆ ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی موخابه‌رات بێت، یان هه‌ر كهخهتێكی ئینته‌رنێت به لابتۆبهكهتهوه ره‌بت بكه‌یت ئیدی ئه‌ویش وه‌ك تۆ ئه‌یكاته‌وه. چونكه دواجاریش به‌هۆی زیادبونی خواسته‌كانی ئینسانه‌وه چینی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌وڵی تێركردنی ته‌واوی ئاره‌زوو حه‌زه‌كانیان ئه‌ده‌ن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش گشت ڕێگه‌یه‌ك ئه‌گرنه به‌ر.
*هه‌رێمی كوردستان بهرهوكوی. . . ؟
دووحزب هه‌رێمی كوردستان (23) ساڵ به‌ڕێوه‌بردووه، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی نزیك بووه له ئێران، چونكه له‌ناو هێڵی پانی عه‌ره‌بی و له‌سوریاوه هاته دامه‌زراندن. له‌م بترازێت له بۆچونی ئێران و ئیتڵاعاتدا پارتی له ئیسرائیله‌وه نزیكتره، هه‌ربۆیه تا هه‌نووكه‌ش چاودێری ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌كه‌ن گوایه له‌و وڵاته ڕاهێنانیان كردووه.
نكوَڵی له‌وه ناكرێت شه‌ڕی كوردكوژی كه زیانێكی مادی و مه‌عنه‌وی و سایكۆلۆجی گه‌وره‌ی گه‌یانده كوردستان شه‌ڕی نفوسی ئێران و توركیا بوون له ڕێگه‌ی میت و ئیتڵاعاته‌وه. ئێران له‌سایه‌ی بێده‌نگی و هاوكاری یه‌كێتی دا توانی گورزێكی زۆر له حزبی دیموكراتی ئێران و كۆمه‌ڵه بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت زانیارییه‌كان ئاماژه بهوهئهكهن تا ئێستا له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له (300) سێ سه‌د كادر‌و ئه‌ندامی حزبه‌كانی ئێران ئیغتیال كرابن، پارتیش ئه‌م شه‌ڕه‌ی كرد‌و دواتریش به‌هۆی سه‌رمایه‌ی زۆر‌و هاوكاری توركیاوه دژایه‌تی په‌كه‌كه‌یان كرد‌و تائێستاش ئه‌یكه‌ن. ته‌نانه‌ت كه ئێران له‌شه‌ڕی ناوخۆدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌ی سه‌وز (200كم) ئیختراقی خاكی هه‌رێمی كرد، ئه‌مریكا گڵۆپه سه‌وزه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی هه‌ڵكرد، بۆیه (ده‌زگای زانیاری و ئیتڵاعات و موخابه‌راتی سوری و حزبوڵلا) كه‌وتنه به‌ره‌یه‌ك و (پاراستن و مۆسادو سی ئای ئه‌ی و هه‌واڵگریی عێراق و میتی توركیش) له‌به‌ره‌یه‌ك، بێگومان دووه‌میان ئه‌یباته‌وه.
تاهه‌نووكه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌مێك هۆشیاربێت هه‌ست بهبونێكی ئاشكرای ئیتڵاعات ئه‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌وان حزبیشیان له‌كوردستان ته‌شكیل كردووه، جگهلههاوكارییهكانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان بۆ بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی. زۆرجار پێویستیه ئابوری و سیاسیه‌كان زۆربه‌ی سیاسیه‌كانی ناچاركردووه ملیان پێبده‌ن.
ئێستا ته‌نها له‌هه‌رێمێكی وه‌ك باشوری كوردوستان (50) حزب هه‌یه، (15) یان حزبی توركمانین كه تائهمدواییهش بێ ئه‌وه‌ی كورسییان له‌په‌رله‌مانی كوردوستاندا هه‌بێت، له‌بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان پاره‌یان دراوه‌تی، هه‌روه‌ها كاره‌كانی میتی تورك (MiT) بۆ هاككردنی سایتهكوردییهكان و نه‌هێشتنی ئهوپهیجانهی وێنه‌ی ئۆجه‌لانیان داناوه، دواتریش به‌شه‌كانی تری وه‌ك: ئۆزه‌ل تیم و ژیته‌م و ئۆیاك. له‌مانه‌ش بترازێت به‌پێی ئاماری ساڵی (2011) زیاتر له (11) هه‌زار كۆمپانیا له‌كوردستان دا هه‌یه، كه‌له‌دوای ئه‌م ئاماره‌وه ساڵانی دوایی ئاماری كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌كوردوستان به‌دیاریكراوی نه‌زانراوه. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر بهدڵخۆشكهریی وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیا و یه‌ك كه‌سی هه‌بێت بۆ كاری سیخوڕی زۆر ئه‌كه‌وێت، جگه له‌وه‌ی به‌پێی هۆشداریی و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی (كارل ماركس) ئه‌مانه جیاوازیی چینایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌خوڵقێنن. ته‌نانه‌ت ژه‌نه‌راڵێكی خانه‌نشینی تورك كه بازرگانه له‌هه‌ولێر. له‌ساڵی (2006) دا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم "مه‌سعود بارزانی" هه‌ڕه‌شه‌ی له‌توركیا ئه‌كرد، بازرگانه‌كه وتی: پێویست ناكا توركیا هێرش بكاته سهركوردوستان چونكه خۆمان له‌وێین. مه‌به‌ستی كۆمپانیاكانه.
له‌كاتێكدا، به به‌رده‌وامی پێمانوایه داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك خزمه‌ت به‌ئاسایش وباری نه‌ته‌وه‌یی ناكه‌ن، به‌ڵكو ههڕهشهیهكیشن بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژووره‌ی كه به‌رپرسه له‌چاودێریی ڕاگه‌یاندن و خۆپیشاندانه‌كان چالاكترین ژووری ناودهزگا نهێنیه‌كانه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئێمه، ئه‌مڕۆ سێ فاكته‌ری گه‌وره به‌هۆی ناموئهسهساتیهوه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی نیشتمانی كوردستان ئه‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: گه‌نده‌ڵی (به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر)
دووه‌م:شوێن و كاری موخابه‌راتی زۆربه‌ی وڵاًتانی دونیا له‌كوردستان.
سێ یه‌م: موخه‌ده‌رات و ماده‌ی به‌سه‌رچوو. ڕه‌نگه زۆركه‌س وا له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێگه‌شتبن كه دامودهزگاگاكانی ئاسایش كاراتر بكرێن. !!. یان ته‌نها به‌پاراستنی سه‌روه‌ری خاك و چاودێری سنوره‌كان و گرتنی كه‌له‌به‌ره‌كان (تحسین الپغور) . . به‌ڵكو له‌ئێستادا پرسه‌كه چه‌ندین بوعدی سیاسیی و ئابوری و جیوَپۆلهتیكی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ته‌كنه‌لۆژی هه‌یه.
بۆنمونه: له‌كوردستان له‌وه‌ته‌ی پرسی نه‌وت و ده‌رهێنانی هاتۆته پێش باس، گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تی گه‌وره‌ش زیادی كردووه، به‌سروشت ئینتمانی قه‌ومی كه‌مبۆته‌وه، كۆچی هه‌نده‌ران زیاتری كردووه، ململانێ سیاسیه‌كانیش زۆرتربوون، لهڕێگهشیهوه كۆمپانیا نه‌رویجی و به‌ریتانی و ئه‌مریكیه‌كان گه‌وره‌ترین چاوی تموحی ئاینده‌ییان بڕیوه‌ته ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی كوردستان، چونكه توێژینه‌وه‌كان وانیشان ئه‌ده‌ن نه‌وت و غازی جیهان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ئه‌چن. كه‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌و جوڵانهكانه.
له‌ڕووی كلتوریشه‌وه، "ساموێڵ هۆنتگتن" ئه‌ڵێت: " له‌ئێستادا جیاوازییهگهورهكانی نێوان گه‌لان بریتی نییه، له‌جیاوازییه ئایدۆلۆژی و ئابوری و سیاسیه‌كان، به‌ڵكو بریتی یه له‌جیاوازییه كلتورییه‌كان، گه‌لان ئێستا له‌ڕێگه‌ی به‌هاو تهقالیدو زمان و ئاینه‌وه خۆیان پێناسه ئه‌كه‌ن". ئه‌گه‌ر ئاورێكی كورد له‌ده‌ساڵی ڕابردووه‌وه بۆئێستای هه‌رێم بده‌ین، به‌سه‌دان هه‌زار ووشه‌ی بیانی هاتونه‌ته ناو زمانی كوردییه‌وه، چۆن له‌سیسته‌می سیاسیی هه‌رێمدا تێناگه‌ی چ جۆرێكه!. ئاوها له‌ڕووی ئاینیشه‌وه نازانیت كورد چ ئاینێكی هه‌ڵبژاردووه؟. هه‌موو گۆرانهكانمان له‌جل و به‌رگ و سهكچووك و ماكیاژو سه‌رفكردنی وزه‌ی ناوماڵهكاندایه. له‌پیس كردنی ئه‌و ژینگه‌یه‌دایه كه یه‌ك دینار نه‌كراوه‌ته سندوقهكهیهوهو داهاته‌كه‌شی دیارنییه. ڕه‌نگه دوو ده‌زگای ئه‌منی كه خزمه‌ت به‌دوو بنه‌ماڵه ئه‌كه‌ن له‌كوردستان بتوانن بودجه‌یه‌كی زۆر بده‌نه لاوه‌و رۆژنامه‌نووس و پاكهتفرۆش و گه‌نجی لاكۆڵان و شۆفێر‌و. . . هتد. پێ بكڕن و لاولاشهوه چوار كۆمپانیای گه‌وره‌و چوار تاجری بێ‌ویژدان سپۆنسهربكهن (كه بینیمان ده‌رزی سه‌ره‌تانیان هێنابو ئێكسپایه‌ر بو!!)، یا زه‌رعی چه‌ند ئامرازێكی چاودێری بكه‌ن له‌ئۆتۆمبیلی كه‌سانێكدا كه‌خۆیان بیانه‌وی. وه‌یاخود له‌ڕێی په‌یداكردنی جۆرێك له‌متمانه زه‌ربه‌یه‌ك بده‌ن. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه كاریان مه‌یسه‌ر ناكا، چۆن گرفتی هه‌ره سه‌ره‌كی نوخبه‌ی كورد و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئه‌وه‌یه ناتوانێت هزر و ئه‌قڵ به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌ره گرفتی ده‌سته‌بژێره ئه‌منی و سیاسییه‌كان له‌باشوری كوردوستانیش ئه‌وه‌یه: ئاگایان له‌دونیا نییه. ناشیانهوی ئاگایان له‌و هه‌موو تیۆره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه هاوچه‌رخه بێت. .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
\