له‌هه‌موو شۆڕش و وه‌رچه‌رخانه پڕوپوچهكاندا، یه‌كه‌م هه‌نگاو بریتی بووه لهدهستگرتن به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا. تا ئه‌وه‌ی ڕامیان بكه‌ن و بچنه ژێرباری پرۆژه‌ی بێ قهیدو شه‌رتی خه‌ڵكه ههلپهرستهكانهوه، بۆنمونه، شۆڕش له‌ئێران ساڵی (1979) له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پارچه كاسێت و كاغه‌زێكی فڕێدراوه‌وه، بوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر هیچی نه‌گۆڕی، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی پارچه كاغه‌زو یه‌ك دوو كاسێتیشهوه، هه‌ر تیائه‌چێت. . شۆڕش له عێراق ساڵی (1958) ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئیزاعهو هاتوهاوارێكی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان، سه‌ره‌نجام هه‌یكه‌لی ئیداری و سیاسیی و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه، بگره پێشتر تۆزێك باشتریش بوو. هه‌روه‌ها هه‌وڵی ناسرییه‌كان له‌ئه‌رده‌ن، زۆر شوێنی تریش. له‌كاتێكدا ئه‌بینین شۆڕش له‌فه‌ڕه‌نسا مێژوو ئه‌كاته دووبه‌شه‌وه‌و گۆڕانێكی قووڵ دێنێته ئاراوه، له‌ئه‌مریكا (1773) شۆڕش بۆ وه‌ده‌رنانی ده‌ستی داگیركه‌ر، ئه‌مریكای تاودا بۆ ئه‌مڕۆ.
چه‌ند ساڵێك، پێش ئێستا مووچه له‌كاتی خۆ‌یا ئه‌درا، به‌ڕێژه‌ی ئێستا ژنكوشتن و پیاوكوشتن كه‌متر بوو، قه‌ناعه‌ت و توانای كاركردنی خه‌ڵك زۆر چاك بو، بیروباوه‌ڕه‌كه نوزهیهكی تیامابوو، بواری ڕه‌خنه‌و نوسین له‌ئێستا باشتر بوو، ئه‌و هه‌موو نوسینه بڵاوئهبویهوه، كه‌س سوكایه‌تی به‌خوشك و دایكی یه‌كتر نه ئه‌كرد، یه‌كێك له‌گه‌ڵ خێزانی له‌قه‌راغ ئاوێك وێنه‌یه‌كی بگردایه، وێنه‌كه‌ی نهئهشێوێنرا و ده‌خاله‌ت لهسیڤی و بابه‌تی كه‌سیی نه‌ئه‌كرا. . نه‌وشیروان مستهفاو هه‌ندێ هه‌رزه‌كار و كه‌سی ئینتیهازیی هاتن، گوویان كرده ناو هه‌مووی.
من به‌لامه‌وه، زۆر ئاساییه، ئۆپۆزسیۆنه‌و چۆته ده‌سته‌ڵاته‌وه، یان مامۆستایه‌كی زانكۆ ڕۆژنامه‌وانێك، نوسه‌رێكی هه‌قیقی (باسی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان ئه‌كه‌م نه‌ك ئه‌م جیله خانه‌نشینكراوه ده‌سته‌مۆكراوه، زمان نه‌زان و نه‌خوێنه‌واره‌ی بۆ هه‌لپه‌رستی و بێ كاری ڕویان لهبوارهكه كردووه و دوكانێكیان داناوه) . بچنه ده‌سته‌ڵاته‌وه. . مهسهلهكهچوون بۆ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌سڵی مه‌قسه‌د ئه‌وه‌یه: پاشه‌كشێ له بنه‌ماو مهبدهئدا بكه‌یت، كاره‌سات ئه‌وه‌یه بیرت چوبێته‌وه چیت به‌خه‌ڵك وتووه. پێویست ناكات ئه‌مه بسه‌لمێنم چونكه ئێستا گرده‌كه نیواو نیو چۆڵی كردووه. هه‌رهه‌مووی وه‌ك ئێستا‌و جارانی ئێمه ڕه‌خنه‌و قسه‌ی جدییان هه‌یه.
ئێستا خه‌ڵكی سلێمانی و زۆنه سه‌وزه‌كه‌ی جاران، بوون به په‌ند، له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا نازانن بۆ كوی بچن. له‌سه‌ر (100) دیناری نرخی به‌نزین، هه‌موو شاروشارۆچكه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد، كه‌چی بۆ هه‌وڵی گۆڕینی سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب) به‌یاسا كه‌س قسه ناكات، به‌بێده‌نگی تێپه‌ڕ ئه‌بێت!!. به‌مه‌رجێك ئه‌م سروده چه‌ند ساڵه بۆته هێماو ئاماژه‌و پێناسه‌ی گه‌لێكی بێده‌وڵه‌ت. سرودێك (23) ساڵه ئیخوانه‌كانی كوردوستان هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌ده‌ن، ناتوانن. كه‌چی بیستومه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بێ ئاگاداریی كاك نه‌وشیروان خه‌ریكی گۆڕینی سرودهكهیه!!، نازانم تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ته‌واوه، ئه‌وترێت نوسراوی كاك نه‌وشیران هه‌یه له‌ساڵی (2007) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌له‌فییه‌كان بهێننه گۆڕه‌پانی كوردییه‌وه، بۆلێدان له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو. . به‌ئیشی ئه‌و ئه‌چی؟. ئه‌وه‌تا چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌كارهێنا لهناوگۆڕانیشهوه بۆ لێدانیان. .
هه‌قه هه‌موو پرسیاره‌كان بخرێته لاوه‌و، بپرسین ئه‌وه بۆچی جاران به‌دزییه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌ك دهرئهكرا، هه‌موو كه‌سه‌كانی كۆئه‌كرده‌وه، ئێستا ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه هه‌یه هه‌مووی په‌رتكردووه. ؟.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ده‌سته‌ڵات به‌گشتی، به‌به‌رنامه ئیش له‌سه‌ر تێكدانی مێشكی خه‌ڵك ئه‌كه‌ن، ئێمه‌ش ده‌یان نوسه‌رو قه‌ڵه‌می ناڕازیی، له‌ده‌یان مینبه‌ری جیاجیای خۆمانه‌وه، بڕیارمانداوه، به‌به‌رنامه ئیش بكه‌ین، چۆن ڕیكلامێكی (2) خوله‌كی بۆماوه‌ی (10) ڕۆژ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سایكۆلۆژییه‌تی خه‌ڵك جێده‌هێلێت، به‌ناڕاسته‌وخۆ، ئێمه‌ش بڕیارماندا ههرههفتهی له‌سه‌ر بابه‌تێك و لایه‌نێك و پرسێك ڕابوه‌ستین و بنوسین. ئه‌م هه‌فته‌یه، له‌م چركه‌یه‌وه، داماننا (ئه‌ی ڕه‌قیب و به‌مزگه‌وتكردنی په‌رله‌مان و به‌یاسا دزینی بودجه و چه‌پ و ئاقڵ دانیشتن له‌ڕووی ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێكردن) كه‌به‌شێكن له‌سیفه‌ته‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، بكه‌ینه بابه‌ت و له‌سه‌ری بوه‌ستین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.