ئه‌گه‌ر فاشیزم، به‌وه‌دا بناسین كه، هێزێك، یان گروپێك، له‌بۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی بچوكترین ناشرینی بهرامبهرهكهیدایه، تا په‌لاماری بدات و گه‌وره‌ی بكاته‌وه. كه‌واته فاشیزم له‌خۆرهه‌ڵات بێت یان خۆرئاوا، بریتی یه له " په‌یوه‌ندیی" و له " ڕه‌فتاریشدا" ده‌رئه‌كه‌وێت. تا ئه‌وه‌ی بڵێین مه‌رج نییه، هه‌موو توندوتیژییه‌ك فاشیزم بێت. خوێنه‌ری به‌ڕێز نابێت چاوه‌ڕێ بكات له‌م نوسینه‌دا ئێمه خه‌ریكی بڕیاردان بۆ ته‌كفیركردنی داعش بین یان به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكی به‌راوردكردنی ئایه‌ت و فه‌رموده بین له‌گه‌ڵ كاره‌كانی داعش چواندن و به‌راوردیان بۆ بكه‌ین. .
كاك به‌ختیار عه‌لی له‌باسی داعش و قسه‌كردن له‌جه‌وهه‌ردا، به كۆی تێزه‌كه‌ی، ئه‌یه‌وێت بڵێت، ئایدۆلۆجیا ده‌ستی له‌خوڵقاندنی توندوتیژییدا نییه، ئه‌وه لیبراڵیزم و داكۆكی كردن نه‌بووه له به‌های خۆرئاوا كه بۆته هۆی جه‌نگی ڤێتنام؟. ئه‌وه سۆشیالیزم و ماركسیزم به‌رپرس نین له ڕه‌فتاره‌كانی ستالین و لینینیزم؟. ئه‌وه ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی نین به‌رپرس بن له ڕه‌فتاره‌كانی یه‌زیدو مه‌عاوییه؟. ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر بڕۆین ئه‌گه‌ین به‌وه‌ی كه دیكارت وه‌ك ڕابه‌ری ڕۆشنگه‌ری (من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م) . ترۆتسكی وه‌ك درێژكراوه‌ی بوَچونه ئیشتراكییهكان كه به‌ته‌ور كوشتییان. . هۆبز وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری گرێبهستهكۆمهڵایهتییهكان. ئۆگه‌ست كۆنت وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری سۆسیۆلۆژیا، عیسا‌و موسا‌و موحه‌ممه‌د وه‌ك پێشه‌وای دینی نێردراوی خوا. ئه‌مانه هه‌موو كوڕی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان بون و، ئیتر فه‌لسه‌فه‌و ڕێبازه‌كه‌یان بۆ سه‌روه‌ختێكی تر به‌كه‌ڵك نایه‌ت؟. ئه‌بێت ڕێباز‌و ئایدۆلۆجیایه‌كی تر بێت جێگه‌ی ئه‌مانه بگرێته‌وه. یه‌ك دێت و ئه‌وی پێش خۆی ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه. !. له‌سه‌رێكیشه‌وه "ئیبن خه‌لدون" " مقدمه" ی (1000) ساڵ پێش ئێستا نوسیوه، هه‌رئه‌ڵێی باسی ئێستامان ئه‌كات. ئه‌رستۆ كتێبی "سیاسه‌ت" ی چه‌ند سه‌د ساڵ پێش هاتنی ئیسلام نوسیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فۆڕمی سیاسه‌تكردن و ئامرازه‌كان و پهیوهندییهكۆمهڵایهتییهكان گۆڕانی جه‌وهه‌ری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌رئه‌ڵێی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رده‌كانی ئێستامان نوسراوه‌ته‌وه. . كه بۆخۆم هه‌میشه پێموایه مێژوو هه‌روا هاتووه‌و داهاتووی مێژووش هه‌روا ئه‌بێت، گروپێك كڕكهوتون له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕێكی كۆنه‌خواز، گروپێكی تر دێن ئهیانجوڵێنن و ئهیانلهقێنن. هه‌روایه‌و هه‌رواش ئه‌ڕوات.
به‌بڕوای من، دیموكراسییه‌ت ساده‌ترین شوناسی لهدهستپێكردندا، بریتی یه له " به‌ریه‌ككه‌وتن ". . یه‌كێك تێزێك پێشكه‌ش ئه‌كا، ئه‌وانی تر ئه‌یده‌نه به‌رنه‌شته‌ری پرسیار‌و گومان، دژیه‌كیه‌ك دروسته‌بێت، به‌رهه‌مه‌كه‌ی یه‌كسان ئه‌بێت به‌دیموكراسیه‌ت، بۆخۆی ئه‌مه‌یه ڕێگه‌ی ئاسان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فكر. . ئێمه له‌كاتێكدا ده‌ستكاریی ئه‌م تێزه ئه‌كه‌ین، ئه‌زانین ئیسلام وه‌ك ئایدۆلۆجیا جیاوازه له‌ئیسلام وه‌ك فه‌لسه‌فه‌و ڕاڤه‌كردنی ده‌قه‌كان. ماركس وه‌ك فه‌لسه‌فه جیایه له‌ماركس وه‌ك ئایدۆلۆجیا.
له‌وێدا بێ ئه‌ندازه جێگه‌ی پێكه‌نینه بۆ كاك به‌ختیار، له‌سه‌رێكه‌وه بیانوو بۆ كوشتن و ئه‌تككردن و سه‌ربڕین و ده‌ست و مل بڕینی ملیاره‌ها مرۆڤ له‌مێژوودا بهێنیته‌وه. كه ئه‌مه بیروباوه‌ڕو مێنتاڵیهتێكی خه‌ته‌رناك دروستی نه‌كردووه؟. گوایه به‌م پێیه بێت ئه‌تاتۆرك به‌رپرس نییه و ده‌ستی نییه، له‌ڕه‌گه‌ز په‌رستی و فاشییه‌تی توركی. . ؟. به‌عس درێژ بكه‌ینه‌وه یان كورت ناگاته عه‌فله‌ق و سه‌ددام حوسه‌ین؟.
به پێی ئه‌و ڕوانینه‌ی به‌ختیار عه‌لی، ئێمه بۆ قسه‌كردن له داعش، له ئیخوان، پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ مێژووی خوێناوی خۆرهه‌ڵات و ئیسلام!. فاشیزم ئێستایه‌و ئێستاش فاشیزم!. یانی بۆ تێگه‌یشتن له سه‌دام حوسه‌ین نابێت له به‌عس تێبگه‌ین. نابێت له‌ژینگه‌و مێژووی تراژیدیای عێراق بگه‌ین؟. بۆ تێگه‌یشتن له‌دیدی ئیخوانه‌كانی ئه‌رده‌ن كه پاڵپشتی یان بۆداعش ڕاگه‌یاندووه، نابێت له قوتابخانه‌ی ئیخوانی (1928) ه‌وه پێیدا بێین. . بۆ دروستبونی ئیخوانیش نابێت له‌وهه‌لومه‌رجه بابه‌تی و زاتییه تێبگه‌ین كه‌تیایدا دروستبو له‌پاش ڕووخانی كۆتا خه‌لافه‌تی ئیسلامی كهعوسمانییهكان بون. له‌دایكبونی ئیخوان ژانی دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنی هاوچه‌رخ نییه له‌جێگه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی؟.
له‌هه‌ره ئاریشه جه‌وهه‌رییه‌كانی دونیای ئێمه، ئه‌وه‌یه ناتوانین وه‌ك توێژه‌رێكی سۆسیۆلۆگی بێلایه‌ن ده‌ربكه‌وین. وه‌ك لێكۆڵهریكی سیاسیی بێلایه‌ن كنه بكه‌ین له‌ناو دیارده‌كاندا. . ئیشی مرۆڤ هه‌ركاتێك ئه‌وه نه‌بووه دیارده بدۆزێته‌وه. . دۆزینه‌وه‌ی دیارده له‌ده‌سته‌ڵاتی مرۆڤدا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌یكات ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان دیارده‌كانه. بۆنمونه: په‌یوه‌ندیی نێوان (مرۆڤ) و (سیاسه‌ت) . (مرۆڤ) و (ده‌وروبه‌ر) . (مرۆڤ) و (جینات) . . (مرۆڤ) و (مێژوو) . . (مرۆڤ) و (ته‌كنه‌لۆژیا) . . (تاك) و (سیسته‌م) . . . ئاوها. .
بۆچی ناكرێت مرۆڤێكی خۆرهه‌ڵاتی، كه لایه‌نگری حزبێكه، به ڕۆشنبیر دابنه‌ین، یان مرۆڤێكی ئیسلامی به " توێژه‌ر" ێكی ڕاستگۆ ناوزه‌ند بكه‌ین. . ؟ چونكه ناتوانێت نوێنه‌ری كه‌ره‌سته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆی بێت، ئه‌و داتا‌و پێدراوانه‌ی وه‌ك ئامرازی نوسینێكی بێلایه‌ن له‌به‌رده‌ستیه‌تی بیخاته ڕوو. له‌مه خوردتر ڕۆشنبیری ئێمه نایه‌وێت توێژینه‌وه‌ی بابه‌تی و مه‌عریفی ئه‌نجام بدات، كه ئهلف بای بریتی یه له خۆداماڵین له‌لایه‌نگیریی بۆهه‌ر گروپ و ئایدۆلۆجیایه‌ك. . به‌ڵكو هه‌ر ئه‌یه‌وی به چه‌كوشه‌كه‌ی خۆی و به ڕبه‌ی ئایدۆلۆجیایه‌كی لیخێنراو تێزه‌كه‌ی بوه‌شێنێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و ووتی هه‌موومان وه‌ك قاز بڵێین به‌ڵێ وایه و، ئه‌وه‌شی ئه‌و نه‌هی كرد هه‌مومان نه‌فی و نه‌هی بكه‌ین. . !!. ئه‌مه تایپێكی تره له‌و تایپه كۆنزێرڤاتییهی كه وه‌ك حزبه‌كانی شاخ، تا ئێستاش له ئۆرگانه‌كانی حزب و نوسیندا به‌رگریی له مانه‌وه‌ی ئه‌كه‌ن.
بۆگهیشتنمان به‌هه‌قیقه‌ت پێویستمان به‌وه‌یه ده‌مامك بناسین
داعش، ئیسلامن و هه‌موو گروپه سه‌له‌فی و تهكفیرییهكانیش داعشن، زێده‌ڕۆیی نییه بڵێین، هه‌موو گروپه ئیسلامییه‌كان یه‌ك خێزانن، ڕه‌نگه داعش برا هاروهاجهكهیان بێت.
لێره‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك سیكۆلاریستی شه‌رمن، له‌هێڵی قسه‌كردن له‌جه‌وهه‌ر ده‌رچوون، گوایه ئیسلام سه‌ره‌تاو كۆتا كێشه‌ی كۆمه‌ڵی كوردییه، ئه‌گه‌ر واز له ئیسلام بهێنین ئیتر ئه‌و ژنه‌ی مناڵی نابێت، دوو كوڕی پێكه‌وه ده‌بێت و، چوار وه‌رزه قه‌رسیل و به‌هاره و، بزن و مه‌ڕه‌كان دووباره زا ئه‌كه‌ن و، كه‌س قۆچێك له‌وی تر نادات و، بیروباوه‌ر ده‌چێته‌وه سهرسكهكهی خۆی. . . تاد. ئه‌مه دیبهیتێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو.
ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی دروستكرد سته‌م بوو، داخی كهڵهگهبوی كهپتكراوی ناخی بوعزێرییهكان بو، ئه‌وه بابه‌تێكی تره كه ته‌واوی گروپه ئیسلامییه‌كان په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگریی هه‌ڵیان ئهسوڕێنێت، ده‌ستوه‌ردان و هه‌ربۆخۆی خۆرهه‌ڵات بهماناكهی " ئیدوارد سه‌عید" كرده‌ی خۆرئاوایه. لێره بنه‌مای تاوان تاوانه. له‌پشت ههرچیرۆكێكهوه چیرۆكێكی تر هه‌یه، له‌پاڵ هه‌موو ڕوداوێكه‌وه، ڕووداوێكی تر له‌پێش خۆی هه‌بووه‌و دوای ئه‌وه‌ش ڕووداوێك خۆی مه‌ڵاسداوه. . ئه‌گه‌ر سته‌می قه‌زافی نه‌بوبایه، قه‌زافی سه‌ركرده به‌و جۆره نه ئه‌كوژرا، شێوازی كوشتنی سه‌ركرده قه‌زافی، هه‌موو تاوانه‌كانی چل ساڵه‌ی قه‌زافی سه‌ركرده‌ی شارده‌وه، هه‌ردوو هه‌ر دڕه‌نده‌یی بون، كامه دهمامكهو كوامهش هه‌قیقه‌ت؟.
له‌هاتنی ئیسلام و پێش ئیسلامه‌وه (2000) ساڵه له‌دۆڵی ڕاقیدهیندا، به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه مرۆڤ ئه‌كوژرێت، وه‌ك ئاوخواردنه‌وه مل ئهپهڕێنرێت، له (ئیبن ته‌یمییه‌وه) بۆ (فارابی) له‌سه‌رجه‌م به‌رگه‌كانی (ته‌به‌ری) و (البدایه و النهایه) ه‌وه بۆ (الكامل فی التاریخ) له (سه‌ید قوتبه‌وه) بۆ (عه‌بدولا عیزام) له (زه‌رقاوییه‌وه) بۆ (مه‌لا كرێكار) . . هه‌موویان باس له‌یه‌ك (به‌ها) ئه‌كه‌ن، یه‌ك جۆر پاساویان هه‌یه بۆ به‌رگریی كردن لێی. . هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ش به‌ناوی یه‌ك به‌های ئاینییه‌وه ئه‌نجامدراون كه ئیسلامه. ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه، ته‌نها كات و سه‌رده‌مه.
بۆنمونه: سووننه‌كان، حوكمی ئاگرو ئاسنی هه‌زارساڵه‌ی خۆیان كردووه تا (2003) . له‌م مێژووه‌وه، هه‌رچه‌ند ویستی یان خۆیان بكڕنه‌وه، حوكم و ده‌سته‌ڵاتی جاران وه‌ربگرنه‌وه، نه‌یانتوانی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه هه‌رێمێكیان بۆ دروست ئه‌كردن به‌پرۆژه‌و هاوكاری ئه‌مریكا، نه‌یانده‌ویست، تموحی هه‌موو عێراقییان هه‌بوو. ده‌یان گروپی توندوتیژو تیرۆریستی و خێڵه‌كییان له‌عێراقدا دروستكرد، چه‌ندین چپه‌چپی نێوچهییان كرد، شیعه‌كان له‌م (10) ساڵه‌ی ڕابردوودا، به‌ئاشكراو نهێنی هه‌وڵی ئیباده‌كردن و سڕینه‌وه‌ی سوننه‌كانیان داوه. . گه‌ڕه‌كی " به‌ییاع" له‌به‌غدا (80%) ی سوننه بوو، ئێستا (15%) . . شیعه ده‌یان زیندانی و قه‌سابخانه‌ی نهێنی و ئاشكرای بوَ سوونه‌كان كردبوه‌وه. ته‌نها لهزێندانێكی نوری مالكیدا (5000) ژنی سوننه هه‌بوه، (3000) سێ هه‌زاریان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، (1800) یان سكی پڕبوه. !.
له‌دوای گه‌یشتنی به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا، سووننه‌ی عێراق چاویان خسته سه‌ر ڕووخانی ئه‌سه‌د. تالهوی شكسته‌كه‌ی عێراق قه‌ره‌بو بكه‌نه‌وه. له‌سوریا شیعه‌كان نه‌ك كه‌مینه به‌ڵكو كه‌می ناو كهمینهكانیشن، ده‌یه‌ها ساڵه باوك و كوڕ حوكمی ئاگرو شه‌بیحه دژی سووننه‌ی زۆرینه په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له (100000) سه‌د هه‌زاركه‌سی سیڤیل به‌توندترین شێوازه‌كان كوژرا، زیاتر له نیوه‌ی سوریا به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاواره‌و وڵات بهدهربون. دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی سورییه‌كان و هه‌وڵه‌كانیان دزرا. له‌مه‌ش بێ‌ئومێد بوون. هه‌ستان بۆخۆیان (داعش) یان دروستكرد. كه‌واته دانیشتنی هه‌ندی كه‌س بهدیارئهوهی داعش ببه‌ستنه‌وه به‌ئیسلام و عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و خالیدی كوڕی وه‌لید و، قاعیده‌وه جگه له‌قسه‌ی به‌لاش و خۆخه‌ریككردن هیچ نییه. داعش به‌رهه‌می ئه‌وسته‌مه بووه كهپهیڕهوكراوه. داعش بۆ گه‌یشتنه به‌ده‌سته‌ڵات نه‌ك به‌های ئاینی و مه‌زهه‌بی. . دوور نییه سبه‌ینی له‌هه‌رێمێكی وه‌ك كوردوستان كه‌سێك كه یه‌كێتی و پارتی هه‌ر حیسابیان بۆ نه‌كردووه، له به‌رئه‌نجامی ئه‌وهه‌موو داخ و سته‌مه‌ی پێی دراوه، شۆڕشێك تاوبداو ئاگر له‌خه‌رمانه‌ی مێژوو ئێستا‌و داهاتوی ده‌سته‌ڵاتی سته‌مكار به‌ربدات. .
لێره‌وه، له‌خۆت بپرسه، دروستبونی داعش زاده‌ی چییه؟. ئه‌وان گه‌مه‌ی ئابوریی و ئیقلیمی و موخابه‌راتی ئه‌كه‌ن، ئه‌مانیش ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بكرێت به‌زیاده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی عێراق و شامهكهی خۆیان ئه‌یكه‌ن. . ئه‌وان ئیمامه‌ت و شیعیزمیان كردووه به‌به‌رگی تاوانه‌كانی خۆیان، ئه‌مان سوننه‌و جه‌ماعه‌ت و داكۆكی كردن له‌خاك و به‌های دینی خۆیان، كهستهمیان لێكراوه. ئه‌وان توند، ئه‌مان توندتر. تۆبڵێی گوڵیان بده‌نی؟. تائێره ئه‌وه‌یه كه‌بڵێین داعش به‌رهه‌می ئێستایه. به‌ڵام ناكرێت بوترێت ئیلهامی له ڕابردوو وه‌رنه‌گرتووه.
ده‌بوو، كاك به‌ختیار عه‌لی، بۆگه‌یشتن به جه‌وهه‌ری تێزه‌كه‌ی، شیكارێكی سایكۆلۆجیانهی بۆ خودی مرۆڤ بكردایه له‌مه‌ڕ تاوان، نه‌ك شه‌فاعه‌ت بۆ ئایدۆلۆجیا بكات. ئه‌وه‌ی بهناكازاكی و هیرۆشیما كرا، ئه‌و جه‌نگه‌ی هیندییه‌كان و ڤێتنامییه‌كان كردیان، ئه‌وه‌ی نازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌رانبه‌ر جوله‌كه‌كان، فاشییه‌كانی ئیتاڵیا‌و عهفلهقییهكانی عێراق و خومهینیهكانی ئێران و، فه‌له‌ستینیه‌كانی غه‌ززه و ئه‌رمه‌نیی و كورده‌كان له‌توركیا كراوه. هه‌مووی یه‌ك دیوی تاوانه. به‌ڵام ڕه‌گه‌زی كات جیاوازییه‌كه‌ی دیاریكردووه. ئه‌و جهنگانهشی بڕیاره له‌ئاینده‌دا ڕووبده‌ن، هه‌مان شت ده‌بن. بۆ؟ چونكه هه‌ریه‌كه‌و ئیلهامی له‌وه‌ی پێش خۆی وه‌رئه‌گرێت. خاڵی هه‌ره هاوبه‌شی توندوتیژیی لهههرجوگرافیایهك ئه‌وه‌یه، كه بكه‌ره‌كه‌ی " مرۆڤه". . له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه، جه‌نگیش هه‌یه. هه‌تا مرۆڤیش بمێنێت هه‌ر جه‌نگ ئه‌مێنێت. نهئاین نه یاسا تاییه‌ت و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌یتوانیوه ڕێگه له‌تاوان بگرێت. . یانی مرۆڤ بۆخۆی دیوه شه‌یتانییه‌كه‌ی، ئه‌ودیوه‌ی هه‌میشه حه‌ز به‌به‌رفراوانی و زاڵبون ئه‌كات و چێژیشی لێوه‌رده‌گرێت، زاڵتره.
فۆڕمی ئه‌مجاره‌ی توندوتێژیی، له‌هه‌ره فۆرمه تونده‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه، چونكه ئلهامی لهفۆمێكی زۆر تونده‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌بێت كاردانه‌وه‌كه‌ی توندتر بێت. بۆیه ئه‌م ده‌یان هه‌زار ڕێكخستنه (1) كه‌سیشیان له وڵاتێكدا زۆره. ئاوخواردنه‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژیی و ژنكوشتن و مناڵكوژیی وه‌ك یه‌ك شته. . به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه مرۆڤیك و ده‌یان ئه‌كوژن. له‌شێوازی كوشتندا داهێنان ئه‌كه‌ن، سه‌دان جۆر و شێوازی خوێنرشتن و مراندنیان هه‌یه. له‌م توندوتیژییه چێژ وه‌رئه‌گرن.
یه‌ك كه‌سیان دزه بكاته هه‌ر وڵاتێكه‌وه، تراژیدیایه‌كی هاوشێوه‌ی (11) ی سێپته‌مبه‌ر دروسته‌كات. " محه‌مه‌د عه‌تا" شۆفێری یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی كێشان به بورجی باكوری بازرگانی جیهانیدا، كه‌سێكی میسری عه‌ره‌ب. . بۆ خوێندنی باڵا له ئه‌ندازیاری شارستانی و هاتوچۆ چووه زانكۆی هامبۆرغ له ئه‌ڵمانیا. . توانی یه‌ك ڕێكخستنی وه‌ها له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی قاعیده دروست بكات. پلانی لێدان له هه‌موو خۆرئاوا له تاوه‌ره‌كانی بازرگانی جیهانی دابڕێژێت.
چۆن "فرانسوا هۆلاند" نایه‌ته كوردوستان، كه داعش لهموسڵێكدایه، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌یه‌و به‌فڕۆكه (5) كاتژمێر له پاریسه‌وه دووره، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی ترسناكی ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی (700) فه‌ڕه‌نسی له‌ناو ڕیزه‌كانی داعشدان. كه‌واته داعش یان تیرۆریزم ئه‌مڕۆ سه‌ره‌كیترین تۆپیكی ناو ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانه. كه ڕه‌نگه دواجار ئاین وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌ك بكاته شتێكی ترسناك لای مرۆڤه‌كان و، لێی ڕابكه‌ن.
پرسیارم بۆخوێنه‌ر: ئایا له‌م بابه‌ته‌دا ئێمه داكۆكیمان له ئایدۆلۆژیایه‌ك، یان گروپێك كردووه، یاخود به‌ئاره‌زووی نوسه‌ر خۆی بابه‌ته‌كه بهێنێت و ببات؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.