ئه‌و توركه‌ی هه‌مووی حه‌وت سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له‌ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هاتن بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا، له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه پێش خۆیان خاوه‌نی زه‌وی و زار‌و داب و نه‌ریتی خۆیان بون، وه‌كو كورد‌و ئه‌رمه‌ن و بێزه‌نتییه‌كان، بینای خۆیان به‌رزكرده‌وه. له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1299-1923 ز) ده‌كاته نزیكه‌ی (624) ساڵ توركیا بو بو به ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، " عوسمانی كوڕی ئهرتوغهل" یان "عوسمانی یه‌كه‌م" دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ماره‌تی عوسمانی بو، كه ژیانی خۆی له‌پێناو جیهادو جێبه‌جێكردنی حوكمی خودا‌و بانگه‌شه‌ی ئیسلامی‌دا سه‌رفكرد، زانا دینیهكانیش ده‌وریان داب‌و، تا ڕێنوێنی بكه‌ن له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و فراوانكردنی ئهمارهتهكهیدا.
كاتێك، له‌سه‌رده‌ستی "مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك" له ساڵی (1923) كۆماری توركیای مۆدێرن، دامه‌زرا، واته ئه‌بێت له‌مه‌ولا كۆمه‌ڵگه له په‌روه‌رده‌كردن به " به‌ها دینییه‌كان " ه‌وه، بچێته قۆناغی په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر به‌ها مه‌ده‌نییه‌كان، له‌حوكمی خواوه، بۆ حوكمی گه‌ل، له قانونی ئاسمانییه‌وه، بۆ فانونی وه‌زعی. توركیا ئه‌و توركیایه‌ی جاران نه‌ما، له‌ده‌ستوردا چه‌سپێنراو، به‌كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی زۆریش به‌جیهانیان نیشاندا كه، توركیا: ده‌وڵه‌تێكی عیلمانی، دیموكراتی، یه‌كگرتوو، كۆماریی ده‌ستوریه. خاوه‌نی كلتور و كه‌له‌پورێكی كۆنی مێژووییه. ساڵ هاتو ڕۆیشت توركیا بوو به ئه‌ندام و دووه‌م هێزیش له په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (NATO) دا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ڕێكخراوی هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابوریی و، ئه‌ندام له ڕێكخراوی هاریكاری ئاسایش له‌ئه‌وروپا و، بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپی و. . . . هتد. تا دێت توركیا زیاتر له‌ئه‌وروپا نزیكتر ئه‌بویه‌وه، باشتر موجامه‌له‌ی ده‌كردن، تا مافی ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا (European Union) به‌ده‌ست بهێنی، ئه‌ردۆگان ئه‌یگوت: " ئه‌وروپا تاپۆی مه‌سیحییه‌ت نییه، ئه‌چینه یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌و پاشهكشێش له‌ئاینی ئیسلام ناكه‌ین! ". . هه‌روه‌ها توركیا ساڵی (1948) تاكه وڵاتی ئیسلامی بو دانی نا به‌دروستبونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا. له‌ماوه‌ی (100) ساڵی ڕابردوودا توركیا له لاسایی كردنه‌وه‌ی خۆرئاوادا وێنه‌ی نه‌بووه. . له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م وڵاته ده‌ستێكی به‌واقیعی و هه‌میشه‌یی له‌گیرفانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنزێرڤاتیهت و ژاوه‌ژاوی دونیای عه‌ره‌بیدا بووه، په‌یوه‌ندییه‌كی كلتوریی وهسیقی سیاسیی پیشه‌سازیی توركیا به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌به‌ستێت.
ئێمه زیاتر له (92) ساڵه، تائێستا له‌به‌رده‌م دوو توركیاداین: توركیایه‌كی ئیسلامیی ڕۆژهه‌ڵاتی، كه نایانه‌وی ده‌ست لهتوراسی ئیسلامی سووننی به‌ربده‌ن و، خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ فراوانخوازیی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌یه كه (29) ویلایه‌تی له‌خۆگرتبو.
توركیایهكیش، كه بۆ سه‌ده‌یه‌كی ته‌واو ئه‌چێت، خوزایاره ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێگه‌یه‌ك نه‌ما نه‌یگرێته‌به‌ر، نه‌ك هه‌ر نه‌بو به‌ئه‌ندام، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ئه‌وروپیانه‌شی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌ڵمانیا چه‌قی جوگرافی و ناوكی خۆرئاوا‌و ئه‌وروپایه، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه تائێستا دژایه‌تی ئه‌كات.
توركیا‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
كۆماری توركیا (Türkiye Cumhuriyeti)، ئه‌گه‌ر گرفتی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و، ئه‌و مێنتاڵیهتهی نه‌بوایه كه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری پێده‌كه‌ن، ئێستا به‌شێكی گرنگی له‌جه‌سته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێك ئه‌هێنا، ڕۆشنتر له‌مه هێشتا ئه‌وروپاییه‌كان گومانیان هه‌یه توركیا عیلمانی و دیموكراسیی بێت و، له‌گه‌ڵ كه‌ڵچه‌ری ئه‌واندا یه‌ك بگرێته‌وه، چونكه یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی دروستبونی ئه‌و یه‌كێتییه، له‌دوای "ڕێككه‌وتننامه‌ی ماسترێخت-" ساڵی (1992) جگه له‌بازاڕی هاوبه‌ش و نه‌مانی سنور و جۆری پاره‌كه‌یان. . . بریتی یه له به‌هاو كلتور‌و بیركردنه‌وه، ئه‌و به‌هاو خه‌سڵه‌ته‌ی تاكی ئه‌وروپی تیایدا گوزه‌ر ئه‌كات، جیاوازه له‌وه‌ی تاكی توركی تیایدا گۆشكراوه. بۆیه ئه‌بینین: كرواتیا – بلغاریا- ڕۆمانیا. دوێنی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت جیابونه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامن له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ سامان و پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ستراتیجی بوبن، ئێستا له‌گه‌ڵ توركیادا (3) وڵاتی تر پاڵێوراون ببن به‌ئه‌ندام له‌و یه‌كێتیه (سربیا، مه‌كه‌دۆنیا، ئایسله‌نده) له‌ئاینده‌یه‌كدا ئه‌مان ئه‌بن، به‌ڵام توركیا نابێته ئه‌ندام. . . ؟.
ڕۆژنامه‌ی (وقت) ده‌نوسێت: " له‌هه‌رشوێنێك سهرنێزهكێكی تورك بونی هه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی كورد بونی نییه ". كۆماره مۆدێرنه‌كه‌ی ئه‌تاتۆرك، لهدهستورهكهیدا هاتووه: ته‌نها تورك له‌خاكی توركیا ئه‌ژی، ئه‌وه‌ی تورك نه‌بێت به‌خته‌وه‌ری نابینێت و. . . . تاد. . ئه‌تاتۆرك مرد، به‌ڵام بیروبۆچونه‌كانی ئاماده‌گییه‌كی ته‌واویان هه‌یه له‌ناوه‌ندو شه‌قامی توركیدا. . قاسملۆی كورد ئه‌ڵێت: زیاتر له سه‌د هه‌زاریان لێ لهناوداوین. . له‌پاڵ ئه‌مه‌یشه‌وه (194400) سه‌دو نه‌وه‌دو چوار هه‌زارو چوار سه‌د كیلۆمه‌تری خاكی كوردوستان كه‌وتۆته به‌ر توركیا، به‌ته‌نها خاكی كوردوستانی گه‌وره (4) چوار هێنده‌ی خاكی به‌ریتانیایه. توركه‌كان هه‌موو ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی كوردیان به تراژیدیترین شێوه دامركاندۆتهوه، " شێخ سه‌عیدی پیران" و هاوڕێكانیان له‌سێداره دا، به‌هه‌زاران كوردیان له‌شۆڕشی ده‌رسیمدا كوشت. كه‌چی له‌پاش " په‌یمانی لۆزان" ه‌وه هێشتا بزاف و خه‌باتی كوردانه كۆتایی نه‌هاتووه.
ساڵی (1967) حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌وده‌ت سۆنای یاسایه‌كی ده‌ركرد، كه كتێب، ڕۆژنامه، شریت، ته‌نانه‌ت قسه‌كردن به‌كوردیی قه‌ده‌غه‌یه. له‌ساڵی (1970) زیاتر له (2000) دوو هه‌زار سه‌ربازی تورك به پشتیوانی شه‌ش كۆپته‌ر په‌لاماری شارۆچكه‌ی سلیڤانی سه‌ر بهدیاربهكریان دا، ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یان كۆكرده‌وه، له‌پێش چاوی پیاوه ده‌ستگیركراوه‌كانیان سواری ژنه‌كانیان بون. ئه‌وساش خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان ناچاركرد له‌سه‌ر زه‌وی ڕاكشێن و سه‌مای توركییان له‌سه‌ر لاشه‌یان ئه‌كرد.
ئه‌ندازیاری برسیكردن و قڕكردن و كوشتنی ئه‌رمه‌نه‌كان، وه‌زیری ناوخۆی توركیا (محه‌مه‌د ته‌ڵعه‌ت پاشا) له‌ماوه‌ی (2) دوو ساڵدا نزیكه‌ی (1) یه‌ك ملیۆن ئه‌رمه‌نی له‌ناودا. ئه‌مه له‌زۆر دانیشتنی دیبلۆماسییدا دراوه به‌ڕووی توركیادا، مێژووییه‌كه نازانێت چ بیانوییه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه. بیرمان نه‌چێت كاتێك توركه‌كان ئه‌رمه‌نه‌كانیان ڕاپێچی خانه‌كانی مه‌رگ كرد، له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌زمانی خه‌لیفه‌كانی ئه‌وان نادوێن. له‌پێناو ئهرمهنیبون و مهسیحیبوندایه (ئه‌ها خه‌ریكه خوێنه‌ر هێدی هێدی بگاته خاڵه هاوبه‌شه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی داعش و توركه‌كان) ئه‌مه‌یه شوناسی "فاشیزم" كه له‌ڕه‌فتاردا ده‌رئه‌كه‌وێت، له‌په‌یوه‌ندیدایه، جۆری توندوتیژییه‌كه بۆ قبوڵنه‌كردنی به‌رانبه‌ر ئاستی فاشییه‌ت دیاری ئه‌كات. . كاتێك یه‌كێك له ڕزگابوهكانی خانه‌ی مه‌رگ كه هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی كوژراوه، وه‌زیری ناوخۆ " محه‌مه‌د ته‌ڵعه‌ت پاشا" ده‌كوژێت، نوسه‌رو یاساناسی " پۆڵه‌ندی" هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخان ئه‌كات، بۆ به‌رگریكردن له‌ئه‌رمه‌نه‌كان و، له‌كاتی دادگایی كردنی گه‌نجه ئهرمهنییهكه له‌به‌رلین پڕ به‌گه‌روی خۆی هاوار ئه‌كات (بۆچی له‌هه‌موو شارێك زیاد له‌دادگایه‌ك هه‌یه بۆ كوشتنی مرۆڤێك، به‌ڵام له‌هه‌موو جیهاندا دادگایه‌ك نییه بۆلێپرسینه‌وه له‌له‌ناوبردنی نه‌ته‌ویه‌ك یان گروپێكی مرۆیی) . . . توركیا چۆن ده‌بێت به‌ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له سهرداواكردنی جامێك ئاو " ئاو. . . ئاو" به زمانی كوردی، سێ دانه ساڵ له‌یلا زانای حوكمدا.
قووڵایی ستراتیجی توركیا
پڕۆفیسۆر (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌گۆڕی (شارستانییه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێزه بۆ ده‌وڵه‌ت) نێوه‌ندگیریی عه‌ره‌ب و ئیسرائیلییه‌كانی كرد، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تێزه‌ش وهساتهتی نێوان (سوریا- ئیسرائیل) ی كرد، بۆیه ده‌بینین له‌وكاته‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه بو، ئێستاش كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه، لوتكه‌و لوببی سیاسه‌ت و بیردۆزه‌كه‌ی ئۆغلۆ ئه‌وه‌یه كه: ئێمه هێزی ڕاسته‌قینه‌و بنچینه‌یی بناسین، وه هێزی ئه‌مری واقیع (دیفاكتۆ) ش بناسین. ئینجا هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌م دوو هێزه ڕابگرین، (هێز- power) به (هێزی نه‌رم و ڕه‌قه‌وه) سێ به‌شی سیاسه‌ت پێك ئه‌هێنێت. سیاسه‌ت بریتی له‌هێز، هێز یه‌كسانه به‌ده‌سته‌ڵات. سیاسه‌ت و هێزو ده‌سته‌ڵات له‌ناو یه‌ك دان.
ئۆغلۆ، له‌كتێبی (العمق ستراتیجی) كه‌له‌م دوو ساڵه‌دا (40 جار له‌دونیادا چاپكراوه، هێشتا كورد وه‌ری نه‌گێڕاوه!) . . ده‌نوسێت: توركیا له ڕابردووش‌دا یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره بووه، به‌ڵام به‌خۆی نه‌زانیوه كه خاوه‌نی: ده‌مارێكی به‌هێزه‌و، ماعیدهیهكی لاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دڵی كێشه‌ی هه‌یه و دهماغیشی مامناوه‌نده ". . به‌واتایه‌كی تر سوپایه‌كی به‌هێز و ئابورییه‌كی لاوازی هه‌یه، به‌ڵام متمانه‌ی به‌خۆی له‌ده‌ستداوه، وه بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجیشی باش نه‌بوه.
جیۆپۆڵه‌تیك و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و جوگرافیای ئابوریی و ژینگه‌یی، به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه بایه‌خێكی گرنگی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا گێڕاوه، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا دوو جۆر گرنگی هه‌ن، یه‌كێكیان ئه‌وانه‌ن كه (نه‌گۆڕی به‌رده‌وامن) وه‌كو جیۆپۆڵه‌تیك (ژماره‌ی دانشتوان، ڕوبه‌ری جوگرافی، گه‌رماو سه‌رما، به‌رزی و نزمی. . . تاد) یهكێكیی تریشیان ئه‌وانه‌ن كه (گرنگی كاتی) یان هه‌یه، به‌پێی زه‌مه‌ن وه‌كو شێوازی بازاڕ، پلانی سه‌ربازیی و سیاسیی، ، ، تاد. .
له‌ناوه‌ڕاستی (2014) هدا، وه‌زیری ئابوریی توركیا " نیهاد زیبكجی" ڕایگه‌یاند، توركیا پێگه‌ی جه‌مسه‌رگیریی شه‌شه‌مینی گه‌شتوگوزاری داگیركردووه له‌جیهاندا، بۆ ئه‌م ساڵه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت (40) ملیۆن گه‌شتیار ڕووی تێبكه‌ن، كه (200) ملیار دۆلار قه‌باره‌ی ئیراداتی وڵاته‌كه‌یه‌تی. ئێستا ئیش له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دروستكردنی پێشكه‌وتوترین و گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه ئه‌كه‌ن له‌جیهاندا. ئه‌مه ته‌نها گه‌شتیاری و ڕه‌هه‌ندێكی ئابوریی بو، جگه له كه‌رتی ووزه‌و پیشه‌سازیی و بازرگانی. . (13) ساڵی سه‌رده‌می حوكمڕانی ئاك پارتی ئه‌گه‌ر شوناسێكی هه‌بێت، بریتی له گه‌شه‌پێدانی ئابوریی توركیا، كه‌ئه‌مه هه‌روا گاڵته نییه.
چاوه‌ڕیی ئه‌وه ده‌كرێت، (ستراتیجیه‌تی سه‌ره سێگۆشه) كه ئاك پارتی بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات له‌ساڵی (2002) دایاننابو، زیاتر له (10) ساڵه كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، یان پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن، ستراتیجیه‌تی سه‌ره سێگۆشه، كاركردن بوو له‌سه‌ر (3) لای سێگۆشه‌یه‌ك: یه‌كه‌م: ئاشتی سه‌قامگیریی نێوخۆیی (كه په‌یوه‌ندیی بهپهكهكهوه هه‌یه) ته‌نها له‌چركه‌ساتی یه‌كه‌می قۆناغی ئاشتی (ئیمراڵی-ئه‌نكه‌ره) هدا زیاتر (120) ملیۆن دۆلار قازانجی ئابورییان كرد. دووه‌م: شه‌رعیه‌تی ناوچه‌یی، سێهه‌م: په‌یوه‌ندیی و ته‌ماسگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا.
- ڕۆڵی پاتریۆت له‌گۆڕینی هه‌ڵوێستی توركیادا.
ساڵی (2012) توركیا داوای له (ناتۆ) كرد، كه ڕه‌زامه‌ندی بنوێنی له‌سه‌ر جێگیر كردنی ڕۆكێتی پاتریۆت، له‌وڵاته‌كه‌یدا. وتیشیان ئه‌م ڕۆكێته بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی توركیایه، نه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ. به‌تایبه‌تی ئه‌وكات ڕژێمی ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌بوو له‌سه‌ر هاونیشتمانییه توركه‌كان له‌سه‌ر سنور. جارێكیان به‌چه‌ند مووشه‌كێك (7) هاوڵاتی توركی كوشت.
ده‌ستبه‌جی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، دانانی ئه‌م جۆره ڕۆكێته له‌سه‌ر سنوری (ئێران- سوریا) وه پێدانی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه، ئامانج لێی پاراستنی سه‌هیۆنیه‌ت و ئیسرائیله، له‌مووشه‌كه ئه‌تۆمی و دوور هاوێژه‌كانی ئێران، تا نه‌گاته ئیسرائیل. هه‌روه‌ك ڕووسیاشی تووشی گومان كرد.
ڕۆكێتی پاتریۆت (Patriot 104 MM)، ئامرازێكی گه‌وره‌ی به‌رگریكردنی زه‌مینی-ئاسمانییه. وه‌ك سیسته‌مێك دژی مووشه‌كی بالیستی (TBM) كهپێویستییهكی هه‌نوكه‌ییه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ر له ساڵی (2012) دا چوار دانه‌ی لێ گه‌یشته توركیا‌و، له (2013) شدا به‌ته‌واوی جێگیریان كرد، كه له‌لایه‌ن (ئه‌مریكا، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا) دروستكراوه، پێشكه‌وتوترین ئاستی ڕاداری هه‌یه، جگه له‌وه‌ی بۆ ڕهدعێك (واته بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئه‌نجام نه‌دانی كارێك بكات) به‌كاردێت، كاری دیكه‌ش ده‌كات. . . له‌سیاسه‌تدا، هه‌میشه ئه‌گه‌ر كاراكته‌رێك، حزبێك، سوپایه‌ك، ده‌وڵه‌تێك، به‌نیازبێت هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت، ئه‌بێت پێشوه‌خت هێڵی به‌رگریی (خه‌تی دیفاع) ی به‌هێز كردبێت، ئینجا بڕیاره‌كه بدات. ئێستا له‌ئاستی خواره‌وه‌دا، نمونه‌یه‌كتان بۆ ئه‌هێنمه‌وه:
كورد له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی داعشه‌وه، بنه‌مایه‌كی جێگیری بۆخۆی دانابو، كه به‌شداری ناكات و نابێته به‌شێك له‌شه‌ڕی داعش، بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ شه‌ڕه‌كه بكات كه ئه‌گۆڕێت، خه‌تی به‌رگریی و دیفاعی خۆی بههێزنهكردبو، كاتێكیش بڕیاریدا سه‌رانسه‌ر شه‌ڕی تیرۆر و داعش بكه‌ن، زۆری نه‌مابو، بچێته حاڵی له‌ناوچونی هه‌موو ئه‌و بوخچانه‌ی چه‌ند ساڵێكه پێكه‌وه‌ی نابو؟. چونكه هه‌ڵوێستی گۆڕی، بێ ئه‌وه‌ی خه‌تی به‌رگریی خۆی بههێزكردبێت.
په‌یوه‌ندی نێوان داعش و توركیا كاتییه
به‌ووته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی فه‌ڕه‌نساو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئهمریكاو ئه‌وروپاو كورد‌و شیعه‌كانیش، داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و وڵاته‌كانیان، ئاخۆ گونجاوه بوترێت له‌م بن ده‌سته‌وه توركیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ داعش نه‌بوبێت؟. یان كاریگه‌ریی نه‌بێت به‌سه‌ر توركیاوه؟.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی (داعش) له سوریا و ناكۆكییان له‌گه‌ڵ (به‌ره‌ی نوسره) . دواتر هاتنی داعش و باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌واڵگریی و سه‌ربازییان، بۆ عێراق. له توێژینه‌وه باسێكدا به (3) به‌ڵگه ده‌ستنیشانم كردبو، داعش په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجی كورت مه‌ودا (1-3) ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه.
ئێستا به (سه‌ت) به‌ڵگه، په‌یوه‌ندیی نێوان داعش – توركیا ده‌ركه‌وتوه. په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ك سیاسیی و سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی، به‌ڵكو له هه‌ندێ باردا عاتفی و هاوسۆزیشیان بۆی هه‌یه. بۆ؟.
یه‌كه‌م: به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له‌پێكهاته‌ی داعش، ئه‌و توركانهن كه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاوه، وڵاته‌كه‌یان جێهێشتوه‌و، دواتریش له‌لایه‌ن میتی توركییه‌وه ئاڕاسته‌كراون. ئازادكردنی (49) بارمتهكهش، دوای (100) ڕۆژ له‌به‌دیل گرتنیان كه ئوتوی قاتهكانیان نهشكابو، به ته‌بریده‌وه ڕه‌وانه‌ی توركیا كرانه‌وه، تا بڵیی چاوه‌ڕوانكراوبو. پێشوتریش (28) شۆفێری ته‌نكه‌ره توركیهكانیان ئازادكرد.
دووه‌م: له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسییدا سه‌ره‌تای گرتنی موسڵ له (10/6/2014) كه‌ماڵ كڵچكدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا، به ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ووت: چۆن تۆ ئه‌زانی من ناوم كه‌ماله، خۆشم ئه‌زانم ناوم كه‌ماله، ئاوها دڵنیام داعش له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیاوه ئاڕاستهئهكرێت و دروستكراوه.
سێهه‌م: له‌دوای جینۆسایدی ئێزدییه‌كان و، له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردوستان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ووتی: داعش له‌لایه‌ن توركیا‌و قه‌ته‌ر و سعودییه‌وه هاوكاری ئه‌كرێت. . ئێخۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك له‌خۆیه‌وه ئه‌م جۆره قسانه ناكات؟.
زۆر به‌ڵگه‌ی دیكه هه‌یه، وه‌كو ئه‌وانه‌ی به‌ناوی گه‌شتیارییه‌وه لهئهوروپاو ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، ڕووده‌كه‌نه توركیا، له‌وێشه‌وه بۆ سوریا‌و عێراق و ڕیزه‌كانی داعش، وه‌كو به‌ڵگه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ده‌یان كێڵگه‌ی به‌رده‌ستی داعش به توركیا. . ئه‌گه‌ر داعش به توركیای نافرۆشێت، چ ڕێگه‌یه‌كی تر هه‌یه؟. . . ڕۆژ نییه ڕۆژنامه‌كانی توركیا به‌ڵگه‌و نوسینی زیاتر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش و توركیا بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
ئایا داعش ئه‌بێته مه‌ترسیی بۆ سه‌ر توركیا. . ؟
ئێستا زیاتر له (2) ساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان داعش و توركیادا تێپه‌ڕ ئه‌بێت، هێدی هێدی، توركیا پاشه‌كشێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌كات له‌گه‌ڵ داعش دا، توركیا به ئه‌ندازه‌ی (70%) توانی ئامانجه‌كانی له ڕۆژئاوای كوردوستان بپێكێت، دژی جوڵانه‌وه‌ی كوردیی، ئینجا توانی واژۆی گرێبه‌ستێكی (50) ساڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی باشوری كوردوستان بكات (باسی پشتیوانی سه‌ربازیی و مرۆیی نه‌كراوه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا، ته‌نها گرێبه‌ستێكی ئابورییه‌و كراوه. ) كۆپیه‌ك له گرێبه‌سته‌كه‌ش، نێرراوه بۆ ناوه‌نده جیهانییه‌كان، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م دوو لایه‌نه به كودهتاو هێز له‌ناوچون، هێزێكی دی هات، توانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسیی یه‌كێك بڕوات و ئه‌ویتر بێت، هه‌ڵناوه‌شێته‌وه. . . ئینجا له‌پاڵ ئه‌مه‌شه‌وه، توركیا هاوكاری لۆجستی و مه‌شق و هه‌واڵگریی داعشی كرد، بۆ گرتنی موسڵ و تكریت و سنوری عێراق - سعودییه. هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كانی جه‌رابلوسی نێوان (توركیا- سوریا) ی ڕاده‌ستی داعش كرد. هه‌ر بۆنمونه:
له (10/6/2014) سوپای عێراق هه‌ره‌سی هێنا، له‌یه‌ك كاتدا زیاتر له (4) فیرقه‌ی گه‌وره وه‌ك به‌فر توایه‌وه. !. كورد‌و سووننه‌و شیعه به‌هه‌زاران سیاسیی و كه‌سی شاره‌زاوه، تا مانگێكیش هه‌ر نه‌یانزانی ئه‌مه چی بو ڕوویدا!!. . . بێجگه له‌وه‌ی شێوازی كوشتن و سه‌ربڕین كاریگه‌ریی ده‌رونی دروستكردبو، بیروباوه‌ڕ لاوازبو بو له‌ناو سوپادا. . داعش ئیختراقی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی سوپای عێراقی كردبو. (اختراق اجهزه اتێالات) . . ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له لیواو ئینجا فیرقهكان، فه‌رمان له سه‌ركردایه‌تی گشتی (قیاده عامه) ه‌وه وه‌رئه‌گرن، هه‌میشه به جیهازی (لاسلكی) په‌یوه‌ندیی ئه‌كه‌ن. كاتێك دوژمن ئیختراقی په‌یوه‌ندیی و جیهازهكهت ئه‌كات، له جیهازدا (مخابر- هه‌واڵده‌ر) ئه‌گۆڕێت. فه‌رمانی به‌سوپا كردبو، چه‌ك دابنه‌ن و بكشێنه‌وه. ئه‌مه‌یه جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی.
قسه‌یه‌كی باو ده‌ستی پێكردووه، كه توركیا به‌نیازه پشت بكاته ئه‌وروپاو، خۆی ئاماده‌ئه‌كات بۆ پرۆژه‌ی عوسمانی نوی. . "به‌هلول ئۆزكان"، مامۆستای زانكۆی مه‌ڕمه‌ڕه، كه (14) ساڵ پێش ئێستا هه‌رله‌م زانكۆیه‌دا خوێندكاری (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) بووه، پێی وایه سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه، خوازیاره سه‌رجه‌م سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بسڕێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی ئیسلامی سوننه بكات. . به‌ڵام هێشتا ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه داعش و گروپه بازرگانه‌كانی كه موتیڤی داعشن، هاوپه‌یمانی ته‌واوی توركیا بن. . هه‌نووكه‌ش توركیا له‌به‌رده‌م گرفتی ڕه‌نگ نه دانه‌وه‌ی ئایدۆلۆجی دا ئه‌ژی له ڕیبازی ڕه‌فتاره سیاسییه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كانیدا (تحدید مسار السلوك سیاسییه للدوله) .
ڕه‌نگه پرسیار ئه‌وه‌بێت، بۆچی توركیا سارد‌و سڕه له‌جێبه‌جێكردنی، ڕاسپارده‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا؟. ئه‌ندام نییه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتیه‌كی گرنگ و به‌شدارییه‌كی هه‌قیقی لهسیاسیاتی به‌رگریی (به‌ڕێگه‌ی ناتۆ) و ئابوریی (به‌ڕێگه‌ی بازاڕی ئه‌وروپی هاوبه‌ش و سندوقی نه‌قدی ده‌ولی) و ده‌ره‌كی (به‌ڕێگه‌ی سه‌لیقه‌ی دیبلۆماسیی) له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا هه‌یه. . ئه‌وه‌ی له‌ودیو هه‌واڵه‌كانی ڕۆژه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه، ئه‌وه‌یه، توركیا چیتر له ئاماده‌ییدا نییه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ خۆرئاوا بكات، هه‌میشه وه‌ك چه‌كوشێك دانرابێت به‌دیار سه‌ری ئێرانه‌وه. له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی سارد دا، ساڵی (1954) كاتێك سۆڤییه‌ت ڕای گه‌یاند، بووه به‌خاوه‌نی بۆمبی هایدرۆجینی، ئه‌مریكا خێرا بیری له ئیحتیوا (ده‌وردان) ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت كرده‌وه، به‌حوكمی مه‌زهه‌ب توركیا‌و پاكستانی بۆ زیندوكرده‌وه، وه‌ك دوو دراوسێ. له‌ڕێگه‌ی به‌ریتانیای هاوپه‌یمانیشیه‌وه، حكومه‌تی عێراقی (نوری سه‌عید) ی دژی سۆڤییه‌ت خسته‌گه‌ڕ. كه‌واته ئێستا جارێكی تر كۆی ئه‌م گه‌مه‌و شه‌ڕه‌ی لهناوچهكهدایه، په‌یوه‌سته به ڕێككه‌وتنی نێوان (ئێران و خۆرئاواوه) سه‌باره‌ت به‌پرسی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران. . . بهئاڵۆزبونی پتری نێوان ئێران و ئه‌مریكا، جه‌نگی داعش له‌ناوچه‌كه پتر كاولكاریی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به درێژه‌پێدانی گفتوگۆكه له‌نێوان (ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی 5+1) كه پێ ناچێت ئێران پابه‌ند بێت به به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه. پتر هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆ وه ئه‌بینێت. تازه له (26/9/2014) ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی كرد بۆ خۆرئاوا، كه گاز‌و پترۆڵی ئێران بكڕن و ئاماده‌یی ئاسانكاریی ته‌واوی نیشاندا.
به‌م پێیه، له وێستگه‌یه‌كی هه‌ستیاردا، لهبهرزهخێكدا، له ئان و ساتی هه‌ڵوێستێكی زۆر دژواردایه، وه‌ختێك زانیتی خۆرئاوا له ههڵوێستو به‌هانه‌كانی بێ بمنهته، بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك ئه‌هێنێته هه‌ولێر، قه‌ته‌ر ئاماده‌یه هه‌موو شت به‌زیاده‌وه بۆ ئه‌مریكا بكات. له‌گه‌ڵ ئێرانیش وه‌ك په‌ته‌كه‌ی مه‌عاوییه ناگاته ئاستی بچڕان شلی ده‌كه‌نه‌وه. خێرا دره‌نگانێك ئاماده‌یی به‌شداری له هاوپه‌یمانێتی دژی داعش ده‌ربڕی، ده‌بێت دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆشیان بكات. بارودۆخی نێوخۆیی توركیا به‌كوی ئه‌گات؟. ئه‌گه‌ر داعش ببێته مه‌ترسیی بۆ سه‌ر توركیا چی ڕووئه‌دات؟. ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ن كه له‌ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك دهنكهلمی بیابان ببێت به لافاو گۆڕانكاریی دروسته‌كه‌ن.
ده‌رئه‌نجامه‌كان:
- یه‌كه‌م: له‌ئێستا به‌دواوه، توركیا ده‌كه‌وێته به‌ر چاودێرییه‌كی ووردی نێوچه‌یی و جیهانییه‌وه، ئه‌بێت كورد حیساب له‌سه‌ر ئه‌وه بكات له‌ناو توركیا دا چه‌ند حزب هه‌یه، هه‌موولایه‌نه‌كانی ببینرێت. چه‌ندی موعاره‌زه‌و، چه‌ندی چه‌پ و ئیسلامی هه‌یه. نابێت به‌رده‌وام گوێ له گروپێكی بۆنمونه: وه‌ك گویله‌نییه‌كان بگیرێت، كه وه‌ك بۆمبێكی چێنراو وان، ئیش له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی تاكێكی تر ی توركی ئه‌كه‌ن، پێگه‌یان له‌ناو فه‌رمانگه‌و ده‌ستگاكانی حكومه‌تدا هه‌یه. .
- دووه‌م: له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كاندا، كه‌دواتر ئۆغلۆ پێشوازی لێ‌كردن، یه‌كێك له بارمته‌كان، زۆر به جیاواز له‌وانی تر پێشوازی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن داود ئۆغلۆ وه، له‌باڵا و جموجوڵهكانیدا، زۆر به‌و كه‌سه ئه‌چێت كه ئه‌مریكیه‌ك و بهریتانییهكی سه‌ربڕی له‌ناو داعش دا. . !
- سێهه‌م: دوور نییه داعش به‌مزوانه، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه دژی توركیا بڵاو بكاته‌وه.
- چواره‌م: هه‌موو زیانێكی توركیا یه‌كسانه به قازانج بۆ یۆنان، بۆ ئێران، بۆ ئه‌سه‌د، ، ، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ناو توركیا له‌خاڵێكی لاوازی پارتی داد‌و گهپێدان (ئاك پارتی) ئه‌گه‌ڕێن،
- پێنجه‌م: توركیا په‌له‌یه بۆئه‌وه‌ی زوو له‌داعش بدرێت، تا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌و بابه‌تی دیكه هه‌یه بزر بێت.
- شه‌شه‌م: كۆی ئه‌م جه‌نگه تازانه‌ی له‌جیهاندا ڕوئه‌ده‌ن، ئاڵقه ئاڵقهن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خهلفییهتی شته‌كان نه‌زانێت، زۆر به‌دواداچون نه‌كات، له‌مێژووی ئیختراقكردنهكان و گه‌مه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردوو نه‌گات له‌كۆی ناوچه‌كه‌دا، هیچ شتێك ههڵناكڕێنێت.
- شه‌شه‌م: هه‌میشه خه‌ڵك به‌دوو شت، ئهخهڵهختێنرێت و سه‌رقاڵ ئه‌كرێت و كراوه، تاوه‌كو پرسه ههستیارو سه‌ره‌كییه‌كانی لێ بشارنه‌وه:
- یه‌ك: قه‌ومییه‌ت
- دوو: دین
حه‌وته‌م: توركیا ئێستا له‌هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگ ئه‌گه‌ڕێت، تا به هاوپه‌یمانێتیه‌كانی دا، بچێته‌وه، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌مه‌ش تێزه‌كه‌ی (ئۆغلۆ) یه، گه‌ڕانه به‌دوای هێزی بنچینه‌یی و هه‌میشه‌یی توركیا خۆی، له‌دوای به‌ره‌و پێش چونێكی ئابوریی و سه‌ربازیی، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه نێوخۆییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌پێی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ڵمانی " دی ڤێڵت" توركیا له سه‌ر مۆدێلی ئێران سه‌رقاڵی پرۆگرامی ئه‌تۆمییه، به‌بیانوی په‌ره سه‌ندنی ئابوریی توركیا‌و پێویستی به‌كاره‌با ". . . !. كه له‌لایه‌ن ڕوسیاوه بۆی دروستكراوه.
- هه‌شته‌م: خۆرئاوا هه‌میشه له‌توركیا به‌گومانه، ڕۆژێك خه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی بگۆڕێت، بچێته به‌ره‌ی (چین- ڕووسیا- ئێران – كۆمه‌لێ گروپی دیكه‌وه) هه‌موو موجامه‌له‌یه‌كی توركیا بۆ ڕوسیا، پێدانی كارتێكی زه‌رده به ئه‌وروپاو ئه‌مریكا.
- نوَیهم: توركیا له‌كاتی ته‌واو بێئومێدبونی له‌وه‌ی به‌ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابنرێت، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌و ده‌ست بكه‌ن به جه‌وله‌یه‌كی تر له‌ده‌ستوه‌ردان و قاچاخچێتی مه‌ترسیداری وه‌ك چه‌ك و حه‌شیش و. . . تاد.
- یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار ئاواره‌ی سوریا‌و ڕۆژئاوای كوردستان له‌م جه‌نگه‌دا، چونه‌ته توركیا، به‌ڵێنی به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوه پێشوازی له‌ئاواره‌كان بكات و كۆمه‌كیان بكات، پێشوتریش ده‌یان هه‌زار ئاواره چونه‌ته توركیا، لهقهوقازهوه، له‌باشوری كوردستانه‌وه، له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه خه‌ڵك بۆ هه‌رشت ڕوو له‌توركیا ئه‌كه‌ن، له‌ناو ئه‌مانه‌دا، ڕێكخستنی داعش هه‌یه، یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه‌ش هه‌یه، ئه‌گه‌ری زیاتر فۆرمهڵهبونیشیان هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی توركی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی ناوچه كوردییهكانیشی لێده‌ربێنی، بۆخۆی له‌سه‌ر پێیه بۆ خۆپیشاندان و شۆڕش به هۆكاری جیاجیا، ئه‌و ده‌یان هه‌زار كوڕ‌و كچه‌ی له‌مه‌یدانی ته‌قسیم چه‌ند مانگێك له بۆسه‌ی حكومه‌تدا بون، ته‌نها بابه‌ته‌كه بڕینه‌وه‌ی دوو دار نه‌بو، ته‌نها ئه‌و تانهیهش نه‌بو هه‌ر كه‌سێك له‌خۆیه‌وه ده‌یگوت: ئه‌مانه لهچییان كه‌مه بۆ وائه‌كه‌ن لهئیستانبوڵێك، ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كانی زیاتره له‌ڕۆماو ئه‌مستردام.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.