به‌پێی " كارل ماركس" هه‌ندێك ڕۆژ هه‌یه، ڕووداوێك ڕووئه‌دات، ئه‌و ڕۆژه ئاوسه به ڕووداوه‌كانی (100) ساڵی پێش خۆی، یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه نهقۆزیتهوه، ئه‌بێت (100) ساڵی تر چاوه‌ڕێ بكه‌یت، تا شه‌پۆلی بارودۆخه‌كانی زه‌مانه، گرمۆڵه‌ی وا ڕووداوێكی گه‌وره ئه‌كاته‌وه.
مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ئه‌كات، هه‌ر جه‌نگێكیش مێژوو له‌قۆناغێكه‌وه ده‌باته قۆناغێكی تر.وه‌ك یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی دابه‌شكردنی ویراسه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌رفراوانی عوسمانی بو، له‌كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م له‌ناوچووندا بو، " ئه‌تاتۆرك" له ساڵی (1923) هاتو، نه‌ك هه‌ر توركیای پاراست، به‌ڵكو له‌ده‌وڵه‌تێكی دینی عوسمانییه‌وه، بردییه قۆناغی ده‌وڵه‌تێكی كۆماری، یه‌كگرتووی، ده‌ستوریی، دیموكراتی، سیكۆلارهوه، ئایا ئه‌مه شۆڕش بو؟.ئه‌مه یه‌كێكه لهوپرسیارانهی كه مێژوو وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه، ئه‌تاتۆرك پێشوتر ئه‌فسه‌رێك بو له كۆمه‌ڵه‌ی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) دا.كهئینگلیزهكان له‌پشتییه‌وه بون.زلهێزه‌كان پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌یان ئاماده‌كرد بۆ ڕۆژێكی وا، ئه‌تاتۆرك یان هێنا و، لهئیمپراتۆریهتێكی دینی عوسمانییه‌وه، بناغه‌ی كۆمارێكی مۆدێرنی نوێیان بۆ توركیا داڕشت، لێدانێكیش بو له مه‌سه‌له دینییهكانی ناوچه‌كه.به‌م پێیه هه‌موو شۆڕشێك له‌خواره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، شۆڕشی توركی له (1923) دا له لوتكه‌وه ده‌ستی پێكرد!.له‌دوای مردنی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی توركه‌كان ئه‌تاتۆرك له (1938) ه‌وه، جۆره‌ها گروپی ناڕازیی و په‌رته‌وازه‌یی له‌ماڵی توركیدا ده‌بینرێت، ئیمڕۆكه گۆڕانكارییه جیهانی و نێوخۆییه‌كان، توركیای خستۆته به‌ر (3) گرفتی قووڵ:
یه‌كه‌م: توركیا له‌به‌رده‌م گرفتی فهندامێنتاڵیزمی ئیسلامی یاخود ڕادیكاڵ ئیسلامیزم.
دووه‌م: كێشه‌ی كورد له توركیا
سێهه‌م: كێشه‌ی قوبرس (Cyprus Issue) .
یه‌كه‌م: توركیا‌و مۆدێرنیتی (ناسنامه‌ی وڵات له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا)
بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی له ڕێنسانس (بوژانه‌وه له‌خۆرئاوا) له‌دوای سه‌ده‌ی شانزه‌وه، بریتی یه له:سیكۆلاریزم (عیلمانییه‌ت) .پرۆژه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه‌كراوی زانستخوازه، ناواخنه‌كه‌ی سه‌نته‌ركردنی ئه‌قڵه، شۆڕئه‌بێته‌وه له (ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه و ئینجا بۆ تاكه‌كان) .مه‌به‌ست له مۆدێرنه‌كردنی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و، قوتاربون له ئیسلامێكی ڕادیكاڵ لای ئه‌تاتۆرك، كه (91) ساڵه تائێستا توركیا هه‌وڵی بۆئهدات چی یه؟.یان پرۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبون له یه‌كێتی ئه‌وروپا چی یه؟.ئێستا توركیا ئه‌ندامه له‌هه‌موو شت (له‌ناتۆ، له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌بازاڕی هاوبه‌ش، له زۆربه‌ی هاوپه‌یمانێتی و دانشتنه خۆرئاواییه‌كان....بۆ دوایی) ..لهئهوروپاشهو له‌ئه‌وروپاش نییه..!..مۆدێرنیزه‌كردن بۆ توركیا یانی خۆرئاوایی كردن (غهربهنهكردن-Westernization) ..خۆرئاوایی كردن یانی به ئه‌وروپایی كردن (Europeanization) ئهورهپهكردن یانی دیموكراتی كردن (Democratization) .كه‌وابێت ده‌بێت گرفتی توركیا بۆ پرۆسه‌ی به‌ئه‌ندام بونی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مه بێت كه‌ناتوانێت بگاته دیموكراسییه‌تی ڕاسته‌قینه، خۆ ئه‌گه‌رنا، ترابزۆن و ئه‌نتالیاو ئیزمیر و ئیستانبوڵ، چ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی ئۆروپا هه‌یه؟.ڕێژه‌ی یانه‌كانی شه‌وانه‌و دیسكۆ و كڵهپ و گه‌یی و گێڵ فرێندو ساختهخانهكان له‌توركیا، ڕێژه‌ی جه‌وله خه‌ڵه‌تێنه‌رو ئه‌فسوناوییه‌كانی ئۆغلۆ، سه‌دان كیلۆمه‌تر لهئیسلامێكی ههقیقیهوه دووره.
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه، توركه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه هاتن بۆئه‌م ناوچه‌یه، ئیسلامیان وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانیان به‌كارهێنا، یاخود ئاینی ئیسلام باكگراوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی بووه تا ده‌گاته " سوڵتان عه‌بدولمه‌جید"..؟.چونكه دواتریش به‌پێی ووته‌ی "نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان" له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه له ساڵی (2002) ده‌سته‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست، توركیا به‌رگی ئیسلامی داكه‌ندووه".ئه‌ردۆغان بۆخۆی یه‌كێك بووه له خوێندكاره‌كانی ئه‌ربه‌كان له‌حزبی "فه‌زیله‌ی ئیسلامی" له‌پشت باخچه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه، دوای لێكترازانێك هه‌ڵهاتووه.
كه وایه، به‌گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، كۆمه‌ڵێكی ئاوێته‌و ئالۆزه، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و نیۆخۆیی ترسناكدایه، كه‌وتونه‌ته به‌ر دووڕیان و سه‌رلێشێواوییه‌كی ئایدۆلۆژیی (واته ڕێبازی ڕه‌فتاره سیاسییه‌كان نادیاره)، له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌مه‌چه‌شنی سه‌له‌فییه‌تی توندڕه‌و، ئیسلامی میانڕه‌و، گویلهنیزم، چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی، كارتێكردنی ئامرازه‌كانی پۆست مۆدێرنه...هه‌ڕه‌شه‌كانی تر.له‌هه‌ر ساڵێكدا (100000) سه‌د هه‌زار تورك ته‌نها به‌جگه‌ره ده‌مرن، لهڕاپرسییهكی (Mbc.net) دا هاتووه، كه ته‌نها (243000) دووسه‌دو چل و سێ هه‌زار مه‌شروبخۆر، به‌نمونه وه‌رگیراوه، هه‌ر توركێك له‌وانه ڕۆژانه (1-1، 5) لیتر كحول به‌كارئه‌هێنێت.له‌ساڵی (2006) یشه‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه، هه‌موو ساڵ دووهێنده ئه‌بێت..
دووه‌م: كێشه‌ی كورد له‌توركیا
كورد، گه‌لێكی په‌رته‌وازه‌و به‌ربڵاو، له‌ڕۆژئاوای ئاسیا‌و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژین، به‌گشتی ده‌كه‌ونه سه‌ر چیاكانی زاگرۆز و تۆرۆس (به‌گشتی هه‌موو زنجیره شاخه‌كانی كوردوستان پێی ده‌ڵێن زاگرۆز) .مێژوو به‌بیری نایا ئه‌م میلله‌ته چه‌ند سه‌ده‌و هه‌زاره‌یه قوربانی ئه‌دا، كه‌چی كاروانه‌كه‌ی ههرناگاته شوێنی خۆی، نزیكه‌ی (50-60) ملیۆن كورد هه‌ن، ئێستا ساڵی (2014) یه، به‌شێكی زۆر له‌وڵاته پیشه‌سازیی و مامناوه‌نده‌كان، پلانی درێژخایه‌نیان بۆ (2020) و (2040) هه‌یه.كه‌چی تائێستا له‌كۆی (50) ملیۆن كورد، (1) تاكه كورد نازانێت ساڵێكی تر، نه‌خێر دوو، چوار، ، ده ساڵی كورد چی به‌سه‌ر دێت.!.بۆ؟ چونكه ئه‌و ئه‌قڵه‌ی كوردی تێكداوه، زۆر گه‌وره‌تره له‌و ئه‌قڵه‌ی كورد خۆی، گرفتی جینات و ئازاد نه‌بونی ئه‌قڵی كوردی، هه‌ره مه‌ترسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئاگای له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی نییه.ماوه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی مه‌زهه‌ب و خورافاتدا، ماوه‌یه‌ك به‌ژێر فشاری ئیمپریالیزم دا، هه‌ر ده‌یه‌و پرسی كورد له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێكدا بووه.ئه‌مڕۆكه پرسی كورد له‌ده‌ستی ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌كانی عێراقیشدا نه‌ماوه، بووه به تۆپیكێكی جیهانی..له ڕابردوودا توركه‌كان به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی خۆیان هیچ ڕێگه‌یه‌ك، هیچ پیلانێكی تراژیدی و مه‌رگهێنه‌ر نه‌ما، نهیگرنهبهر، بۆ له‌ناوبردن و كهپتكردن و تاخیركردنی قه‌زیه‌ی كورد، وا بۆی ده‌چوون جیهان توركیا نابینێت، به ئه‌وروپایان وتوه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بووه.!.به‌گشتی بۆ توركیا چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌قۆناغی ئاشتی و شه‌ڕی كۆبانی دا وه‌ستاوه.
سێهه‌م: له‌م كاته‌دا توركیا خۆی كێشه‌ی قوبرسی زیندوكرده‌وه.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م (2014) یه‌وه، كێشه‌ی قوبرس سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، میدیاكانی جیهان، ناوه‌نده توركی و یۆنانییه‌كان به‌چاوێكی دوژمنانه‌ی كۆنه‌وه، قسه‌له‌سه‌ر یه‌كتر ئه‌كه‌ن، وه‌ك پێشوتر لهنوسینێكمدا جیاوازی نێوان باكوری قوبرس، كه ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی له (100000) سه‌د هه‌زار تێناپه‌ڕێت، له‌گه‌ڵ باشوری كوردستاندا ڕه‌تكردبوه‌وه، ئێستا لای خواره‌وه، دیسان وێنه‌یه‌كی تری كێشه‌ی قوبرس بۆ خوێنه‌ر ئه‌خه‌ینه ڕوو:
سایپرۆس- Cyprus، دوورگه (جه‌زیره) یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ڕووبه‌ره گشتیه‌كه‌ی ته‌نها (9250) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكه‌كه‌ی قوبرسی ئۆرجیناڵ بون، نه به‌تورك نه یۆنانی خۆیان ناوزه‌ند كردووه، ئیستعماری به‌ریتانیا ئه‌وساش و ئێستاش كاریگه‌ریی خۆی لێره خستووه، له‌ساڵی (1947) به‌دواوه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی خۆیان نارده (باكوری قوبرێ)، تا له‌دوایدا ڕێژه‌ی توركیان له‌م ناوچه‌یه زیادكرد و گه‌یاندیانه (50%) .كاتێك حكومه‌تی یۆنانی فشاری زۆری هێنا، ساڵی (1974) توركیا لهڕێگهیهی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازییه‌وه، شه‌ڕی له‌سه‌ر كرد.
ساڵی (1983) كۆماری قوبرێی باكور، له‌سه‌ر ده‌ستی (ڕه‌ئوف دانكتاش) ڕاگه‌یاندرا.له‌ئه‌مری واقیعدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بونی هه‌یه، بهئێستاشیهوه ئه‌م كۆماره بۆ هه‌موو گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه، ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ (ئه‌نقه‌ره) ..چونكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پیا نه‌نراوه، ئه‌مه دوای قۆناغی شه‌ڕی نێوان یۆنان و توركیا دێت، كهپێشوتر ده‌یان هه‌زار كه‌سی له‌هه‌ردولا تیا كوژراوه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ناوبژیوانی ڕاگه‌یاندو كردی به (2) به‌شه‌وه، به‌شی باكوری بۆ توركیا‌و باشورهكهشی بۆ یۆنان، هیچ كام له‌م (2) ده‌وڵه‌ته‌ش ڕووبه‌ری وشكانی له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌زیره‌یه نییه (له‌هه‌رچوارلاوه به‌ئاو ده‌وردراوه)، بگره كلتوری خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان شێواندوه‌و داگیریان كردووه، ته‌نها له‌مه‌ڕ زیادكردنی ڕووبه‌ری ئاویی و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌رنا هیچ قازانجێكی تر له‌م دورگه‌یه ناكه‌ن.
به‌درێژایی قه‌راغه ئاوییه‌كان، باكوری سایپرۆس واته به‌شه توركییه‌كه‌ی له‌هه‌ر (3) شاره بچوكه‌كه‌ی (نیكۆسیا، گێرنه، ماگۆسا) ده‌زگای ئه‌منی و هێزی سه‌ربازیی توركی لێیه.سنوری نێوان ئه‌م قوبرسه لهتكراوهلهم دورگه‌یه به‌سه‌ر (2) ده‌وڵه‌تدا، له‌چه‌ند لاوه شه‌قامێكه، ته‌نانه‌ت پایته‌خته‌كه‌یان (نیكۆسیا) كردووه به دووبه‌شه‌وه.به‌ریتانییه‌كان و یوئێن سنوره‌كه‌یان داناوه، له‌هه‌ندێ شوێنیش ته‌لێكی شهبهكاوییان داناوه، به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌یی (65%) سنوری به‌شه یۆنانییهكهو (35%) یش به‌شه توركییه‌كه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێك له‌هه‌ره شاره ڕه‌سه‌ن و ڕاقییهكانی كۆنی قوبرس قه‌ده‌غه‌كراوه، هیچ لایان تیایدا نه‌ده‌بێت بژین، نهگوزهربكهن.(وه‌ك له‌و نه‌خشه‌یه‌دا دامناوه) :
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئه‌مانه‌دا جیاوازیی نێوان (2) سایپرۆس زۆر به‌جوانی دیاره:
*قوبرسی باكور موسڵمانن.باشور مه‌سیحین.
* ئه‌میان پاره‌كه‌ی لیره‌ی توركییه، ئه‌ویان یۆرۆیه.
* ئه‌میان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ئه‌ویان یه‌كێتی ئه‌وروپایه.واته خه‌ڵكی قوبرسه یۆنانیه‌كه، بێ ڤیزا به‌جیهاندا ئه‌گه‌ڕێن.(یه‌ك پارچه زه‌وییه‌كی وا چه‌ندین جار داوای سه‌رله‌نوێ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كراوه)
* ئه‌میان ڕوبه‌ری ئاوییه‌كه‌ی و ژینگه‌كه‌ی كه‌متر خزمهتكراوه، له‌لایه‌ن توركیاوه.ئه‌ویان ڕووبه‌ری ئاوییه‌كه‌ی زیاتره‌و، سیسته‌می ڕێگاوبانیان ئهوروپیتره.بێجگه له‌سروشتی مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
جیهان تینوی ووزه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی عێراقه‌وه، كه‌پێشبینی ده‌كرێت بۆ ساڵی (2020) بڕی (7، 6) ملیۆن /به‌رمیل نه‌وت، له‌ڕۆژێكدا به‌رهه‌م بهێنێت.توركیا و یۆنان و قوبرس، وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی، لهگرانیهكی سوته‌مه‌نیدا ده‌ژین، لیترێك به‌نزین له قوبرس و له ئیستانبول له‌نێوان (3-4) دۆلاردایه، له‌هیچ شوێنێكی عێراق ناچێته دۆلارێك.یۆنان زیاتر تینووه به‌سه‌رچاوه‌كانی ووزه، نزیكه‌ی (3) ساڵیشه تووشی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه، به‌هۆی پێدانی زیاده‌ی قه‌رزه‌وه به‌هاوڵاتیان..له‌م كاته‌دا كه‌جیهان و ناوچه‌كه سه‌رقاڵی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌مه‌یه‌كی گه‌وره‌ن، به‌یانیه‌كی زوو، بوو به‌هۆسه: نه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه له‌قوبرس و ههلیكۆبتهرێكی یۆنانیش كه‌وتۆته خواره‌وه!.
له‌واقیعدا، نه‌وت و غاز له‌و سنوره ئاوییه‌ی به‌شه یۆنانییه‌كه، له‌مێژه بونی هه‌یه، به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی (ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی) له‌دوای شه‌ڕ، به به‌شداری یوئێن (UN) نوسراوه: له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و غاز‌و سه‌رچاوه‌كانی تری ووزه له‌هه‌ر سنورێكی ووشكانی و ئاویی، قوبرسی توركی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌خاله‌ت بكات...بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ی لایه‌نه ئابوریی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م گرفته‌ی ئێستا، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، ڕوون ده‌كه‌مه‌وه:
یه‌ك: به به‌رواری (19/4/2004) حكومه‌تی كۆماری قوبرس له‌گه‌ڵ كۆماری میسری عه‌ره‌بیدا، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان له (5) مادده‌و كۆمه‌ڵێك به‌ند پێكهاتووه، مۆر و ئیمزاكردووه، بۆ ده‌رهێنانی غاز‌و ناردنی بۆ میسر، به‌شێكی ئه‌و غازه‌شی ده‌رئه‌كرێت له‌سنوری (قوبرس –ئیسرائیل) دایه، له‌سه‌ر حیسابی ئیسرائیل میسر ده‌ری ئه‌كات، تا ئێستا ئیسرائیل بێده‌نگی لێكردووه..(وه‌ك له‌م نه‌خشه‌یه‌دا دیاره) :
دوو: به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی غاز و سه‌رچاوه‌كانی ووزه، له‌كۆتایی ئه‌م مانگی (ئۆكتۆبه‌ری 2014) یه‌دا، توركیا كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوی (ڤارڤارۆ) به حیمایه‌تی (2) كه‌شتی دیكه‌ی سه‌ربازیی ناردۆته سه‌ر سنوری قوبرسی یۆنانی، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی قوبرسی توركی مافی ده‌ستوه‌ردانی به‌خشیوه‌تی، وه‌كاله‌تی لێوه‌رگرتووه...ناوی كه‌شتی (ڤارڤارۆ) ناوه ئۆرجیناڵه‌كه‌ی نییه، به‌پێی توركیا خۆی ناوه‌كه له (بهربوس) ه‌وه هاتووه، خه‌لیفه‌ی سه‌روه‌ختی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی، كه سه‌ركردایه‌تی فه‌تحكردنی ئه‌و ڕێره‌وه ئاوییانه‌ی بۆ توركیا كردووه، له‌میدیا جیهانییه‌كانیش ناوه‌كه به (باربارو) هاتوه، له (به‌ربه‌ریه‌ت) ه‌وه هاتووه، به‌ربه‌ریزمی توركی كه‌ڕووی تێكرد، یان ده‌كوژێت، یان ده‌خوات، یان ملی ئه‌شكێنێت.
سێ: به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ سنوره ئاوییه‌كان (قانون میاه البحریه) توركیا سه‌رپێچی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.وه به‌پێی (AOZ) كه حه‌ره‌می پیرۆز‌و هێڵی سووری ئاسایشی ئاوییه لای ڕێكخراوی زیورخ (Asylum Organization zhurich) ..بۆیه ئێستاكه میسر‌و ئیسرائیل و قوبرسی یۆنانی هه‌موو دژی توركیایه، ئه‌و غازه‌ش له‌قوبرس دۆزراوه‌ته‌وه، دراوه به كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی، كۆمپانیایه‌كی میسریش له‌گه‌ڵی به پشك هاتووه، چونكه میسر نزیكه‌و كولفه‌ی هه‌رزانتره.
چوار: توركیا بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌م كێشه‌یه‌ی زیندوكرده‌وه؟.چونكه پێی وابو، له‌پرسی كۆبانی و هاوكاریكردنی داعش دا، باش بۆی ده‌چێته سه‌ر.كهزانیتی ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كۆبانی یه‌كده‌نگ بون، جیهان توركیا به كاراكته‌رێكی ناشرین سه‌یرده‌كات.هاته‌وه بۆ قوبرس.تاوه‌ك كارتێك به‌كاریبهێنێت، هه‌م هاوكارییه‌كانی بۆ داعش، هه‌م فشاره‌كانی سه‌ر توركیا كه‌م بكاته‌وه.
توركیایه‌ك، ناحه‌زی ئێران و ئه‌سه‌ده، دژی كورد‌و په‌كه‌كه‌یه، میسر‌و ئیسرائیل دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن، قوبرسی یۆنانی و یۆنان، دوژمنی له مێژینه‌ین، ڕووسیا (له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا توركیا به‌كارهێنراوه بۆ ده‌وردانی سۆڤیه‌ت) ئێستاش له‌جێگیركردنی ڕۆكێتی پاتریۆت لێی به‌گومانه، به ته‌نێكی ئیزدواجی لێی ئه‌ڕوانێت..ئه‌ڵمانیا له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپاوه، له‌یه‌كه‌م چركه‌وه دژیه‌تی و سوعبهتیشی پێدێت، كه توركیا داوای ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.دوورنییه له‌ئاینده‌یه‌كدا داعش ببێته كێچ و بچێته كه‌وڵی توركیاوه، لهبهراییترین مامه‌ڵه‌ی دژ به" توركیا" ڕه‌نگه داعش چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه دژی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بڵاوبكاته‌وه.داعش چه‌ندین جار میتی توركی خه‌ڵه‌تاندووه، برینداره‌كانی خۆی ده‌نارده توركیا و، له نه‌خۆشخانه‌كانیان ته‌سویری ده‌كردن و نیشانی جیهانی ئه‌دا.
بۆ ئه‌م به‌دواداچونه سودم له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتووه:
1- Yucel Bozdaglioglu: Modernity، Identity and Turkey، s Foreign Policy، Insight Turkey، 2008، pp55-76.
2- John Baylis.Steve Smith: The Globalization Of World Politics " An International Relations.Fifth edition.Oxford University Press- 2011.
3- تركیا تنتشر اسگول (بربروس) فی البحر المتوسگ:
http://www.albayan.co.uk/event.aspx?ID=1631
4- زنجیره سیمناره تۆماركراوه‌كانی پرۆگرامی ماسته‌ر و دكتۆرا-به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زانكۆی (Near East University) له كۆماری قوبرسی توركی.(تێبینی: نوسه‌ر خوێندكاری ماسته‌ره له‌هه‌مان به‌ش و زانكۆ) .
5- الشروق: الغاز المێری المستباح، تنشر اتفاقیهترسیم حدود البحریه مع قبرێ.
http://www.shorouknews.com/news/view.aspx?cdate=12112012&id=f9ea80af-8ee1-4e8f-b4a8-6779f86def32
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.