شه‌ڕ له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه، دوو مۆتیڤی سه‌ره‌كی هه‌بووه، یه‌كێكیان، فراوانخوازییهو مه‌به‌ستێكی ئابوریی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌ویتریان، ئیتنییه و بۆ پاراستنی ناسنامه‌و شوێن و ناشناڵێتی یه. وه‌ك ساموێڵ هۆنتگتۆن له به‌یه‌كداكێشانی شارستانییه‌ته‌كان (Clash of Civilization) دا، به‌وه ناوزه‌ندی ئه‌كات، ململانێیه‌كی ئایدۆلۆجی و سیاسیی و ئابوریی نییه، به‌ڵكو تاكه‌كان له‌مه‌ولا له‌ڕێگه‌ی كلتور‌و دین و ناسنامه‌وه خۆیان پێناسه‌ده‌كه‌ن. شه‌ڕی مان و نه‌مانی بونیاده پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌ر كیانێكه.
ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌كه‌ی شه‌ڕی داعش وه‌ربگرین، ئه‌وا داعش وه‌ك هه‌ر ڕووداوێك، درێژكراوه‌ی چیرۆكه‌كانی پێش خۆیه‌تی، چیرۆكی پێش ئه‌م به‌هاری عه‌ره‌بییه، به‌هاری عه‌ره‌بی درێژكراوه‌ی (11ی سێپته‌مبه‌ره) . ئه‌ویش درێژكراوه‌ی جه‌نگی سارده، جه‌نگی ساردیش درێژكراوه‌ی دووه‌مین جه‌نگی جیهانییه، دووه‌م جه‌نگی جیهانی درێژكراوه‌ی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی و دابه‌شكردنی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه له‌ناوچه‌كه‌و، هه‌روه‌ها شكانی ئه‌ڵمانیای نازییه. . . ئینجا. . . ئینجا. . . وه‌كو ئه‌ڵقه‌و زنجیر گرێدراون.
له‌ئێستادا، سه‌ره‌كیترین ڕه‌هه‌ندی جه‌نگ وه‌ربگرین، دابه‌شبونێكی نوێیه له‌جیهاندا، كهسهرهتاكهی له شۆڕشی سوریاوه ده‌ستی پێكردووه. واته ئابوریی تاكه پاڵنه‌رو ئامانجی شه‌ڕیشه، وڵاتێك بۆ به‌هێزبونی هه‌ژموونی ئیكۆنۆمیكی خۆی، یاخود بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كێشه كهڵهگهبووهكانی ناوخۆی، خۆی سه‌رقاڵ ئه‌كات به‌دروستكردنی جه‌نگێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی. بۆئه‌وه‌شی شه‌رعییه‌ت به‌شه‌ڕه‌كه بدات لای خه‌ڵكه‌كانی خۆی، دوو به‌رگ دروسته‌كات، یه‌ك (دین) دوو (نه‌ته‌وه) . واته به‌ناوی دین و قه‌ومییه‌ته‌وه، كۆی ده‌سته‌ڵاته جیهانییه‌كان خه‌ڵك فریوئهدهن، بۆ یارییه‌كی ترسناك (بڕواننه، ئهتڕوحهكانی ماكیاڤیللی –ساڵی 1962 چاپی یه‌كه‌می ده‌رچووه) . ئێستا جه‌وله‌یه‌كی تر له‌شه‌ڕ، دوای جه‌نگی سارد ده‌ستی پێكردۆته‌وه، پێش ئه‌م جه‌نگه ئه‌وه‌ی گرنگ بو، " جیۆ-پۆڵه‌تیك" و پێگه‌ی ستراتیژیی وڵاتان بو، دوای ئه‌م جه‌نگه ئه‌و گرنگییه كاڵبوَیهوه، له‌جێگه‌ی بازاڕ و ووزه‌و لقه‌كانی تری ئابوریی بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه، قه‌ته‌ر ڕووبه‌ره‌كه‌ی ئه‌ونه‌ی دوو سۆپه‌رماركێتی گه‌وره‌ی هه‌ندێ وڵاته، زیاد له‌ده‌یان وڵاتی جیهان بایه‌خی هه‌یه، زۆرنمونهی دیكه‌ش هه‌یه. . دابه‌شبونه‌كه بۆ باڵانسی هێز له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ئاوهایه:
" چین و ڕووسیاو ئێران و شیعه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌و هه‌ندێ گرووپ له‌لایه‌ك" له‌لایه‌كی تریش " ئهمریكاو ئه‌وروپاو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی " ه. . توركیا كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڵوێست و بڕیارێكی ئیحراج، له‌هاوپه‌یمانێتی خۆرئاوا‌و ئه‌ندامێتی ناتۆدا بمێنێته‌وه‌و، به‌كاربهێنرێت، یان بگه‌ڕێته‌وه بۆ تێزه‌كه‌ی داود ئۆغلۆ كه له كتێبی " قووڵایی ستراتیژیی" دا باسی ده‌كات، خاڵه به‌هێزه‌كانی "هێز" له‌توركیا وه‌گه‌ڕبخات و له‌گه‌ڵیدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات و سنوره كۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. واوه‌تر له‌مه یاریكه‌ره سه‌ره‌كی و مه‌به‌ستداره‌كان، ئهمریكاو ئێران و توركیان، نه‌ك داعش و كورد و كۆبانی و. . . تاد. ئه‌مانه‌و ئه‌وانی تریش ئامرازی یاریكردنن. نه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كیی و تارگێتی گرنگی شه‌ڕه‌كه. كانتۆنه‌كان و كورد‌و یه‌كه‌كانی تری ناوچه‌كه چی‌یان به‌سه‌ردێ، ئه‌وه ته‌نها ئیراده‌و ژیرێتی سیاسیی خۆیان ده‌زانێت. یانی تائه‌و ئاسته بابه‌ته‌كه ئه‌ونه گه‌وره‌یه، په‌یوه‌سته به‌كه‌وتنی ئێران یان توركیا یان ئه‌مریكاوه.
باشوری كوردوستان، بڕیاریدا پێشمه‌رگه‌و هێز ڕه‌وانه‌ی كۆبانی له‌ڕۆژئاوا بكات. . ئه‌مه پیاوه‌تی و به‌زه‌یی پیاهاتنهوهو كوردایه‌تی و خوێندنه‌وه‌ی خێڵهكییانهو سروود‌و هاچوهوژچی ناوپه‌رله‌مان نییه، . . ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌مه‌وه‌یه بێ شه‌رم ئه‌بێت باس بكرێت، "ساڵه‌ح موسلیم" بیست ڕۆژ پێش ئێستا (له‌م كۆتایی سێپته‌مبه‌ری 2014) یه‌دا، سه‌ردانی توركیای كرد، هاته‌وه وتی: توركیا داوای ته‌سلیمبون و دهڵاڵیتی لێكردوین، نایكه‌ین و ئه‌جه‌نگین، تامردن ". . كه‌چی زۆری نه‌برد له‌ڕێگه‌ی " بارزانی" یه‌وه ناچار ته‌سلیم بو، ئێ ئه‌مه هه‌ر هه‌مان شته، به‌س كورده. ده‌بو واش بێت تا تهوقهكه بشكێت، . . یانی به‌كورتی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوا هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆی گۆڕی ڕووه‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و دژی ئه‌سه‌د. . كه ئاشكرایه له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌سه‌د به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه یارمه‌تی یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده‌ی داوه‌و، په‌یوه‌ندییان هه‌بووه. سه‌ره‌نجام توركیا به هه‌ماهه‌نگی بارزانی ڕازی بوو، (2000) پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌مدا، له‌ناوخاكی توركیاوه بچنه كۆبانی، وه‌كو چۆمسكی دیاریكردووه، پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانی توركیایه‌و یه‌په‌گه‌ش دژیه‌تی. . بۆ توركیا دژایه‌تی و ڕووخانی ئه‌سه‌د زۆر گرنگتره له‌پاڵپشتی و به‌كارهێنانی داعش، هێدی هێدی ئه‌وه ڕوونتر ده‌بێته‌وه داعش له‌ئاینده‌یه‌كدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر توركیا.
كه‌واته، كۆبانی دوو ڕووی هه‌یه:
له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه، كورد و یه‌په‌گه بردیانه‌وه، شه‌ڕێكی شهرافهتمهندانهشیان كرد، توركیا و هه‌موو ناوچه‌كه سه‌رسام بون، كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌موو جیهان و میدیاكان وا به‌گرنگییه‌وه باسی كۆبانی یان ئه‌كرد، سه‌د ساڵی ڕابردوو هێنده‌ی ئه‌و مانگه باسی كورد نه‌كراوه له‌دونیای ده‌ره‌وه‌دا. .
به‌ڵام له‌ڕووی سیاسییه‌وه، په‌یه‌ده‌و كورد دۆڕاندیان. دوور نییه توركیا له‌ئاینده‌یه‌كدا په‌یه‌ده وه‌ك پشتێنه‌یه‌ك بۆپاراستنی خۆشی به‌كاربهێنێت. .
با بیرمان نه‌چێت توركیا ئێستا له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌دۆخێكی شلۆق و ناجێگیردایه، كێشه‌ی قوبرس جارێكی به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و غاز له‌ژێر سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه. كێشه‌ی ناوخۆیی، گرفتی په‌كه‌كه. . هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌مریكا نایه‌وی به‌مزوانه به‌جدیی له‌داعش بدات، تا یه‌كه یه‌كه ئیمزا به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات بچنه تای هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.