له‌به‌رئه‌وه‌ی له (10/3/2014) ه‌وه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك به بیانوی چاكسازیی لهبیرهنهوتهكان و بۆڕییه‌كان له نێوان (كه‌ركوك-جه‌یهان) دا، ڕاگیراوه. دواتریش ڕووبه‌رێكی كه‌وته ده‌ست داعش، حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش ماوه‌ی ساڵێكه كۆمپانیای نه‌وتی باكوری له كه‌ركوك هه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆشكردووه. . له‌به‌رانبه‌ردا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور، به‌پێی كۆمپانیای سۆمۆ، ته‌نها له مانگی (ئه‌یلولی 2014) ه دا، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌سره گه‌یشتۆته (76، 2) حه‌فتاو شه‌ش ملێون و دووسه‌د هه‌زار به‌رمیل، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك به‌رانبه‌ر دۆلار به (90، 761) نه‌وه‌د دۆلار‌و حه‌وت سه‌دو شه‌ست و یه‌ك سه‌نت دانراوه، واته ته‌نها له‌م مانگه‌دا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌سره له‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه، بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و له‌وێشه‌وه له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به بازاڕه‌كانی جیهان فرۆشراوه، كردویه‌تی به (6، 916000000) شه‌ش ملیار‌و نوسهدو شانزه ملیۆن دۆلار. به‌نزیكه‌یی بۆ كۆتایی ئه‌مساڵی (2014) یه ده‌گاته (82) ملیار دۆلار له‌ساڵێكدا ته‌نها له‌داهاتی نه‌وتی به‌سره. به‌پێی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش، بڕی هه‌نارده‌كردن له‌ڕۆژێكدا بۆ (2، 400000) دوو ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل به‌رزئه‌بێته‌وه، نرخی ههربهرمیلێكیش بۆ ساڵی (2015) به (90$) دانراوه، ئه‌گه‌ر كرێی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و دیكه‌ی لێدهربهێنی، ئه‌وا به ووشكی هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م عێراقه (216000000) دووسه‌دو شانزه ملیۆن دۆلاری هه‌یه.
یه‌كێك له‌هه‌ره سیفاته خراپه‌كانی نه‌وت له‌هه‌ر وڵاتێكدا، ئه‌وه‌یه كه‌رته‌كانی تری تیا فه‌رامۆش ئه‌كرێت، له‌بری پاڵپشتێكی باش بێت بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی: كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی، سه‌ربازیی، خوێندن و په‌روه‌رده، سیسته‌می بانكی و بازاڕ. به‌ڵكو وایكردووه ئیختراقی ئاسایشی نیشتمانی بكات له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیش هه‌موو ئه‌و كه‌رتانه‌ی تر فه‌رامۆشكراوه له‌ناو خودی لقه‌كانی " ووزه" دان، وه‌كو كاره‌با. . . چ جای بۆ عێراقێك كه (2) ڕووباڕی گه‌وره به پایته‌خته‌كه‌یدا بڕوات و (8) ده‌ریاچه‌ی هه‌بێت. . سریلانكا چه‌ندین ئیتنۆ و ئاینی جوداشی تیایه به گهڵاچایی توانیویه‌تی ژیانێكی دیموكرات و بێده‌نگ بۆ (24) ملیۆن هاوڵاتی خۆی دابین بكات. عێراقیش خاوه‌نی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار بێوه‌ژنه، ڕۆژانه ئه‌وه‌نده‌ی تیائهكوژرێت كه‌س نازانێت، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی چه‌نده. !.
* نه‌وت و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، شۆڕشی پیشه‌سازی به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێت، له كاركردنه سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پێناسه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازیش بریتییه: له گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له شێوازی به‌رهه‌مهێناندا، به‌هۆی داهێنان و دروستكردنی ئامێری میكانیكییه‌وه، كه كشتوكالڕ و پیشه‌سازی و گه‌شه‌پێدانی وزه‌ی بزوێنه‌ر و و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره له كارگه‌كاندا ئه‌گرێته‌وه، له باتی به‌رهه‌مهێنانی بچوك له ماڵدا. بۆیه پیشه‌سازیی به‌گشتی، ته‌وژمی سه‌ره‌كی خۆی له دروستكردنی ئامێری هه‌ڵمی له ساڵی 1776 و، ئامێری كاره‌با له ساڵی 1831 وه ده‌ستهێنا و به‌م دوو ئامێره‌وه سیستمی كارگه‌ی گه‌وره دروست بوو. پێویستییان بهووزه حه‌تمی بو. . ئیمڕۆكه جیهان گه‌یشتۆته ئاستی گه‌ڕان لهفهزاداو، سه‌رده‌می جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و دروستكردنی پێڵاوی قسه‌كه‌ر و ڕۆبۆتی شه‌ڕكه‌ر و فڕۆكه‌ی فڕۆكه هه‌ڵگر وكارگهو كارخانه‌ی گه‌وره گه‌وره. . . تاد. . هه‌موو ئه‌مانه به‌پاڵپشتی سه‌رچاوه‌كانی ووزه ده‌چن به‌ڕێوه، بۆیه جیهان تادێت زیاتر تینوی ووزه‌یه. نه‌وت و غاز نزیكه‌ی 66% ی هه‌موو ئه‌و وزه‌یه پێكدێنن كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا به‌كاردێت، یه‌ده‌كی نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا نزیكه‌ی 89% ی یه‌ده‌كی هه‌موو جیهان پێكدێنێت. گرنگی ئابوریی نه‌وتیی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خۆی له زۆری یهدهكهكهی و كه‌می به‌كاربردنی ناوخۆدا ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌لڕ ڕێژه‌ی زۆری به‌رهه‌مهێنان و تێچوونی كه‌می به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیله نه‌وت، هه‌روه‌ها بوونی چه‌ندین كێڵگه‌ی زۆر گه‌وره. . له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌مو جیهان پشت به نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت.
به‌پێی نه‌خشه‌ی كێلگه نه‌وتییه‌كانی عێراق، زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له هه‌مان كاتدا 80% ی غازی سروشتی عێراق له هه‌رێمی كوردستاندایه. به‌پێی ئاماره ئه‌وروپیه‌كانیش ئه‌و كێڵگانه‌ی نه‌وتی خاو له عێراقدا كه ئاماده‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنان، نیوه‌یان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه. .
له‌ڕاستیدا بڕی نه‌وتی خاو و ساڵی كۆتایی هاتنیشی زانراوه، به‌پێی ئاماره ئه‌ورپیه‌كان دوای (43) ساڵیتردهبێت (كه‌زیاتر پشتی به ئاژانسی ووزه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌ستووه له‌ساڵی 2006 بڕی نه‌وتی خاوی ئێستا‌و واده‌ی كۆتایی هاتنه‌كه‌ی دیاریكردووه) واته ئه‌گه‌ر له‌ساڵی 2035 دا نه‌وتی خاو ته‌واو ببێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان تا (10) ساڵی‌تر نه‌وتیان ده‌بێت و باكوری ئه‌مریكاش تا (9) ساڵی‌تر و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تا (88) ساڵی‌تر. . له‌كاتێكدا نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كوردستاندا تا (132) ساڵی‌تر ده‌مێنێته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كان 5% ی نه‌وتی ئاماده بۆ ده‌رهێنان له‌جیهاندا، ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه (به‌ناوچه‌ی كه‌ركوكیشه‌وه) و نه‌وتی كوردستان یه‌كێكه له نه‌وته باشه‌كانی جیهان به‌هۆی كه‌می ماده‌ی گۆگرد (S) تیایدا ده‌توانرێت به‌ئاسانی بگۆڕدرێت بۆ (به‌نزین –كیرۆسین) و پێویستی به‌هه‌وڵی زۆر نیه بۆئاماده‌كردنی. . . بۆیه به‌گشتی له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌وه، گۆڕانكاریی سه‌ره‌كی له‌نه‌خشه‌ی ووزه‌ی جیهانیدا ڕوویداوه، كه ڕێڕه‌وی به‌كاربردن (اسهتلاك) و خستنه‌ڕووی سه‌رچاوه‌كانی ووزه‌و بهبازاڕیكردنی ده‌گرێته‌وه، گرنگترین ئه‌و گۆڕانه جهوههرییانهش، ئه‌كرێت ئاوها پۆلێن بكه‌ین:
یه‌كه‌م: په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیا له‌خێرا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا، واز هێنان له‌ئامێر و شێوازه ته‌قلیدییه‌كان، به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا چه‌ند ته‌كنیكێكی نوێی بۆخێرادهرهێنانی غاز‌و نه‌وت له‌شوێنه بهردهڵانهكان (سه‌خه‌ری) ه كاندا خسته ڕوو.
دووه‌م: له‌ساڵی (2009-2010) به‌دواوه، عێراق و هه‌رێمی كوردوستان، ده‌رگایان بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی خسته‌سه‌ر پشت، ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین فورسه‌تی مێژوویی ئه‌وه‌بو، كه‌نیوه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق به‌بڕی (70) ملیار/به‌رمیل. . خسته موزایه‌داتی ئاشكراوه. كه‌زیاتر له (50) گریبَهستیان به‌یه‌كجار هه‌ر له‌هه‌رێمی كوردوستاندا ئیمزاكراوه.
سێهه‌م: به‌رده‌وامی له‌په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری كه‌رتی نه‌وت و غاز، تادێت ڕێژه‌ی دهرهێنانهكه خێراتر و پتر ئه‌كات. (ڕۆژێك چۆڕه‌ی لێ ئه‌بڕێت، وه‌ك كه‌وگیر ئه‌م وڵاته كون كون كراوه) .
له‌گه‌ڵ هاتنی لێشاوی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ كوردوستان و ناوچه‌كه، ئاسایشی نیشتمانی كراوه‌ته قوربانی ئاسایشی ووزه و نه‌وت و غاز. له‌ناوچه‌كه‌دا عێراق و سعودییه و كوه‌یت به‌نه‌وت و غازه‌وه خۆیان مانیفهیست ئه‌كه‌ن، ئوردن و سوریا كێشه‌ی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یان هه‌یه، توركیا ئاسایشی ووزه‌ی خۆی له‌ئاودا ئه‌بینێته‌وه (كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ قوبرسی یۆنانی له‌ناكۆكیدان) . . ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نه‌وته، ترسی له‌سه‌ر ئایندهی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌نزین له‌و وڵاته‌دا.
* كوشتنی كات یان نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر.
خوێندنه‌وه، به‌دیدی تیۆری موئامهرات، ئه‌وه‌یه: واقعێكی سیاسیی ژێراو ژێر له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ده‌ریش كه‌تووه مه‌به‌ست لێی دابه‌شبونێكی نوێیه به‌ڕێگه‌ی تیرۆریزمه‌وه، به‌شی هه‌ره زۆری بۆ ئه‌و شڵه‌قانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌سیسته‌می سیاسیی جیهانیدا ڕویداوه، مرۆڤایه‌تی به‌دوو جه‌نگی جیهانی و، كۆتایی جه‌نگی سارد و، (11ی سێپته‌مبه‌ر) و به‌هاری عه‌ره‌بی و داعش و بازرگانه‌كانی چه‌كیشه‌وه ناوه‌ستێت. . شه‌ڕ شه‌ڕی مانه‌وه‌و ناسنامه‌و چاره‌نوسه. له كوردوستان ته‌نها ئه‌وانه‌ی له‌لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسییدان ئه‌زانن له‌چ كێڵگهیهكدان. هێزێكی وه‌ك (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) كه (4) ساڵ لهتهڕو ووشك په‌لاماری ئه‌داو، كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست قۆستیانه‌وه، ئێستا كهبێدهنگهو ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه جاران نه‌یانده‌زانی چ ده‌گوزه‌رێت، ئێستا كه له‌ناو كۆڕبه‌نده ههرێمایهتییهكاندان، ئه‌زانن كونه له‌كوێ دڕاوه. ڕۆشنتریش لێك نه‌گه‌یشتنێك له‌نێوان میلله‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورددا هه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێران وتوركیا و داعش و لایه‌نی دیكه‌ش ئه‌یانه‌وێت ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه له‌شه‌قامی كوردیدا په‌ره بسێنێت.
بودجه‌ی ساڵی (2013) ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان، كه داعش و شه‌ڕو نهفاقاتی پێشمه‌رگه و ئاواره‌ش نه‌بو (17) تریلیۆن دینار بو. بۆ ساڵی (2014) وا (11) مانگی لێ ڕۆشتووه، حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی به‌غدا، نهبودجهو نهمووچهی بۆ هه‌رێمی كوردوستان نه‌ناردووه، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور: عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵه‌و، ئه‌بێت مافی هه‌رێمه‌كان بدات. . . ده‌ستور له‌عێراقدا، نوسینه‌كه‌ی ڕه‌قه (جامده) به‌ڵام خوێندنه‌وه بۆی لاستیكیه، كێشه‌ی (ته‌فسیرو تهتبیقیشی) هه‌یه. كه‌سێك مێژووی عێراق بخوێنێته‌وه (كه پڕه له‌نیفاق و عیقاب و قیتال) هه‌م له‌په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كاندا، ته‌نها خه‌ڵكه ترسنۆكه‌كان باسی یاسا‌و ڕێككه‌وتن و ده‌ستورو بنه‌مای قانونیان كردووه. له (2003) ه‌وه بۆ ئێستا سه‌ركرده باڵاََكانی عێراق، (2003) جار پێشێلی ده‌ستور و ڕێككه‌وتنه‌كانیان كردووه، به‌ڵێنیان نه‌بردۆته سه‌ر.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه (13/11/2014) ڕێككه‌وتنێك ڕاگه‌یه‌نرا، كه به‌غدا بڕیاریداوه به‌شه مووچه‌ی هه‌رێم بنێرێت، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه (500) ملیۆن دۆلار ده‌نێرێت كه ئه‌كاته (600) ملیار دینار، له‌كاتێكدا مانگانه هه‌رێم ته‌نها بۆ مووچه (بێجگه لهنهفهقاتی ته‌شغیلی) پێویستی به (700) ملیۆن دۆلاره، كه‌ده‌كاته (850) ملیار دینار. ، هه‌رێمی كوردوستانیش (150000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی ده‌خاته ژێرده‌سته‌ڵاتی كۆمپانیای سۆمۆ (كۆمپانیای بهبازاڕیی كردنی نه‌وته له‌عێراقدا، ده‌یگه‌یه‌نێته ده‌ستی ئه‌و كۆمپانیا فره ڕه‌گه‌زه‌كانی كهلهبهندهره جیهانییه‌كان چاوه‌ڕێی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانن) . . . ئێمه له‌سه‌ره‌وه كورته‌یه‌كمان له‌سه‌ر دۆخی نه‌وتی و ئیداره‌ی داهات و سامانه مرۆیی و سروشتییه‌كانی ووت. كاتیه‌تی بپرسین عێراق چ پێویستی به (150000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردوستانه؟. زۆركه‌س شیكردنه‌وه‌ی ماتماتیكی له‌سه‌ربنه‌مای (500) ملیۆن دۆلاره‌كه ئه‌كه‌ن به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ئه‌یدات به به‌غدا، كه تیایدا به‌م پێیه هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم به (111، 11$) ده‌فرۆشرێت، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، به‌غدا خۆی به (90$) ئه‌یفرۆشێت، چما نه‌وت له‌هه‌رێم بكڕێت به (111، 11$) سه‌دو یانزه‌و یانزه سه‌نت. !!. بۆیه ئه‌مجۆره شیكارییه زانستی و لۆژیكی نییه، چونكه یه‌كه‌م: یاسای فرۆشتن نییه له‌نێوان هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كاندا، دووه‌م، ئه‌مه وه‌كو خاوهیهكه هه‌رێم ئه‌یدات به‌به‌غدا له‌پێناو بابه‌تێكی تردا، ته‌نها ئیغراكردن و وروژاندنێكی یه‌كتره بۆ لێك نزیك بونه‌وه‌ی زیاتر، جگه له‌وه‌ی هێشتا بودجه‌ی (2014) ی هه‌رێم نه‌نێرراوه بۆ هه‌رێمی كوردوستان، یانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه (2) ڕه‌هه‌ندی هه‌یه: یه‌كێكیان مه‌به‌ست لێی ئیستغلالكردنی كاته، هه‌نگاوێكه بۆ یه‌كخستنی به‌ره‌كان له‌دژی داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هاوسه‌نگییه‌كه تا بارودۆخی نێوخۆیی عێراق كه‌مێك ئارام بێت، هه‌تا شته‌كانی ده‌ره‌وه ئاماده ئه‌بێت. ئه‌ویتریشیان: ئه‌م باسه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بهغازهوه هه‌یه، په‌یوه‌ندیی به‌نه‌وته‌وه نییه، نه‌وت یانی ئابوریی، غاز یانی دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی. له‌خواره‌وه ورده‌كارییه‌كه‌ی باس ئه‌كه‌ین.
* هه‌رێمی كوردوستان ئه‌توانێت نه‌وت بفرۆشێت؟.
نابێت ئه‌وه بشاررێته‌وه، ڕۆژانه (100-120) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌قاچاخ له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌برێته ئێران، له‌كاتێكدا حزبه‌كان خاوه‌نی كۆمپانیا‌و گروپی خۆیان بن، شه‌رعییه‌ت بۆ هه‌موو كارێكیان ئه‌دۆزنه‌وه. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه جگه له (3) پاڵیوگهی قانونی و فه‌رمی له‌هه‌رێم (زاخۆ- خه‌بات – بازیان) له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا (70) پاڵیوگهی نایاسایی و نافه‌رمی كراوه‌ته‌وه، بۆ؟. چونكه نه‌وتی خاو قه‌ده‌غه‌یه بفرۆشرێت، ئه‌م پاڵیوگانه هه‌ر به‌حاڵ نه‌وته خاوه‌كه كه‌مێك گه‌رم ئه‌كه‌ن و، یه‌ك دوو مادده‌ی لێ ده‌رئه‌هێنن و، به‌ته‌نكه‌ر ئه‌یبه‌نه ده‌ره‌وه. لهڕابرودا ئه‌مه یه‌كێك بووه، له‌هۆكاره‌كانی دڕو دۆنگی نێوان (به‌غدا-هه‌ولێر) بێجگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه (2) نوێنه‌ری كورد (ڕۆژ نوری شاوه‌یس و هوشیار زێباری) له‌گه‌ڵ مالكی ڕێككه‌وتبون، كه هه‌رێم ڕۆژانه (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ئهنێرێتهدهرهوه و پاره‌كه‌ی ده‌داته به‌غدا، وه‌ختێك وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نه‌یتوانی ئه‌مه بكات، بودجه‌كه لهمهركهزهوه بڕدرا، دوای (40) ڕۆژ لهبڕانی بودجه، ئه‌و هه‌موو نوێنه‌ره‌ی كورد له‌به‌غدا بێئاگابون لێی، له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ به‌غدا، ڕایگه‌یاند، كه‌به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی بڕیوه. له‌دوای ئه‌مه‌ش حزبه‌كان پاره‌كانی خۆیان له‌بازاڕ كێشایه‌وه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش درێژه‌ی كێشا، تێچووی كاروباری سه‌ربازییش له ئابورییدا (تحدید و تخمین) ی نییه، به‌ڵكو چه‌ندی ویست بۆی خه‌رجده‌كرێت. .
ئێستا نزیكه‌ی (5) مانگ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر گرتنی موسڵدا، هه‌رێمی كوردوستان ناتوانێت وه‌ك جاران پوله‌كانی خوَی بداته ده‌ست "هالك بانك" ی توركییه‌وه، گریبه‌ستی (50) ساڵیشی هه‌یه، كه ساڵی (2017) پرۆژه‌كه ته‌واو ئه‌بێت و ده‌ست پێده‌كات (تا ئه‌وكاته. . . . . ) . تازه‌ترین ڕێككه‌وتن كه ئێرانی قه‌ڵس كردووه، كۆمپانیای (جینێڵ ئێنێرجی) ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردوستان مۆركردوه، له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌هه‌ردوو كێڵگه‌ی (بینا باوی) و (میران) جیهان چاوه‌ڕێی خستنه‌گه‌ڕی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یه كه له‌ساڵی (2018) به‌رهه‌می غازی ئه‌م دوو كێڵگه‌یه بگه‌یه‌نێته توركیا. كه بڕی غاز تیایاندا، مه‌زه‌نده ئه‌كرێت به (11. 4) تریلیۆن مه‌تر سێجا. به‌به‌های (2، 6) دوو ملیار‌و شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار. .
* ڕێككه‌وتنی كاتی و پلانی دوور خایه‌ن.
هه‌میشه به دوو هێڵ سیاسه‌تێكی درێژخایه‌ن ته‌ماشا ئه‌كرێت، به ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی ووزه‌و ڕێككه‌وتنه مۆركراوه‌كان هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌ته‌ڵه‌ی گۆڕانكارییه نوێیه‌كان نه‌كرێت، سیاسه‌تێك ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوریی بینا بكرێت و جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت، ئابوریی بێت، له‌یه‌ك چركه‌و هه‌نگاودا ئیفلاسبون له‌ڕێگه‌دایه، چه‌ند دیمه‌نێك بۆئه‌مه هه‌یه: یه‌كه‌یه‌كی ئیقلیمی به‌یه‌كجار هاڕڕه بكات، وه‌كو میسری سه‌رده‌می موباره‌ك، یه‌كه‌یه‌ك كه ستراتیژیی ئابوریی خۆڕاگرانه‌ی هه‌بێت بۆ زیانه‌كانی، تا به‌یه‌ك كات ئه‌و زیانه نه‌كات وه‌كو ئێران، یه‌كه‌یه‌كیش كه له‌ساڵی (1975) ه‌وه بومه‌له‌رزه‌ی ئابوریی لێیداوه، قه‌رزه‌كانی ژماره‌ی زۆر خه‌یاڵین، هێشتا عه‌نته‌ریات ئه‌كات له‌گۆی زه‌ویدا ئه‌مریكایه. به‌تایبه‌ت ئێستا گۆڕانكارییه‌كان، لهسهدهو ده‌ساڵ و ساڵیش‌دا نین، به مانگ و ڕۆژ گۆڕانكاریی گه‌وره دێته پێشه‌وه، له (6) مانگ پێش ئێستاوه، جیاوازیی گه‌وره هه‌یه، (6) مانگی دیكه‌ش گۆڕانكاریی تر دێن. دوور نییه له‌سه‌ر هه‌موو گرێبه‌سته ئابورییه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌وێت.
به‌دیار ئه‌و پرسیاره‌وه، دانیشتون، بۆچی هه‌رێمی كوردوستان نه‌وتی خۆی ده‌خاته چنگی به‌غدا؟. تاكه‌ی؟. خستنه ژێر ڕكێفی (150000) هه‌زار به‌رمیل له‌هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا، له‌مانگێكدا (4500000) به‌رمیل، هه‌ر به‌رمیلێك به (80$) بگه‌ڕێته‌وه له‌بازاڕه‌كانی جیهان، مانگانه ده‌كاته (3، 60000000$) سێ ملیار‌و شه‌شت سه‌د ملیۆن دۆلار، ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه نییه هه‌رێم ئه‌م نه‌وت وپارهیهی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ ساغ ناكرێته‌وه، په‌نای بردۆته به‌ر به‌غدا، هه‌رێمی كوردوستان، بۆئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه غازیی و سیاسییه‌كانی سه‌قامگیربكات، به‌شێكیش له‌بودجه بگه‌ڕێنێته‌وه، كۆده‌نگییه‌ك بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی داعش دروست بكات، ده‌بو ئه‌مه بكات، كهههردوولا ئه‌زانن كاتییه. ئێستا هه‌رێم له‌توانایدایه جگه له‌و (150) هه‌زار به‌رمیله، (400000) هه‌زار به‌رمیل به‌ته‌نها ساغ بكاته‌وه بۆخۆی. . به‌ڵكو هه‌موو شته نادیاره‌كان له‌نێوان (هه‌رێم – به‌غدا- توركیا) دوو گرێیه:
یه‌ك: هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی گرێبه‌سته (50) ساڵییه‌كه ئاشكرا نییه.
دوو: پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ڕۆژانه ڕه‌وانه‌ی كردووه شه‌فاف نییه.
جیهان له‌شه‌ڕدایه، پلانه‌كان دوورخایهنن، پێنج ده‌وڵه‌ت دژایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر توركیا ده‌ربڕیوه، (ڕووسیا - یۆنان- ئیسرائیل- میسر- قوبرس) . بێجگه له فشاره‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا و په‌كه‌كه و بارودۆخی نێوخۆیی توركیا، له‌سنوره ئاوییه‌كانی ئیجه‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا، شه‌ڕێكی گه‌رم به‌ڕێوه‌یه، ته‌له‌فزیۆنی "ێوت قاهره" ی میسر، ڕایگه‌یاند " ئه‌ردۆغان سه‌رچاوه‌ی فیتنه‌یه‌كه له‌جیهانی ئیسلامییدا، ئه‌یه‌وێت بره‌و به‌شانه‌كانی داعش بدات له‌میسر". . به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان مه‌به‌ستی یه‌كه‌می داعش له‌سه‌ره‌تاوه بۆ میسر بووه، به‌پێی ڕاپۆرتێكێش كه له‌كۆتایی (2013) هدا هاتوه، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی ڕێكخستنه‌كانی قاعیده (عاسی بن ابی بكر) ه‌وه بۆ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی داعش (ابوبكر به‌غدادی) له‌عێراق نێرراوه، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌واڵگریی داعش له‌عێراقه‌و، داوای هاوكارییان لێده‌كات بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر. . توێژه‌رێك به‌دیار ئه‌م هه‌موو سه‌ره‌داوه نێوچهییانهوه، سه‌ری گێژئهخوات، گرفتی هه‌ره‌سه‌ره‌كی دروستكه‌رانی بڕیاری كورد ئه‌وه‌یه، بۆشاییه‌كی زۆریان له‌نێوان خۆیان و خه‌ڵكدا دروستكردووه، ناتوانن به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌مه ڕووداوهكانهو به‌ره‌و ئه‌وی ئه‌چین، تكایه سه‌برتان هه‌بێت.
* بۆ ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه، پشتمان به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری به‌ستووه له:
1- الشركه النفگ سومو (Oil Marketing Company) : http://somooil. gov. iq/ar/
2- ئاسایشی ووزه " دیمه‌نێك بۆ ئاینده "، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوسه‌ر چاوه‌ڕوانی چاپه.
3- مركز العراق للدراسات (مجموعه من الكاتب) : النفگ العراقی، والسیاسه النفگیه فی العراق والمنگقه فی ڤل الاحتلال الامریكی " الڕفاق المستقبلیه، عدد 15، بغداد-2012.
4- سكای نیوز عربیه: وزراه النفگ بالعراق تنتقد حكومه كردستان. 10/2/2014 http://www. skynewsarabia. com/web/article/526226/%D9%88%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AA%D9%86%D8%AA%D9%82%D8%AF-%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.