نزیكه‌ی شه‌ش ملیار كه‌س له‌مێژووی جه‌نگه‌كانی به‌شه‌ریه‌تدا تیاچون، مرۆڤایه‌تی به‌هیلاكه‌ت چو، تا گه‌یشته كۆمه‌ڵێك چه‌مك و به‌هاو تیۆریی سیاسیی، بۆ تێگه‌یشتن له‌دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر، بۆ سه‌ره‌نجامێك له شیوازی حوكمڕانی. یه‌كێك له‌باشترین ئه‌و چه‌مكانه‌ی كهلهمسهری ڕاست بۆ ئه‌وسه‌ری چه‌پی دونیا، لهدیكتاتۆر و دیموكراته‌وه، به سۆشیال و لیبراڵه‌وه، له‌سه‌ری كۆكن و به‌رده‌وام باسی ئه‌كه‌ن " دیموكراتیه‌ت" ه.
هه‌ندێ جار هه‌سته‌كه‌م، مرۆڤی كورد كێشه‌ی جیناتی هه‌بێت، بۆیه به‌ئیراده‌و بێ ئیراده هه‌ر شتێك تێك ئه‌دات. . له‌چ شوێنێك هێنده‌ی كوردوستان قسهئهكرێت، ته‌له‌فزیۆنه‌كان خه‌ڵكه‌كانی خۆیان ئه‌هێننه سه‌رشاشه باسی هه‌موو شتێك بكات. هه‌موو كه‌س له‌كوردوستان مافی ووتن و ڕاده‌ربڕینی هه‌یه، كه‌س مافی لێپێچینه‌وه‌ی له‌وی تر نییه، هیچ شتێك په‌یوه‌ندیی بهویترهوهنهماوه، هه‌رهه‌موو هه‌ر ده‌میان كراوه‌یه‌و باسی بارودۆخی ناوخۆیی و شكستی ئه‌م و ئه‌و ئه‌كه‌ن، بێ ئاگا له‌و فهزاجیهانییه چی ڕووئه‌دات ڕۆژانه. . . كه‌واته ئه‌بێت كوردوستان له قه‌یرانی نه‌بونی ده‌زگایه‌كی گرنگدا، گوزه‌ربكات كه‌خه‌ڵكی هه‌موو شرۆڤه ئه‌كه‌ن و، مافیان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌رگرتۆته‌وه.
بچن ئه‌رشیفی په‌رله‌مانی كوردوستان هه‌ڵبده‌نه‌وه. ساڵی (1992) زۆر ئه‌كتیڤتر بووه، پڕتربوه له‌پیاوی به‌ئه‌زمون و سیاسیی و ئابوریناس و ڕۆشنبیر و دونیا دیده. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌مجاره له (2014) چونه په‌رله‌مان به‌داخه‌وه به‌شی زۆریان مرۆڤه هه‌رزه‌كاره‌كانی ناوفهیسبوك بون، تا نێوه‌ڕۆ ئه‌خه‌وتن، شه‌وی له‌كه‌ناڵێك دوو هاتوهاواری دژی حزبێك ده‌كرد، كهدهگهڕایهوه له‌و په‌یچ و ئه‌كاونته ته‌زویرانه‌ی دروستی كردبون، به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌ی كۆپی و مونتاج دهكردو بۆخۆشی ده‌ینوسی: " ئه‌ها. . . شێره‌كه چی ده‌كات، ، ئه‌ها چه‌ند پاڵه‌وان و خاوه‌ن بیر و بڕواداره!!". ئه‌بێت چ ئهتڕوحهیهكیان پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردبێت. !. . هه‌رشتێك له‌سه‌ربنه‌مای شتی پووچ گه‌وره بو، به‌شتێكی پووچیش بچوك ئه‌بێته‌وه. شۆڕشی ئێران به‌سیدی و بڵاوكراوه‌یه‌ك له ساڵی (1979) ده‌ستی پێكرد، به‌یه‌ك دوو سیدی و بڵاوكراوه‌ش له‌ناوئه‌چێت. . !. شۆڕش له‌فه‌ڕه‌نسا ڕۆشنبیره ڕه‌سه‌ن و ئۆرجیناڵهكان باكگراوهندیی بون، مێژووی كرد به دووبه‌شه‌وه. . وه‌رچه‌رخانی هه‌ره گه‌وره‌ی دروستكرد.
ئێستا په‌رله‌مانی كوردوستان هه‌بێت و نه‌بێت چی له‌مه‌سه‌له‌كه ئه‌گۆڕێت؟؟. ڕاسته بێ په‌رله‌مانی شتێكی نامه‌عقوله و ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و چاودێریی حكومه‌ت په‌ك ده‌كه‌وێت، ، گریمان ده‌رگای په‌رله‌مان داخراو ئه‌م ده‌زگایه بڕیاری لێدرا به‌كاره‌كانی خۆی هه‌ڵنه‌سێت، كهههڵنهساوه. چی ده‌بێت؟. . ههربهجدیی هه‌موو په‌رله‌مان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی (س) گه‌نده‌ڵی زۆری كردووه، ئه‌دی بۆ ده‌سته‌ڵاتی لێوهرناگرنهوه؟. ئه‌م هه‌موو چه‌پكه گوڵه چییه پێشكه‌شی ئه‌وانه‌ی ئه‌كه‌ن، كهپێشوتر بڕیارتاندابو، لێ پێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. .
ده‌زگایه‌ك، پێشوتر زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی، وتبێتیان " په‌رله‌مان بوكهڵهیهو وه‌ك مقه‌بایه، هیچی به‌ده‌ست نییه، له‌سه‌ربنه‌مای فریودانی خه‌ڵك و درۆكردن له‌به‌ڵێن و پیشه‌كه‌یان گه‌یشتبنه ئه‌وشوێنه، ئه‌بێت ئێستا چی بێت و چی تیا گۆڕابێت؟".
په‌رله‌مانتارێكی پارتی جوانی فه‌رمووه، " ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ته‌نها قسه ئه‌كه‌ن ". . . هه‌قه هاوڵاتی، یان من له‌خۆم بپرسم: چ شتێك هه‌یه، په‌رله‌مانتارێكی عێراق به‌و مووچه‌و ئیمتیازه‌وه، یان په‌رله‌مانتارێكی كوردوستان، پێی بكرێت، من نه‌توانم بیكه‌م؟. ". . .
په‌رله‌مانێك، كه دووئیشی كردووه، یه‌كێكیان زیادكردنی بودجه‌ی حزبی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه بۆ (6) هێنده‌و، بهیاساكردنیشێتی، وه ئه‌م بودجه‌یه ساڵانه زیادتریش ئه‌كات، چونكه بودجه‌ی گشتی ساڵانه زیاده‌كات. . ئه‌ویتریش بڕیاری كڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له‌و دۆخه‌دا كه حكومه‌ت پاره‌ی نییه موشهبا بۆ پێشمه‌رگه بكڕێت، باران لێیان ئه‌دات. كهپیرو په‌ككه‌وته‌كان چاوه‌ڕێی مووچه‌ن، تاسهردانێكی دكتۆر‌و سیسته‌مه ته‌ندروستییه بێ كواڵێتییهكهیانی پێ بكه‌ن. . ئه‌گه‌ر ئه‌م براده‌رانه خۆیان ئه‌ندامی په‌رله‌مان نه‌بوانایه، ئه‌م دۆخه ئاوهابوایه، ئێستا ده سه‌رای ئازادییان بۆ موزایه‌ده‌و خۆبادان دروست كردبو!. . ئاخر قسه‌كردن چییه. . په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌ر باسی گه‌نده‌ڵی ئه‌كه‌ن و قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌موومان ئه‌مه‌مان زانیوه. به‌پاڵه‌وانێتی و ده‌ستكه‌وت نوسینه‌كانیش به‌خه‌ڵك مه‌فرۆشنه‌وه. به‌ڵگه‌نامه چییه؟. ئێستا (100) دانه بڵاوئه‌كه‌مه‌وه له‌فه‌یسبوكی خۆم. ؟. ئیشی تۆ ئه‌وه نییه بێیت له‌كه‌ناڵه‌كان و سایت و په‌یجه‌كان، پاساو بۆ به‌ڵێنه‌كانی پێشوت بهێنیته‌وه.
كاتی ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكی كوردوستان، هه‌موو به‌ڵێن و هاژوهوژهكانی دوێنی بیری په‌رله‌مان بهێنێته‌وه، خه‌ڵك كرداری هه‌قیقی بوی و پرسیاربكات. نه‌ك گوێ بۆ دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه دروَینهكان بگرێت. . چونكه ئه‌م ده‌زگایه له‌بری ئه‌وه‌ی چاودێریی قووتی خه‌ڵك بكات، خۆی پێویستی به‌وه‌یه چاوی له‌سه‌ربێت، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، دووریش نییه ئیختراق نه‌كرابێت له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه!. . . له‌هه‌ر كوچهیهكا خه‌ڵك ئه‌مانه‌ی بینی چ عه‌یبه تهرقیان بكاته‌وه. داوای هه‌قی خۆی بكات. باوه‌ڕیان پێ نه‌كات. چه‌ند سه‌یره قوربانییه‌كانی ئێمه هه‌میشه جهللادهكانیان خۆش ئه‌وێت و، دیعایهشیان بۆ ئه‌كه‌ن. . یانی خه‌ریكبو دونیایان تێك ئه‌دا پێشوتر بۆئه‌وه بوو ئاوها كڕبكهون. !.
قه‌ینا ئه‌م هه‌موو تاڵانی و دزییه به‌ئاشكرا ئه‌كرێت، به‌ڵام یانی چی ئه‌م هه‌موو درۆ و موزایه‌ده‌و وه‌عز به‌خشینه، بۆ ئه‌بێت ئێمه‌ومانان حیسابی چیمان بۆ كرابێت؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.