زه‌مینه‌سازی بۆ مۆدێرنیزه‌كردن و غهربهنهكردنی توركیا، له‌ساڵی (1923) ه‌وه تاكلایه‌نه ده‌ستی پێكرد، شۆڕشی توركی له‌سه‌رده‌ستی "ئه‌تاتۆرك"خه‌سڵه‌ته جیاكهرهوهكهی ئه‌وه‌بو، كه له تۆپ و لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌ستی پێكرد، بۆ كۆمه‌ڵ و، ئینجا گه‌یشته تاكه‌كان. گۆڕان بو له‌ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه‌وه بۆ دیموكراتیزه‌كردن، توركیا سه‌لماندی ئه‌توانێت كاراكته‌رێكی سیاسیی و ئابوریی بێت، لاسایی وڵاتانی پیشه‌سازیی و تازه‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش بكاته‌وه، كه‌چی ناتوانێت دیموكراتیك بێت، زه‌حمه‌ته تاكی توركی به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كانی كه پارته چه‌پ و ڕهگهزپهرستیهكانی وه‌ك جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په تیایدا زاڵن، خه‌ڵك به‌و ژیان و مامه‌ڵه‌یه‌ی هه‌یانه، جارێكی تر خۆیان بخه‌نه ژێر هه‌ژمونی حزبێكی ئیسلامی ڕادیكاڵ یان میانڕه‌و.
له‌ساڵی (1959) توركیا بو به‌ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی ئابوری ئه‌وروپی (European Economic Community) دواتر هه‌ربوو بهئهندامیش له‌م كۆمه‌ڵه‌یه. ساڵی (1995) یه‌كێتی گومركیی له‌نێوان توركیا‌و ئه‌وروپا پێكهێنرا، كه یه‌كێك له‌زیانه‌كانی ئه‌وه‌ی توركیا ببێته ئه‌ندام له (EU) دا ئه‌وه‌یه كه رسومات و باج و گومرك هه‌ڵئه‌گیرێت. ئێمه نامانه‌وێت باس له‌پرۆسه‌و خه‌ونێكی مێژوویی بكه‌ین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گرنگه، خوێنه‌ر یه‌ك خولهك له‌گه‌ڵمدا بێت، سه‌رنج له هه‌ڵكشان و داكشانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی بدات:
- له‌ساڵی (2004) دا (73%) ی تورك پاڵپشتی ئه‌وه‌یان كرد، توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
- له‌ساڵی (2010) دا (38%) ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن توركیا ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕێژه‌كه له (2012) ه دا گه‌یشته ئه‌وه‌ی (23%) تورك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بن توركیا ببێته ئه‌ندام له (EU) . . . بۆچی؟.
ئه‌گه‌ر ئاك پارتی جگه له‌مانا ئاینی و خهونهعوسمانییه كۆنه‌كه‌ی، شوناسێكی هه‌بێت، بریتی یه له: ئابوریی، موعجیزه‌ی ئابورییان خوڵقاند. . له (2002) دا ئاك پارتی هاته سه‌ر كه‌لاوه‌یه‌كی ڕووخاو، ئابورییه‌كی داته‌پیو، بوبه گه‌وره‌ترین وڵاتی قه‌رزار له لای سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی. (16) ملیار دۆلار قه‌رزار بو. . كاتێك له‌نێوان (2010-2012) توركیا به‌تاك و سیستمه‌وه هه‌ستیان بهههستانهوهو گه‌شه‌پێدانێكی ئێجگار گه‌وره‌كرد، داهاتی تاكه‌كه‌س به‌رزبۆیه‌وه. هه‌ستیان كرد چ كارێكیان به‌ئه‌وروپا نه‌ماوه، بۆیه لهڕاپرسییه فه‌رمییه‌كه‌دا (23%) ده‌نگیان بۆ به‌ئه‌ندامبونی دا.
ئێستا له‌ساڵی (2014) ه دا، ڕێژه‌ی خواسته‌كه جارێكی تر به‌رزبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (52%) ی خه‌ڵك داوائهكهن، توركیا ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌مه‌یان بۆ؟. . وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان لایوایه پێش كۆڵۆمبۆس ئیسلام ئه‌مریكای دۆزیوه‌ته‌وه، سبه‌ینی ئه‌وروپاش بكات بهزێدو جێ شارستانیه‌تی توركه‌كان، یان چۆن بێژی سبه‌ینی توركه‌كان ئه‌وروپاش وه‌ك لهعابهیهك ته‌ماشابكه‌ن، هه‌ركات هه‌وه‌سیان بو مامه‌ڵه‌بكه‌ن، دواتریش فڕێی بده‌ن. . ئێستا جارێكی تر زیاتر له‌نیوه (52%) داوائهكهن ببێته ئه‌ندام، بۆ؟. چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی توركی به‌ته‌واوی هه‌ستیان به‌وه‌كردووه، كه ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و ئیسلامیزمی میانڕه‌و نیازیان خراپه‌و، توركیا به‌ره‌و دهستهڵاتگهرایی و جۆرێك لهدیكتاتۆریهت ئه‌به‌ن. ئه‌ندازیاری هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش (داودئۆغلۆ) یه. . . خه‌ڵك و سكۆڵهر شیپهكانی تورك ئێستا خۆیان وا ئه‌بینن، وه‌ك چۆن سواری فڕۆكه‌یه‌ك بوبن، به‌نیه‌تی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رییان ببات. وه‌لێ ئه‌م فڕۆكه‌یه زۆر به‌ئاقڵی و هه‌ست پێنه‌كراوی هێواش هێواش دائه‌به‌زێت، لهسهرزهمینێك كه (ئه‌و) شوێنه نییه، به‌و نه‌خشه‌و ئاڕاسته‌یه نه‌چووه!!.
گرفته ده‌ره‌كی و نێوخۆییه‌كانی توركیا، كێشه‌ی كوردیشی لێ ده‌ربكه‌ی ئه‌وا یه‌ك و دوان نین، ئۆباڵی كوشتنی زیاتر له (4) ملیۆن هاوڵاتی ئه‌رمه‌ن و كورد و ئاشوریی و یۆنانی له‌مێژوودا پێ ناسڕێته‌وه. گرفتی فهندامێنتاڵیزمی ئیسلامی به‌رۆكی به‌رنادات، له‌ده‌ره‌وه هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست (قوبرسی یۆنانی، یۆنان، ئیسرائیل، میسر) ئه‌وسا ڕووسیاو ئه‌ڵمانیاو. . . تاد. . هه‌ڵوێستیان لهململانێوه گۆڕاوه بۆ دژایه‌تییه‌كی ته‌واوی توركیا. به‌سه‌رهه‌موو ئه‌مانه‌وه وازی له‌خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌هێناوه، وه‌كو ئه‌ردۆغان گوتی" به‌ڵێ. . عوسمانییه نوێیهكانین. . ". ئه‌یه‌وێت جارێكی تر لهئهنادۆڵهوه په‌خش بۆ مه‌جه‌رو بۆسنه‌و سرب. . . بۆ به‌سره‌و موسڵ. . . بۆ میسر‌و حیجاز و لیبیا‌و تونس و جه‌زائیریش حوكم بكات!!. ئێرانیش له‌به‌رانبه‌ر شارستانییه‌تی فارسی خۆیاندا، هه‌ست بهكهموكوڕیی و كورتهێنان ئه‌كه‌ن، ئه‌یانه‌وی له‌ئاسیاوه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی نێوان باكوری ئه‌فریكاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ده‌وڵه‌تی فاتمی یان خه‌لافه‌تی شیعی فاتمیهت دابمه‌زرێننه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.