له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، سیاسه‌تی ئه‌مریكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر (3) دینگه‌ی جێگیر وه‌ستابو، ئه‌ویش: ئابڵوقه‌دانی هه‌ژموونی سۆڤێتی، به‌هه‌موو جۆرێك هاوكاریكردنی ئیسرائیل، وه په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا...به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی سارد و جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م، سیسته‌می جیهانی چووه قۆناغێكی نوێوه، ئه‌كرێت ده‌ستپێكی هه‌موو ململانی و ڕووداوه‌كانی ئێستا‌و ئاینده‌ش، وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌ره‌سی سۆڤییه‌ت، خۆرئاوا له‌ڕێگه‌ی (ناتۆ) ه‌وه هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپایه، چونكه سێبه‌ری ڕووسیای له‌سه‌ره..به‌بڕوای ستراتیجیستهكان ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی لهدیموكراسییهتدا كردووه، گوتاری سیاسیی هاوچه‌رخی ئه‌مریكا، به‌نزیكه‌یی پۆلێنێكه له‌نێوان (بریجنسكی-Brzezinski) و (فۆكۆیاما- Francis Fukuyama) و (ساموێل هۆنتگتن-Samuel p.Huntington) دا، كه له‌هه‌ره دیده دیاره‌كانن:
بریجنسكی (ڕاوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا)، له تێڕوانینی ستراتیژیی بۆ قه‌یرانی ئه‌مریكا له ده‌سته‌ڵاتی جیهانیدا، پێی وایه ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی ئه‌بێت نمونه‌یه‌كی شارستانی دیموكراتی پێشكه‌ش بكات، له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هێزی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی خۆی پۆلێن بكات بۆ (3) به‌ش، له‌سه‌رئاستی جیهانی هه‌یمه‌نه بكات به‌سه‌ر ئه‌وروپاو یابان دا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و كیشوه‌ریی گه‌وره‌دا كێبركێی ڕووسیاو چین بكات، وه له‌ئاستی ئیقلیمیهتێكی بچوكیشدا (بریجنسكی به ئیقلیمی ته‌سك ناوی ئه‌بات) ده‌بێت ململانێی: ئیسلام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكاو ئێران و هند بكات.
"فۆكۆیاما" و كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (كۆتایی مێژوو) ش، لایوایه، ئه‌مریكا به دیموكراسییه‌ت ئه‌توانێت دوژمنایه‌تی به‌ر پێبگرێت، ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌جیهاندا له‌ڕێگه‌ی دیموكراتیه‌ته‌وه به‌رجه‌سته ئه‌بێت.ئه‌مه به‌چی و چۆن؟.ئه‌وهه‌ر ئه‌ڵێ جیهان دووبه‌شه: (كۆمه‌ڵگه مێژووییه‌كان-دیكتاتۆریه‌ت) و (كۆمهڵگهپۆست مێژووییه‌كان-دیموكراتیهكانن) ..دیموكراسییه‌تی ئه‌مریكا له‌وێوه ده‌ستوه‌رئه‌داته سیسته‌می جیهانی، كه‌ئه‌و كۆمه‌ڵه دیكتاتۆریانه بهشدارپێبكات له‌دروستكردنی بڕیار‌و سه‌رله‌نوێ پیاچونه‌وه‌ی ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.چونكه ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌ت نه‌چێته ناو ژیانی (جیهانی مێژووییه‌وه-دیكتاتۆرییه‌وه) ئه‌وا ئه‌بنه ترس لهسهرئاسایشی جیهانی.هه‌رچه‌نده (فۆكۆیاما) به‌ئاشكرا باسی له‌سنوره جیۆ-سیاسییه‌كانی نیشتمانی عه‌ره‌بی نه‌كردووه، به‌ڵام به‌ناڕاسته‌وخۆ باسی گرنگی نه‌وت و ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تانی دراوسێی ئه‌مانه‌ی كردووه.
"ساموێڵ هۆنتگتۆن" و كتێبه زۆر به‌ناوبانگه‌كه‌ی (به‌یه‌كداكێشانی شارستانییه‌ته‌كان) له‌كورتیدا پێی وایه: عه‌ره‌ب سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌رجیهان) بونهوهرێكن خاڵی له‌ڕۆحی سه‌رده‌م و ڕۆشنبیریی و غه‌ریزه‌و پڕن له‌ڕق و كینه‌و...تاد..بێگومان هۆنتگتۆن تێزه‌كانی زۆرن وه‌ك قوتابخانه‌ی ڕیالیستی (واقیعی: پشت به‌هێز ئه‌به‌ستێت، ئیتر هێزی نه‌رم Soft powerیان ڕه‌ق power ئه‌مه‌یان جۆزیف نای باسی ئه‌كات) ..
هه‌ر سێ بیرمهندهكه (بریجنسكی) و (فۆكۆیاما) و (هۆنتگتۆن) هه‌روه‌ها (ئه‌نتۆنی لابك) و (رۆبه‌رت هیركابی) یش به‌ته‌واوی له‌وه‌دا كۆكن كه، ئه‌مریكا (2) په‌ڵه هه‌وری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مه‌به‌سته و ئه‌بیت زۆر گرنگ لێی بڕوانێت، ئه‌وانیش نه‌وت و ئیسرائیلن.ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت له‌نێوخۆیی ئه‌مریكادا مسۆگه‌ربێت و به‌پێش چاوی جیهانه‌وه كه‌سێتی نه‌شكێت و ئاسایشی نێوخۆیی به‌رقه‌رار بێت (په‌یوه‌ست به‌لۆبی ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا) نه‌وتیش بۆ دابینكردنی ووزه‌و دارایی، نه‌وت له‌كوێیه؟؟ له‌توركیا یه (بێگومان نه‌خێر) ...ئایا هه‌ر شوێنێك نه‌وتی لێبو لای ئه‌مریكا جێی مه‌به‌سته؟.بێگومان نه‌خێر..ئه‌ی كوێ!!.كه‌نداوی عه‌ره‌بی تاكه پێگه‌ی ستراتیژییه كه شاده‌ماریی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكای لێ بێت، قاسه‌و بانكه‌كه له (دوبه‌ی) و له (قه‌ته‌ر) و ئیماراتن به‌گشتی بێجگه لهكهشتیه گه‌وره‌كان و پێگهسهربازییهكان...به‌بڕوای نوسه‌ری ناسراوی به‌ریتانی (باتریتیكس) كه‌پارساڵ وتارێكی له (ئه‌نسات مه‌ركه‌زیی وهرگێڕابو) به‌ناونیشانی شه‌ڕێك هه‌ر ڕووئه‌دا (لابد ان یكون الحرب) تیایدا ته‌نها مه‌به‌ست له‌شه‌ڕ لهڕژههڵاتدا یان ئیسرائیله، یان ئه‌وه‌یه هێزێكی تری وه‌ك ئێران ده‌ست لهكهنداوی عه‌ره‌بی وه‌ربدات..لێره‌وه ئه‌وه‌ش ڕوون ئه‌بێته‌وه كورد بۆچی ده‌وڵه‌تی نییه، چونكه عێراقیش یه‌كێكه له (6) ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌نداو، ئه‌گه‌ر دابه‌شبونی عێراق مه‌ترسیی بێت بۆسه‌ر كه‌نداو، هه‌رگیز دابه‌ش نابێت..
ئێستا ئایا خۆرئاوا توركیای له‌ده‌ستداوه؟؟
یانی چی توركیا ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا!؟.به‌مانای ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌بێت دیموكراتیزه بكرێت (ئه‌بێت ئاقڵ بكرێت) ..بۆئه‌وه‌ی توركیا دیموكراتیزهبكرێت، مه‌رجه‌كه ئه‌وه نییه ئه‌وروپایی بكرێت (ئێستا ئهوروپایهكه بۆخۆی، له‌ئه‌وروپا نێربازه‌كان "گه‌یی" خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن په‌نجا پۆلیس ئهیانپارێزی، له‌ئیستانبوڵ یه‌ك پۆلیس بهدهوریشیانهوه نییه) به‌ڵكو ده‌بێت مۆدێرن بكرێت، ئینجا به‌فلته‌ری ئهوروپیزهكردندا خۆرئاوایی بكرێت، ئه‌وسا دیموكراتی ئه‌كرێت، واته به‌مشێوه‌یه‌یه: (ئه‌وروپایی بون، یانی مۆدێرن بون، مۆدێرن بون یانی خۆرئاوایی بون، خۆرئاوایی بونیش یانی دیموكراتی بون)، وادیاره ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك خۆی له (1923) ه‌وه به‌ڕێوه‌ناچێت، سه‌دانجار توركیا تاقیكراوه‌ته‌وه، ئاقڵ نه‌بووه، چۆن؟.
خۆی پرۆسه‌كه‌و ده‌رگاكه له توركوت ئۆزاڵ (Turgut ozal) ه‌وه ده‌ستی پێكرد، له (1987) ده‌رگایه‌كی كرده‌وه له‌گه‌ڵ خۆرئاوا، ئۆزاڵ له‌پێناو سیاسهتكرن و ڕاگرتنی باڵانسی توركیا له‌نێوان شه‌رق و غه‌ربدا، پارادۆكسێكی سه‌یری هه‌بوو، كه‌سێكی تورك و به‌ناسنامه ئیسلامی بو، به‌ڵام فكرێكی نیۆ-لیبراڵی هه‌بوو، هه‌رئه‌وه‌ش وایئهكرد سه‌رنجی ئه‌وروپاو به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا ڕابكێشێت (ماگرێت تاتچه‌ر دایكی نیۆلیبراڵیزم ه له‌به‌ریتانیا) ..سه‌یره موسڵمان بیت و نیۆلیبراڵ بیت!.ویسكی ئهخواردهوهو ڕێگه‌ی بۆ خواردنه‌وه كهولییه‌كان خۆش ئه‌كرد، ئاخر ئه‌و هه‌موو بزنسمان و سیاسیی و گهشتیارو پیاوه غه‌ریبه دێنه توركیا پێویستیان به خواردنه‌وه‌و دیسكۆ و كڵهپ و جه‌وێكی وایه، تا وه‌به‌رهێنان و كاری ئابوریی بكه‌ن.توركیا له‌نێوان دوو فه‌زای جیاوازدا، شوێنێكی جوگرافی سه‌یری بۆخۆی داگیركردووه، بۆیه له‌دوای مردنی توركوت ئۆزاڵه‌وه باڵانس و نرخی خۆی له‌ده‌ستداوه لای خۆرئاوا، به‌تایبه‌ت دوای هاتنی پارتی دادوگه‌شه (AKP) بۆ ده‌سته‌ڵات، ، ، چۆن؟.
سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه، له‌نێوان ئاك پارتی و ئه‌مریكادا، له‌وێوه ده‌ستی پێكرد، په‌رله‌مانی توركیا ڕێگه‌ی نه‌دا سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌خاكی توركیاوه هێرش بكاته سه‌ر عێراق له‌ساڵی (2003) ..بۆ؟.زۆر هۆكار هه‌بون، یه‌ك له‌وانه كۆمه‌ڵگه‌ی توركی ئه‌وكات به‌ئاشكرا پێیان وابوو، ئه‌مریكا هێزێكی داگیركهرو ئیمپریالییه، ئاك پارتیهك له (2001) دامه‌زراوه، له (2003) ڕێگه له بڕیاری كۆنگرێس بگرێت كو ده‌بیت!!..ئینجا قۆناغی دوای ئه‌مه " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" هاته سه‌رحوكم له ئێران، ئه‌وه‌ی نه‌ژادی پێ ناسرابوو له‌ماوه‌ی (8) ساڵی ده‌سته‌ڵاتیدا، قسه‌یه‌كی باوه كه (ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه ئه‌سڕینه‌وه) ..هه‌ركاتێك كه‌وای ئه‌گوت، توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوژمنێكی مێژوویی و مه‌زهه‌بی ئێرانه، یه‌كسه‌ر كه‌یف ده‌یگرتن و پشتگیریی نه‌ژادی ئه‌كرد..(دوور نییه نه‌ژاد به‌پیلانی ئه‌مریكا وای نه‌گوتبێت تا توركیا تاقی بكه‌نه‌وه) ...ئینجا له‌دوای ئه‌مه (عومه‌ر به‌شیر) جینۆسایدی ئه‌نجامدابو له‌سودان، پۆلیسی ئنتهرپول به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕا، كه‌چی به‌فه‌رمی سه‌ردانی توركیای ئه‌كرد...!!.ئه‌م به‌ششار ئه‌سه‌ده‌ی ئیمڕۆكه ئه‌ردۆغان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕووخانی ئه‌گرێته‌به‌ر، پێش (4) ساڵ ئه‌وه‌نده هاوڕێ بوون، خۆیان به‌جیاو ژنه‌كانیشیان به‌جیا له‌ئیستانبوڵ به یانه‌كاندا ئه‌گه‌ڕان..ئه‌گه‌ر تۆی خوێنه‌ر ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بیت توركیا وه‌رئه‌گریت له خۆرئاوا‌و له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا؟.ئه‌م توركیایهت بۆ چییه؟.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له (داڤۆس) كۆبونه‌وه‌كه‌ی بهسهرئیسرائیلدا جێهێشت، له (2009) ئه‌یگوت: ئیسرائیل مناڵی فه‌له‌ستینی ئه‌كوژێت، خۆشی مناڵی كوردی له‌خه‌ودا به‌تۆپباران ئه‌كوشت..!!.ئێستاش هه‌موومان سیدییهكهمان بینی به‌ده‌ست "مێركڵ" ه‌وه، ئه‌یگوت: ئه‌گه‌ر قسه‌بكه‌ن نیشانی جیهانی ئه‌ده‌م، كهبهئاشكراو به‌نهێنی و به‌هه‌موو ئامرازێك یارمه‌تی داعش ئه‌دا، ئه‌و داعشه‌ی خه‌ڵك سه‌رئه‌بڕێت.ئه‌و داعشه‌ی له‌خاكی توركیاوه كۆبانی بۆمباران ئه‌كات، ، هه‌رچی هاوڵاتی ئه‌روپایه لێی تۆقیون.ئێستا تۆخۆت ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بیت توركیات ئه‌وێت، ئه‌مه‌ت بۆ چییه؟.ئه‌ندازیاری هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش (داودئۆغلۆیه) به‌گوێره‌ی ووته‌ی خوێندكاره‌كانی له‌زانكۆ مامۆستایان بووه، ستراتیژبی سه‌رۆكوه‌زیران (ئۆغلۆ) له‌م ماوه‌یه‌یدا ده‌بێته ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات، سنوره‌كان بسڕێته‌وه، جه‌وله‌یه‌كی تر لهحهشیش و ده‌ستوه‌ردان و قاچاخچێتی نه‌وت و گاز بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژهه‌ڵاته له‌كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا، یه‌ك بست زه‌وی نییه ناحه‌زی توركیا نه‌بێت له (ئیسرائیل، میسر، قوبرسی یۆنانی، یۆنان، سوریا) ئه‌وسا ئێران و په‌كه‌كه‌و دۆسیه‌ی كورد‌و...تاد..ئه‌ردۆغان واتێگه‌یشتووه جیهان یاغنیشه، چونكه له (2008) له‌زانكۆی قاهیره ئۆباما وتی: جیهانی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی زانست و مه‌عریفه بون و ئیسلام به‌شێكه لهئهمریكاو (1200) مزگه‌وت له (USA) هه‌یه (كه قسه‌كانی ئۆباما ته‌نها سڕكردنێك بو، نیشاندانی نیازپاكییه‌ك بوو، هه‌تا چه‌ند ئایه‌ت و حهدیسێكیشی شهرحكرد له‌وتاره‌كه‌یدا)، ، ، ، ئیتر ئه‌ردۆغانیش ئه‌ولاتر ڕۆیشت: " پێش كۆڵهمبۆس ئیسلام ئه‌مریكای دۆویوهتهوه..ئه‌وروپا تاپۆی مه‌سیحیه‌ت نییه‌و...تاد..."..سه‌ربڕین كلتورێكه له ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه بۆ داعش جێماوه.
ئێستا حاڵی حازر خه‌ڵك له‌شوێنێك كه‌وتووه و سیسته‌میش له‌شوێنێك.به‌و ئامارانه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت، توركه‌كان چ كاتێك ئه‌روپایان ئه‌وێت، سه‌یركه‌ن له (2004) دا (73%) ی توركیا ده‌نگی داوه توركیا ببێته ئه‌ندام له (EU) ..له (2012) دا (23%) ی توركیا ده‌نگی داوه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا توركیا گهسهندنێكی ئابوریی پێش چاوی به‌خۆیه‌وه بینی، ئێستا (2014) یه (52%) ده‌نگی داوه كه‌توركیا ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو، ڕێژه‌كه جارێكی تر به‌رزبۆته‌وه، چونكه ئه‌زانن ئه‌ردۆغان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و شێوازێك له دیكتاتۆریه‌ت ئه‌ڕوا.
توركیا سێ ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه
هه‌ڵكه‌وته‌ی واقیعی جیۆ-سیاسیی توركیا زۆر تایبه‌تمه‌نده له‌جیهاندا، له‌لایه‌ك قوڕگی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستی گرتووه، كێشه له‌توركیا كێشه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م ده‌ریایه‌ك كه (2، 5) دوو ملیۆن و نیو كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گرێته‌وه، له باكوری ئه‌نادۆڵ و ئه‌وروپاوه تا ئه‌كاته باكوری ئه‌فریقاو وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك لوبنان و سعودیه‌و سوریا‌و میسر...تاد.له‌لایه‌كی تریش توركیا له‌نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپادایه، بگره به‌شێك له‌جه‌سته‌و خاكه‌كه‌ی ئه‌وروپییه.ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وروپا.
توركیا هه‌موو شتێكی پارادۆكس و دوو ڕووه، بۆیه هه‌میشه ڕای سكۆڵهر شیپ و چاودێرانی ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر توركیا دوو به‌شه،
به‌شێكیان: پێیانوایه ئه‌گه‌ر توركیا ببێته ئه‌ندام له EU ئه‌وا ئه‌وروپا ڕووبه‌رێكی زۆر گه‌وره قازانج ئه‌كات و، به‌رفراوانتر ئه‌بێت.ئینجا تاكس و باج و سنور نامێنێت (بۆ ئه‌وروپا قازانج و بۆ توركیا زیانه ئه‌مه‌یان) .ته‌نانه‌ت توركیا وه‌ك هێڵی پێشه‌وه‌ی ئه‌وروپا ئهبیننن، ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بوایه ئه‌بوو ئه‌وروپا دراوسێی ئێران و سوریا‌و عێراق بوایه..
به‌شه‌كه‌ی تریش، نه‌خێر توركیا سه‌ر ئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و، پێویست ناكات خۆرئاوا نزیك بێته‌وه له شێرپه‌نجه‌و هاتوهاواریی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان، به‌تایبه‌ت توركیایه‌ك كه به‌رده‌وام هه‌ردوو ده‌ستی له‌كوشتن و بڕین و ئاژاوه‌دایه، ئێمه له‌بری خۆمان له‌سێبه‌ری ئه‌مریكا ڕزگاربكه‌ین، چۆن ئه‌بێت توركیاش زیاد بكه‌ین، توركیا له‌به‌رده‌م (3) ئۆبشندایه، له‌هه‌ر حاڵه‌تێكیشدا پێویستی به هاوسه‌نگییه‌كی نێوچه‌یی و جیهانی هه‌یه:
یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات، جارێكی تر داود ئۆغلۆ سنوره‌كان له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و شه‌رقیدا نه‌هێلێت و، جه‌وله‌یه‌ك لهقاچاخچێتی نه‌وت و غاز‌و حه‌شیش وده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ تیرۆر و....تاد ده‌ست پێ بكه‌ن.ئه‌مانه‌ش وه‌ك كارتێك به‌كاربهێنن.بۆنمونه: ئازه‌رباینجان گازێكی بێشوماری هه‌یه بۆ توركیا.هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی بۆساڵی (2017) له‌گه‌ڵ توركیا كردووه.
دووه‌م: سوربون و دانشتن به‌دیار ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندام له EU
سێهه‌م: سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و بێ ده‌ستوه‌ردان (كه ڕوونه جیهانی دوای جه‌نگی سارد و خێراتربونی گڵۆباڵیزه‌یشن كه‌س به‌ته‌نها ناتوانێت بژی) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.