سیاسه‌تی گه‌وجاندن ئه‌و میكانیزمه‌یه كه رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی چوار پێنج ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی گهوجێنراوی پێ له ده‌وری مه‌رامه سیاسییه شاراوه‌كانی كۆبكاته‌وه، له كۆنگره‌دا چه‌ند هه‌ڵسووڕاوێكی زۆر گه‌وجێنراو به ئاراسته‌ی گه‌وجاندنی هه‌موو كۆمه‌ڵگادا ههڵدهسوورێنران، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كۆنگره‌ی ئه‌وان مۆدێلێكهو هێشتا تۆزی زه‌وی لێ نهنیشتووهو له ئاسمانه‌وه‌ی باریوه‌ته ناو گرده‌كه‌و نه‌وشیروان مسته‌فاش به ده‌ست و په‌نجه‌ی دوور له تاوانی به‌رگی گۆڕانخوازی به‌به‌ردا كردووه، به درێژایی ئه‌و رۆژ و نیوه‌ی كۆنگره چه‌ند ههڵسووڕێنراوێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون وا له خه‌ڵك بگه‌یه‌نن كه كۆنگره‌كه‌یان له كۆنگره‌ی حزبه‌كانی تر جیاوازه، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌نجی راكێشام ئه‌و هه‌موو پێداگریه بوو كه له‌سه‌ر جیاوازی كۆنگره‌كه ده‌كرا، وای لێهاتبوو ئه‌گه‌ر له هه‌ر به‌شداربوویه‌كی كۆنگرهت پرسیبا (چۆنی) ده‌یگوت: به‌ڵێ كۆنگره‌كه‌مان جیاوازه! ته‌نانه‌ت دوای ته‌واو بوونی كۆنگره و گه‌ڕانه‌وه‌یان چوار به‌شدار بوو بۆ نانخواردن لاده‌ده‌نه چێشتخانه‌یه‌ك، كاتێك شاگردی چێشتخانه‌كه لێیان ده‌پرسێ چی ده‌خۆن؟ یه‌كێكیان ده‌ڵێ: بۆ من نه‌فه‌رێك (كۆنگره‌ی جیاواز) بێنه، ئه‌وه‌ش وایكرد به‌دوای جیاوازییه‌كانی كۆنگره‌ی گۆڕانخوازهكاندا بگه‌ڕێم و له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا راو و سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر جیاوازییه‌كان ده‌رببڕم.
1ــ كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆنگره‌ی حزبه‌كانی تر جیاواز بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسین ده‌چوو نه‌ك كۆنگره.
2ــ باس له‌وه ده‌كرێ كه (1180) ئه‌ندام به‌شداری كۆنگره‌ی كردووه، به‌ڵام له سه‌رووی (1342) ئه‌ندام به‌شداری كردووه، چونكه باجی ژماره (1342) بینراوه، له‌م ژماره‌یه (350) ئه‌ندام به هه‌ڵبژاردن چوونه كۆنگره و (992) ئه‌ندام به پشتگیری حزبی و بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی دژ به ره‌وتی گه‌وجاندن براونه‌ته كۆنگره‌وه، ئه‌وه‌ش جیاوازییهكهو له كۆنگره‌ی هیچ حزبێكدا نه‌بینراوه.
3ــ وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا چ له سه‌ره‌تای كۆنگره‌و چ دوای كۆنگره زیاتر وتاری هه‌ره‌شه ئامێز بوون، ئه‌وه‌ش دانانی هێڵی سوور و به ئاگا هێنانه‌وه‌ی باڵه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له ئه‌گه‌ری هه‌ر جموجۆڵێك له ده‌ره‌وه‌ی هێڵه سووره‌كه، چه‌كدار كردنی (992) ئه‌ندامی كۆنگره به چه‌كی پشتگیری حزبی ئه‌و ئاماده سازییهیه كه نه‌وشیروان مسته‌فا پێشوه‌خت بۆ پاراستنی هێڵه سووره‌كه كردوویه‌تی، كۆنگره‌كه له‌وه‌شدا جیاوازه و له كۆنگره‌ی هیچ حزبێك ناچێت.
4ــ ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ ده‌م و چاو له كۆنگره‌دا زیاتر بۆ نماییشی گه‌نج و ده‌رخستنی ژماره‌یان بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌و جیاوازییه‌یه كه فێڵی پێ له گه‌نج ده‌كرێ و وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كارده‌هێنرێن.
5ــ هه‌ندێ كه‌س له كۆنگره ده‌ركه‌وتن جێگای سه‌رسووڕمان بوو، چونكه تا ئه‌و كاته خۆیان به بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌خست، كه‌چی حزبی بوونیان هێنده تۆخ بوو له ریزی پێشه‌وه شوێنیان بۆ دانرابوو، ئه‌وه‌ش ئه‌و جیاوازییه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ناسنامه‌ی ساخته دزه‌ی به هه‌ڵسووڕاوانی كردۆته ناو توێژه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌وه‌ش جیاوازتر مامۆستای زانكۆ بی و به‌ناوی بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆ بوون به دزییه‌وه كاری سیاسی بكه‌ی و به ده‌ست له پشتدان رهخهنهبارانی نه‌یاره‌كانت بكه‌ی.
6ــ پێشخستنی واده‌ی ته‌واوبوونی كۆنگره به چوار كاتژمێر، ئه‌و جیاوازییه بوو كه ده‌رگای به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌ر بیروڕایه‌كی جیاواز له ده‌ره‌وه‌ی بیروڕای رێكخه‌ری گشتی داخست.
7ــ كۆنگره‌ی بێ هه‌ڵبژادن وه‌ك مزگه‌وتی بێ میحراب وایه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌ڵبژاردن بۆ رێكخه‌ری گشتی و جڤاتی نیشتیمانی نه‌كرا؟ هه‌رچه‌نده لێدوانی به‌شداربوانی كۆنگره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه‌و به ئاشكرا دانیان به‌وه‌دا ده‌نا كه ترسیان له كه‌رتبوونی بزووتنه‌وه‌كه هه‌یه، ئه‌و ترسه‌شیان به‌وه داده‌پۆشی كه نامانه‌وێ له كۆنگره‌دا به‌شداربووان به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ململانێی یه‌كتری خه‌ریك بكه‌ین، خوا هه‌ڵناگرێ كۆنگره‌كه له‌وه‌شدا جیاواز بوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له به‌ستنی كۆنگره ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی دیاری كردبوون.
8ــ جیاوازییه‌كی تر ئه‌وه‌بوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا توانیبووی له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا (1342) ده‌مامك بۆ به‌شدار بووانی كۆنگره ئاماده بكات، چونكه پێیوابوو بێ ده‌مامك كۆنگره له هه‌ولێر ببه‌سترێ هه‌موو به‌شداربووه‌كان ده‌م و چاویان دهڕووشێنرێ، ئه‌وه جگه له چه‌ندین جیاوازی تر كه نامه‌وێ سه‌ری خوێنه‌ریان پێوه بێشێنم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.