دڕنده‌یی و پابه‌ندبوونی دوژمنان به سیاسه‌تی داگیركاری و پاوانخوازی له‌لایه‌كه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته و تامه‌زرۆیی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی له‌لایه‌كی تره‌وه، رۆژ و مانگ و ساڵه‌كانی پڕكردووه له خه‌نده و هه‌نیسك، كه‌م رۆژی ساڵ هه‌یه بۆنه‌یه‌كی تاڵ یان شیرین، خه‌نده‌یه‌ك یان ههنیسكێكی له‌خۆی نه‌گرتبێ، به‌ڵام خه‌نده زۆر دیار و ههنیسكه زۆر به كوڵه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته مانگی ئازاره‌وه هه‌ر ده‌ڵێی مانگی كوردانه.
نازانم رێكه‌وته یان له به‌ختی كورده، مانگی ئازار هه‌موو ساڵێك به هه‌نیسكی كۆچێك ده‌رگامان لێده‌كاته‌وه‌و به هه‌نیسكی كۆچێكی تر ده‌رگامان به‌سه‌ردا داده‌خات، ئه‌گه‌ر به رۆژمێری مانگی ئازاردا بچینه‌وه ده‌بینین خه‌نده و هه‌نیسك وه‌ك شه‌و و رۆژ ئاوێزانی یه‌كتری بوون و ئه‌ویان به‌وی تریان ده‌ڵێ نۆره‌ی منه‌و جێم بۆ چۆڵكه.
یه‌كی ئازار و هه‌نیسكی كۆچێكی به ئازار
وه‌ك باسم كرد یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئازار خه‌نده‌ی خسته سه‌ر لێوی داگیركاران و پرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به كورد گێڕا، سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می به ئازار خست، له‌و رۆژهداو له ساڵی 1979 كورد به ئه‌زموونترین سه‌ركرده‌ی دوژمنناس و ناودارترین ره‌مزی مێژووی به‌رخودان و گه‌وره‌ترین پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ده‌ستدا، سه‌ركرده و پێشه‌وایه‌ك كه له مێژوودا بوونی نه‌بووه‌و له داهاتووشدا بوونی نابێ، سه‌ركرده‌و پێشه‌وایه‌ك هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی بووه هێزی پشت رابوون و ناسنامه‌ی خۆڕاگری و وزه‌ی شۆڕش و به‌رده‌وامی.
پێنجی ئازار و خه‌نده‌ی رابوونێك
دوای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت پێینایه ترسناكترین قۆناغ و كۆمه‌ڵكوژی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و سڕینه‌وه‌ی ژیانی له‌سه‌ر نیشتیمانێك كرده كۆتا ئامانجی شۆڤێنیزم، كورد له رۆژی (5) ی ئازاری ساڵی 1991 كاری هاوبه‌ش و رابوونی نه‌ته‌وه‌یی كرده وه‌ڵامی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه هه‌ره‌شه‌ی له بوونی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كرد، ئیتر له‌و رۆژه‌وه (5) ی ئازار بووه رۆژی سه‌رهه‌ڵدان و شاری رانیه‌ش بووه ده‌روازه راپه‌ڕین.
شه‌شی ئازار و هه‌نیسكی غه‌درێكی نێوده‌وڵه‌تی
شۆڕشی ئه‌یلول به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی وای له داگیركارانی كوردستان كرد سفره‌ی ده‌ستكه‌وت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ یه‌كتری رابخه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكرد له رۆژی (6) ی ئازاری ساڵی (1975) شۆڕشی كورد‌و ئامانجه ره‌واكانی بخه‌نه ناو پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخواز و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شۆڕش بوه‌ستێنن، به‌ڵام بارزانیی نه‌مر كه بۆ هه‌ر كه‌وتنێك هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك و بۆ هه‌ر پلانێك مهسیرهیهكی لای شۆڕشگێڕان كردبووه كه‌لتوور، زۆری نه‌برد چۆن مهسیرهكهی (ئاراس) ی كرده وه‌ڵامی پیلانه‌كه‌ی سه‌ر كۆماری كوردستان، ئه‌وهاش هه‌ستانه‌وه‌ی گوڵانی كرده مه‌سیره‌ی وه‌ڵامی پیلانه‌كه‌ی ساڵی (1975) ی سه‌ر شۆڕشی كورد.
یازده‌ی ئازار و خه‌نده‌ی ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی
رێككه‌وتننامه‌ی (11) ی ئازاری ساڵی 1970 ئه‌گه‌رچی به‌هۆی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی رژێم دواخواستی نه‌ته‌وه‌ییمانی به‌دینه‌هێنا، به‌ڵام له مێژوودا به یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ژمار ده‌كرێ كه كورد توانی به خه‌بات و قوربانیدان، رژێمێكی داگیركار‌و دوژمن به ماف و ئازادیه‌كانی له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی خۆیدا بێنێته سه‌ر چۆك.
چوارده‌ی ئازار و خه‌نده‌ی له دایك بوونێكی مه‌زن
چوارده‌ی ئازاری ساڵی 1903 مژده‌ی له دایك بوونی منداڵێكی ئاسایی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و له دایك بوونه، بیری نه‌ته‌وه‌یی و رابوونی سه‌ربه‌خۆیی، به‌رگری و خۆڕاگری و ره‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی، به‌گژداچوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م و نادادپه‌روه‌ری، یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان له‌گه‌ڵیدا له‌دایك بوون
شازده‌ی ئازار و هه‌نیسكی زامێكی نه‌ته‌وه‌یی
تا ئێستاش به هه‌ڵه باس له ئێش و ئازار و هه‌نیسكی (16) ی ئازار ده‌كرێ، ده‌ڵێن كیمیا له هه‌ڵه‌بجه (5000) كه‌سی بێتاوانی شه‌هید كرد، گه‌وره‌یی زامی هه‌ڵه‌بجه له كه‌م و زۆری ژماره‌ی شههیدهكانیدا نییه، گه‌وره‌یی زامه‌كه له‌و ده‌ستپێكه تاوانكاریه دایه كه هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده ده‌روازه‌ی مه‌رگی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه نابێ چیتر خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ زامی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكرێ، ده‌بێ له‌مه‌ولا له گۆڕستانی ههڵهبجهییهكانهوه چیرۆكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سروودی یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی بنووسین و بڵێینه‌وه.
بیست و یه‌كی ئازار و خه‌نده‌ی ئاگرین
بیست و یه‌كی ئازار دوانه خه‌نده‌ی كوردایهتین، له دێرزه‌مانه‌وه ئاگر و نه‌ورۆز بۆ كورد موژده‌و هێمای سه‌ركه‌وتن و تێپه‌ڕاندنی وه‌رزی شووم بوون، به‌ڵام له بیست و یه‌كی ئازاری ساڵی (1991) ه‌وه ئاگر ئه‌وه‌نده‌ی تر هاته ناو ژیانی كوردایه‌تی و لێدانی دڵی كوردستانی نۆرماڵ كرده‌وه، یه‌كه‌مجار بوو له گڕی بابه‌گوڕگوڕ نزیك بین و ترسی دۆزه‌خ بوونمان لێی نه‌بێ.
سی و یه‌كی ئازار و هه‌نیسكی مه‌رگی (قازی) یه‌كان
له رۆژی سی و یه‌كی ئازاری ساڵی (1947) ه‌وه هه‌موو ساڵێك مانگی ئازار به هه‌نیسكی مه‌رگی سێ قازی ده‌رگامان به‌سه‌ردا داده‌خات، ئه‌گه‌ر چی دوژمنان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌دا توانیان رقی خۆیان به‌سه‌ر مه‌رگی سێ سه‌ركرده‌و سێ قازی‌دا بڕێژن، به‌ڵام له‌و كاته‌وه چوارچرا بۆ كورد بۆته چرای شه‌وه‌زه‌نگی چوار پارچه‌ی وڵاتێكی له خاچ دراو.