به درێژایی مێژوو ئه‌وه‌ی شیعه و سوننه‌ی به‌یه‌كه‌وه گونجاندووه به‌كارهێنانی هێز و رشتنی خوێنی یه‌كتری بووه، له هه‌ر شوێنێك شیعه باڵاده‌ست بووبێ سوننه چه‌وساوه و نیمچه‌یاساغ و رشتنی خوێنی حه‌ڵاڵ كراوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه شیعه‌ش هه‌مان باجی باڵاده‌ست بوونی سوننه‌ی داوه.
له‌و رۆژه‌وه‌ی شیعه و سوننه وه‌ك دوو مه‌زهه‌ب له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌ركه‌وتن و (دین) ی ئیسلامیان كرد به دوو كه‌رته‌وه، عه‌ره‌ب و تورك و فارس هه‌ر كاتێك مه‌به‌ستیان بووبێ وه‌ك كارتێك دژ به كورد و مافه ره‌واكانی به‌كاریان هێناوه، هه‌رچه‌نده له نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به‌دا كێشه و شه‌ڕ و كوشتار و خوێنڕشتن به‌رده‌وام بوونی هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كاتێك پانتایی به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌ڕ و كوشتاره‌كه وه‌ك ئێستا به‌رفراوان و گشتگیر و به‌رنامه‌ڕێژ نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوانیاندا رووده‌دات پاوانكاری مه‌زهه‌بی و ده‌رخستنی باڵاده‌ستییه به‌سه‌ر یه‌كتریدا، ئه‌وه‌ش مێژووی خوێناوی نێوان ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و خه‌لافه‌تی عوسمانی بیرده‌خاته‌وه، ئێستا ئێران و توركیا به هه‌مان بیر و ئه‌قڵیه‌ت بۆ رووداوه‌كان ده‌ڕوانن و خۆشیان به جێگره‌وه‌ی سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌كان ده‌زانن، ئێران له‌لای خۆیه‌وه رابه‌رایه‌تی هه‌ڵچوونی به‌ره شیعه‌گه‌راییه‌كه ده‌كاو تا ئاستێكی زۆر باشیش پێگه‌ی رابه‌رایه‌تی كردنی له‌ناو ته‌وژمی شیعه‌گه‌رایی قایمكردووه، هه‌رچی توركیاشه هه‌وڵده‌دات رابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی سوننه وه‌ربگرێ و هه‌یمه‌نه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی زیندوو بكاته‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی توركیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئێران له‌ناو سوننه‌دا لاوازه.
كورد له سه‌رده‌مانی زوودا و له نێوان ململانێ و شه‌ڕی خوێناوی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كاندا باجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی گه‌وره‌ی داوه‌و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیان و خه‌ساره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه بكاته‌وه، ئێستا كه هه‌رچوار داگیركاری كوردستان هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان تووشی قه‌یرانی سیاسی بوون، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه: ئایا كورد تا كوێ ده‌توانێ كه‌ڵك له قه‌یرانی ناوخۆی داگیركارانی كوردستان و كێشه‌ی مه‌زهه‌بی نێوانیان و په‌ند له مێژوو وه‌رده‌گرێ؟
كورد ئه‌گه‌ر دوور له چاوچنۆكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ناوماڵی خۆی رێكبخا‌و به هه‌ڵوێست و گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوایده‌كات بچێته ناو رووداوه‌كان، گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی تورك و فارس له جه‌نگی چاڵدیراندا به هێزی مه‌زهه‌بی لێیان زه‌وتكرد ده‌توانێ به هێزی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ریانبگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گوتاری هه‌ندێ حزبی تاكڕه‌و و هه‌ڵوێستی ئیسلامی سیاسی به‌دیده‌كرێ، كه‌متر بیر له نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگی چاڵدیران و ئه‌و ململانێ و دابه‌ش بوونه مه‌زهه‌بیه ده‌كه‌نه‌وه كه ناوچه‌كه‌ی خستۆته ژێر هه‌ژموونی خۆی.
كورد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كه‌ڵك له گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و شه‌ڕ و ململانێی نێوان شیعه و سوننه وه‌ربگرێ، له‌م قۆناغه‌دا له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستی به دوو شێواز رێكخستنی ناو ماڵی خۆیه‌تی، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان و به له‌به‌ر چاوگرتنی بارودۆخی سیاسی و به جه‌مسه‌ر كردنی پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو كێشه‌و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، دووه‌میشیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هێزو توانا سیاسی و دیبلۆماسییه‌كان له‌ناو كارنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كبخرێن و هه‌وڵه‌كان زیاتر له‌سه‌ر به نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرسی كورد چڕ بكرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێدا تاكڕه‌وی سیاسی و پاوانكاری حزبی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی دیاریكراو رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه پرسی كورد و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی به كه‌ناری ئارام ده‌گه‌یه‌نێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی (PKK) و كلك و پاشكۆكانی وه‌ك نموونه‌یه‌كی ئه‌و رێگریه بخه‌ینه روو، دبینین كه (PKK) كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خستۆته ناو گه‌مه‌یه‌كی ترسناكه‌وه و ئامانجه نیشتمانیه‌كان وه‌ك داشی دامه بۆ ئاغا كردن و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی سه‌فه‌ویه‌كان به خواردن ده‌دات.
پارتی ژیانی ئازاد (پژاك) وه‌ك باڵی (PKK) و تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو توندڕه‌وی و بڕوابوون به شۆڕشی چه‌كداری، بێ هیچ هه‌نگاونانێكی ئێران چالاكیه سه‌ربازییه‌كانی سڕكردوون، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانیشتن نییه، ، ده‌بێ چ نه‌هێنییه‌ك له پشت ئه‌و سڕكردنه‌ی چالاكیه سه‌ربازیه‌كانیه‌وه هه‌بێت و كورد له‌و رێككه‌وتنه ژێر به ژێریه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران چی ده‌ست بكه‌وێ؟! یان له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی خه‌ڵكی سوریا و كوردانی رۆژئاوای كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕن، (په‌یه‌ده) ش وه‌ك باڵی (PKK) ی رۆژئاوای كوردستان بۆته به‌شێك له‌و رژێمه‌ی كه زمانی یاساغ ده‌كردو كورد بوون به تاوان ده‌زانێ، ئه‌ویش وه‌ك (پژاك) له سه‌رچاوه‌ی (PKK) ئاوی تاكڕه‌وی سیاسی ده‌خواته‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ناژیاو له سه‌نگه‌ری دوژمنه داگیركاره‌كه‌شه‌وه موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تی و بانگه‌شه‌ی خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی ده‌كات، لێره‌دا پێویسته بپرسین: ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه خه‌ونی سه‌فه‌وی بوون به‌دی بێنێته‌وه و سوریاش له‌و ته‌نگژه‌ی تێیكه‌وتووه سه‌ركه‌وتوو بێت، (پژاك) و (په‌یه‌ده) چ ده‌ستكه‌وتێك به كورد ده‌به‌خشن؟ یان باڵی توندڕه‌و و عه‌له‌وی دۆستی (PKK) چۆن وه‌ڵامی كورد و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌داته‌وه؟!
كورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێ كه‌ڵك له جه‌نگی نێوان شیعه و سوننه و گۆڕانكاریه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ربگرێ، وه‌ك ئاماژه‌م پێدا به‌ر له هه‌موو شتێك پێوبسته له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ناوماڵی خۆی یه‌كبخات، چونكه تا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌نگ و ره‌نگ و جیاوازیه سیاسییه‌كان له‌ناو گوتار و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كنه‌خرێن، مه‌حاڵه ئه‌و كارنامه نه‌ته‌وه‌ییه جێی خۆی بگرێ كه له به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ، هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی په‌كخستووه، به‌و لێكدانه‌وه‌یه (PKK) به‌رپرسیاری نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، چونكه ئه‌وه (پژاك) و (په‌یه‌ده) ن له رۆَژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان له یه‌كخستنی ناوماڵی كورد یاخی بوون و ئینكاری هه‌ر جۆره بیروبۆچوونێكی جیاواز ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن و چاوچنۆكی حزبی و به‌رچاوته‌نگی سیاسی به‌لاوه بنێن و ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی جه‌نگی نێوان شیعه و سوننه و گۆڕانكایه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پرسی كوردیان ره‌خساندووه له ده‌ست نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێ له‌ناو خواست و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌دوای خواست و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا بگه‌ڕێن، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه خواست و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌نه پاشكۆی خواست و مه‌رامی حزبی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌جێندا و كارنامه‌ی سیاسی ئه‌و حزبه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ست به بوونی ده‌كرێ.