هه‌ڵسووڕاوه هه‌ره دیار و ده‌ست رۆیشتووه‌كانی ئه‌مڕۆی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه تا جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌قڵی سیاسی و سه‌ربازی و فكری و ئیداری ئه‌و یه‌كێتییه بوون، هه‌ر له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌و بوون به ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بایان دیبێ و نه باران و له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتبن، فوویان به زووڕنای چه‌واشه‌كاریدا ده‌كرد و پشووی ته‌شهیری سیاسی و هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و دزێوكردنی ده‌سه‌ڵات و به تاوانكردنی یه‌كهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌خوارده‌وه، نیوه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانییان بۆخۆیان برد و نیوه‌كه‌ی تریان به پاشكۆی پارتی و فوول گه‌نده‌ڵ و سته‌مكار ناوده‌برد، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و له رێگای هه‌ڵسووڕاوه شاراوه‌كانیان خۆیان خزانده ناو توێژ و جومگه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك زانكۆ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ و میدیای ئه‌هلی و خواست و داوای شه‌قامیان به كوده‌تا ده‌كرد، هاوپه‌یمانی و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به حه‌رام و جار به جاریش وه‌ك خیانه‌ت لێكده‌دایه‌وه، ئێستا كه نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌مێك له ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی نزیك بۆته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زووڕناكهیان گۆڕیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی دوێنێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به یه‌كێتی ده‌گوت ئه‌مڕۆ یه‌كێتی پێیده‌ڵێته‌وه.
هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه هاوپه‌یمانی و كۆده‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و له ئامانجه نیشتیمانیه‌كانمان نزیك ده‌كاته‌وه، كه‌چی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا نه‌وشیروان مسته‌فا هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به خه‌تایه‌كی گه‌وره‌ی نیشتیمانی ده‌زانی و به‌له‌سه بوونی سیاسی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی له كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به شانازی ناو ده‌برد و وه‌ك ده‌ستكه‌وت به كوردی ده‌فرۆشته‌وه، به راستی شوێنگۆڕكێی یه‌كێتی گۆڕان زیاتر به‌و مه‌ته‌ڵه سیاسییه ده‌چێ مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان هه‌ڵیبێنن، ئه‌وه‌تا هه‌ردوو لایان له دوێنێی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و كاوێژی یه‌كتری ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك كه‌سێكی وێڵ به‌دوای رشتنی كۆنهقیندا له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 21ــ9 ده‌ڵێ: چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ، دیاره پێچه‌وانه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری ئاژاوه‌گێڕی و پشێوی نانه‌وه‌یه، كه‌واته ئاژاوه‌گێڕی و پشێویه‌كانی چوار ساڵی رابردوو به ئاژاوهگێڕیهكهی (17) ی شوباتیشه‌وه به فیتی نه‌وشیروان مستهفاو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه‌ی سازكراون، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی له هه‌ڵبژاردنی 21ــ9 باڵانسی جه‌ماوه‌ری بۆ حزبی سێیه‌م دابه‌زی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خواست و ئامانجه حزبییه‌كانمان نه‌یه‌نه‌دی ئێمه‌ش له چوار ساڵی داهاتوودا شوێن پێی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵده‌گرین و وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌ینه ژێر هه‌ژموونی حزبی، به كورتی به كوردی ئه‌وه‌ی تا دوێنێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به حه‌رامی ده‌زانی و یه‌كێتی نیشتیمانی حه‌ڵاڵی ده‌كرد، ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و گۆڕان حه‌ڵاڵ كراوه‌كانی دوێنێی خۆی حه‌رام دهكاو یه‌كێتیش حه‌ڵاڵ كراوه‌كانی دوێنێی خۆی حه‌رام ده‌كات، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی چیتر نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری حه‌ڵاڵ و حه‌رامی سیاسی و هه‌ڵپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی، هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه‌ی پرسی كورد و چاوه‌ڕوانی نه‌ته‌وه‌ییمان وا ده‌خوازێ ده‌نگده‌ر له 30ی نیسان گۆڕان و یه‌كێتی و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بخاته‌وه ژێر كاریگه‌ری حه‌ڵاڵ و حه‌رامی نه‌ته‌وه‌یی، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه رێگری له زووڕنا گۆڕینه‌وه‌ی حزبی بكرێ و ته‌واوی زووڕنا حزبییه‌كان به شمشاڵی نه‌ته‌وه‌یی بگۆڕدرێن.